دڵشادی عومه‌ر کاکی ئه‌وه چ بێ ده‌نگيه‌که ئاسمانت سپی‌پۆش و.. ئه‌م هه‌موو ڕيشۆڵه هاروهاجه ت به‌رداوه‌ته‌هه‌يوانی ئه‌م ئێواره يه.. من بير له‌دورايی ئاسمان ودابه‌زينی کلوی به‌فرده‌که‌مه‌وه بير له کۆچی ڕيشۆڵه‌کان ده‌که‌مه‌وه.. بير له شه‌وێکی کپ وخامۆش..بيرله ڕه‌ق بونه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌کان ده‌که‌مه‌وه ئه‌وه چ ڕقێکه ئه‌م به‌فر بارينه
ده‌زانی به به‌فر چۆن دامده‌پۆشیی..؟ ده‌سته‌کانم له گۆ ده‌خه‌يت و دڵم ده‌خه‌وێنی شه‌وێکی کپ وخامۆش..هيچم بۆ ناهێڵيته‌وه ڕه‌نگێک نامێنێ..بۆ ياریی پێکردنی دڵم ده‌نگێک نامێنێ..بۆ دڵنه‌وایی.. به‌م سه‌مای به‌فره ڕه‌شێنه‌ی چاوم ده‌به‌يت و.. پياسه‌ی پشيله‌يه‌کی نه‌وسن نه‌بێ..به‌سه‌ر به‌فره‌وه هيچی ترت بۆ به‌جێ نه‌هێشتوم گمه‌ی کۆترێکی غه‌مگين نه‌بێ به هه‌يوانه‌وه فڕه‌ی شه‌مشه‌مه‌کوێره‌يه‌کی ماڵ وێران نه‌بێ.. له‌م به‌فر بارينه‌دا..مانگێکی خنکاو نه‌بێ نرکه‌ی پيره‌ژنێکی نه‌خۆش نه‌بێ.. ئاوه‌دانيت..هه‌ر هه‌موو به‌ژێر به‌فره‌وه کردوه ئه‌وه چ بێده‌نگيه‌که ده‌يبارێنیی..؟ به‌ديارشه‌وێکی به‌فرينه‌وه.. خوێنم سپی ده‌که‌يت وده‌خه‌وی به‌ره‌به‌يان له‌نێو گزنگدا.. ياری ده‌که‌ی.. دڵی مردووم خلۆر ده‌که‌يته‌وه..قاقا پێ ده‌که‌نی گواره‌کانت ده‌که‌يته گوێی بوکه به‌فرينه‌و سورايی لێوه‌کانتی به‌ش ده‌ده‌ی چاوه ڕه‌شه‌کانت..ده‌که‌ی به‌چاويان و.. گه‌رمايی ده‌ست وبۆنی په‌نجه‌کانت..به‌به‌فرو بوکه به‌فرينه‌کان ده‌به‌خشی هه‌ناسه‌يه‌کی گه‌رم وکڵۆيه‌ک به‌فريش.. ده‌خه‌يته‌نێو ده‌مته‌وه.. دڵ له‌به‌فر هه‌ڵده‌سويت.. ئێواره‌يه‌کی سارد‌و غه‌مگين.. ده‌زانی چۆن له نێو تاڤگه‌ی به‌فرا ده‌مسوتێنی به‌ده‌م شه‌قامه‌کانی ته‌نيايه‌وه به‌ده‌م هه‌نگاوه‌کانی خۆمه‌وه ده‌زانی چۆن ته‌نيام ده که‌يت و.. تاوون ده‌بم..به‌فر..و..له نێوبه‌فرا به‌ژێر تاڤگه‌ی به‌فره‌وه کاڵم ده‌که‌يته‌وه.. تاوون ده‌بم به‌ژێر تاڤگه‌ی به‌فره‌وه کپ وخامۆش وبێده‌نگ به بێ ده‌نگيی ..له به‌فرا ..و.. به به‌فر ده‌مسوتێنی.
delshad94@hotmail.de ---------------------------------------------------------------------------------------------------------------
هاوڕێ عوسمان به‌رله‌وه‌ی ... قومێک له‌وشه‌و چه‌پکێک ... له‌هه‌ناسه‌و مشتێک له‌خه‌ون و خه‌یاڵم ... سه‌رم پێ هه‌ڵگرێت پێم باشه ... بڕۆم بۆ دوورگه‌یه له‌وێ ... دوور ... له‌ئه‌ندێشه‌ی ... تۆ له‌سێبه‌ری ... ئه‌ڤینێکی تردا... ته‌مه‌ن ... ساڕێژکه‌م ... له‌ئه‌وین چیدی نامه‌وێ ... له‌گوڵزاری سپێدانێکی تردا ... ئه‌م ڕووحه نه‌رجسیه‌ی ... تۆ ... به‌مه‌رجان و یاقووتی نێو ... زه‌ریاکان ... بشوبهێنم تۆ ... ئێستاکه له‌یۆتۆبیای ... شیعری مندا له‌وگه‌ڵا ... بابردوانه ده‌چیت زۆر به‌ئه‌سته‌م ... جارێکی دی دێته‌وه ... به‌ر په‌نجه‌ره‌ی ئێوارانی وه‌نه‌وشه‌ی ئه‌و زه‌مه‌نه ... به‌سه‌رمدا گوزه‌شت تۆ ... ئێستاکه له‌و باڵندا بێلانانه ده‌چیت که هه‌ر ڕۆژێ ... له‌سه‌ر چڵێ ئۆقره ده‌گرن... نه‌ده‌زانن ... بۆ واده‌که‌ن نه‌ده‌زانن ... چیان ... ده‌وێت ئێستا من ... تێده‌گه‌م نرخی ئه‌ڤینی تۆ له شمشاڵێکی سووتاو و له ئاوێنه‌یه‌کی ... شکاو له تابلۆیه‌کی ... هه‌ڵبزرکاو تێناپه‌ڕێت گه‌ر وانیه؟! ئه‌ی کوا ... له کوێن ... کڕیاری ... ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌ڤینی تۆ ...
کۆڤه‌نتری/ به‌ڕیتانیا 22/02/2008 hawreosman@hotmail.co.uk
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------
به‌ندی عه‌لی په‌یکه‌رێ بووم له‌به‌ردی ڕه‌ق بێ زمان و بێ چاوو گوێ ئه‌وه‌ی روحی کرد به‌به‌رماو فێری ده‌رسی سۆزی کردم یه‌که‌م نه‌رمه‌ی ماچی مێ بوو گیانه ئیتر من چۆن نه‌بم به‌کۆیله‌ی مێ به‌ڵام ئه‌ی بارانی ڕه‌حمه‌ت له‌وشکێتیم زویر نه‌بی چونکه من وه‌ک بیابانم هیچی ترم نیه زیاتر له‌دڕک و لم له‌زام و خوێ گیانه ئیتر چۆن تینوێتیم به‌نه‌رمه ماچێکت ئه‌شکێ ئه‌گه‌ر هاتیت ئه‌مجاره‌یان وه‌ک ڕهێڵه‌و شه‌سته .. وه‌ره گیانه من ئه‌و کاته شادم که‌تاڤگه‌ی ماچ به‌سه‌رسه‌رما وه‌ک هه‌ره‌سی ئه‌ستێره‌کان به‌خوڕ بڕمێ.
به‌هاری 2009
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------
که‌ژاڵ ئیبراهیم خدر 1
ڕێگاى چاوت
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ئاری مه‌عروف عه‌زیز بیرته !! من هه‌رگیز یه‌که‌مین بینینتم بیر ناچێته‌وه ... مرۆڤ سه‌ره‌تاو کۆتایی شته‌کانی ژیانی خۆی بیر ناچێته‌وه
که تۆم بینی له‌ئه‌فسانه‌یه‌کی جوان که ده‌کرا ببیته حه‌قیقه‌ت که‌متر سه‌یرم نه‌کردی ...
تۆ له‌په‌نجه‌ره‌که‌وه سه‌یری ئاوابوونت ده‌کرد منیش وه‌ک ئاوابوون له‌ته‌ماشاکردنتدا پیر بووم ..
بیرمه کاتێک هه‌ستت کرد چاوم له‌سه‌یرکردنتدا وه‌ک ده‌ریا وایه به‌رامبه‌ر به ئاسمان له‌وه ئه‌چوو توڕه بووبیت ...
ئه‌توت مناڵێک به‌ردی گرتووه‌ته شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌که‌ت و شکاندوویه‌تی ئاوا وه‌ڵامی ئه‌و هه‌موو پرسیار و گومانانه‌ت دایه‌وه که له رۆحم ئه‌چۆڕان
تۆ وه‌ک تاڤگه له‌به‌رزایی ئاسمانه‌وه ڕژایته نێو دنیای منه‌وه
هه‌موو ساته‌کانم پڕ بوون له‌تۆ خه‌ونه‌کانم، هه‌ڵسوکه‌وتم، قسه‌م، ره‌نگم هیچ شتێکم نه‌ما تایبه‌ت بێت به‌خۆم هه‌ر هه‌موویم دا به تۆ ..
2008
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------
خالید شه‌یدا ئه‌ی شاعیره یاخی بووه‌كه‌ی تاراوگه ده‌زانم له‌به‌ر ئه‌م زه‌مه‌نه شێواو و بێسه‌ر و به‌ره دڵت پڕی ئاخ و ئۆفه و زامی له مێژینه‌ی تیایه ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره هاتیه‌وه چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی سه‌ربازی وون له‌بیر نه‌كه‌ی بیده‌ی به‌و دایكانه‌ی كه چاوه‌ڕێی كوڕه بێ سۆراغه‌كانیانن شیعره‌كانت یه‌كه یه‌كه له سه‌ر تابلۆیه‌ك به گه‌وره‌ی بنووسه‌وه له‌به‌ر ده‌ركی قه‌ڵا هه‌ڵیانواسه با منداڵه‌كان بیخوێنه‌وه نه‌وه‌كو وه‌كو جاری پێشوو به ده‌ست گه‌وره‌كانیان ده‌ستخه‌رۆبن ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره هاتیه‌وه له بیر نه‌كه‌ی مۆمێك یان قه‌ندیلۆكه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خۆت بهێنیه‌وه ده‌نا له وڵاته تاریكستانه‌كه‌مان هیچ شتێ شك نابینی به‌ر پێی خۆتی پێ ڕۆناك بكه‌یته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م جار هاتیه‌وه ه‌برۆ سه‌رێك له گۆڕه‌كه‌ی حاجی قادر بده بزانه له ده‌ست ئه‌م حه‌سره چه‌ند بێزاره و دڵی سه‌غڵه‌ت بووه . له داخی سه‌رانی كورد گه‌ر جارێكی تر زیندوو بیته‌وه هه‌رگیز قه‌ڵه‌م له ده‌ست ناگری شیعر بۆ كورد بنووسته‌وه . ئه‌لمانیا 16.05.09
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------
عمران خه‌مبار
دیسان شه‌وه
و ماڵی دڵم
هه‌ناسه‌که‌م له‌و
ڕۆژه‌وه‌ی omran_xember@yahoo.se
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ده‌مێــکه وا
فـریشـته‌ی ئه‌شـق به جــارێ روو له من ناکا 2003
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ئیدریس عه‌بدوڵا
دڵم کردۆته
قەفەزێک
سویسرا
|