په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٠\١٢\٢٠١٨

چەپکە هۆنراوەیەک.

- ٥ -

رەزا ساڵح

رۆستەم خامۆش

فەرهاد ئەحمەد

   رقم لە راوە.

ره‌زا ساڵح

مـــن زۆر رقـــــــــــم لــە راوە
لـە قــــــــــــــەفـەز و لــە داوە
لە فـاقــە و تەپـــەکە و تــــەڵە
تـــۆڕی گــــرتـنی ریشـــــــۆڵە
راوکـــــردنـی رۆژ و شـــــــەو
بۆ گـرتـنی سوێســکە و کـــەو
چـۆن دڵـتان دێ کـــەو بـگـرن
ئــــــــازادی لـێ وەربــــــگـرن
یـا گــرتـنی هــــــەڵـۆ و بـــــاز
ئاسکەو و کەروێشک و بەراز
یـا تـێـــــــکـدانی هـێــــــــــلانە
بـە لامــــــــــەوە تــــــــــــاوانە
کوانـــی یـاســــا و ســــــــزدان
بـۆ راوکــــــەری بـێـــــویـژدان
نـەفـــرەت لـــەوەی راوەكــــــا
خـۆی رسـوا و نـاپیــاوەکـــــــا.

 

٢٠١٨ - نەرویـج
 

ماڵپه‌ڕی ره‌زا ساڵح

 

  باران.

رۆستەم خامۆش

بـاران نــم نــم دەبــارێ
جـوانە ، کـە دێـتـە خـوارێ
منیـش ئێســتا لـە ڕێگــام
دەڕۆم بـەرەو خـوێنـدنگـام
چـەترە جـوانـەکـەم پێـیە
مــن تەڕ نابـم لـەم ڕێـیە
گەر ھاوڕێم چـەتری نـەبوو
دەڵـێـم : وەرە بــۆ لام زوو
با تەڕ نەبیت ھـاوڕێی مــن
وەرە بــۆ ژێر چەتری مــن
ئێمە ، کە ھاوڕێ و دۆست بین
دەبێ بـۆ یـەک پێویسـت بین.


   رێگا.
کــە مـــن دەڕۆم لـە رێـگـا
یـاخود دەچمە خـوێندنـگـا
بـــەرد ببیـنم لەسـەر ڕێـم
لای دەدەم بەدەســت و پێـم
چــونـکـە کارێکـــی چاکە
ڕەوشـتـی کــەســــی پاکە
خــۆشدەکەم ڕێـگای خـەڵک
تـاھـەم بێ ســوود و کـەڵک.

 

rostamxamosh@gmail.com
 

 

   وەرزش.

فەرهاد ئەحمەد

بۆ ئەوەی تەندروستبم
رۆژانە وەرزش دەکەم
بە بازوو و جوڵە و یاری
جوانیی بە لەشم دەدەم۰

شادم کەوەرزش دەکەم
گەشاوەن چاوەکانم
جوان و ڕێک وبەهێزن
ئێسک و ماسولکەکانم۰

ئەوەی کەوەرزشکارە
گورجوگۆڵ و ئازایە
هەمیشە تەندروستەو
خاوەن حەزو خولیایە

تا ئاسوودە و دڵخۆشبم
لە ماڵ و قوتابخانە
لەگەڵ هاوڕێکانی خۆم
وەرزش دەکەم رۆژانە.
 

farhad.ahmadbarznji@yahoo.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک