٢\٨\٢٠١٨
چەپکە
هۆنراوەیەک.
- ٢ -
عەلی حەمەڕەشید
رۆستەم خامۆش
ئۆپەرێتی
باخچەی منداڵان.

عەلی حەمەڕهشید
کۆرس ١:
ئێمــــەی
منداڵ زۆر جـوانین
لـــە باخچــــەی منداڵانین
ژیکـــــــەڵە و ئازا و وردین
ڕۆڵەی نەشـــمیلەی کوردین
کۆرس ٢:
باخچەمان پڕ
جـــــوانییە
جێی ســـــــەما و گۆرانییە
دادە و مامۆســــتاکــــانی
زۆر بـــــە نـــەرم و نیانی
لەگــــەڵ ئێمــەدا دەدوێن
بۆیە وا خۆشــــــمان دەوێن
کۆرس ١:
بۆ ئێمە
دەریای ســـــــۆزن
خۆشەویست و دڵســــــۆزن
بە خـــــەندەوە ، زانیـاری
بۆمان دەکــــەن بە دیـاری
کۆرس ٢:
چیرۆک و
ھـــۆنراوەی جوان
سوودی زۆرە بۆ ھەمــــووان
کام یاری لامان خــۆش بـوو
ئەنجــامی دەدەین زوو زوو
کآ حـــــەزی لە وێنـەیە
ھەمـــوو شــــت ئامادەیە
کۆرس ١:
جـــار جـــار
یاری میکانۆ
ئەنجام دەدەین لەســەرخۆ
خــــۆ بۆ مــاڵـە باجێنە
یاخود بۆ خــــلیســــکێنە
باخچە باشـــــترین شوێنە
ڕازاوەیە و خــــــــاوێنە.
خێزان.
ئێمـــــە ئێمـــە خـــــێزانین
بە یەکترەوە جــــــــــوانین
بابە و دایەی مــــیھرەبان
ھەر وەکو خۆری گـــەش وان
بارانی ســـــــۆز و ئـــەوین
گــوڵی خـەندە و پێکـــەنین
ئەوان دەیبەخــشــن پێمـان
بۆ خۆشی و شــــادی رێمــان
ھەرچی یەکمان پێویست بـوو
بۆمـــــان دابین دەکـــەن زوو
خوشــک و براش لە خــــێزان
مـــــاندوو دەبن وەک ئەوان
لەگەڵ یەکدا ھـــــاوکـارین
خــــێزانێکی بەخــــتیارین
خـــۆشەویستی و رێزگرتن
چـالاکانە کـــار کــــــــردن
مـــــاندوو بوون و ھــەوڵدان
دروشـــــــــــممانە لە خێزان.
٢٦\٥\٢٠٠٨
ماڵپەڕی عەلی
حەمەڕەشید
---------------------------------------------------------------------------------------
سێ
پارچە هۆنراوە.

رۆستەم خامۆش
بـاخـچەکـەمـان.
بـاخـچــەکـەمــان پــڕ گـوڵــە
خـــۆشــەویـسـتـی نـیــَو دڵــە
دەی پـارێــزیــن وەکـــو چـــاو
تـــا گـــوڵــی نـــەبــێ ژاکـاو
باخـچــەکەمــان چـەند جـوانـە
شــــــادی دەروون و گـیـــانــە
لـــە نــاوی پــشــوو ئـەدەیــن
دڵـمـانی پـێ خـۆش ئـەکـەیــن
باخـچـەکـەمــان خـــۆش ئــەوێ
زۆر جــوانـــە ڕۆژ و شـــــــەوێ
گـوڵــی لـێ نـاقـرتـێــنـیــن
وەک بـولـبــول دەی لاوێــنــیـن.
ژینگەپارێزم.
ژینـگـە پارێـزم دڵسـۆزی خاکــم
پەروەردەی دەستی سێ کەسی پاکـم
ئەوانیـش دایەو بابـەو مامــۆستـا
ھەرسێکیان بۆ مـن ڕووناکن ئێستـا
ژینگە پارێزم شـەیدای سرووشـتـم
پاک و خـاوێنـم جـوانە ڕەوشـتــم
شارم پیـس ناکەم بە زبڵ و خـاشاک
لەنێو دڵمایە خــۆشەویسـتی خـاک
ژینگـەپارێزم مــن جـوانیـم دەوێ
من دۆستی ژینم شـارم خـۆش دەوێ
وڵاتی شـیـرین کـوردستانی خــۆم
خۆشـەویسـتەلام نیـشتمانی خــۆم.
٢٠١٤
- ھەولێر
باڵندەیەکی بەندکراو.
ئـەو باڵنـدەی بەنـد کــراوە
مــافـی ژیـنــی لـێ خـوراوە
ھـەمـــوو سـاتێ دەنــاڵێنـێ
بـۆ سـەربەستی دەجــریوێنـێ
ئەڵـێ : ئێســتا نیگــەرانـم
دوور لە ئاشـناو گـوڵـسـتـانـم
بــە ئـاواتـم کـــە بێـمـەوە
لـە ســەرچـــڵ دا بنیشـمـەوە
بـە ســـۆزەوە لـە نـاخــی دڵ
تێربـخوێـنـم بـۆ جوانی گــوڵ
خــۆشــە فڕیــن بـە ئـازادی
ھــەردەم بــژی بـە دڵ شــادی.
٢٠٠٠
- ھەولێر
rostamxamosh@gmail.com
|