٥\٧\٢٠١٣
جه‌نگی سوریا له
لوبنان و هه‌ڵوێستی تازه‌ی رۆژئاوا!

نوری به‌شیر
جه‌نگ له سوریا به شێوه‌ی جۆراوجۆر ناوچه‌که‌ی گرتۆته‌وه‌و خه‌ریکه
سنوره‌کانی خۆی تێده‌په‌ڕێنێ. یارمه‌تیه سه‌ربازی‌و مادییه‌کان بۆ هه‌ردوو
لای جه‌نگ‌و ناردنی راسته‌وخۆی هێزی سه‌ربازی‌و چه‌ک‌و ته‌قه‌مه‌نی
جۆراجۆر بۆ ناوخۆی سوریا، به‌تایبه‌تی ناردنی هێزی سه‌ربازی له‌لایه‌ن
هێزه ئیسلامیه‌کان‌و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌وه بۆ شه‌ڕکردن له دژی
هێزه‌کانی ئه‌سه‌د. له به‌رامبه‌ریشدا اگه‌یاندنی ئاشکرای حزبوڵای
لوبنان‌و ئێران‌و پشتگیری ناڕاسته‌وخۆی عیراق له به‌شار ئه‌سه‌دو ڕاوه‌ستانیان
له‌پاڵ سوپای سوریادا، هه‌موو ئه‌مانه وایانکرد که جه‌نگ سنووره‌کانی
سوریا تێپه‌ڕێنێ و پڕیشکه‌کانی ولاتانی دراوسێ بگرێته‌وه.
لوبنان، یه‌که‌مین ده‌روازه‌ی جه‌نگی سوریا:
به‌و هۆیه‌وه که حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د نفوزێکی سیاسی له
لوبناندا هه‌یه‌و ساڵانێکی زۆر به‌شێک بووه له ڕووداوه سیاسییه‌کانی
ئه‌م وڵاته، هاوکات به‌هۆی ئه‌و ته‌قسیماته سیاسی‌و میلیشیایی‌و تا‌یه‌فه‌گه‌رییه‌وه
که لوبنانی به‌سه‌ر ناوچه‌کانی نفوزی هێزه‌کاندا دابه‌شکردووه‌و
توانای کۆنترۆڵکردنی له حکومه‌تی لوبنانی سه‌ندۆته‌وه. به‌کرده‌وه
زه‌مینه‌کانی په‌ڕینه‌وه‌ی جه‌نگی سوریای بۆ لوبنان هه‌ر له
سه‌ره‌تاوه ئاماده‌کردووه. هاتنه ناوه‌وه‌ی هێزه‌کانی حزبوڵای
لوبنان به‌شێوه‌ی سه‌ربازی‌و ڕاوه‌ستانی له‌پاڵ هێزه‌کانی سوپای ئه‌سه‌ددا،
به‌تایبه‌تی به دوای په‌یام‌و راگه‌یاندنه توونده‌کانی حه‌سه‌ن نه‌سروڵاو
به‌شداری کردنی له گرتنه‌وه‌ی شاره‌کانی قوسه‌یر و ته‌ل که‌لخدا، که
دوو شاری ستراتیژین بۆ حکومه‌تی سوریا‌و هاوسنووری لوبنانه، نه‌ک هه‌ر
لوبنانی له جه‌نگه‌که‌دا تێوه‌گلاندووه، به‌ڵکو له مه‌ودایه‌کی
فراوانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا ناوخۆی لوبنانی دابه‌شکرد به‌سه‌ر لایه‌نگری‌و
دژایه‌تیکه‌رانی به‌ره‌کانی جه‌نگ له ناوخۆی سوریادا. له‌وانه
حزبوڵا خۆی له‌پاڵ هێزی ئه‌سه‌ددا بینیه‌وه‌و هه‌ندێ لایه‌نی سوننی
تریش دژ به ئه‌سه‌دو لایه‌نگری له ئۆپۆزسیۆن هه‌ڵوێستیان ئاشکرا کرد.
کێشه‌ی چه‌ند ڕۆژه‌ی شاری سه‌یدا له نێوان هێزه سه‌ربازیه‌کانی سوپای
لوبنان‌و هێزه ئیسلامیه‌کانی ئه‌حمه‌د ئه‌سیر، که کوژران‌و
برینداربوونی چه‌ند که‌سێکی لێکه‌وته‌وه، خۆی درێژکراوه‌ی ئه‌م دابه‌شبوونه‌یه.
له لایه‌کی تره‌وه هه‌ڕه‌شه‌کانی میشێل سلیمانی سه‌رۆکی لوبنان و
داواکردنه‌که‌ی له حه‌سه‌ن نه‌سروڵای سه‌رۆکی حزبوڵا ،به کشانه‌وه‌ی
هێزه‌کانی له سوریا، له‌باری سیاسیه‌وه ئاماژه‌یه بۆ تێوه‌گلانی به
کرده‌وه‌ی لوبنان له جه‌نگی سوریادا. به‌ڵام به‌دوای گرتنه‌وه‌ی شاری
قوسه‌یرو هه‌ڵکردنی ئاڵای حزبوڵا له شاره‌کانی جنوبی لوبناندا وه‌ک
هێمایه‌ک بۆ سه‌رکه‌وتن، نه‌ک هه‌ر وه‌ڵامێکی سیاسی‌و سه‌ربازی بوو به
قسه‌کانی سه‌رۆکی لوبنان، به‌ڵکو په‌یامێکی ئاشکرایه بۆ ئه‌وه‌ی که
لوبنان ڕاکێشراوه‌ته نێو به‌ره‌کانی جه‌نگی سوریاوه.
هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌نگی سوریا وولاتانی دراوسێ.
جگه له لوبنان ولاتانێکی تری وه‌ک ئه‌رده‌ن‌و سعودیه‌و عێراق به
کرده‌وه له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی په‌ڕینه‌وه‌ی جه‌نگی سوریادان.
دانانی رۆکێته‌کانی پاتریۆت له لایه‌ن ئەمەریکاوه له سنوره‌کانی ئه‌رده‌ن،
به‌ئاڕاسته‌ی به‌ره‌کانی جه‌نگی سوریا‌و به‌ریه‌ککه‌وتنه‌کانی سوپای ئه‌رده‌ن
له شێوه‌ی شه‌ڕی مه‌قته‌عی‌و کاتی‌دا، هاوکات ڕاگه‌یاندنه‌کانی سه‌رانی
حکومه‌تی ئه‌رده‌ن خۆی نیشانه‌یه‌که بۆ ئه‌گه‌ری په‌ڕینه‌وه‌ی جه‌نگی
سوریا بۆ ئه‌م ولاته.
عیراقیش که ژێربه‌ژێر لایه‌نگری له ئه‌سه‌د ده‌کات‌و به‌رده‌وامیش
هێزی شیعه‌کان بۆ پشتیوانی ده‌نێریته سوریاوه، هه‌روه‌ها بڵاوه
پێکردنی هیزی سه‌ربازی به‌درێژایی سنوره‌کانی سوریا وداخستنی سنوره‌کانی
په‌ڕینه‌وه، خۆی به‌مانای گرتنی پشتی جه‌بهه‌ی جه‌نگه به‌قازانی
ڕژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌د.. ئاماژه سیاسیه‌کان‌و جوڵه‌ی به‌ره‌کانی جه‌نگی
سوریا له سنوره‌کانی سعودیه‌و ئیسرائیل‌و کوردستان، به‌ئاشکرا، ئاماژه
بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که مه‌ترسی په‌ڕینه‌وه‌ی جه‌نگی سوریا بۆ ئه‌م
وڵاتانه، حاله‌تێکی به‌هێزه.
ئەمەریکا و ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوا وجه‌نگ له‌سوریا:
ئه‌وه‌ی به‌هه‌ڵوێستی تازه‌ی ئەمەریکاو غه‌رب ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دانی
ئیمکاناتی سه‌ربازی، به‌رئه‌نجامی گۆڕانی ته‌وازنی هێز له‌سوریادا و سه‌رکه‌وتنی
جه‌نگ‌و کوشتار له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌دایه به تایبه‌ت
به دوای گرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو شاره‌کانی قوسه‌یر و ته‌ل که‌لخ. ئه‌م
پێشره‌ویانه کاریگه‌رییان له‌سه‌ر کۆبوونه‌وه‌کانی ولاتانی ٨ له
ئێرله‌ندا دانا‌و روسیا هاوڕا نه‌بوو له‌گه‌ڵیان‌و به‌ره‌ی ئەمەریکاو غه‌رب
به‌نه‌تیجه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو نه‌هاتنه ده‌ره‌ره‌وه‌و به دوایدا
کۆبونه‌وه‌ی ولاتانی دۆستی سوریا که له ١١ وڵات پێکهاتووه له
قه‌ته‌رو تازه‌کردنه‌وه‌ی بڕیاری کۆمه‌کی ماددی‌و ڕاگرتنی ته‌وازنی
هێزو یارمه‌تیدانی سه‌ربازیان بۆ ئۆپۆزسیۆن ته‌ئکید کرده‌وه، له
کۆتاییشدا سه‌ردانه‌کانی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی جۆن کێری، بۆ ناوچه‌که‌و
دانیشتنه‌کانی چ له‌گه‌ڵ ڕوسیا، چ له‌گه‌ڵ سه‌رانی ولاتانی ناوچه‌که‌دا،
وه نه‌زه‌رگۆڕینی ئەمەریکاو غه‌رب له یارمه‌تی ئینسانییه‌وه بۆ
یارمه‌تی سه‌ربازی، له به‌رامبه‌ر دانی چه‌کی قورس به سوپای ئه‌سه‌د،
له‌لایه‌ن روسیاوه که بووه هۆی گۆڕانی ته‌وازنی هێز له
به‌رژه‌وه‌ندی قوتبی روسیا له سوریا‌و ئێران‌و حزبوڵا.. ترسی
ئەمەریکاو غه‌رب له پێشره‌ویه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی هێزه‌کانی ئه‌سه‌د
به هاوکاری حزبوڵا‌و ئیعلانکردنی جه‌نگ له لایه‌ن حه‌سه‌ن نه‌سروڵاو
بردنی جه‌نگ بۆ ناوخۆی لوبنان‌و هه‌ڕه‌شه‌ی حکومه‌تی لوبنان له سوریا
له سه‌ر بۆردومانه‌کانی چه‌ند ناوچه‌ی سنووری‌و جه‌نگی ئیسلامیه
سونیه‌کان‌و سوپای لوبنان له سه‌یدا، وه هه‌ڕه‌شه‌کانی میسر‌و حه‌ماس‌و
سعودیه‌و قه‌ته‌ر له حزبوڵا، ئاینده‌ی ناوچه‌که له به‌رده‌م خه‌ته‌ری
جه‌نگێکی فراوان‌و درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی کێشه‌و کوشتاره‌کانی سوریا ده‌خاته
به‌رده‌م کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی. ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی ده‌ڵی ترسی جه‌نگی
ئێستای سوریا بۆ کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی کاریگه‌ریی ده‌بێت، که له
ئاینده‌دا کێشه‌ی زۆرتر بۆ ئەمەریکاو غه‌رب له لایه‌ک دروستده‌کات و
ئه‌وه‌شی لێی ده‌ترسان گواستنه‌وه‌ی ئه‌و جه‌نگه بوو بۆ وڵاتانی ناوچه‌که‌و
ئه‌مه به‌عه‌مه‌لی ده‌ستی پێکردووه. وه فراوان بوونه‌وه‌و به‌هێزبوونی
ئیسلامییه تووندره‌وه‌کانی سه‌ر به‌قاعیده له ناوچه‌که‌دا کاری
ئەمەریکاو هاوپه‌یمانانی له سوریا قورس‌تر کردووه.
هه‌موو ئه‌و کێشانه‌ی له ئاستی سوریا‌و وڵاتانی ناوچه‌که‌و ئێستای جه‌نگێک
که له لوبنان ده‌ستی پێکردووه و چوو‌نه سه‌ری ژماره‌ی قوربانیه‌کان‌و
ئاواره‌یی‌و پشێوی کۆمه‌ڵگای له ناوچه‌که‌دا زیاد کردووه‌و له
به‌رژه‌وه‌ندی‌و به‌هێزبوونی هێزه کۆنه‌په‌رسته‌کان‌و سه‌رکوتی
زیاتری ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌و پاشه‌کشه پێکردنی هه‌ر بزووتنه‌وه‌و
هێزێکی رادیکاڵی جه‌ماوه‌ری کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشی ناوچه‌که زیاتر ده‌کات.
هه‌موو ئه‌م ڕاستیانه‌ش سه‌رچاوه‌یان له ستراتیژێکه‌وه گرتووه که
ئەمەریکاو ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوا هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی جوڵانه‌وه‌و
خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌کانی سوریاوه بۆ سه‌رکوتی شۆڕش گرتیانه‌به‌ر.
ستراتیژێک که له یه‌که‌م هه‌نگاویدا، خنکاندنی شۆڕشی سوریایان له
گێژاوی جه‌نگێکی کۆنه‌په‌رستانه‌دا کرده ئامانج.
ماڵپه‌ڕی نوری به‌شیر
|