چه‌سپاندنی یه‌کسانیی ژن و
پیاو
له گره‌وی هاتنه‌مه‌یدانی ڕیزی فراوانی ژنان و
به‌ره‌ی یه‌کسانییخوازیی دایه.

سه‌رگوڵ ئه‌حمه‌د
له‌دوای
رووخانی ڕژێمی به‌عس و داگیرکردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه
،ده‌ستوورێک له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقی نوسرایه‌وه و
ده‌نگی له‌سه‌ر درا که ئه‌وه بووه ده‌ستووری تازه‌ی
عێراق.ناوه‌ڕۆکی ئه‌م ده‌ستووره و و ئه‌وه‌ی به‌تایبه‌ت
بۆ مه‌سه‌له‌ی ژنان ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌م ده‌ستوور و یاسایه‌دا
هه‌مان ده‌ستوور و یاسا کۆنه‌په‌رسته‌کانی سه‌رده‌می به‌عسه،
که ئه‌م ڕژێمه له سه‌رده‌می خۆی دا به مه‌به‌ستی زیاتر
کۆیله‌کردن و بێ رێزییکردن به که‌سایه‌تی ژنان ئه‌م
یاسا کۆنه‌په‌رستانه‌ی باری که‌سێتی ساڵی
1958ی ده‌ستکاریی کرد. هه‌ر ئه‌و
یاسا کۆنه‌یه که ئه‌مڕۆ به هه‌مان شێوه له کوردستانیش
به‌ڕێوه‌ده‌چێت که سه‌رچاوه‌که‌ی له شه‌ریعه‌تی
ئیسلامییه‌وه و له سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵاواردنی ژنان
داڕێژراوه له کاتێکدا یاسایه‌کی له‌م جۆره له عێراق و
کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چیت په‌رله‌مانی کوردستانیش هه‌ر وه‌کو
به‌عس ئاسا ده‌یه‌وێت به مه‌به‌ستی هه‌موارکردن یاساکه
ئه‌وه‌نده‌ی تر قێزه‌و‌نتر و ڕیسواتر بکات له‌به‌رچاوی
بزووتنه‌وه‌ی یه‌کسانییخوازیی ژنان و خه‌ڵکی ئازادیخواز ئه‌ویش
به‌ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای فره‌ژنی.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاکانی ساڵی
1991وه بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانییخوازی ژنان و
هه‌ڵسوڕاوان و به‌تایبه‌تی خه‌ڵکانی چه‌پ و کۆمۆنیست له گۆڕه‌پاندا
بوون کار و هه‌ڵسوڕانیان ده‌کرد له به‌رامبه‌ر ئه‌م یاسا
کۆنه‌په‌رسته‌ی باری که‌سێتی عێراقیدا، هه‌وڵ و تێکۆشانی به‌رده‌وامیان
له پێناو گۆڕینی ئه‌م یاسا کۆنه داڕزیوه‌دا له ڕێگای کۆڕ و سیمینار
و نووسین و ڕیپێوان خۆپیشاندانی هه‌زاران له خه‌ڵکی ئازادیخواز و
یه‌کسانییخواز. هه‌روا له به‌رامبه‌ر ئه‌م هێزه جه‌ماوه‌رییه و
ناره‌زایه‌تییه‌ی خه‌ڵک و ڕق و کینه و نه‌فره‌ت و بێزاری ژنان
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م یاسا کۆنه‌په‌رستانه‌یه‌دا،هه‌موو کاتێ کار و
کرده‌وه‌ی ئه‌م پارته ناسیۆنالیستانه ئاوا بووه، کاتێ ئه‌م ده‌نگه
ده‌بیستن، وا خۆیان پیشان ده‌ده‌ن که ئه‌مانیش له‌گه‌ڵ مافه‌کانی
ژناندان، ئه‌وه بوو یاسای (غه‌سل العار)لابرا هه‌رچه‌نده کاریشی پێ
نه‌کرا و بگره چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان و توندوتیژی له به‌رامبه‌ر ژنان دا
درێژه‌ی هه‌بووه تا ئه‌مرۆش.
ئه‌و پاشاگه‌ردانییه‌ی ئه‌مڕۆ له کوردستان ده‌گوزه‌رێت و ده‌یبینین
له ماوه‌ی هه‌ڤده ساڵی ده‌سه‌ڵاتدارێتی یه‌کێتی و پارتی دا که
ده‌یان کێشه‌یان به هه‌ڵواسراوی هێشيتۆته‌وه چاره‌نووسی خه‌لکی
کوردستانیان به‌ره‌و هه‌ڵدێر و ڕۆژڕه‌شی بردووه، کاره‌سات و
مه‌ینه‌تییه‌کان ڕۆژ به رۆژ په‌ره‌ده‌ستێنێ به تایبه‌تی بۆ ژنان و
مناڵان.
په‌رله‌مانی کوردستان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش له کاتیکدا
ده‌یانه‌وێت یاسایه‌کی کۆنه‌په‌رست له کوردستاندا جێگیر بکه‌ن و یاسای
فره‌ژنیی بچه‌سپێنن،له ژێر هه‌ر بڕوبیانوویه‌کی پڕوپووچ دا. ئه‌وه
بۆ خه‌ڵک و هه‌موو دنیا پیشان ده‌ده‌ن که ئه‌مانه تا سه‌ر ئێسقانیان
کۆنه‌په‌رست و دواکه‌وتوون و دژ به مافی تاک و مافه مه‌ده‌نیه‌کانی
ژنان و دژ به پرنسیپه‌کانی مافی مرۆڤن.
ده‌نگدان و په‌سه‌ندکردنی یاسای فره‌ژنیی واته کۆیله‌کردنی ژنان ،
پله دوویی ،به‌که‌م‌سه‌یرکردن و(ناقص العقل)،سووکایه‌تیی و
ئیهانه‌کردن به که‌سایه‌تی ژن درێژه دان به کوشتنی نامووسی و
ناچارکردنیان به خۆسوتاندن، به شێوه‌یکی گشتی پێشل‌کردنی هه‌موو
مافه‌کانی ژنان ،له هه‌مان کاتدا پێشل‌کردنی مافه‌کانی مناڵان
...هتد.له‌و لاشه‌وه بره‌ودان به عه‌قڵێتی کۆنه‌په‌رستی و
دواکه‌وتویی و پیاوسالاریی له کۆمه‌ڵگای کوردستان.له کاتێکدا
دیارده‌ی فره‌ژنیی له ناو خه‌لکی ئاسایی کوردستاندا دیارده‌یه‌کی
ئه‌وه‌نده به‌ربڵاو نییه له‌چاو به‌رپرسان و کاربه‌ده‌ستان و
به‌ڕێوبه‌ره گشتییه‌کانی حکومه‌تدا.. هه‌ر له‌م ڕێگایه‌وه
ده‌یانه‌وێت کاره چه‌په‌ڵه‌کانی خۆیان فه‌رمیی بکه‌ن.
ئه‌و به‌هه‌ڵه‌داچوون خۆشباوه‌ڕییه‌ی که لای خه‌ڵکانیك دروست
ببوو، گوایه ئه‌و ناوچانه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ناسیۆنالیزمی کورد
ئازاده و فیدرالیه‌تی تێدا به‌رجه‌سته بووه که زۆر جار له سه‌ر
زاری جه‌لال تاڵه‌بانیی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌بوونی ئازادیی له‌و ناوچانه
ده‌کرایه‌وه ، ئیدی ئه‌و خۆشباوه‌ڕییه یه نه‌ما وپه‌رده‌ی ڕه‌ش
له سه‌ر سه‌رکرده کورده‌کان هه‌ڵماڵدرا، ئه‌مڕۆ زۆر بێ شه‌رمانه
به یاسا کۆت و زنجیر ده‌خه‌نه ده‌ستی خه‌ڵکی ئازادیخواز و
یه‌کسانییخواز. ئه‌مانه هه‌ر به به‌شدارییپێکردنی ڕه‌وت و بزووتنه
کۆنه‌په‌رسته ئیسلامییه‌کانه‌وه نه‌وه‌ستاون له ده‌سه‌ڵات ، ده‌یان
ده‌زگا و ڕێکخراوی کۆنه‌په‌رستی وه‌ک وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ....هتدیان
دروستکردووه و کۆمه‌ڵگایان بۆ سه‌ر‌ده‌مه‌کانی
1400 ساڵ له مه‌وبه‌ر گه‌ڕاندۆته‌وه
و هه‌رچی ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌یه هه‌یه به ڕووی ڕه‌وت و بزووتنه‌وه
کۆنه‌په‌رسته‌کاندا خستۆته سه‌رپشت تا سه‌ر ئه‌نجام په‌سه‌نکردنی ئه‌م
یاسا کۆنه‌په‌رستانه‌یه‌ی لێ به‌رهه‌م هات. هه‌ر بۆیه جیاوازیی
هه‌لومه‌رجی کوردستان له چاو ناوچه‌کانی تر ئه‌وه‌یه هه‌بوونی دۆخی
ئاواڵه‌یی سیاسی بووه له کوردستان نه‌ک به‌خششی پارته ناسیونالیسته
ده‌سه‌ڵاتداره‌کان.
ئاشکرایه که چه‌وسانه‌وه‌و ڕه‌شه‌کوژیی وتوندوتیژیی له دژی ژنان
پێشتر به بیانووی ئه‌وه بوو که‌به هۆی یاساکانی باری که‌سێتی عێراقی
یه‌وه که هی سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس بوو،و به‌شێک له خه‌ڵک به
ئومێدی ئه‌وه‌ی که ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه پڕوپاگه‌نده‌ی مه‌ده‌نیه‌ت
ده‌که‌ن ده‌ستکاریی یاسا ده‌که‌ن و کۆمیته‌ی دژی ڕه‌شه‌کوژیی ژنانیان
پێک ده‌هێنن،و هه‌فته‌ی رووبه‌روبونه‌وه له دژی توندوتیژیی ژنان
ڕاده‌گه‌یه‌نن، له چه‌ند بۆنه‌دا دیاری و نیشانه‌یان به ژنان
ده‌به‌خشن. ئه‌مڕۆ ناسیۆنالیستی کورد ده‌یه‌ویت به هه‌مان یاسا‌و
ده‌ستوره‌وه بێمافییه‌کانی ژنان به فه‌رمیی بکاته یاسایی.
ڕاستییه‌ک که ئه‌مڕۆ بۆ خه‌ڵکانی ئازادییخواز و پێشکه‌وتووخواز
ده‌رکه‌وتووه که ناسیۆنالیستی کورد له به‌ره‌ی کۆنه‌په‌رستیدان و
بیرکردنه‌وه‌یه‌کی خێله‌کیی و مه‌زهه‌بییان هه‌یه، ئه‌وان ناتوانن
چیتر وه‌ڵامی خواست و داواکارییه‌کانی خه‌ڵک بده‌نه‌وه به تایبه‌تی
ژنان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له پاش ئه‌و هه‌موو ناڕه‌زایه‌تیی و خۆپیشاندان
و به‌ڕیکخستنی که‌مپینی جۆراو جۆر له لایه‌ن ڕێکخراوه‌کانی ژنان و
نووسینی ووتار و چاوپێکه‌وتن و قسه‌و باس له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تی سیاسی و
هه‌ڵسوڕاوانی ژنان له په‌یوه‌ند به‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه له
میدیاکانه‌وه. له‌کاتیکدا مه‌سعود بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌م
هه‌وڵانه ڕه‌ت ده‌کاته‌وه و له‌گه‌ڵ پیاوانی ئاینی دانیشتن ساز
ده‌کات و( جه‌خت له‌سه‌ر یاسای فره‌ژنیی ده‌کات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا
نییه( که یاسا دژی قورعان و شه‌ریعه‌ت بێت). هه‌روا به هه‌مان
شێوه‌ش نێچرهڤان بارزانی هه‌مان هه‌ڵوێستی هه‌یه له به‌رامبه‌ر ئه‌م
یاسایه‌دا .ئه‌مانه نوێنه‌ری له‌سه‌دا حه‌فتای خه‌ڵک نین،که هه‌ر
وه‌کو خۆیان ده‌ڵێن له سه‌دا حه‌فتای خه‌ڵک داوای یه‌کسانیی ژن و پیاو
ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت کچان به ره‌زامه‌ندی خۆیان هاوسه‌ر هه‌ڵبژێرن.
سه‌رکرده‌کانی کورد نوێنه‌ری له سه‌دا سی خه‌ڵکن ( نوێنه‌ری مه‌لا و
شێخ و کوێخا و پیاوانی دینیین، نوێنه‌ری ئه‌و به‌شه‌ی ژنانی ناو
په‌رله‌مانن که ده‌نگیان به یاسای فره‌ژنیی دا چوونه ناو لیستی
ره‌شی فایلداره‌کان و دژ به مافه‌کانی ژنان هه‌ڵوێستیان نیشاندا.
ئه‌وه‌ی پێویسته و زۆر گرنگه له‌م نێوه‌دا زیاتر ده‌ستی بۆ ببرێت
ئه‌وه‌یه که ڕێکخراوه‌کانی ژنان،پیاوانی ئازادییخواز ،له تێکۆشان و
خه‌باتی خۆیان به‌رده‌وام بن له هه‌ر جێگا و شوێنێکی ئه‌م جیهانه
هه‌ن، ئه‌و کۆمه‌ڵه ڕیکخراو و که‌سایه‌تییانه‌ی که له هه‌وڵ و
تێکۆشاندان کار و چالاکیی ده‌که‌ن هه‌رگیز به به‌لێنه‌کانی سه‌رۆکی
حکومه‌ت و هه‌رێمی کوردستان پاشه‌کشه نه‌که‌ن.(مه‌سعود بارزانی )و
سه‌رکرده‌کانی کورد مافه‌کانی ژنان و کوشتنی ژنانیان لا
مه‌سه‌له‌یه‌ک نییه هه‌ر بۆیه ده‌ڵێ (ئێستا حه‌ق نه‌بوو ئه‌و
مه‌سه‌له‌یه بورووژێت ئێمه مه‌سه‌له‌ی گرنگترمان له به‌رده‌ستایه)
ئه‌مانه بۆ هه‌موو ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی په‌یوه‌ندیی به خه‌ڵک و
چاره‌نوسی خه‌ڵکه‌وه هه‌بووه هه‌ر وایان ووتوه ، هه‌ڤده ساڵه
ناسیۆنالیزمی کورد چی‌یان بۆ خه‌ڵک کردووه؟ له چ مه‌سه‌له‌یه‌ک
ئه‌وان باوه‌شیان بۆ کۆنه‌په‌رستیی و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که و ئه‌مریکا
نه‌کردۆته‌وه و پشتیان له‌خواست و داواکارییه‌کانی خه‌ڵکی کرێکار و
زه‌حمه‌تکێش و ژنان و مناڵان و مامۆستایان و سه‌رجه‌م توێژه‌کانی
کۆمه‌ڵگای کوردستان نه‌کردووه، ئاماره‌کانی کوشتنی ژنان گه‌واهیی ئه‌و
ڕاستته ده‌ده‌ن. ئێمه‌ی ژنان پیاوانی یه‌کسانییخواز ئه‌مڕۆ
له‌شه‌ڕداین و .هه‌رگیز نابێت خۆشباوه‌ڕ بین و ده‌سته‌وئه‌ژنۆ
دا‌نیشین و ده‌ستمان له کاره‌کانمان سارد بێته‌وه، یاخود چاوه‌ڕێی
دڵۆڤانیی ده‌ستی ئه‌وان بکه‌ین. ته‌نها ڕێگاچاره بۆ
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و یاسا کۆنه‌په‌رستایانه ئه‌وه‌یه که ئیمه‌ی
ژنان ڕۆژ له دوای ڕۆژ له بیری خۆسازدان و ڕێکخستنی ڕیزه‌کانمان دا
بین، ئه‌مڕۆ مه‌سه‌له‌ی ژنان مه‌سه‌له‌یه‌کی به‌رجه‌سته‌یه به‌ڵام
به‌داخه‌وه رابه‌رایه‌تییه‌ک و خاوه‌ندارییه‌تییه‌کی نه‌بووه
ئه‌گه‌ر هه‌شبووبێت له‌و ئاسته‌دا نه‌بووه . به‌ڵام ئێستاش دره‌نگ
نییه که ڕیزی فراوانی خۆمان بێنینه گۆڕه‌پانه‌که و نه‌ک ته‌نیا
هه‌وڵبده‌ین یاسای فره‌ژنیی لاببه‌ین به‌ڵکو هه‌وڵبدین سه‌رله‌به‌ری
یاسای باری که‌سێتیی هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه و له جێگه‌یدا یاسایه‌کی
مۆدێرن و پێشکه‌وتووخواز دابمه‌زرێنین.
|