په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\٩\٢٠١٨

چەپکە هۆنراوەیەک.

- ٣ -

رۆستەم خامۆش

عەلی حەمەڕەشید

    پەرتووک.

رۆستەم خامۆش

پـەرتووک ھاوڕێـی شیـرینـم
چـەند خـۆشە کـە دەتبیـنـم
دەتـگـرم بــە دوو دەسـتــم
کـانگـای ھیـواو مـەبـەستم

پـەرتووک ڕۆشــنایـی بیـرم
بـاشـتـریـن گـەشـەی ژیـرم
لە خوێندنگـا ، یـان لـە ماڵ
ھـەر تـۆی لـە بیـرو خـەیاڵ

پـەرتووک ھیـَـزی ھۆشیاریـم
چـــرای کـاتــی بێــداریـم
ئـەی ڕوونـاکـی ژیـانـی مـن
خـۆشـەویسـتی گیـانـی مـن.

   دەخوێنمەوە.
دەخوێـنـمــەوە ، دەخوێـنـمـەوە
پـەرتـووکـی بـاش دەخوێنمـەوە
مـنـی زارۆی ژیــــر و بـچـووک
ھەردەم ھاوڕێـم لەگەڵ پەرتـووک
ھـەتـا بیــــرم فــراوان بــێ
ڕێگەی ژیـنـم ڕێـک و جـوان بــێ
دەخوێنمەوە ھـەر بـۆی شــەیـدام
لەگەڵ پەرتووک مـن ھەر ئاشنـام.


٢٠١٤ - ھەولێر

rostamxamosh@gmail.com


 

---------------------------------------------------------------------------------------

 

 

 

چیڕۆکە شیعر بۆ منداڵان:

 

   هاوڕێیەتی.

عەلی حەمەڕه‌شید

ئێوارە بوو ئاســــکێکی جـــوان
پیاسەی دەکرد لە دارســـــتان
دەیڕوانییە ئەملاولای خـــــۆی
تا یەکێک بێت بە ھاوڕێ بـۆی
بینی زەڕافەی مـــــــــــل درێژ
لە گەڵی کــــــــەوتە وتوو وێژ
لە دوای کەمێک حــــــــەوانەوە
ھەر لە نزیک ئەوانــــــــــــەوە
مەیمونیش ھات و بوون بـــە سێ
لە گەڵیاندا بوو بـــــە ھــــاوڕێ
ئاســـــــک وتی:ھــــاوڕێکانــم
ئێســــــتا من زۆر شادمــــانـم
چـــــونکە لەگەڵ ئێوەی ھاوڕێم
بۆیە وا بە خــــــــۆشی دەدوێــم
مەیمونیش ڕووی کـــــردە ئاسک
وتی ئەی ھاوڕێی ھـــەست ناسک
بە تەنیایی ناخــــۆشە ژیــن
دەبێت ھــــاوکاری یەکتر بین
تا بەخــــۆشی و شادی بژین
ئیتر ھـــــاوڕێی یەکتر دەبین
بەیەکەوە ژیان جـــــــــوانە
تەنیا بژی زۆر گــــــــــرانە
سود لە یەکتری وەردەگــــرین
زانیاری لە یەک فــــێر دەبین
ھێندەیان زانی لــــــەولاوە
کەروێشکە سپی وەســـــتاوە
وتی ھاوڕێکانم ســــــــــڵاو
من ئەمڕۆ زۆر ماندووم تەواو
ھاتووم تا ھاوکاریم بکـــەن
بۆ کارێک یارمەتیــــــم بدەن
چونکە خانووەکــــەم ڕوخاوە
کــە ناخـــۆشـــترین ڕوداوە
بێچوەکانم بچکــــــــۆلانەن
لەدەرەوەن ، بە بێ لانـــــەن
زەرافەو ئاســــــک و مەیمون
بەرەو ماڵی کــەروێشک چوون
خانووەکەیان چـاکــــــکردەوە
ئەو ناوەیان پاکـــــــکردەوە
ئەوسا بە گــــۆرانی وتـــــن
لای ماڵی کــــەروێشکە خرپن
بە دڵخـــــــــۆشی و دڵنیایی
کردیان بە بـــەزم و بە شایی
گیاندارەکـــــــــانی دارستان
ھاتن بۆلای ئەمــــان وەستان
ئاســــــــک وتی ئێوەش وەرن
لەگـــــــــەڵ ئێمەدا ھەڵپەرن
ئەمڕۆ جــــــەژنی ھاوڕێبانە
ھاوڕێیەتی بەرزو جـــــوانە
وەرن وەرن ســــــــەرنج بدەن
ئێوەش وەکــــــــو ئێمە بکەن.

 

ماڵپەڕی عەلی حەمەڕەشید

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک