په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\٢\٢٠١٩

چەپکە هۆنراوەیەک.

- ٩ -

محەمەد بەرزی

رەزا ساڵح

عەلی حەمەڕەشید

فەرهاد ئەحمەد

  مرواری.

محەمەد بەرزی

دایــکـم بــەبــەیــەکـی بــوو
شـێـوەی ھـەر لـە مـن دەچـوو
ڕوومـەتــەکـانی ئـاڵ بــوو
قــژە خــاوەکـەی کـاڵ بـوو
ھـەمـوو بـۆ نـاو دەگــەڕان
نــاوێ وەکـو بـەبـە جـوان
بــاوکــم وتـی: فــاتــمـە
خـۆشــە نـاوی نـەنـکـمـە
دایــکـم تــۆزێ پـێـکـەنـی
گـەڕایـن بـۆ نـاوی کـوردی
بـەبـەی جـوانـتـر لـە پـەری
نـــاومـان لـێـنـا مــرواری.


٢٥\٢\٢٠١٩

    پەنجەکانم.
دەسـتـێـکـم پـێـنـج پــەنـجـەیــە
ھــەمـوویــان نـاویـان ھــەیــە
تــوتــەیـە و بــرای تــوتــە
بــەرزەکــە ، بـەرزە لـوتــە
تـەنـیـشـتـی دۆشــاو مــژە
کـورتــەکـە ئـەسـپـێ کـوژە
پـێـنـووسـەکـەم بـۆ دەگــرن
جــل و بــەرگــم دەگــۆڕن
نـان و ئـاویـان پـێ دەخـۆم
دەمـوچـاویـان پـێ دەشــۆم
قــــژم بــــۆ دادەھــێــنــن
بـە جـوانـی دەمـخـورێـنـن.

 

٤\٤\٢٠١٩

mkbarzy@hotmail.com

 

 

   زمانی کوردیم خۆشدەوێ.

ره‌زا ساڵح

زمــــانی کـوردیــــــم شـــــیـرینە
شـــــــیـرینـتر لـە ھەنگـویـــــــنە
کۆنــتـریـن زمـــــانی زەمـیــــــنە
زمـانی خوێــندن و نووسـیــــــنە
   *   *   *
کــوردی زمــــــانی دایــــــــکـمە
گـەشـــــــــــەکـردنی بـــــــــاکـمە
ھـــەردەم لـە دڵــــی پــــــــــاکـمە
پێـناســەی گــــەل و خــــــــاکـمە
   *   *   *
کـوردم و کوردیـــم خـۆشــدەوێ
ھــــــــــیـوادارم پێـشــــــــکەوێ
بـۆ جـیـــــھانـیش دەرکـــــــەوێ
کــــوردی قـــەت دوانـاکـــــەوێ
   *   *   *
مـن رێکــنووس و جـوانـــــوسـم
بـە پێـنـــــووس لـە لـێـنــــووسـم
بـە کــــــــــــــوردی دەنـــــووسـم
کــــــــــــوردیـیە چـارەنـــــووسـم
   *   *   *
بـە کـــــوردی دەخـوێـــــــنـمەوە
ھـۆنــــــــراوە دەھــۆنـــــــــمەوە
بـە کــــــوردی دەیـگـــــــێـڕمەوە
کــــوردی چـۆتـە خـوێـنــــــمەوە.


٢٠١٥ - سوێد

ماڵپه‌ڕی ره‌زا ساڵح

 

 

   نەورۆز.

عەلی حەمەڕه‌شید

وا نــەورۆزە نــەورۆزە
بــا پێشـــوازیی لێبکەین
چەپکە نێرگزی بۆنخـۆش
لە سنگ و بـەرۆک بدەین
   *   *   *
دەم بە گۆرانی و ســـروود
بـــەرگی ڕەنگین بپۆشین
بەشـداریی ئاھەنگ بکەین
شــادیی و خۆشیی بنۆشین
   *   *   *
بــە ئــــاوازێکی دڵگیر
دەڵێین نەورۆز بەخێربێی
ئای چەندە شــادومانین
کاتێ لەگەڵ نێرگز دێی.


١٣\٢\٢٠١٩

ماڵپەڕی عەلی حەمەڕەشید

 

 

  بۆ هەڵەبجە.

فەرهاد ئەحمەد

دیسان وا شانزەی سێیە
یادی ھەڵەبجەکەمە
شار بە جارێ رەشپۆشن
ھەموو دڵپڕ لە خەمە.
   *   *   *
جیھان ئەمڕۆ، رووگیرە
بۆ رۆژێکی مێژوویی
یادی مۆمیاکردنی
شارێکە بە زیندوویی.
   *   *   *
گەردوونیش مات و زیزە
سەرۆکەکان بێدەنگن
من گوێم لە ھەڵەبجەیە
پێیان دەڵێ دەبەنگن.
   *   *   *
ھەزار ھێندە دڵڕەقبن
عاشقم بە سەوزایی
من شارم ئاوەدانیم
نامفەوتێنێ کیمیایی.

 

farhad.ahmadbarznji@yahoo.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک