٢١\٨\٢٠٢٠
چەپکە
هۆنراوەیەک.
-
٢٠ -

محەمەد
بەرزی
عەلی حەمەڕەشید
باخی گشتیی.

محەمەد بەرزی
زۆر جوانە باخی
گشتیی
تابلۆیەکە سروشتیی
داری بەرزی سادارە*
پڕ لە جووکەی باڵدارە
گوڵەباخی سور و زەرد
مینا و مێخەکی بێگەرد
خاڵخاڵۆکە وەک موروو
لەسەر گەڵان بۆ پشوو
پەپوولە و هەنگی ناو گوڵ
شنەیە بۆ ناخی دڵ
ئەم باخە لالەزارە
گوڵاوپرژێنی شارە.
__________________________________
*
سادار:
واتە ئەو دارەی سێبەری هەیە.
٢\٢\٢٠١٦
mkbarzy@hotmail.com
پەیامی
مانگ.

عەلی حەمەڕهشید
زۆر خۆشبوو
دوێنێ شەو، لەسەرخۆ
لەگەڵ مانگ
کەوتینە، گفتوگۆ
تریفەی
ڕەنگینی، نارد بۆ لام
ھەر گەیشت
ماچی کرد، دوو گۆنام
خۆشییەک
دەرگای خۆی، کردەوە
منی بۆ
ئامێزی، بردەوە
پەیامی
مانگی پێم، ڕاگەیان
کە ئاشتی و
خۆشی بوو، بۆ ھەمووان.
٢٤\٧\٢٠٢٠
وێنەی بەلەمێک.
ویستم وێنەی
دەریایەکی
پڕ لە وردە ماسی و بەلەم
لە دەفتەری وێنەکەمدا
دروست بکەم
ھەرچی بۆیەی
رەنگاوڕەنگم
ھەبوو ھێنام
زۆر بە جوانیی ئەو وێنەیەی
مەبەستم بوو
یەکسەر کێشام
بەلەمێکیان
ھێندە جوان بوو بەلامەوە
ھەر بە خەیاڵ سواری بووم و
ھەتا توانیم سووڕامەوە
ئای گەشتێکی چەندە خۆشبوو
ھێندە گەڕام
ئاگام لێبوو
ماسی دەیویست بێت بە ھاوڕێ و
بگاتە لام
یارییم دەکرد لەگەڵیاندا
لەو ناو ئاوە
ھێندەم زانی
با ھەڵیکرد بەلەمەکەم
ھەڵگەڕاوە.
ھەواری ھەورەکان.
بۆیە ئاسمــــان وا جوانە
لای منی بچــــکۆلانــــە
چونکە بــە تەنها ئــەوە
ھــــەواری ھەورەکــانە
بــۆ مانگ و ئەستێرە و خۆر
بووە بــــــە ماڵ و لانە
ھـــاوڕێن بـۆ منی منداڵ
بۆیە جـار جـارێک لە ماڵ
دەچم ســــەردانیان دەکەم
بە سواری ئەسپی خـــەیاڵ.
١٧\٧\٢٠٢٠
ماڵپەڕی عەلی
حەمەڕەشید
|