

هەڵگورد
بەتەمام کچێک
بنووسمەوە،
کچێک، لێوان‌لێو لە بۆنی خاک
ئەو کاتەی کزە بایەکی فێنکی
دەمەو عەسران هەڵدەکات،
پاش تاوە بارانێکی پایزیی،
بۆنی دووریی ئەوم بۆ دێنێ،
کچێک دەنووسمەوە
لە قووڵایی غوربەتیش
قاقای پێکەنینە خۆشەکانی چک ناکەن،
وشە ئاوریشمییەکانی
تژین لە سەمای مەستانەی دەمی بەیانی،
توڕەیییەکانیشی هەر جوانن
پڕاوپڕن لە میهرەبانی
کچێک دەکەم بە وشە
لە پەڕەی گوڵ ئاڵترە
لە سەوزایی جەستەی نێرگز
کەمێک کاڵترە
زۆر لە شەونمی سەر ترۆپکی خونچە
ناسکترە
گەلێک لە ئاونگ پاکترە،
کچێک لە سەروەختی ڕەش داگەڕانی گەردوون و
لە سەردەمی زەرد هەڵگەڕانی مرۆڤ و
کەڵەکەبوونی خەمە بێ شومار و ناکۆتاکان
ئەو هەر عەشقی لێ دەچۆڕێ و
هەر ئەوینی لێ دەبارێ
کچێک دەنووسمەوە
لە دەمی سەمادا،
بەدەم ناڵەی ژەنینی کەمانچەیەکی بریندار
گۆرانی دەڵێت،
ئەو کیژێکە
کت و مت لە ڕەنگی باران
چون تریفەی نێو یەکەم نیگای یاران
من بە وشە
تابلۆی کچێک دەکێشم
گۆزەیەک عەشق و
تورەکەیەک خەم و
جانتایەکی تژی لە خەونی هەڵگرتووە،
هەر ڕێ دەکا و
نازانێ دەبێ لە دەرگای کام دڵ بدات،
باری پەڕپوت و تەنیایی خۆی
لە ماڵی دڵی کام پیاو بخات
بڕیارمداوە
دڵۆپە وردەکانی ئەسرینی شەوێکی شۆخێک
لە وشەیەکا ڕۆبنێم
هەموو تەنیاییشی لە ڕستەیەکی سادە
سادە وەک دەمەکانی بەیەکەوە بوونمان،
سادە وەک ڕستە سادەکانی ئەو،
دەبێ بۆ خەمەکانیشی خەمی ڕۆنانی وشەیەک بخۆم
کە تا ئێستا لە فەرهەنگان نەنووسرابێ
لە هیچ زمانێک پەی پێ نەبرابێ
ئاخر فەرهەنگەکان کوا هەست بە خەمی شۆخێک دەکەن
لە زێدی خۆی ڕاونرابێ؟
کوا وشەی وایان تێدایە ئەوینی لێ بچۆڕێ
بۆ وەسفی یارم بشێ و باڵ نەکرابێ؟!
دەبێ وشەیەک ڕۆبنێم هێند شیرین بێ
لێوان‌لێو بێ لە خۆشەویستی و
تا هەنووکە کەس لێی هەڵنەهێنجابێ
روخساری وشە بشێ بۆ خەڵاتی یار و
تا ئێستا لە هیچ شاخێکی بەرزی عەشقەوە هەڵنەدێرابێ،
چون دڵنیا نیم وشەی فەرهەنگان دەکارن
دڵۆپە ناسکەکانی ئەسرینی ئەو بگرنە خۆ،
یان ئەوانیش وەک من لە دەمی نووسینا
دەسووتێن و گڕ دەسێنن وەکوو پشکۆ؟!
دڵنیام دواجار
بەر لە نووسینەوەی
کۆڤانەکانی ئەوینی ناکامی خۆم و جوانێک،
بەر لە جێکردنەوەی ژانەکانم لە ڕستەیەکی شەکەت و
نووسینەوەی زامەکانم لە وشەیەکی بریندار و
کێشانی دوایین تابلۆی شیعرم
سەردەنێمەوە
دواجار
پاش نووسینەوەی هەندێک دێر لە شیعری غەریبی و
هەندێکی دیکە لە تەنیایی و
هەندێک بێ ئۆقرەیی و
هەڵفڕینی هەندێکی تر و
دوای نووسینەوەی یەک دوو دێر لە شۆخێک و
نیشتنەوەی خەیاڵی ماندووم
سەردەنێمەوە،
سەردەنێمەوە و
تێنووسی عەشقم
وەک خاڵیترین گەردی وجود
دەبردرێتە موزێی غەریبان و لەسەری دەنووسن:
"ئەم دەفتەرە
هی شاعیرێکی کەسنەناسە،
دەبووایە تەنیا کەسێکی ئاشنا بەو بیکاتەوە،
هەر ئەویش دەیتوانی بخوێنێتەوە،
بەڵام کەسێکی ناشنا کردیەوە،
لەو دەمە ڕا
هەموو وشەکانی بوون بە هەڵم و
پەیڤەکانیشی بە خۆڵەمێش،
ئیدی تەلیسمی عەشقی ئەو پیاوە
بۆ هەتاهەتایێ لە بووندا سڕایەوە و
سەرنگوم بوو،
تەنیا ڕستەیەک تێیدا مابێتەوە
ئەم پەیڤەیە(پێت بە پیتی ئەم دیوانە و
یادەوەرییەکانی ناوی
پێشکەشن بە ئەسرینە وردەکانی شۆخێک...).
_____________________________________
*
تەواوی وشەکانی ئەم شیعرە
پێشکەشە بە(عائیشە)، ئەو هاوڕێیەی لە تەنیاترین کاتی ژینم هاتە ناو دڵم
و وای لێ کردم هیوام بە مان بمێنێ.
halgurd@journalist.com
به‌هاری
2009
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------


به‌ندی عه‌لی
شه‌هید
مه‌زارێکیان
له‌مه‌ڕمه‌ڕ بۆ دروستکردوو
به‌تێزابی زێڕ له‌سه‌ریان نووسی
شه‌هید
ساڵی جارێک
سه‌عاته‌وه‌ختێکی په‌خشی
که‌ناڵه باڵداره‌که‌یان
به‌سه‌ر ناوی ئه‌وا ئه‌فڕێ و
ڕۆژنامه پاییزیه‌که‌شیان
که‌پێویستی به‌داهاتی زیاتر ئه‌بێ
ڕۆمانی داستانه‌کانی
ئه‌کات به‌مانشێتی ووتار
له‌کۆنگره‌و پلونیۆما
ووته‌کانی ئه‌بن به‌په‌یڕه‌وی ناوخۆ
له‌وه‌رزی دروێنه‌ی ده‌نگا
عه‌ینه‌که‌که‌ی .. لۆگۆی لیست و
کاسکێته‌که‌ی ئاڵای حیزب و
ئه‌وه‌ی ته‌نیا لێی تێناگه‌ن
نهێنیه‌که‌ی
ئه‌ودیو بزه‌ی سه‌رلێوێتی
که‌په‌نهانی تره له‌وه‌ی
مۆنالیزا.
پێشمه‌رگه
ئه‌و ده‌مانه‌ی ئه‌شکه‌وتی دڵ
نیشتیمانی چلووره‌کانی گومان و
شه‌مشه‌مه‌کوێره‌کانی خه‌م و
جاڵجاڵۆکه‌کانی سڵ بوو
ئه‌وان له‌گه‌ڵ
گزنگی به‌ربه‌یانیانا
هه‌ڵده‌هاتن
زۆر به‌نه‌رمی و به‌میهره‌وه
خۆیان ئه‌کرد به‌داڵانه‌کانی دڵداو
له‌گه‌ڵ خۆیان ، مشتێ گه‌رمی و
چنگێ تیشک و
پڕ به‌کۆشێ کورسینه‌عنای
ئازادیان بۆ ئه‌هێناین
ئه‌وان جاران
خۆشترین خه‌ونی مناڵ و
شۆخترین لاسی غه‌زال و
چڕترین باخی ئومێد‌و
خوڕترین ڕووباری سووری
به‌ره‌که‌ت بوون
که‌چی ئه‌م ده‌شتی وه‌فایه
هه‌ر گیاکه‌ڵه‌ی مشه‌خۆرو
دڕکی قین و
پوش و په‌ڵاشی ئه‌سه‌فمان
پێ ئه‌به‌خشێ.
به‌هاری
2009
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------

ئاری مه‌عروف عه‌زیز
ووتت؛ ترسم هه‌یه و به‌گومانم
به‌و سه‌فه‌ره‌ت
کۆشکی سۆز و خۆشه‌ویستیمان بڕمێنی
ئه‌و به‌ختیاریه‌ی بۆته قیبله‌ی هیواکانمان بیقرتێنی
ووتم؛ گه‌وهه‌ره‌که‌م
دڵنیابه تا ئه‌و رۆژه‌ی مه‌لی خۆشه‌ویستی
لانه‌ی دڵمان جێ نه‌هێڵێ
جێت ناهێڵم و له‌یادت ناکه‌م
ووتت؛ سه‌فه‌رده‌که‌ی تا له‌دڵت نه‌مێنم
ئه‌شزانی نابێ
ووتم؛ ئاخر چۆن ره‌وایه
ئه‌شقی ئاشقێک ئاخر به نه‌بینین که‌م نابێ
ووتت؛ ئه‌سه‌ف ..
دوای چه‌ند ساڵ پێکه‌وبوون و رۆمانه خۆشه‌ویستی
بڕۆی و نه‌گه‌ڕێیه‌وه
ئه‌مه کۆستی گه‌وره‌ی منه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش
ئه‌وینم به‌رامبه‌ر تۆ وه‌ک ده‌ریایه‌کی بێ بنه
ووتم؛ گوڵم گومان مه‌که له ئه‌وینمان
ئێمه‌ی کورد ناتوانین که‌سێکمان خۆشبوێ و
نه‌یکه‌ینه هاوژینمان.
5/5/2009
bokanrebwar@yahoo.com
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------

ئیبراهیم حه‌یده‌ری
ئه‌گه‌ر دڵوپێ بارانم لێ ون ئه‌بوو
له نێو ده‌ریای چاوه‌کانتا، هه‌ستم ئه‌کرد
ئه‌گه‌ر شنه‌ی نه‌سیمێکی به‌یانیێکم ون ئه‌کرد
له نێو هه‌ناسێکی پڕ گوڵاوی تۆ، بۆنم ئه‌کرد
ئه‌گه‌ر به دوای سوبحێکی سێحراویدا بگه‌ڕابم
له بزه‌ی مه‌ستی خه‌نده‌ی تۆدا، چاوم ئه‌کرد
ئه‌گه‌ر به دوای ون کراوێکدا، بگه‌ڕابم
له تاتای زولفه‌کان تۆدا، په‌یدام ئه‌کرد
ئه‌گه‌ر، ئه‌گه‌ر، ....
به‌ڵام که تۆم لێ ون کرا
ده‌روونی خۆم، شیتال، شیتاڵ، کرده‌وه
قوتبنمای نیازه‌که‌م
ڕو له هه‌ر شوێنێ هه‌ڵسووڕا!
قوتبێکی پێم نیشان نه‌دا
خاتوونه‌که‌م
ئه‌وه‌ی به لانکی خۆم به‌که‌م.
2004
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------


دیار
محه‌مه‌د(باران)
پێشکەشە بەو بایەیى ماڵێکى
بۆ دروستکردووم لە غوربەتدا.
خۆم لێوان لێو دەکەم
لە تۆ
دەست دەخمە
سەر دڵى مانگ ..
بە شەونم دا
پەیڤێک نەسیم دەگەیەنم و ڕادەکەین
لە ناو دڵى ئەم ئۆقیانوسە شێتەدا وێڵ دەبین
تا باوەشێک سیاه ت بۆ نەدۆزمەوە ، ناتبەمەوە
کەچى ئەم دیوارە
دوو هێندەى تەمەنى بیرەوەریمەوە و
دەمێ ساڵە بەتەماى ڕوخانیم، ناڕوخێت
ئەم باخچەیە دوو هێندەى تەمەنى حەزرەتى نوحە و
دەمێ ساڵە بەتەمای گەورەبوونیم
گەورە بێ و گەورە نابێ
بەقەد مەرقەدێ
تەنهاى خۆى تیا حەشار داوم
کەچى هێندەى تەنهاییم
پیرۆزى ، ئاگرى تیا کردومەتەوە و
باڵێکم شین نەبوە و شین نابێت
بەقەد باران خوا شەڕى بە مردن فرۆشت ،
نەمردین
بەقەد گەڵا،ئاو شەڕى بە ڕێگە فرۆشت ،
نەخنکاین
کەچى ..
نەیهێشت ڕوو گرژکەین لەئاستى خۆشەویستى و
پێت نەوتم دەم مەخە دەمى پاسارییەوە حەرامە
پێت نەوتم دەست مەدە لەم هەنارە شیریننانە با تاڵ نەبێ و
پێت نەوتین بەسوکانى دەستکارى جێگاکەتان بکەن با تێک نەچێت
پێت نەوتین..نەت ووت.. نەت ووت
نەت ووت .. ئەو خانووە
دوو هێندەى تەمەنی بێتاقەتیتە و
دەمێ ساڵە بەتەمایى ئاوەدادن کردنەوەیم
ئاوەدان نابێتەوە
ئەگەر نەمتواى بتشۆم
بە لاسکى موحیبەت دەترازێینە لە ئاوەوە
خۆمان دەدزینەوە لێرە
ڕەسمێ لەژێر سەهۆڵەوە دەگرین و
دەینێرینەوە
ڕەسمێ لە باوەشى خوایا دەگرین و
ئەیدڕێنین
ڕەسمێ لە چاوەکانى باراندا دەگرین و
دەیخەینە باخەڵمانەوە
تۆپەڵێ هەور دەکەین بە پەشمەک و
تامى تامى بە خوشکە بچوکەکەت دەکەین
دواجار هەر دەگەینە کۆتاى و
بە ئەستێرەیەک دەڵێین: بزانێ کێتان لە ماڵە
ئەمشەو بە یاساخ دێینەوە بۆ ئێرە
پیاسەیەکت بە ڕووتى پێدەکەم و
پڕتدەکەم لە عیبادەت
لە ڕووناکى
پڕت دەکەم لە شەهوەتى خوا
لە تامى گیلاس
تا دەست نەخەینە دڵى شەوەوە،ناگەڕێینەوە
تا دەست نوێژێ لەم تەنهاییە نەشۆین،پاک نابینەوە
کە شەو خەوت
سەتڵێک عیشق ت پیا دەڕێژم
لەخۆما وشکت دەکەمەوە
کە شەو خەوت
دەستبازى لەگەڵ چراکە دەکەین
تا دەنوێ
دواى بە ئیشارە بڵێ ( ئحم)
جا ..نازانم پەشیمان دەبیتەوە یا نا
چراکە خەبەر دەکەیتەوە یا نا
نازانم فڕکم ئەدەیتە نێو دامەنى مەراقەوە یا نا
نازانم پرشنگى شەوم تێدەگرى یا نا
نازانم تۆ من ڕووت دەکەیتەوە
یا من تۆ ڕووت دەکەمەوە
نازانم...نازانم ...نا..نا
ئەى کاڵترین کەوشەن
ڕێگەبدە پێ بنێم وە دڵى ئاورا
خۆم شەڵاڵ بکەم لە مەغریب
ڕەشایى لە بەیەنم بسووم
ستیانەکەت پڕ بکەم لە ماچ
بە ئارەقى شەرمت
سەرپۆشەکەت تەڕکەرەوە
بە گەڵا ڕووتیمان داپۆشین
دواجار..
دەستکێشەکانم لە کانى موحیبەتدا
بەجێدێڵم تا دەخنکێ..!
کاسکێتەکەى سەر م و
سەرپۆشە نورانیەکەى تۆ
لە مەرقەدێکى پیرۆزدا
دەپێچم لە ملى دارێک
حاشا دەکەم لە ئیمان و
باوەڕ دەهێنم بە ئەهریمەن
کراس و پێڵاوەکانمان
دەبەخشین بەو بایەى
شەوان لە سەر خۆ هاوار دەکات
ماڵێک کۆنەى هەبێت
بیگۆڕێتەوە بە مەرگ
ماڵێک باوەشێک حەزى هەبێت
بیگۆڕێتەوە بە جەهەنەم
جار نا جارێکیش کە توڕە دەبێ و
دەڵێ ..
ماڵێک لاسکى گوڵى
حەوشەکەیان بەناهەق
شکاندبێ ،و بفڕۆشێتەوە بە شەڕ
ماڵێک بوخچەیەک ویژدانى هەبێ
بیگۆڕێتەوە بە بوغز
عیشق بفرۆشێتەوە بە
هیــــــچ.
Baran_n83@yahoo.com
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------
هه‌ژێن
ڕوخساری واقوڕماو
چڕچ و لۆچی نێوچه‌وانی
له پێکه‌نین و توڕه‌ییدا
تابلۆی دژه‌مرۆیی سه‌رمایه، ده‌نه‌خشێنن
هه‌ر یه‌که ئاره‌زوو و
یادگارییه‌کی ترش و تاڵیان
پێوه هه‌ڵواسراوه
نیگای تیژی
شووشه‌به‌ندی کیۆسکه‌کان، ده‌سمێ
له ناخیدا، ده‌ستی نادیاری حه‌ز
خۆراکی جۆراوجۆر، پاروو ده‌کا
گیان یاخی و
جه‌سته‌ی ده‌رۆزه‌ی ژیان ده‌کا
له پڕ شانی ڕێبوارێ
له‌و خه‌وه خۆشه، ڕاده‌چڵه‌کێنێ و
به ئاهێکه‌وه، کارته‌که‌ی هه‌ڵده‌بڕێ
''
له (هه‌رزه‌گوین)ه‌وه تا ئێره، برسیمه”.
ئایاری
1998
|