٢١\٧\٢٠٢١
چەپکە
هۆنراوەیەک.
-
٢٢ -

عەلی حەمەڕەشید
رەزا ساڵح
گیان.

عەلی حەمەڕهشید
ھەر کاتێک دەڵێم دایە
چەند خۆشە پێمدەڵێ (گیان)
وزە و تینم دەداتێ
تا سەرکەوم لە ژیان.
کە بانگی باوکم دەکەم
دەڵێ (گیان) ڕۆڵەی شیرین
ھێندە ئاسودە دەبم
دەستدەکەم بە پێکەنین.
گیان (گیان)ی بابە و دایە
بۆ ئێمەی گوڵ پێویستیین
نمە بارانی سۆز و
شنەبای خۆشەویستیین.
٧\٣\٢٠٢١
دیمەنێکی دڵگیر.
ئای چەند خۆش و دڵگیرە
حەوشـــەی ماڵی باپیرە
لایەک گــوڵ و گــوڵزارە
لایــەک داری بـــەردارە
ناوەڕاســتی چیمــەنـە
دڵگـیرتـرین دیمــەنـە
بۆ سەما و یاریکـــردن
خۆشترین شوێنە لای من
جار جار باپیرەی شیرین
رووخۆش دەم بە پێکەنین
دێت بۆ لام و دەمـدوێنێ
گـــوێز و مێوژ دەھێنێ
بە چیڕۆک و ھۆنـــراوە
خۆشتر دەبێ ئەو نــاوە.
١٦\٢\٢٠١٩
بە بۆنەی رۆژی
جیهانی منداڵانەوە.
یەکی حوزەیران
ئەوا یەکی حوزەیرانە
جەژنە و رۆژی منداڵانە
فیستیڤاڵی گۆرانییە
سەما و جوڵەی پڕ جوانییە
وەک پەپوولە و گوڵی بۆندار
منداڵانی شەنگ و نازدار
دڵ پڕ هیوا و خەونی مەزن
تێکەڵ یەک بوون دێن و دەچن
بە دەنگێکی بەرز و شیرین
بە خەندە و قاقا و پێکەنین
دەڵێن هەوڵی خۆتان بدەن
مافەکانمان لەبیر مەکەن.
٢٩\٥\٢٠٢١
ماڵپەڕی عەلی
حەمەڕەشید
مامۆسیا گیان.

رهزا ساڵح
مامـۆســـتـای بەڕێـــز و دڵـســـۆز
خـــاوەن پـەیـــــامـێکی پــــــیـرۆز
* * *
تـۆ فـــێـرکەر و پـێـشــەنـگـمـــانی
هــــیـوای گــــەل و نيـشـــتـمـــانی
* * *
دڵـســـۆزیـمـان بـۆ کـوردســـــتـان
روانـدت لە هـۆش و هـەسـتـــمـان
* * *
هــــەردەم بــــەرز و شـــکـۆداری
لـە نــــــــاو دڵ و لـەســـــەر زاری
* * *
بـەرخــــودانـیـت بـێ هـــــــاوتـایە
تـاجـــی زێـــــڕ بـە تـــــــۆ رەوایە
* * *
هــەر بـژیـت مامـۆســــتـا گـیــــان
ســیـمـبولی پــەروەردە و ژیـــــان.
٢٠٢١
- نەرویج
ماڵپهڕی رهزا
ساڵح
ئۆپەرێتی:
لە
پێناو پارێزگاریی لە ژینگە.

عەلی حەمەڕهشید
منداڵی یەکەم:
ھـــــەمیشە پارێزگــــاری.....لــە ژینگــــەی کوردستانم
بـــە ئـــــەرکێکی پیرۆزی .....ســـــەر شانی خۆم دەزانم
ھەموو:
ھەمیشە پارێزگـــــاری.....لە ژینگەی نیشتمانمان
ئـــــەرکێکی زۆر گرنگە.....دەکەوێتە سەرشــانمان
منداڵی دووەم:
حەزدەکەم ھەمــــوو کەسێک.....بـــــۆ ژینگە وەک من وابێ
وشیاربێت و زانیـــــــاریی.....دەربــــــارەی ژینگە لابێ
ھەموو:
زۆر حــەز دەکەین بۆ ژینگە.....گشت کەس وەک ئێمە وابێ
وشیاربێت و زانیـــــاریی.....دەربــــــارەی ژینگە لابێ
منداڵی سێیەم:
لـــە نێو شــــار و لادێدا.....لە کێڵگە و بــاخ و بێستان
سەرچــــاوەی
رووبار و ئاو.....دەپارێزین بە ھەمـــووان
منداڵی چوارەم:
باڵندە و گیانلـــــەبەری.....کێوی لــــە دەشت و لە دەر
دەبێ رێی پــــارستنیان ......پێکــەوە بگرینە بــــــەر
منداڵی پێنجەم:
ئەوان ھاوسەنگیی ژینگە.....ڕادەگرن زۆر بە جـــوانیی
بۆ ئەم سروشتەی ئــێمە.....بوون بە ھۆی ئـــاوەدانیی
منداڵی شەشەم
وەرزی زستان ئەو کـاتەی.....بـەفرێکی زۆر دەبــــارێ
زەوی داپـــــــۆشێت و .....سپی دەبێ بە جــــــارێ
ئاژەڵی ئـــــەو کێوانە......بــە دوای خـۆراکدا وێڵن
ناچــارن لە بــرساندا ......لانــە و شوێنیان جێبێڵن
منداڵی یەکەم:
ئێمـەی مرۆڤ دەتـــوانین......سەموون و گەنم و نــــان
لەگەڵ پاشماوەی خۆراک.......ببەین و داینێین بۆیــان.
٢٧\١\٢٠٢٠
بۆ
(راسا)ی
بچکۆڵە.
وا پەپولە و گوڵ ئاسا
دیمەنی جوانی (راسا)
سەرنجی راکێشاوین
بە دیارییەوە وەستاوین
لە تەماشای تێر نابین
بۆتە هێز و توانا و تین
بە بینینی ئاسوودەین
بۆیە وا لێو بە خەندەین.
٧\١\٢٠٢١
ماڵپەڕی عەلی
حەمەڕەشید
|