٥\١\٢٠٢١
چەپکە
هۆنراوەیەک.
-
٢١ -

عەلی حەمەڕەشید
محەمەد
بەرزی
پێکەنینی ناو گریان.

عەلی حەمەڕهشید
منی بچکۆلە ھەر کە
ھاتمە ژین
بە گریانی من کەوتنە پێکەنین
فرمێسکی شادی لەڕووتان باری
بۆ ئێوە بووم بە مایەی بەختیاری
ھەریەک بەجۆرێک وەسفی دەکردم
چی جوانیم ھەبوو بۆ خۆی دەبردم
یاخود ھەرکەس کێی خۆشبوویستایە
دەیوت بەبە گیان وەکو ئەو وایە
ھەرڕۆژەی جۆرێک خۆم نیشان دەدا
ھەتا دڵخۆشی بە ھەمووان بگا
ڕۆژێک وەک بابەڕۆژێک دایە گیان
ڕۆژێکیش تەواو وەکو ھەردووکیان
بەڵام ئێستاکە ھەروەکو خۆم وام
نازدار و شیرین جوان و بێ ھاوتام
ھەر سەرنج دەدەن لە دەست و قاچم
بۆ تەنھا ساتێک لەبیرتان ناچم.
١\١\٢٠٢١
منداڵێکی خاوەن پێداویستی.
ھەرچەندە من خـاوەنی
پێداویستی تـایبەتم
بەڵام منیش وەک ئێوە
چــــالاک و بلیمەتم
...
خاوەنی بەھرە و توانام
وەک منداڵی ئاســـایی
ئاســـودە و بەختەوەرم
دەژیم بــــە دڵنیایی
...
وەک ئێوە ھــــەوڵدەدەم
وەک ئێوەش کۆشش دەکەم
ناخم پڕ لــــــە ھیوایە
تا بــە جوانی پێی بگەم
....
تــــا وەک منداڵانی تر
دەرکەوێ توانا و بەھرەم
پێداویستی تـــایبەتیم
زوو زوو بخـــەنە بەردەم
...
ئەوســـــا دەزانن منیش
بۆ بەرزی گەل و خـــاکم
چۆن لـــە ئاستی خۆمەوە
مرۆڤێکی چـــــــالاکم.
١٥\٤\٢٠٠٨
ژینگەدۆست.
لە سەیران و لە گەشتا
لە گرد و دۆڵ و دەشتا
بابە و دایە و خزمانم
لەگەڵ گشت ھاوڕێکانم
وەک (ژینگە دۆست) دەمناسن
ڕێزی زۆرم لێدەگرن
چونکە لەوە دڵنیام
لای ئەوان وەک پێشەنگ وام
دوای تەواو بوون لە سەیران
ئەوانیش لەگەڵ مندان
بە یەکەوە وەک یاری
بە گیانی پڕ ھاوکاری
چی پاشماوەیەک ھەبوو
کۆی دەکەینەوە ھەموو
چەند کیسێکمان ھێناوە
بۆ خاشاک و پاشماوە
تا ئەو شوێنە خاوێن بێ
بۆ ئەوەی دوای ئێمە دێ.
٢٢\١\٢٠٢٠
وێنەی بەلەمێک.
ویستم وێنەی
دەریایەکی
پڕ لە وردە ماسی و بەلەم
لە دەفتەری وێنەکەمدا
دروست بکەم
ھەرچی بۆیەی
رەنگاورەنگم ھەبوو ھێنام
زۆر بە جوانی ئەو وێنەیەی
مەبەستم بوو
یەکسەر کێشام
بەلەمێکیان
ھێندە جوان بوو بەلامەوە
ھەر بە خەیاڵ سواری بووم و
ھەتا توانیم سوڕامەوە
ئای گەشتێکی چەندە خۆشبوو
ھێندە گەڕام
ئاگام لێ بوو
ماسی دەیویست بێت بەھاوڕێ و
بگاتە لام
یاریم دەکرد لەگەڵیاندا
لەو ناو ئاوە
ھێندەم زانی
با ھەڵی کرد بەلەمەکەم
ھەڵگەڕاوە.
ماڵپەڕی عەلی
حەمەڕەشید
تووتی.

محەمەد بەرزی
تـووتـیـیـەکـەم
خـنـجـیـلـەیـە
قـاچـی چـوار پـەنـجـەی هـەیـە
دەنـووکـی سـور و تـیـژە
تـەمـەنـی زۆر درێــژە
ڕەنـگـە جـوانـەکـەی سـەوزە
حـەزی لـە سـێـو و مـۆزە
مـیـوە و گـوێـزی بـەردەمـی
بـە قـاچ دەیـبـا بـۆ دەمـی
بـۆ لاسـایـی زۆرزانــە
زیـرەکـە و قـسـە زانــە
ئـەو کـاتـانـەی دەمـبـیـنـێ
زوو زوو نــاوم دەهـێـنـێ.
١٨\٨\٢٠٢٠
mkbarzy@hotmail.com
|