په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\١\٢٠١٩

چەپکە هۆنراوەیەک.

- ٦ -

رۆستەم خامۆش

ئاکۆ محەمەد سابیر

فەرهاد ئەحمەد

عەلی حەمەڕەشید

  پێنووسەکەم.

رۆستەم خامۆش

پێنووسەکەم خـۆش دەوێ
لە بیرمە رۆژ و شـەوێ
پێی دەنووسم وشـەی چـاک
وشـەی نـاخـی دڵـی پـاک
لـە ھـەر شــوێنێ بم لامـە
بــۆ ژیــنـم، ئــەو چرامـە
ئـازیـز و خـۆشــەویـســتـە
بـۆ خـوێـنـدەوار پێویسـتـە
ھـەردەم لـە ھـزر و ھەسـتـە
بۆیــە وا لــە نێـو دەسـتـە.

 


   
کاتی تاقیکردنەوە.
کــاتــی تـاقـیــکـردنــەوە
جـــارێــکـی تـر ھـاتــەوە
خــــۆم ئــامـــادەکــردوە
مــن زۆر بـــاشـم خوێنــدوە
لــە ھـــەوڵ و تێـکـۆشـانــم
بــــۆ ئـاییـنـدەی ژیــانــم
دەزانـــم ھـــەر بــە زانـسـت
دەگـەم بــە ھیـوا و مـەبـەسـت
تـا یـەکـەم بــم وەک ســاڵان
شــــاد بــم لـە نێـو منـداڵان
بـێ پـشــوو ھــەر دەخوێـنــم
تــا ســەرکـەوتـن دەبـیـنــم.

٢٠١٧ - ھەولێر

rostamxamosh@gmail.com

 

 

 

  رێحانە و بەیبوون.

ئاکۆ محەمەد سابیر

زەردەخەنەی سەر لێوان
رووناکییە بۆ دەروون
بەخشندە و لێبوردەیی
رادەماڵێ تووڕەبوون
گەشبینیی و هیوا و ئومێد
بۆ خۆت بکە بە ئەزموون
گوێبیست بە هێمنیی
ئامادە بە بۆ فێربوون
بە دوو چاوی گەشەوە
وەک کانی بێگەرد و روون
بڕوانە بۆ ئاسمان
بۆ رێکوپێکی گەردوون
پڕ بە لە میهرەبانیی
تاکو لێدەڕژێت جوانیی
زەوی بڕازێنەوە
وەکو رێحانە و بەیبوون.

کۆتایی ٢٠١٨

ماڵپه‌ڕی ئاکۆ محه‌مه‌د سابیر

 

 

 

   ئاڵا.

فەرهاد ئەحمەد

ئەمڕۆ زۆر شادمانم
رۆژی ئاڵاکەمانە
جلی کوردیم پۆشیوە
هاتووم بۆ قوتابخانە۰

دیمەنێکی زۆر جوانە
ئاهەنگیان سازکردوە
یادی رۆژی ئاڵایان
بە بەرزی راگرتووە۰

ئاڵا هێمای بوونمانە
سەروەریی گەل و هۆزە
شکۆی نەتەوەی کوردە
بۆیە لامان پیرۆزە۰

دەبا هەموو یەکگرین
تا سەرکەوێ نیشتمان
با ئێمەش وەک وڵاتان
شەکاوە بێ ئاڵامان.

١٦\١٢\٢٠١٨

farhad.ahmadbarznji@yahoo.com

 

 

 

   تاقیکردنەوە.

عەلی حەمەڕه‌شید

ئەوا تاقیـــــکردنەوە
بۆمان ھـــاتە پێشــەوە
پێویستە ھـــەوڵ بدەین
خۆمان زۆر ماندوو بکەین
ھەتا تاجی ســـەرکەوتن
بە ھەوڵ و کــۆشش کردن
لە مامۆستا وەربگــــرین
پێی شاد و دڵخۆش ببین
قوتابی ئازا و وشـــیار
ھەوڵی خۆی خستۆتە کار
خۆی ئامادە کـــــــردووە
ئەم ماوەیە مــــــاندووە
زۆر حەز دەکات کە دەرچێت
تاجی بەرزی لەســـــەرنێت.

١\٤\١٩٩٩
ماڵپەڕی عەلی حەمەڕەشید

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک