چەند پەیڤێک بۆ ئەو پیرەکچە دەزگیران ئەنفالکراوەى جلە بوکێنییەکەى هەر لەبەرنەکرد.
hasan0156@yahoo.com
-----------------------------------------------------------------------------------------------
کوێستان‌عومه‌رزاده له‌م ئێواره هه‌ناریه‌دا هاتووم پڕ به‌گه‌رووی وڵاتیکی دڵ بریندار ، هاوار بکه‌م و پێ‌و، بڵیم چه‌پکی تریفه‌م له‌گه‌ل کازیوه‌ی خه‌ونێکدا ، بۆ بنێرن بۆ من و، ژنه ئه‌نفاله‌کانی ئه‌م ده‌شتی کاکی به کاکیه تا چاوه‌ڕوانیمان هه‌ڵوه‌ری چیتر دڵمان کون کون نه‌بی بنێرن ئاوێنه‌ی ئه‌و دڵانه‌ی خۆمانیان تیا ده‌بینین با چیتر چاوی په‌نجه‌ره‌ی خه‌یاڵمان به‌ره‌و گه‌رمیان تار نه‌بی ******** ئێمه بیست‌ویه‌ک ساڵه هه‌ر هه‌موو کۆتره بێوه‌ژنه‌کان شه‌و ده‌خه‌ینه جامی مه‌ستی سپی ده‌و له‌به‌رده‌م په‌نجه‌ره‌ی روانیندا قژی ته‌مه‌ن شانه ده‌که‌ین لایه لایه و ، نمه‌ی بارانی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌رهه‌موو هه‌ناسه‌کان ده‌وه‌رینین ئێمه ژنه بێ وه‌رزه‌کانی ولات ماره‌بڕاو، به په‌چه‌ی ره‌ش و، حه‌بای ره‌ش و، وه‌رزی ره‌شه‌وه (به دوو ئه‌ژنۆی ئاسنین) به دوو چاوی پڕ له حه‌سره‌ت چاوه‌ڕوانین دووباره هه‌تاو بماندۆزێته‌وه به‌هار ئاشت بیته‌وه له‌گه‌ڵمان چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌سته‌ی خه‌زانه وه‌رزێکی ئێوه‌ین تا گه‌ڵاکانی ته‌مه‌نتان دوای وه‌رینیش کۆکه‌ینه‌وه ******** ده وه‌رنه‌وه باده‌نگی گریان چیتر ڕوحمان له ژێر سیبه‌ر ئیواره‌دا نه‌باته‌وه ده وه‌رنه‌وه با چیتر ته‌زووی ئه‌نفال دڵمان شه‌قار شه‌قار نه‌کا با ، باهۆزه‌ی ئه‌نفال له‌بیر که‌ین بێ‌مروه‌تی به‌سه‌ر پشتی ڕووباردا شۆڕکه‌ینه‌وه ******** ده وه‌رنه‌وه با، بانگی سه‌ڵاتی ئه‌نفالم رۆ ، گشت که‌سم ڕۆ له فه‌رهه‌نگی ئه‌م ولاته بئ خۆره‌دا بسڕینه‌وه.
-----------------------------------------------------------------------------------------------
ئیبراهیم حه‌یده‌ری خه‌یاڵی تۆ کاتێ که‌وا هه‌ڵم ئه‌گرێ هه‌نگاوه‌کان، خۆیان ده‌چنه یه‌که‌م ژوان، که: چاوه‌کانمان، خوشه‌ویستی و ئه‌شقیان له یه‌ک درکان. ******** له یادمه له به‌ر قاپی ده‌رکێکی نیوه باز له ڕه‌نگ به‌هار له‌چکێک ته‌نک وه‌ک،بال، خه‌یاڵ زوڵفی ره‌شی، دا بوو حه‌شار. ******** له په‌نجه‌ره‌ی ئه‌وینداری جوتێ چاوی بچوک و گه‌ش په‌یمانی وه‌سڵی لێ باری. دزه‌ی خه‌نده و شه‌رمێ نه‌شکاو بۆ به‌خشینی، سیمایه‌کی خودای جوانی چاڵی کرد بوو، سه‌ر کوڵمانی. ******** ئیستاش، خه‌یاڵی تۆ کاتێ که‌وا هه‌ڵم ئه‌گرێت دمباته‌وه، هه‌مان ژوان به‌ڵام! کوانێ، ئاو پژێن به‌ر ده‌رکه‌که‌ی؟ کوانێ، کوڵانی کاگلی؟ وه‌ک بۆنی ئه‌شق و یه‌ک دڵی خولیای مێخه‌ک و سمڵ له بۆن که‌وا و کراسه‌که‌ی. ******** ئیستا، خه‌یاڵی تۆ کاتێ که‌وا هه‌ڵم گرێت کوانێ ئیتر نه‌ما ژوان خزانه نێو: ئینترنێت و ئیمیله‌کان. 2005
-----------------------------------------------------------------------------------------------
به‌ندی عه‌لی -1- ده‌هۆڵه‌کان که‌وتنه کوتین بوکه‌کانیش که‌وتنه سه‌ما مه‌یدانی جه‌نگ ، بۆنی خوێن و مه‌رگی حه‌قیقه‌تی لێدێ ئه‌مجاره‌یان نابووته‌کان باکی دروێنه‌یان نیه تۆفان داهات بۆ کوێ ئه‌بات باهه‌ر بی بات که‌پوشێکی پاییزیان به‌رنه‌که‌وێ که‌توره‌که‌ی خاڵیی ده‌ستیان نوقڵێکی ترشی یه‌قداری تێنه‌که‌وێ ئه‌بێ له‌سه‌ر زاری ئه‌وان شه‌وی به‌رات تامی چی بات
-2- ڕوخساره‌کان له‌یه‌ک ئه‌چن هه‌ندێ شۆخێکی بێ وێنه‌و هه‌ندێ کاڵتر هه‌موو یه‌ک سترانیش ئه‌ڵێن له‌ساخته وه‌رزی ناوه‌ختی دروێنه‌یا که‌م زوڵاڵن یان زوڵاڵتر زۆرینه‌یان له‌تونێلی هه‌مان ڕۆژگاره‌وه هاتوون که‌مێ گه‌نج تر یان به‌ساڵتر وه‌زوربه‌یان له‌کانیاوی هه‌مان بناری شاخه‌وه قوڕگی ووشکی بێ سه‌مه‌ریان ته‌ڕ ئه‌کردو له‌ژێر هه‌مان دار هه‌نارا خه‌ویان به‌شانه هه‌نگوینی باخی عه‌رشه‌وه ئه‌بینی وه‌لێ ئه‌وه‌ی لێی دڵنیام وه‌ک ناوی خۆم تروسکه‌ی خه‌ونی ئێوه‌یه نابووته‌کان له‌چراخانی شه‌وانی ئه‌م چه‌رخه‌دا زه‌لیل تره له‌شه‌وقی مۆم بۆیه ئه‌مجاره‌یان ئه‌ڵێم له‌وه‌رزی سه‌رابی ڕه‌نگا ده‌نگده‌ن به‌کوێر له‌ورزی ماته‌می ده‌نگا ده‌نگده‌ن به‌ڵاڵ له‌وه‌رزی کۆڕاڵی شوومی پیلان و شه‌ڕ ده‌نگده‌ن به‌که‌ڕ.
ئه‌یاری 2009
ئه‌گه‌ر هه‌موو ڕۆژانی ساڵ ڕۆژی تۆ بن ئه‌مڕۆ ته‌نیا ڕۆژی منه ئه‌ی گابه‌ردی بێ هه‌ست و سۆز تۆ ناتوانی ڕێم پێ بگری من شه‌پۆلی به‌رزی ده‌ریام ئه‌گه‌ر هه‌موو ڕۆژانی ساڵ تۆ شاهه‌نشای عه‌رشی بوون بی ئه‌مڕۆ ته‌نیا من ڕابه‌ری هه‌موو دنیام ئه‌ی گێژه‌ڵوکه‌ی چاوچنۆک تۆ ناتوانی تاکو ئه‌زه‌ل چاوم به‌خۆڵ بۆ بڕێژی ئه‌گه‌ر هه‌موو ڕۆژانی ساڵ تۆ خودا بی ئه‌مڕۆ من خالقی ته‌نیام.
ئه‌یاری 2009
|