په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\١٢\٢٠١٣

    جەنگی من و سروشت .


ره‌وشەن بەلقیس

نە ئەمن بێ سروشت..
نە ئەو بێ من هەڵدەکەین،
هەڵدەکەین و هەڵناکەین!؟
خۆشم دەوێ؛
چونکێ بەشێک لە جوانیی تۆی بەرکەوتووە
رقم لێیەتی؛
کاتێ جوانیی خۆی وە تۆ دەچووێنێ،
ئەمن و سروشت.. لۆ هەردەم ناکۆکیین؟
سروشت وە جوانیی مانگ و خۆرەتاو
ناز وەسەر قشتیی و قۆزیی تۆ دەکا..
هاهاهاهاها......؟؟؟
بێ ئاگا لەوەی بەر لە خۆرهەڵات
هەر (ئەو) رێنمایی تیشک و تاو دەکا و
شەویش رۆشنایی رووی مانگ هەر خۆیتی
سروشت یێژێ: تەنێ هەر ئەزم
راگری ئاسمان و هەسارەکانی..
ئەزیش یێژم؛ جیهان هەمووی
تەنێ مشتێ جوانیی(ئەو)ە..
سروشت یێژێ: من لە نزیک و ئەو لە دوور..
شەڕکردن دەگەل مندا
چ لە دووریی ئەو کەم دەکا؟
ئەز لێرەدا.. دەستەودامێن هۆپێک دەکەم..
لە چاوەڕێی بەرسڤی وی هەڵوەست دەکەم
گەر نا.. ئەوە خۆم دێمە گۆ:
سروشت تێبگە:
ئەو هەر سروشتی خۆی وایە؛
ئەگەر کەسێک لۆی بسوتێ
یەک چیلکەی دەستی ئاورەدا و
لە نێو کلپەی ئاگرێ مەزن
لۆ (با)ی سروشتی جێدێڵێ
تا زەوی دڵی پیس نەکا!!

 

ماڵپه‌ڕی رەوشەن بەلقیس

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک