چهپکێک چالاکی ناوهندی چاک
له نهمسا و
ئاڵمانیا و بهریتانیا و سوید و هۆڵهندا و باشووری کوردستان.
ناوهندی چاک وهک ههمیشه چالاک بووه ، ڕۆژانه له خزمهتی پرسی ڕهوای
گهلهکهی کاری کردووه ، بۆ ههمووان به یهک ئهندازه سوتاوه ،
قوربانیانی گرد عوزێری له یاد نهکردووه ، ساڵانه یادی تاوانی قاڕنێ
دهکاتهوه ، به کار و چالاکی ناوهندی چاک 2 ی سهپتهمبهر وهکو
ڕۆژی کۆمهڵکوژی کوردان له ڕۆژههڵاتی کوردستان چهسپی ، هاوکات دژ به
سیاسهتی سهرکوتی کۆماری ئیسلامی ئێران له ئیعدامکردنی لاوان کۆمهڵێک
چالاکی ئهنجامداوه ، 21-8 یش وا به ڕێوهیه و تاوانکارانی ئهنفال
سزای سهپاو بهسهریاندا جێبهجێ نهکراوه ، فهرموون کۆمهڵێک
چالاکی لهو پهیوهندانه بخوێننهوه :
شهوی کوردستان
ناوهندی چاک و سهنتهری ئارشیف و لێکۆڵینهوهی رۆژنامهگهری
کوردستان له شاری هانۆڤهر
ئێواره کۆڕێک بۆ پشتیوانیکردن له بزاڤی شۆڕشگێڕانهی رۆژههڵاتی
کوردستان سازدهکهن
پڕۆگرامهکه بهم شێوهیه:
1. وتاری هاوبهشی چاک و سهنتهری ڕۆژنامهگهری کوردستان.
2. کۆرته باسێک له بارهی شیعر و ئهدبیاتی کوردی و کاردانهوهی لهسهر
خهباتی گهلی کورد له ڕۆژههڵاتی کوردستان ،لهلاین ... د. ئهسعهد
رهشیدی.
3. بهرنامهی تایبهتی موزیک به هاوکاری هونهرمهندانی ناسراوی گهلی
کورد
بهڕیزان ... نهوزاد سۆفی ...میران نازێ ... ئاری عهلی ساڵح ...
هاوکار بهکر
شۆێن : Pavillion، Listermeiler 4، hinter dem Hauptbahnhof، Hannover
کاتژمێر 18:00، رۆژی یهکشهممهی ریکهوتی
له کۆڵن دژ به رژێمی ئێران
خۆپیشاندان دهکرێت.
ڕۆژی شهممه 16-8 ، کاتژمێر 2 بۆ 6 ی ئێواره ، بۆ پرۆتستۆکردنی ههڵمهتی
له سێدارهدانی کوردان له ئێران ، کوردستانیانی شاری کۆڵنی ئاڵمانیا
، له بهردهم دۆم خۆپیشاندان سازدهکهن (( ماڵی کورد ، ناوهندی
میزۆپۆتامیا ، ناوهندی چاک )) .
چاک-کۆمیتهی ئالمانیا
www.chak.be
www.chaknews.com
ههفتهی ئاینده خهڵکی گهرمیان دژ
بهراگرتنی حوکمی لهسێداردانی تاوانبارنی ئهنفال خۆپیشاندان دهکهن.
دڵشاد ئهنوهر. گهرمیان:لهکهلار بڕیاره رۆژی 21/8 دژی جێبهجێنهکردنی
سزای لهسێدارهدان بهسهر تاوانبارانی ئهنفالداو دهستتێوهردانی
سیاسی لهکاروباری دادگای باڵای تاوانهکانو رێگریکردنی بهرپرسانی
باڵای عێراقیو کوردی لهجێبهجێکردنی سزاکه، خۆپیشاندانێک ئهنجام
بدرێت.دوای ئهوهی دادگای باڵای تاوانهکانی عێراق حوکمی لهسێدارهدانی
بۆ 6 لهتۆمهتبارانی دۆسیهی ئهنفال دهرکردو تاوانباری کردن به قهتڵوعامی
خهڵکی مهدهنیی کورد، دادگای تهمیزیش بڕیارهکهی پهسهندکرد، بهڵام
بهرپرسانی سیاسیی عێراق لهسهروو ههموویانهوه جهلال تاڵهبانی سهرۆک
کۆمارو تاریق هاشمی جێگری ئامادهنین حوکمی لهسێدارهدانهکه ئیمزا
بکهن، بهپاساوی ئهوهی سوڵتان هاشم جێبهجێکاربووه نهک بڕیاردهر.راگرتنی
ئهو حوکمهش کهسوکاری ئهنفالهکانی نیگهرانکردووه، بهتایبهت
هێشتا گوزهرانی بهشێکیان لهکولهمهرگیدایهو تاوانبارانیش لهسێدارهنادرێن.لهوبارهیهوه
سهرچاوهیهک لهرێکخهرانی خۆپیشاندانهکه به هاوڵاتیی راگهیاند
<<چهند رۆژێک لهمهوبهر رێکخراوهکانی
داکۆکیکار لهمهسهلهی ئهنفال کۆبوونهوهیهکیان سازداوه، بۆ
ئامادهکاری بۆ سازدانی خۆپیشاندان لهکهلار دژی دهستێوهردانی سیاسی
لهئیشوکارهکانی دادگاو جێبهجێنهکردنی سزای لهسێدارهدان بهسهرتاوانبارانی
ئهنفالدا>>.
سهرچاوهکه وتیشی <<لهکۆبوونهوهکهدا
تهنیا باسی خۆپیشاندان کراوه لهکهلارو بریاردراوه رۆژی 21/8
خۆپیشاندانهکه بکرێت>>.
ئاگاداری بۆ کوردستانیانی نیشتهجێی نهمسا.
کۆمیتهی نهمسای ناوهندی چاک بۆ رێز گردن له سالرۆژی روداوه دلتهزینهکهی،
گوندی سیباشێخ خدر و، ئۆردوگای تل زێڕ، که سالیک لهمهوبهر له بهرواری
2007.08.14 لهلایهن تیرۆرستان و دوژمنانی ئازادی کوردستانهوه کرایه
ئامانج و بهسهدان له کوردی یهزیدی سڤیل شههید و ، بریندار بون ،
ههلدهستێت به گیرانی ئیواره کۆڕێکی یادکرنهوه له شاری ڤیهنا.
بهشداربونتان وهفاداریه بۆ خوینی شههیدان..
ناونشانChristophgasse 4 Ecke Bräugasse
بهروار . 2008.08.17کات 16.00 ئیواره
چالاکی له شاری یوتوبۆری ئهنجامدرا.
دوێنێ کۆنسهی کورد و ناوهندی چاک سوێد بۆ شهرمهزار کردنی قهدهغهکردنی
رۆژتیڤی له ئهلمانیا و دژ به سهپاندنی سزای له سێدارهدان بهسهر
چالاکانی کورد له رۆژههڵاتی کوردستان ، چالاکییهکیان له شاری
یوتوبۆری ئهنجام دا. چالاکییهکهکه کاتژمێر 3ی دوای نیوهڕۆ له
بروس پارکێن دهستی پێکرد و تا پێنجی ئێواره بهردهوام بوو.له
چالاکییهکهدا 10 کوردستانی بۆ شهرمهزارکردنی گوشارهکانی سهر ڕێبهری
گهلی کورد عهبدوڵا ئۆجهلان، قژیان تاشی. بهشدارانی چالاکیهکه
زیاتر له 500 بڵاوکراوه به سهر رێبواراندا بڵاوکردهوه که تایبهت
بوون به ڕهوشی کوردان و گوشارهکانی دهوڵهتانی باڵادهست له
کوردستان، بهتایبهتی جهوروستهمی ڕژیمی ئێران لهسهر چالاکانی
سیاسی و مهدهنی.
ناوهندی چاک/ بهریتانیا بهشداری له
ڕێپێوانێک له دژی ڕژێمی ئیسلامی ئێراندا دهکات.
دوای ئهوهی ڕژێمی ئیسلامی ههموو سنوورهکانی ئهخلاقی و قانونی تێپهڕاندوون،
ژمارهی لهسێدارهدراوان بهرهو ههڵکشانه و دژایهتی کردنی گهلانی
ئێران و بهتایبهتیش گهلی کورد بووه به نهریتێکی قێزهونی ڕژێمی
ئیسلامی، بۆیه ناوهندی چاک/بهریتانیا ڕۆژی شهممه 09/08/08 کاتژمێری
دووی پاشنیوهڕۆ، له ڕێپێوانێکدا لهدژی ئهو ڕژێمه بهشدار بوو، بهشداربووان
بهتوندی پڕۆتهستۆی ئهو کاره ناڕهوا و نامرۆڤانهیهی ڕژێمی
ئسلامیان کرد و لهسێدارهدانی چالاکڤانه سیاسی و ڕۆژنامهنوسهکانیان
بهتوندی مهحکوم کرد.
ههر لێرهوهش داوا له ههموو حکومهت و ڕێکخراوه نێودهوڵهتیهکان
دهکهین ئهو تیرۆرهی ڕژێمی ئیسلامی بوهستێنن و چیتر ڕێ به
پێشێلکردنی مافی مرۆڤ نهدهن لهو وڵاتهدا.
ناوهندی چاک/ بهریتانیا
10/08/2008
لهندهن
بانگهواز بۆ ههموو دڵسۆزان و سهرجهم
لایهنه کوردستانییهکانی نهرویج.
2 ی سهپتهمبهر ڕۆژی کۆمهڵکوژی قاڕنێ
وهرن با پێکهوه بهر به سێدارهدانی کوردان بگرین و کۆماری ئیسلامی
ئێران شهرمهزار بکهین
وهکو نهرێتێکی ساڵانه ، کۆمیتهی نهرویجی ناوهندهکهمان ناوهندیی
چاک ،ئهمساڵیش یادی 28 ساڵهی تاوانی کۆمهڵکوژی قاڕنێ دهکاتهوه ،
ههر پارت و لایهنێکی کوردستانی خوازیاره بهشداربێت له ئاماده
کردنی مهراسیمی یادی قاڕنێی ئهمساڵ ، تکایه پهیوهندیمان پێوه
بکات ، بۆ ئهوهی ههموو پێکهوه ئهم تاوانه شهرمهزار بکهین و
ڕێز له قوربانیان بگرین .
بۆ پهیوهندیکردن :
chakinorge@hotmail.com
004792864235
004797989320
ناوهندی چاک-
کۆمیتهی نهرویج
www.chak.be
www.chaknews.com
تێبینی : نوێنهرایهتی چاک له نهرویج تهنها له ڕێگای ئهم کۆمیتهیهوه
دهبێت که لهم لینکهدا ناویان هاتووه ، تکایه ئاگادار بن :
له یادی
28
ساڵهی تاوانی کۆمهڵکوژی قاڕنێدا
وهرن با ههموو پێکهوه داوای دادگایی سهرانی ئیعدام و تیرۆر و سهرکووت
و
تاوانی کۆمهڵکوژی
کورد له ڕۆژههڵاتی کوردستان بکهین.
بانگهوازی ههموو پارت و لایهن و کۆمهڵه و کهسایهتییهک دهکهین
، له ڕۆژی ههینی بهرواری 29-8-2008 کاتژمێر 1 بۆ 4 ی پاش نیوهڕۆ ،
له بهردهم هاوپهیمانییهتی دادگای تاوانبارانى نێو دهوڵهتی کۆدهبونهوهیهکی
ناڕهزایهتیمان ڕێک خستووه ، تیایدا پیشانگای فۆتۆگرافی لهسهر
تاوانهکانی کۆماری ئیسلامی بهرامبهر به کورد دهکهینهوه و نامه
دهدهینه ڕێکخراوی ناوبراو ، تیایدا داوای دادگایی بکهرانی تاوانی
قاڕنێ و له سێدارهدانی کوردان و سهرکووتی خهڵک و تیرۆرکردنى سهرکردهکانی
کورد دهکهین ، ههر لایهنێک دهیهوێت بهشداری بکات تکایه پهیوهندی
بکات ، بۆ ئهوهی ناویان بخهینه لیستی دهستهی ئامادهکارییهوه :
Chak_org@yahoo.com
00316626951120
ناوهندی چاک- کۆمیتهی هۆڵهندا
4-8-2008
www.chaknews.com
www.chak.be
تێبینی : ههمان چالاکی له ڕۆژێکی دیکه له بهردهم دادگای نێو دهوڵهتی
لاهای دوباره دهکرێتهوه .