٩\٦\٢٠١٩
چەپکە
هۆنراوەیەک.
- ١٠ -
عەلی حەمەڕەشید
فەرهاد ئەحمەد
هیوا.

عەلی حەمەڕهشید
ھیواکانم گەش و
دیـارن
وەکو خـۆری پرشنگدارن
بە ھەوڵی بەردەوامی خۆم
بەرەو لوتکەی ھیوا دەڕۆم
بۆیــــــە دەبێ دڵنیابم
لەو ڕێگەیە مـاندوو نابم
بە بـــڕوای پتەو و بەتین
بۆ سەرکەوتن لەباخی ژین
ھەر ھەنگاوی گورج دەنێم
بـۆ ھیواشم ســرود دەڵێم
خۆزگە ئێوەش وەک من وابن
دڵ پڕ لـە خۆزگە و بڕوابن
بەیەکەوە بڵێن بڕیـــــار
ھـەوڵی خۆمان دەخەینەکار.
٦\٥\٢٠١٩
دارتـوو.
مــــنم نـــاوم دار تــــــــووە
ســـەیری چـــەند (توو)م گــرتووە
بــــۆ ئێوە منــــــــــــداڵینە
خــــواردنم زۆر شـــــــیرینە
کــــــاتێ بەردم تێ ئەگــرن
ئــــــازارم پێ ئەگـــــــا من
بــەڵام خـــــۆ لە تاو ئازار
تــووی زۆر ھەڵئەدەمە خوار
ھەتا ئێوە لێی بخــــــــۆن
دەورم چۆڵ بکـــــــەن بڕۆن
لەگەڵ توو ئامــــــۆژگاری
پێشکەش دەکــەم بە دیاری
چونکە گفتوگۆی شـــــــیرین
ســەرکەوتووت ئەکا لە ژین
مــن ئازارم پێگــــــــــەیی
بو ڵام زۆر بە شــــــــێنەیی
بە تووی بەتام و شــــیرین
ئێوەم خستە پێکـــــــەنین.
گۆرانییەک بۆ مانگ.
شەوێک دنیا تاریک بـــــوو
کۆبووبووینەوە ھــــــەموو
راوەستا بووین لەســـەر بان
ئەمانڕوانی بۆ ئاســـــمان
دوای کەمێک چــــاوەڕوانی
بۆی کەوتینە گـــــۆرانی
بە دەنگی بەرز پێکــــەوە
ئا بەو تاریکــــــە شەوە
گۆرانیمــــان بۆ مانگ بوو
بەڵکو دەربکـــــەوێت زوو
کەچی مانگ زوو ھەڵنەھات
یاریمان لەگەڵ بکـــــات
ئێمەش بــە چــــاوەڕوانی
لە یەکترمــــــان دەڕوانی
لەپڕ ھات بە شـــەوقەوە
دنیای روناک کـــــردەوە
ئیتر کەوتینە یـــــــاری
خەندە لە لێومان بـــاری.
١\٤\٢٠١٢
ماڵپەڕی عەلی
حەمەڕەشید
جوانترین ماڵ.

فەرهاد ئەحمەد
باش لەبیرم دێ
جاران
لە ماڵێکی سادە و جوان
ئاسوودە و کامەران بووین
لەگەڵ یەک میھرەبان بووین۰
ئەوێ جوانترین ماڵبوو
باخی سەوز و بۆندار بوو
لەوێدا لەدایکبووین
ئێستاکە وا گەورە بووین۰
ماڵمان ھێلانەی سۆزی
دایک و باوکی شیرین بوون
رێزی نێوان خوشک و برا
پڕ لە خەندە و ئەوین بوون۰
بە خەیاڵ رۆژەکانم
دێنەوە بەرچاوانم
چیڕۆکی منداڵییمان
بۆتە یادەوەرییمان۰
چەند ئاوەدان بووماڵمان؟!
بە تەبایی نێوانمان
بۆیە ئێستاش تا ماوین
بۆ یەکتر سۆمای چاوین۰.
ماسی
دوێنێ لە ماڵی پورم
لەگەڵ بانو و شاد و یاد
کاتی خۆشمان بەسەربرد
بە ئێکس بۆکس و ئایپاد
ئینجا (بانو) بردینی
بۆ لای حەوزی ماسییەکان
زانیاریی زۆری پێداین
لەسەر ژیان و جۆریان
رەنگیان پرتەقاڵی و سوور
زۆر دڵگیربوو دیمەنیان
دیاربوو یارییان دەکرد
بە کلک و باڵ و سەریان
لە دڵی خۆمدا دەمووت
خۆزگە منیش ھەمبوایە
حەوزێکی ماسی وەھا
لە ژوورەکەم دامنایە
ئای چەندە دڵم خۆشبوو؟!
پورم ھات دەم بەخەندە
وتی دوان لەو ماسییانە
دیاری من بۆ (لاوەند)ە
دوو ماسی بۆ کردمە ناو
دەفرێکی شوشەی پڕ ئاو
منیش بڕیارمداوە
خزمەتیان بکەم وەک چاو۰.
وەرزش.
بۆ ئەوەی تەندروستبم
ڕۆژانە وەرزش دەکەم
بە بازوو و جوڵە و یاری
جوانیی بە لەشم دەدەم۰
شادم کە وەرزش دەکەم
گەشاوەن چاوەکانم
جوان و ڕێک وبەھێزن
ئێسک و ماسولکەکانم۰
ئەوەی کە وەرزشکارە
گورجوگۆڵ و ئازایە
ھەمیشە تەندروستە و
خاوەن حەز و خولیایە
تا ئاسوودە و دڵخۆشبم
لە ماڵ و قوتابخانە
لەگەڵ ھاوڕێکانی خۆم
وەرزش دەکەم ڕۆژانە۰.
arhad.ahmadbarznji@yahoo.com
|