په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\١٠\٢٠١٩

چەپکە هۆنراوەیەک.

- ١٤ -

محەمەد بەرزی

فەرهاد ئەحمەد

عەلی حەمەرەشید

  مەڕی گێژ.

محەمەد بەرزی

شـوانـێـکـی پـیـری مـانـدوو
لــە ژێــر دارێ نـوسـتـبـوو
مـەڕەکـان لـە خـۆشـیـانـا
خـێـرا مـلـیـان پــێــوە نـا
ئـەوەنـدە دوور کـەوتـنەوە
حــەزیـان نـەکـرد بـێـنەوە
کەوتـنە یـاری و راکـەڕاک
بــاعەبـاعـێـکی بـێـبـاک
لـەپـڕ گـورگـێ دەرپـەڕی
مـەڕێـکـی نـایــە ژێــری
ئـەوانـی تـر وا تــۆقــان
گــەڕانــەوە لای شــوان.


٢٧\٧\٢٠١٩

mkbarzy@hotmail.com

 

 

 

  ساڵی نوێی خوێندن.

فەرهاد ئەحمەد

خەندە و خۆشی منداڵە
چەندخۆشە ئەم هەواڵە؟!
واساڵی نوێی خوێندنە
کاتی کۆشش کردنە
دەڕۆین بۆ قوتابخانە
کە ماڵی دووهەممانە
پشوی هاوین بەسەرچوو
پڕ لەسەیران و گەشت بوو
بەشداریی خولەکان بووین
بۆیە وا ڕۆشنبیر بووین
کاتی زێڕینی خۆمان
بەفیڕۆ نەچوو لێمان
ئێستاش وەرزی خوێندنە
دیدەمان پێی ڕۆشنە
هەموو بڕیارمانداوە
کۆشش بکەین لەئێستاوە
دژی نەزانین دەبین
خەمخۆری وڵات دەبین
لەژێر ڕۆشنایی خوێندن
بەدەست دێنین سەرکەوتن۰.

   
فڕین لە خەودا.
دوێـنـێ فـڕیـم بە دووباڵ
بـەرەو ئـاسـمـانی ساماڵ
ئای بەرزایی چەندخۆشبوو؟!
دونیام لەبەرچاو گەشبوو
ھــەور بـەلامــدا دەڕۆی
کردمـی بەھاوڕێی خـۆی
سەردانی ئەستێرەم کرد
سـودی ھەورم بۆ باسکرد
ئەویش وەک من دەزانێ
ھـەور بـاران دەھـێـنـێ
بۆ بینینی مانگ ڕۆشتـم
کاتێ کەپێی گەیشتـم
وتم ئەستێرەی ھاوڕێم
تۆی باش ناساندوەپێم
پێی وتم کە بەخشندەی
ڕوونـاکی بە ئەو دەدەی
وتی ھاوڕێ ڕاستدەکەی
بـەڵام لـەبیـری نەکەی
خۆر بەخـشندەو پـێزانە
چونکە ھاوڕێی ھەموانە
دەیبەخشێ تیشکی زێڕین
بۆ ناو ئاسمان و زەمین
دەنگی دایکم بەگوێم ھات
وتـی ڕۆڵـە خــۆرھـەڵھات
کـاتـێ چـاوم کــردەوە!
ئینجا زانیـم کـەخـەوە.

  
 رۆژی منداڵان.
رۆژ ڕۆژی منالانە
مافی ڕەوای خۆمانە
بۆئەمڕۆژە پەرۆشبین
چەپلە لیدەین دڵخۆشبین
ئەمڕۆ ڕۆژی قاقایە
گۆرانی ومۆسیقایە
فیستیڤاڵیک سازدەکەین
دڵمانی پێشاد دەکەین
نواندنی سەرشانۆ
زۆرجوانە لە من وتۆ
بیرۆکەی شانۆی ئەمساڵ
ناودەنێین مافی مناڵ
بەبەهرەوخولیای خۆمان
بەسەردەبەین ئەمڕۆمان
زیرەکیمان دەنوێنین
گەورەوبچوک دەدوێنین
ئەمڕۆ ڕۆژی منالانە
مافی ڕەوای خۆمانە
بۆئەمڕۆژە پەرۆشبین
چەپڵە لێدەین دڵخۆشبین.


farhad.ahmadbarznji@yahoo.com

 

 

 

  پۆلی یەک.

عەلی حەمەڕه‌شید

ســه‌یری چه‌نده‌ دڵخۆشم
خــــه‌نده‌م له‌سه‌ر لێوانه‌
چــونكه‌ بووم به‌ قوتابی
ده‌چــم بۆ قوتابخـــــــانه‌
  
* * *
له‌وێ‌ ده‌چمه‌ پۆلی یه‌ك
چــــالاك و وریــاو زیره‌ك
وه‌ك په‌پووله‌و گوڵی جوان
ســروود ده‌ڵێم بۆ ژیـــان.


  
 رۆژی پێشوازیی.
من كه‌ ئێســــــتا له‌م پۆلــه‌م
ئێٍسـك ســــــــوك و بچكۆله‌م
ئه‌مساڵ هاتووم بۆ خوێندن
خوێندن پێویســـــــته‌ بۆ من
یه‌كه‌م رۆژ زۆر خۆشبوو لام
هـــه‌ر كــــه‌ پێشــــوازیی كرام
دیارییه‌كیان پێ به‌خشـــــیم
بووه‌ مایه‌ی دڵخــــۆشـــــــیم
یه‌كـــــــــــــه‌م رۆژم ئاوا بوو
دڵســـــــۆزم مامۆســــــتا بوو
بۆیه‌ سه‌ركــــــــه‌وتوو دیارم
زۆر ئاســـــووده‌ و به‌ختیارم.


  
 دارا.
دارا لــه‌ پۆلی یه‌كــه‌
منداڵێكی زیره‌كــــــــه‌
پاكو خاوێن و جــــوانـه‌
كه‌ دێت بۆ قوتابخـانــه‌
زۆر بێ‌ ده‌نگ و وریــــایه‌
ئه‌و كاته‌ی له‌ پۆلـــدایه‌
قسه‌ له‌گه‌ڵ كه‌س ناكات
قسه‌ بكـــــات تێ‌ ناگات
ئێوه‌ش هــه‌ر وه‌كــــو دارا
جوان دانیشن لــــــه‌ پۆلا
گوێ‌ بگرن له‌ مامۆســـــتا
هه‌تاكـــــــو زه‌نگ لێ‌ ده‌دا.


   
پۆلی یه‌ك.
كه‌ مـــــامۆســــــتای ئـــه‌لفوبێ‌
بــۆ پۆله‌كــــــه‌ی ئێمـــــــــه‌ دێ‌
به‌ جــــــوانی دائـــــــــه‌نیشــین
به‌ملا و بـــــه‌و لادا ناچـــــــــین
ئه‌ویش له‌ســــه‌رخۆ و هـــێواش
ئـــــه‌ڵێت گــــوڵه‌كــــان رۆژباش
به‌ڕووی خـــۆش و پێكـــــــه‌نین
پێمان ئــــــــــه‌ڵێت ئافــــــه‌رین.

   
له‌ پۆلی یه‌كدام.
ئه‌مســاڵ له‌ پۆلی یه‌كدام
وه‌ك گوڵێكی بۆنخۆش وام
دڵ پڕ له‌ خۆزگـــه‌ و هیوام
ئه‌م قوتابخانه‌ جــــــــــــــوانه‌
خۆشـــــــــــترین جێگایـــه‌ لام
  
* * *
ئه‌و مامۆســــــتانه‌ی له‌وێن
هه‌مـــــــوویانم خۆش ده‌وێن
گۆرانی خۆش خۆش ده‌ڵێم
بۆ مناڵانی هـــــــــــــــــــاوڕێم.


  
 پۆلی یه‌كه‌م.
مامۆســتا گیان ئه‌وا ئه‌مســـاڵ
منــــــی منداڵا
هـــــاتوومه‌ته‌ پۆلی یـــه‌كــه‌م
وه‌ك گوڵی ئـاڵا
  
* * *
بــه‌ هــێمــــنی تــۆ بمــــدوێنه‌
كــــــــاتی وانه‌
تـــــا خۆشتربێ‌ لام خــــــوێندن و
قــــــــوتابخانه‌
  
* * *
چه‌نده‌ خۆشــــــه‌ له‌ نــــــــاو پۆلا
وته‌ی شـــــــیرین
خــــــۆشه‌ویستی خـــــــۆت بنوێنی
به‌ پێــــــــكه‌نین.

ماڵپەڕی عەلی حەمەڕەشید

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک