په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١١\٣\٢٠٢٠

چەپکە هۆنراوەیەک.

- ١٧ -

عەلی حەمەڕەشید

فەرهاد ئەحمەد

محەمەد بەرزی

  خاوێنم.

عەلی حەمەڕه‌شید

ھەتا خـاوێن بم
کردوومـە بـە خوو
وەکـــــو پێویستی
رۆژانــــــە زوو زوو
بــــۆ راگــــرتنی
پاکیی جەستەی خۆم
دێم دەستەکــانم
بـە سـابوون دەشۆم.

  ژینگەم خۆشدەوێ.
(ئارۆ) ھێندەی ژمارەی
ساڵەکــــانی تەمەنی
نەمامی لەباخچەی شار
رواند و پێدەکــــەنی
وتی بۆ ژینگــەی باشتر
ھەوڵی ھەمووانی دەوێ
ھەرکەس نەمام بڕوێنێ
دیارە ژینگەی خۆشدەوێ.

٢\٢\٢٠٢٠

  سابوون.
من سابوونم کەف دەکــــەم، بـــــۆ پاکیی ھەوڵدەدەم
چڵک و میکــرۆب و پیسی، رادەکــەن کـــە منیان دی
لەگەڵ ئاو دا دوو ھــاوڕێین، بەیەکەوە بەکـــــار دێین
تـــا لە نەخۆشی دوور بن، دڵخۆش و روومەت ســوور بن
بــە سابون دەستتان بشۆن، پاشان بۆ خـــواردن بڕۆن
من ھــــۆی خاوێنی ئێوەم، بــۆ خزمەتتان بەڕێوەم.

٢٦\٢\٢٠٢٠

  وانەی هونەر.
کە مامۆستای ھونەر دێ
ئـای چەنــد دڵمان خـۆش دەبێ
بە پێنووسی ڕەنگاو ڕەنگ
دەکێشین وێنەی قەشەنگ
کام شت لامان زۆر جوانە
یاخود جێی سەرنج دانە
وێنەکەی دروست دەکەین
نیشان مامۆستای دەدەین
چون سەیری کرد ھەر کاتێ
تێبینیمــان دەداتــــێ
تا بۆ وانەی داھاتوو
سوود بەخش بێ بۆ ھەموو.

١\١\١٩٩٨

ماڵپەڕی عەلی حەمەڕەشید

 

 

    ڤایرۆسی کۆرۆنا.

فەرهاد ئەحمەد

 

بۆ ئەوەی پەتای ڤایرۆس
نەمبات بەرەو نەخۆشی
خاوێنی خۆم ڕادەگرم
هەتا بژیم بەخۆشی۰
ئەمڕۆ کۆرۆنا باوە
پەتای ئەم سەردەمەیە
دەبێ خۆبپارێزین
لەو دەردە کوشندەیە۰
بۆیە بە ئاو و سابوون
دەستەکانم جوان دەشۆم
بۆئەوەی تەندروستبم
گرنگی دەدەم بەخۆم۰
دەسڕ بەکاردەهێنین
لەکاتی پژمەو کۆکین
کۆبونەوەو جەنجاڵی
تاماوەیەک ڕادەگرین۰
ڤایرۆسی کۆرۆنایە
ژیانی زۆر کاتییە
پلەی گەرما بەرز بوو
ئیتر ئەو بوونی نییە.

٥\٢\٢٠٢٠

farhad.ahmadbarznji@yahoo.com

 

 

  لووتکەی ئەزمڕ.

محەمەد بەرزی

ئــەمــڕۆ بــەفــر بــاریــوە
شــاخ و شــاری تـەنـیـوە
دنــیــا کــپ و خــامــۆشــە
ســەمــا دەکــات پــڕوشــە
چــلــورە وا تـــەزیــــوە
دەڵـێـی پــارچـەیـە زیــوە
خــۆزگــە دەچــوومــە ئــەزمــڕ
بــۆ یــاری لـەســەر بــەفــر
لــوتــکـە بــەرزەکـەی ئــەوێ
زۆر خــۆشــە بــۆ خـلــیسـکـێ
بــاکــم نــیـیـە لــە ســەرمــا
کــلــێـتــە وا لـــە ســـەرمــا.

١٣\١\٢٠٢٠

  بەفر باری.
ســـاردە بــەفـر دەبــارێ
وەک لـۆکـە دێـتـە خـوارێ
کـڕێـوەیــە و شــار چـۆڵـە
بــەهـەشـتـە بـۆ ریـشـۆڵـە
شــاخــی گــوێــژە سـپـیـیـە
دار و بــەردی دیـار نـیـیـە
ڕێـگـا هـەمـووی گـیـراوە
بــاخـچـەمـان داخــراوە
ئـۆخـەی ئـەمـڕۆ لـە مـاڵـیـن
هــەمــوو خـەریـکـی یـاریـن
لـــە نـاو بـەفـرا بـە کـۆمـەڵ
دەیـکـەیـن بـە شـەڕە تـۆپـەڵ.

٤\٢\٢٠١٩
mkbarzy@hotmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک