٣٠\٧\٢٠١٩
چەپکە
هۆنراوەیەک.
- ١١ -
محەمەد بەرزی
عەلی حەمەڕەشید
هاوین.

محەمەد بەرزی
هـاویـن وەرزی
گـەرمـایــە
مـیـوەی زۆر خـۆشـی تـیـایــە
کـاڵـەک و شـووتـی و تــرێ
مــۆز و هـەنـجـیـر و هـەرمـێ
هـەڵـوژە و قـۆخ و قـەیـسـی
ئــاڵ و ســورە گـێـلاســی
تـیـشـکـی خــۆرەکـەی تـیـژە
ڕۆژانــی زۆر درێـــژە
مـانـگ و ئـەسـتـێـرەی گـەشـە
شــنـەی شــەمـاڵـی خــۆشــە
بـۆ ئـەم وەرزە زۆر گــەرمــە
فـێـنـکی دڵــە دۆنـدرمــە.
٢٥\٢\٢٠١٩
کـەروێـشـکەکەی لانە.
کـەروێـشـکـە زەردەی لانــە
نــاوی نــاوە زیــزانــە
گـوێـچـکـەی پـان و درێـژە
دانـی پـێـشـەوەی تـیـژە
چـاوی رەشـی وەک تـرێ
هـەر بـۆ نـەوس دەگـەڕێ
لـەسـەر پـاشـووی دەوەسـتـێ
نـاچـێـتـە لای هـیـچ کـەسـێ
کـۆشـی لانـەی پـێـخـۆشـە
دیـارە بـۆ مـڕ و مـووشـە
لانـەش دڵـی زۆر چـاکــە
زوو زوو ورگـی تـێـر دەکـا.
١٣\١\٢٠١٩
mkbarzy@hotmail.com
تاجی
سەرکەوتن.

عەلی حەمەڕهشید
تەماشا چەند
بەختەوەرم
چونكە تاجی سەركەوتنم
بە جوانی كردۆتە سەرم
....
وا مامۆستا و بابە و دایە
كە بەمشێوەیە دەمبینن
خۆشییان زۆر لە دڵـدایە
......
لە دوورەوە بانگم دەكەن
باوەشم بۆ دەكەنەوە
ماچ و خەندەم بۆ هەڵدەدەن
....
ئای چەند دڵم شادومانە
باخچەی منداڵان جێدێلَم
دەڕِۆم بەرە و قوتابخـانە.
١٨\٥\٢٠١٩
دیارییەكەی دایكم.
ئای چەند خۆشبوو لەسەرخۆ
دایكم كەوتە گفتـوگۆ
وتی رِۆڵەی شیرینم
دیــاریم هێناوە بۆ تۆ
...
منیش زۆر بە پەرۆشی
سەرم خستە سەر كۆشی
دەستی هێنا بەسەرما
دنیایەك خۆشیم نۆشی
...
پاشان دایە دەست و برد
هات منی ماچ باران كـرد
ماچ خەڵات و هــاندەرە
بۆ ئێمەی ژیكەڵە و ورد
...
هێندەم زانی دایە خان
وتی فەرموو رۆڵە گیان
ئەوە چەندین كتێب و
گۆڤاری نوێی منداڵان
...
وتم دیــــاری تۆ و بابە
بە بــــاشی دڵنیابە
چونكە دلڵسۆزی ئێمەن
زۆر بە نرخ و نایابە
...
وا منیش برِیـــار دەدەم
كتێبخانەی ژوورەكەم
بەو هاوڕێ بەنرخـــانە
زیاتر فراوان بكەم.
٢٧\١٢\٢٠١٦
خەون و خۆزگە.
منداڵَێكی بچـكۆڵانەم
بە هـــاوشێوەی پەپوولە و هەنگ
پرِ پرِم لە بەهـــــرە و هیوا و
دنیایەك خەون و خۆزگەی شەنگ
...
سەیری چەند بە گورجوگۆلَی
بەرەو ئاسۆ هەنگـــاو دەنێم
لە هەولڵدان ماندوو نابــــم
بە خەندەوە ســـروود دەڵێم
...
زۆر حەز دەكەم ببمە پێشەنگ
لە كـــاروانی پیشكەوتنا
بەهێز و بــــڕِوای بەتینم
تا دیـار بم لە سەركەوتنا.
٧\٦\٢٠١٨
منداڵ و ئایندە.
هەر منداڵان ئایندەی
گەشی كۆمەڵن هەمـوو
پرِن لە بەهـرە و هیوا و
خەون و خۆزگە و ئارەزوو
...
بەوانەوە شــــانۆی ژین
رِەنگاوڕەنگ و شیرینە
پڕِە لە قاقا و خەندە و
هەرخۆشی و پێكەنینە
...
برِۆن بۆ هەر جێگەیەك
شـــادی لەوێَ میوانە
سیمای دڵَگیری منداڵ
هەتاكو بڵێی جــوانە
...
دەڵێی خەرمانی گوڵن
هێندە بێگەرد و پـاكن
بنیاتنەری كۆمەلڵگەن،
ئایندەی گەل و خـاكن.
٢٠\٦\٢٠١٨
خۆشترین خەون.
دواى یـاریكــردن
هیلاك و مــاندوو
خەونێكـم بینى
خۆشترین خەو بـوو
...
لەسەر جۆلانەى
حەوشەى مالڵەوە
خۆمــم دەبینى
بە دوو بـــاڵَەوە
...
دەمویست لەو جێیە
دەربـــاز بم بڕِۆم
تا گەشــتیك بكەم
بە ئــارەزووى خۆم
...
دام لە شەقەى باڵ
خۆم كـرد بە هاورێ
...
ئەو بە گمەگـم
منیــش گۆرانى
هەمـــوو جێگیەك
گەڕاِین بە جــوانى
...
ئەوەى جوان بوو لام
هەمــووم دەنووسى
چیم نەزانیایە
خێرا دەمپرســـى
...
چـــــونكە دڵنیام
ئاسۆى گەشى مـن
فـــراوان دەبێ بە
پرسیاركــردن.
٢٨\١١\٢٠١٠
ژووری
وێَنەكیشان.
عەلی حەمەرِەشید
ئەمرِۆ ژووری وێنەكیشــان
پڕِ بوو بوو لە منداڵَی جوان
زۆر دلڵخۆش و شادومان بوون
خەریكی وێنەكیشان بوون
بە خــولیاوە، زۆر باش و ورد
رِەنگەكانیان تیكەڵَ دەكرد
تا رِەنگی تر دروسـت بكەن
وریایی خۆیان دەربخەن
گیانی یارمەتی و هاوكاری
ژوورەكەی كرد بەجێی یاری
هێندەیان وێنەكیشــا بوو
ژوور وەكو پێشەنگە وابوو
مامۆستاش دەم بە پێكەنین
دەیوت گوڵَەكان ئافەرین.
٤\٧\٢٠١٨
ماڵپەڕی عەلی
حەمەڕەشید
|