١٣\٢\٢٠١٩
چەپکە
هۆنراوەیەک.
- ٨ -
فەرهاد ئەحمەد
رەزا ساڵح
عەلی حەمەڕەشید
ئاکۆ محەمەد سابیر
سووڕی ئاو.

فەرهاد ئەحمەد
سووڕی ئاوم بۆ
ژیان
لە رووبار و دەریاکان
تیشکی خۆر گەرمم دەکات
دەمکات بە هەڵم ودەمبات
بۆ ناو قوڵایی ئاسمان
چڕدەبمەوە هەمدیسان
دەبم بە هەورێکی ڕوون
دێم و دەچم لە گەردوون
بە دڵۆپەی بارانم
دڵخۆشکەری هەمووانم
کاتێک کە دادەبارێم
نمنم، یان بە لێزمە دێم
زەویتان پاراودەکەم
ئاوی کانی زۆردەکەم
دووبارە بە تیشکی خۆر
دەبمە هەڵمی جۆربەجۆر
دەڕۆمەوە بۆ ئاسمان
دەبمەوە بە باران.
وەرزش.
وەرزش دەکەین ڕۆژانە
ئای چەند خوویەکی جوانە
بە یاری و جوولە و بازدان
جوانیی دەدەین بە لەشمان
ئاسوودە و دڵپڕ خۆشیی
بە دوورین لە نەخۆشی
چوست و چالاک و گورجین
ژیرانە دێین و دەچین
وەرزش بۆتە پیشەمان
بۆیە بەهێزە لەشمان.
farhad.ahmadbarznji@yahoo.com
پەپوولە.

رهزا ساڵح
پەپـــــوولەی
بــاڵ نەخـشـینم
جــوان و روخســــار شـــــیرینم
* * *
هــۆگــــری وەرزی بـەهــــــــــارم
شـەیــــدای گــــوڵ و گوڵــزارم
* * *
گـوڵ و گوڵزار لـە کـوێ بێت
لـە شـــــاران یــا لــە دێ بێت
* * *
خـۆشــــــی و شـــــــادیـم لەوێـیە
ماڵـیشـــــــــــــم وا لــــــەو جـێـیە
* * *
مــن بـێـــــــوەی بــێ زیــــــــــانم
هـــــێمن و نـــــــەرم و نیـــــانم
* * *
کوردســـــــــتانـە بەهـەشــــــــــتم
شـــوێنی فڕيــــن و گـەشــــــــتم.
٢٠١٩
- سوێد
ماڵپهڕی رهزا
ساڵح
پەرتووکخانە.

عەلی حەمەڕهشید
پەرتووکخانە
شــــیرینە
رازاوەیـــە و ڕەنگـــینە
بۆ خۆزگە و خەونی منداڵ
بووە بە خـــۆشترین ماڵ
شوێنێکە تــــەواو دڵگیر
بۆ ئێمەی بچکـــۆلە و ژیر
وەکو پێشەنگە دیـــــارە
پڕ پەرتووک و گۆڤـــــــارە
ھی چیڕۆکی جــۆراوجــۆر
ھۆنـــراوەی تایبەت و زۆر
یان زانیاریی ھەمـــەڕەنگ
لەگەڵ وێنەی رەنگاوڕەنگ
بۆیە ھـــەر پەرتووکخانە
خۆشترین جێی ھەمـــووانە.
١٢\٧\٢٠١٨
ماڵپەڕی عەلی
حەمەڕەشید
ژمارەی گوێزەکان.

ئاکۆ محەمەد
سابیر
نۆ دانە گوێزم
ڕیزکرد
دوو سمۆرە دەستوبرد
هەریەکەو دانەیەکیان برد
من زانیم برسیانە
دڵخۆش بووم هیچم نەکرد
قەلێکش لە کولانەکە
سەری هێنایە دەرێ
وتی کیژە جوانەکە
برسیمە گوێزم بەرێ
دوو دانە گوێزم پێدا
یەکسەر خواردی قوتیدا
خۆشم یەک دانەم شکاند
کاكڵەکەیم داکرماند
منداڵە خۆشەویستەکان
ئێستا دەپرسم لێتان؟
ئەو گوێزانەی پێم ماون
لە گیرفانما دامناون
دەزانن چەند دانەیە؟
بینووسن بە ژمارەیە .........
میوان.
پشیلە جوانەکەی کۆڵان
وەرە بۆ ماڵی خۆمان
میاو میاو ی چیتە
دەزانم زۆر برسیتە
دایکم چێشتی لێناوە
بەشی تۆشم داناوە
ئای چەند نەشمیلە و جوانی
بچوکترین میوانی
هەرگیز ئازارت نادەم
کلک و گوێچکەت بانادەم
لەسەر بانی ماڵەکەم
جێی پشووت بۆ سازدەکەم
دەی خۆت هەڵدە باوەشم
خنجیلانەی چاو گەشم.
پێویستە نووسین بۆ منداڵان
بەپێی خواست و ئارەزووی منداڵان بێ، نەک بەپێی پێویستی نووسەران.
''مەکسیم گورکی''.
ماڵپهڕی ئاکۆ محهمهد
سابیر
|