په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\١١\٢٠١٩

چەپکە هۆنراوەیەک.

- ١٦ -

نازم حیکمەت

رەزا ساڵح

محەمەد بەرزی

فەرهاد ئەحمەد

عەلی حەمەڕەشید

    ژێرکەوتوو مەبە.

نازم حیکمەت. و: جەلال ده‌باغ

هەمووان سەرکەوووەکانیان خۆشدەوێ
رقیان لە ژێرکەوتووەکان دەبێتەوە
ئەگەرچی ژێرکەوتووەکان
لەسەر هەق بن
یان هەڵە بن
بە هەر حاڵ هەمووان
رقیان لێیان
دەبێتەوە، لەبەرئەوە
ئەی رۆڵەی نیشتیمانەکەم
هەرگیز ژێرکەوتوو مەبە
پێشکەوە و پێشکەوە لە چیاکان تێپەڕە
دەریاکان ببڕە
هەرگیز تەماشای دواوە مەکە
رێگەی ژێرکەوتووان پاشەوەیە
برادەرەکەم ئەمە تێبگە
بۆ ژێرکەوتووان مردن باشترە
لەبەرئەوە ئەی رۆڵەی نیشتیمانەکەم
هەرگیز ژێرکەوتوو مەبە.
__________________________________________
نازم حیکمەت ساڵی ١٩١٤ ئەم شیعرەی لە تەمەنی دوازدە ساڵییدا نووسیوە و لە ژیانی خۆیدا بڵاونەکراوەتەوە. ساڵی ٢٠٠٢ لە یادی سەد ساڵەی شاعیردا بە زمانی تورکی بڵاوکراوەتەوە و ''محەمەد وەلید قەرین'' کە چیڕۆکنووس و مامۆستای وەرگێڕانە لە زانکۆی جەزائیر کردوویە بە عەرەبی و گۆڤاری رۆشنبیریی جەزائیری لە ٣٠\١١\٢٠١٨ دا بڵاویکردۆتەوە.

 

ماڵپه‌ڕی جه‌‌لال ده‌باغ

 

 

    پەرتووک و پەرتووکخانە.

ره‌زا ساڵح

مـنـــــداڵــیـن و بـچـــــــووکـیـن
هـۆگـر و هــاوڕێی پەرتووکـیـن
    
* * *
پەرتـووک وەک مـامـۆســـتـایـە
سـوودبـەخـش و بـێ هــاوتـایـە
    
* * *
پەرتــووک دەخـــــوێـنـیــــنـەوە
زانـیـــــاری دەچــنــیـــــــــنـەوە
    
* * *
دەچـــیـن بـۆ پـەرتــووکـخــانـە
شــوێـنـی رۆشـــــــــــنـبـیـرانـە
    
* * *
پـەرتـووکـخـــانـە گـوڵـــــــزارە
پـڕ پـەرتــــووک و گـۆڤــــــارە
    
* * *
پـەرتـووک و پـەرتـووکـخــانـە
هـێـمـای پـێـشـــکـەوتـنـمـــانـە.

 

٢٠٢٠ - نەرویـج
ماڵپه‌ڕی ره‌زا ساڵح


 

  دیاریی جوان.

محەمەد بەرزی

دیاری جـوان. محەمەد بەرزی
بۆ جەژنی هاوڕێکەمان
هەموو لای بووین بە میوان
شەش مۆمیان بۆ داگیرسان
کەوتینە چەپڵە ڕێزان
بە دەوری کێک و مۆما
یەک یەک کەوتینە سەما
مۆمەکان بە فووی خۆشی
کوژانەوە هەر شەشی
خێرا چووینە سەر دیاری
پڕ بوون لە بووک و یاری
دیارییەکەی منزۆر جوان بوو
پەڕتووکی منداڵان بوو.


١\١٢\٢٠١٩


   
پەڕتووک.
پەڕتووکم زۆر خۆشدەوێ
پڕە لە بابەتی نوێ
هەمیشە لە گەڵمایە
باشترین مامۆستایە
پەڕەکانی ڕازاوە
بە چیرۆک و هۆنراوە
ئامۆژگاری و وێنەی جوان
وانەی چاکن بۆ ژیان
ئەوەی هاوڕێی پەڕتووکە
دیارە ژیر و زیرەکە
وریایە و بە ئاگایە
بۆ نیشتمان چرایە.

 

٩\٩\٢٠١٩

mkbarzy@hotmail.com

 

 

    پڕووشەی بەفر.

فەرهاد ئەحمەد

پڕووشەی کرد بەفری جوان
دێتەخوارێ لەئاسمان
سپی بەوێنەی لۆکە
دنیا بوو بە بەفرۆکە
ئەم دیمەنە چەندجوانە؟!
وێنەی ناخی ئاسمانە
پێدەکەنێ بە جوانیی
بۆمنداڵانی سلێمانی
دەبەخشێ خۆشی ژیان
بە منداڵانی کوردستان
ئای چەند شاد و ئاسودەین؟!
لە بەفرا یاری دەکەین
شێوەکاری بچکۆلەین
لە بەفر پەیکەر دەکەین
لاوەند لامان وەستاوە
لەم دیمەنە راماوە!
بە ئایپادەکەی دەستی
تێکەڵ بە دنیای هەستی
زوو زوو وێنەمان دەگرێ
بۆ یادگار هەڵیدەگرێ.

 

farhad.ahmadbarznji@yahoo.com

 

 

  بڕوا بەخۆبوون.

عەلی حەمەڕه‌شید

حەزم دەکرد باخچەی گەڕەک
خۆشترین جێی ئەو نــاوە بێ
پڕ چیمەنی ســەوز و جوان و
بە دار و گـــوڵ ڕازاوە بێ
بۆ یاریی و حـەوانەوەمــان
گشت کـات دەرگەی کراوە بێ
         ...
یەکەم ھەنگاو دەستم پێکرد
بەرنامە بوو بۆ ئەو کــــارە
وتم تەنیا ئاســـــان نییە
زۆر پێویستیم بە ھاوکـــارە
کەوتمە راوێژ لەگەڵ باوکــم
وەک ھاوڕێ واین، ئەندازیارە
         ...
کە باخــــەوانی باخچەکە
بەم ھەڵوێستەی ئێمەی زانی
ھــات و پێشوازی لێکردین
بەدڵخۆشی و شادمـــــانی
وتی ھەرچی بە مـن بکـرێ
ئامــــادەم بۆ پشتیوانی
         ...
ئیتر لەگەڵ ھاوڕێکــــانم
بەدڵسۆزی دەست بەکار بووین
بەھاوکـاری خەڵکی گەڕەک
وەک تیمێکی چالاک دیار بووین
خـەریکی کێڵانی باخچـە و
رواندنی گوڵ و دار بـــووین
         ...
باخچەکەمــان ھێندە جوانکرد
لــــەو نــــاوەدا دەنگی داوە
ئاواتەکـــەشم ھــــاتە دی و
سـەربەرزیش بووم بەو ھەنگاوە
زانیم کــــە بڕوا بەخـۆ بوون
بۆ ســەرکـــەوتن تین و تاوە.


١\١٢\٢٠١٦


چیرۆکە شیعر بۆ منداڵان:
   
مەڕ.
ئێوە بمناسن مەڕم
ھەر خەریکی لەوەڕم
کە بۆ دەشت و دەر دەڕۆم
لەوێ گژ و گیا دەخۆم
شوانێکم لەگەڵدایە
ھەروەکو ھاوڕێم وایە
کوێ گیای سەوزی تێدایە
دەمبات بۆ ئەو جێگایە
لە لادێکاندا دەژیم
بوون بە مایەی دڵخۆشیم
ھەر کە تێر بووم دەستبەجێ
دەگەڕێننەوە ناو دێ
کابانی ماڵ دێت بۆ لام
دەزانێ ماندووی ڕێگام
ئاوم بۆ دادەنێ زوو
منیش دەکەومە پشوو
پاشان دێن و دەمدۆشن
بە شیرەکەم دڵخۆشن
دەبکەن بە ماست و بە دۆ
یاخود دەیخۆن ڕاستەوخۆ
قەیماغ و کەرە و پەنیر
زۆر بەسوودن بۆ ئێوەی ژیر
کێ لە ئێوە حەز دەکات
تەندروست بێت ھەموو کات
خۆشی بێت بە میوانی
پتەوتر بێت ئێسقانی
شیر و بەرھەمەکانی
بەکار بێنێت بەجوانی.
 

    ئۆپەرێتی وەرزەکان.
زستان:
من زسـتانم
ھـاوڕێتانم
لە باخچە وماڵ
لەگەڵتـانم
وەرزێکم جـوان
بەفر و بـاران
تەرزە وسەرما
لەگـەڵ مندان
   ...
تا خۆش بژین
با گوێ بگرین
دەم بەقاقا و
بە پێکــەنین
   ...
منداڵان:
دەبێ ھەمووان
وەرزی زستان
جل و بەرگی
ئەستور و جوان
   ...
بکەینەبەر
ھاتینە دەر
کڵاوێکیش
بکەینە سەر.


بەھار:
من بەھـــارم
ڕەنگین دیــارم
ھاوڕێی ئێوەی
زۆر نــازدارم
   ...
کە دێمیەکسەر
گشت دەشت و دەر
بەرگی سـەوزیی
دەکــــاتە بەر
   ...
خەڵکی ھەموو
بە ئـــارەزوو
بۆ ســەیران و
گەشت و پشوو
   ...
زۆر بە جوانی
بە خــێزانی
بە دڵخۆشی و
شادمــــانی.


ھاوین:
منیش وەرزی ھـــــــاوینم
خاوەن گەرمـــــای بەتینم
ھـــــاوڕێی ئێوەی شیرینم
   ...
ھەر من ھـــــاتم بۆ وڵات
یەکســەر میوە پێدەگـــات
ھەر کەس بەشی خۆی دەخوات
   ...
میوەی ترش و شــــــیرینن
پڕ ســـــــود و ڤـیتامینن
جـــۆراوجــــۆر و ڕەنگینن
   ...
منداڵان:
وەرزی ھـــــاوین بۆ ھەموو
بۆ حـــــــەوانەوە و پشوو
بە پێی حــــــەز و ئارەزوو.


پایز:
منیش پــایزە نـــــاوم
لەلای خەڵکی ناســراوم
کە من دێم بـــۆ لای ئێوە
خەندەتان لەســەر لێوە
چونکە بەھــــاتنی من
گشت دەچنەوە بۆ خوێندن
دەرگای قوتابخانەکان
لەگەڵ باخچەی منداڵان
دەکرێنەوە بـــۆ منداڵ
دەبێتە ســەرەتای ساڵ
منداڵان:
کــە پایز دێت گـەڵای دار
زەرد دەبن دەکـــەونە خوار
وەرزی گـــــەڵاڕێــزانــە
ئای کە دیمــەنی جـــوانە
بەڵام ھەندێک داریش ھـەن
کە تەواو پێچـــــەوانەن
کە گەڵایان چــــوار وەرزە
بە ھــەمیشەیی ســـەوزە.


وەرزەکان:
ئێمە چـــوار وەرزی ساڵین
بۆ گـــەورە و بۆ منداڵین
ھەر وەرزێکیشمان بۆ خۆی
سێ مانگ دانــــراوە بۆی
دوانزدە مانگی تـەواوین
لەلای ھەمووان ناسـراوین.


ماڵپەڕی عەلی حەمەڕەشید

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک