جه‌سته‌فرۆشیی له‌پێناوی خاكدا، خاکفرۆشیی له‌پێناوی جه‌سته‌دا، ته‌نیا نموونه‌یه‌ك به‌ڵام سه‌دان پرسیار.
نه‌وزاد شێردڵ به‌ر له‌وه‌ی خاتوو - گۆڵدا مائێر- ی پێشتر مامۆستای منداڵان و دوواجار گه‌وره‌کان 1898 - 1978 م - وه‌ك که‌سایه‌تییه‌کی کاریزمیی و جێی سه‌رنجی میدیا ده‌ره‌کیی و که‌والیسه ناوخۆییه‌کانی کنێست ، یاخوود چوون خاوه‌ن پرنسپڵ ( مه‌بده‌ئێك ) ی کۆنکرێتیی دانانی یه‌کێك له به‌رده پته‌وه فیکریی و پراکتیکییه‌کانی بناغه خه‌ونی شاعیریانه !! و واقیعیانه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ببێته یه‌که‌م ئافره‌تی مه‌ودای حه‌وت ساڵ - وه‌زیری کار - و مه‌ودای - ده - ساڵ - وه‌زیری ده‌ره‌وه و ، مه‌ودای پێنج ساڵیش چواره‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل.
ئه‌و پێشتر وه‌ك کیژۆڵه‌یه‌کی به خۆدا ڕاپه‌رمووی زیهن ڕۆشن و هه‌نگاو تۆکمه‌ی ڕێبازی - به‌ر له هه‌ر شتێك ها‌تیکڤا - هیوا - ی عیبریی - و خوێندکاری کۆلیژێکی ئامریکیی و قووتابخانه‌ی زایۆنیزمی تیۆدۆریی ، زۆر به پێچه‌وانه‌ی زۆرینه‌یه‌ك له‌و ئافره‌تانه‌ی که ساڵه‌های ساڵه پێناسه و واتای گونجاوی مافی یه‌کسانیی کۆمه‌ڵایه‌تیی شایان به جێ و مه‌قامی به‌رزی خۆ‌یان هه‌موو وان له ناو جانتای فیکری خاوێن و ڕازاوه و هێووری پڕ له داهێنانی خوودی خۆ‌یان دا و که‌چی له سه‌مه‌ره تریین حاڵه‌تی دیسان ته‌فره دان و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه دووباره‌کان و ڕه‌وشی دۆگمایی و ده‌سته‌وسانیی ناو هه‌مان بازنه و بازاڕه ڕه‌شه داخراوه‌کانی گاڵه‌ی سیاسیی و ختووکه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی کوێرانه‌ی ئیکۆنۆمیکیی و مامه‌ڵه‌ی غافڵه ئه‌تکی ڕۆحه عه‌زراکانی په‌یوه‌ندییه خێزانیی و ئینتیما کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ( که ئه‌مڕۆ له هه‌رێمه‌که‌ی خۆماندا گه‌ییشتۆته لووتکه‌ی بێ شه‌رمیی ) + گرمه‌ی ڕێکلامه ئیدیۆلۆژییه مه‌رام گڵاوه‌کانی دوێنێ و موخته‌سه‌ر سه‌رباری ئه‌م هه‌موو هه‌وڵ و هه‌ڵوێسته له گشت ڕه‌وشتێ موجه‌ڕه‌ده‌ی ده‌ڵاڵ و تاجیره ده‌مامك داره خۆیی و ده‌ره‌کییه ڕاسپێراوه‌کا‌نی سه‌ر جه‌سته‌ی ئافره‌تی خۆرهه‌ڵاتیی و ناوینه‌که‌ی و ئاسیا‌و کوردوستانه سه‌ر لێشێواوه‌که‌ی خۆشمان.
که‌چی ئه‌و زۆرینه‌یه‌ی که گوایا هه‌ندێکیشیان له ئافره‌ته لێپرسراو و مووچه خه‌یاڵییه‌کانی ناو ده‌زگا زۆر و بۆره‌کانی - مافی ئافره‌ت و دژه تووند و تیژییه‌کانن به‌رامبه‌ر هاو ڕه‌گه‌زه‌کانیان - هه‌ر خوودی خۆ‌یان - که زۆر مایه‌ی پێکه‌نینه - به‌رده‌وام چاویان له ده‌ستی - خدری زنده - ئاسای جانتا دیارییه وه‌همییه‌که‌ی مافی ئافره‌تی ده‌ستی کۆمه‌ڵێك پیاوانن که خوودی ئه‌و پیاوه ناپسپۆڕ و بگره که‌م خوێنده‌وارانه چه‌ند له مه‌نسه‌بی باڵای سیاسیی و حکوومیشدا بن هێشتا له خوودی ئافره‌ته‌کان زۆر کۆیله تر و کڵۆڵ تر و زۆر بێ ده‌سه‌ڵات تریشن.
به‌ڵێ - گوڵدا مائێر - که زۆر له‌وه دڵنیا بوو بوو مافی ئافره‌ت له ناو بیری خوودی ئافره‌ت خۆیدایه نه‌ك له جه‌سته‌یه‌کدا که - ڕیمۆنت کۆنتڕۆڵه‌که‌ی به ده‌ست پیاوانه‌وه بێت - ئیتر ئه‌و ده‌م وه‌ك كچه سیاسه‌تمه‌دارێکی دوور له هه‌ر عاتیفه‌یه‌کی هه‌رزه‌کارانه‌ی زیان به‌خش به دۆزی یه‌هوود و دووره په‌رێز له هه‌ر خیتابێکی هه‌زه‌لیی و کۆمیدیی یا کزۆڵانه‌ی نا دیپلۆماسیانه و موهه‌ڕیجانه که زه‌ڕڕه‌یه‌ك له سه‌نگ و به‌های داستانی پڕ شکۆ و تراژیدیای - هۆڵۆکۆست - ه مه‌زنه‌که‌ی خۆ‌یان که‌م بکاته‌وه ، ئه‌مانه و تا ئه‌و ڕۆژه هه‌ڵه سه‌ربازییه‌ی جه‌نگی - شه‌شی ئۆکتۆبه‌ر - یا - غیفران - ی ساڵی 1973 ی غافڵه غه‌زووی - میسر و سوریا - که - مائێر - بێ ده‌نگ و زۆر به حورمه‌ته‌وه له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ك یه‌کێك له خوڵقێنه‌ره گه‌وره‌کانی کیانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی ئیسرائیل ئیستیقاله‌ی دا ، ئیتر ئه‌وه یه‌که‌م ووشه‌ی داوای لێبووردن کردنی زاری ئه‌و ئافره‌ته بوو که له ئاست ژانی سه‌ختی له ده‌ست دانی ڕۆحی سه‌ربازه‌کانی سه‌ر زه‌وی - جۆلان و سینا - ی بێ ئاگا له‌و هێرشه په‌یمان شکێنه‌ی - عاره‌ب - و واده‌ی پشووی فه‌رمیی به سه‌ر دانه‌واندنه‌وه دووباره‌ی کرده‌وه ، ئه‌و تا واده‌ی سه‌ره مه‌رگییش هه‌میشه وه‌ك ئافره‌تێکی بڕوا به خۆ ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی یه‌ك خووله‌کیش بووبێت ڕه‌فزی بینینی ڕۆڵ و کاره‌کته‌ری زه‌عیفه‌یه‌کی !! داماو و نێچیرێکی خۆشباوه‌ڕی هاو شێوه‌ی ئه‌و زۆرینه ئافره‌تانه‌ی ووڵاتانی ده‌وروبه‌ری ئه‌کرد.
ئاخر ئه‌و که ئه‌کادیمیانه له ووشه و واتاکانی مافی ئافره‌ت تێ گه‌ییشتبوو وه زۆر زانستیانه‌ش پراکتیکی ئه‌کرد ئیتر زۆر به ووردی له هه‌قیقه‌تی که‌سایه‌تیی و شۆره‌ت و چیرۆکی جه‌سته‌ی ده‌یان جار ماران گه‌سته‌ی نه‌وه به دوای نه‌وه ته‌مبێ نه‌خواردووی ئه‌و زه‌عیفه !! قه‌ڵه‌م به ده‌سته ما‌ف و یه‌کسانیی خوازه ڕۆشنبیرانه‌ی ڕێکخراوانی ئافره‌تی ناو بینا به‌رز و ڕازاوه‌کانی ووڵاتانی دراوسێ و ئه‌قلیمه‌که به‌ڵه‌د بوو به تایبه‌ت له چۆنێتیی بیر کردنه‌وه و توانای کار و سنووری ده‌سه‌ڵاتی تابوورێك ئافره‌تی لێپرسراوی هێنده‌ی جامخانه‌ی زه‌ڕنگه‌رێك ئاڵتوون له خۆ به‌ستووی مکیاژ خه‌ست و مه‌چه‌ك تا ئانیشك به بازنی ده‌ست خڕ و خه‌پان ، به تایبه‌ت ئه‌و ئافره‌ته لێپرسراوه نه‌شاره‌زا له‌فز شیرین و هه‌میشه ده‌م به پێکه‌نین و قسه خۆش و نوکته باز و نه‌جیب زاده دوور له هه‌ژارانه‌ی که بۆ نموونه هه‌شت ڕۆژ به‌ر له ڕێکه‌وتی هه‌شتی مارچ ئه‌که‌وونه سووراغی ساڵۆنه هه‌ره لۆکسه‌ریه‌کانی پاییته‌خته‌کانی ئه‌و ووڵاتانه‌ی خۆ‌یان و له نیوه‌ڕۆ خوانی ڕۆژی ناو براویشدا - که خوودی - مائێر - وای پێ جووانتره له‌و ڕۆژه شکۆمه‌ند و ماته‌مینه‌دا و چوون ڕێز لێنانێك بۆ ڕۆحی به ناهه‌ق کێشراووی ئافره‌ته قوربانییه‌کانی هه‌شتی مارچ و مارچه‌کانی تریش هه‌موو خه‌ڵکه‌که به ڕۆژوو بن ، که‌چی به پێچه‌وانه‌وه زۆرینه‌ی ئافره‌ته لێپرسراوه‌کانی ئه‌و ده‌زگایانه‌ی - مافی ئافره‌ت و دژه تووند و تیژیی و هتد .. ) تا ڕۆژی ئه‌مڕۆش هێنده‌ی مه‌سره‌فی خواردنی - په‌نجا - گه‌ڕه‌کی هه‌ژاران و شه‌هیدانی فه‌رامۆش کراوی نه‌ته‌وه‌کانیان ده‌م به - هه‌لهه‌له - ی هه‌ڵپه‌ڕکێ و سه‌ما مێزه‌کان له سه‌ر حیسابی پیاوی مه‌سوولی ما‌ف ده‌ر !! به خواردن و خواردنه‌وه ئه‌ڕازێننه‌وه.
موخته‌سه‌ر و جه‌وهه‌ری مه‌به‌ست و باسمان :- ئه‌و ده‌مه خاتوو - مائێر- ی به ئه‌سڵ - یه‌هودی ئۆکرانی - و خاوه‌ن ڕه‌گه‌زنامه‌ی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئامریکای به‌هه‌شت و خه‌ونی گه‌نجانی جیهان ئه‌ندامێکی هه‌ره چالاکی - ڕێکخراوی کار - ی یه‌هوود بوو بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هاریکاریی مادیی ، ئه‌و له ساڵی 1924 دا و به‌ر له جێ هێشتنی یه‌کجاره‌کیی ئامریکا ڕووه و - ته‌ل ئه‌بیب - جانتایه‌کی گه‌وره‌ی پڕ له دۆلاری کاشی ئه‌و کاته‌ی کۆکردبۆوه ، دۆلارێکی هێنده زۆر و بێ - ڕیسیڤ - و بێ پسووڵه که ئه‌وکاته ده‌یتوانی زۆر به ئاشکرا گووندێکی گه‌وره‌ی له ئیسرائیل بۆ خۆی پێ بکڕێت ، به‌ڵام - مائێر - ی گه‌نج و جوان و که‌م ده‌رامه‌ت نه‌ك هه‌ر کاری وا نه‌شیاو و بۆگه‌نی به‌رامبه‌ر موڵك و سامانی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی نه‌کرد به‌ڵکوو ته‌نانه‌ت ئه‌و چه‌ند دووا شه‌وه‌ی ئامریکاش به‌و جانتا پڕ ملیۆنان دۆلاره‌وه له هۆتێلێكیش نه‌خه‌وت و له بری مه‌سره‌فی گرانی ئه‌و شوێنانه و خه‌رج کردنی پاره‌یه‌ك که موڵکی نه‌ته‌وه‌که‌ی بوو هه‌ستا و بوو به هاوڕێی کاتیی - گێڵ فرێند - ی ناو ئاپارتمانی کوڕێك ، به واتا هه‌ر وه‌ك چۆن له بیۆگرافیا و بیره‌وه‌رییه گه‌شه‌کانی ئه‌م که‌ڵه ئافره‌ته‌دا باس کراوه ، - ئه‌م ئاماده بووه چه‌ند شه‌وێك له ژێر ناوێکی خواستراودا و له پێناوی ده‌ست خستنی جێگایه‌ك بۆ نووستن جه‌سته‌ی خۆی ته‌سلیم به‌و گه‌نجه بکات به‌ڵام ئاماده نه‌بووه ده‌ست بۆ یه‌ك دۆلار له موڵکی ناو جانتاکه ببات ، که موڵکی خه‌ڵکانی ڕه‌ش و ڕووت و هه‌ژاری هاو زمان و هاو ئایینی ئیسرائیله‌که‌ی خۆی بووه - ، بگره دوواجاریش له دوا ساته‌کانی ژیانی خاتوو - گۆڵدا مائێر - خۆیدا و له کاتی نووسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریه‌کانیدا کاتێك پرسیاری ئه‌و هۆکاره‌ی لێ ئه‌کرێت ، ئیتر ئه‌م زۆر به ئاسانیی له وه‌ڵامدا نوسیوویه‌تی :- - فرۆشتنی جه‌سته‌ی خۆمم به‌و گه‌نجه که له ئایینی - مو‌سا - دا باڵا ترین گووناهی ئاینییه زۆر به لاوه ئه‌هوه‌ن و ئاسان تر بوو له‌و خیانه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه هه‌ره باڵا تره‌ی که بوێرم ده‌ست بۆ خه‌رج کردنی بڕێکی که‌م له‌و پاره کۆکراوه زۆره‌ی جانتاکه ببه‌م که موڵکی خه‌ڵکی برسیی و ڕه‌ش و ڕووتی نه‌ته‌وه‌که‌م بوو - ،
- کورته‌ی پرسیاره‌کان لێره‌دا ده‌رهه‌ق به هه‌ندێك له لێپرسراوه سیاسییه بێ مۆڕاڵ و تاجیری ئه‌نفالی کورده‌که‌ی ئه‌مڕۆی خۆمان و شاگرده خورده مالیکه‌کانیان بۆ خوێنه‌ری ئه‌م باسه ئه‌وه‌یه - :- ئایا کامیان خیانه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی سامناك تر و قێزه‌وه‌ن تره ، جه‌سته فرۆشتنێکی چه‌ند شه‌وانه بۆ خاتری گه‌یاندنی پاره‌یه‌کی زیاتر له پێناوی دامه‌زراندن و پته‌و کردنی ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ربه‌خۆی وه‌ك ئیسرائیله عیملاقه‌که‌ی خاتوو - مائێر - یاخووت دزینی سامانی نه‌ته‌وه‌یی هه‌رێمێکی سێ به‌ش ئازاد و ژێر خان نادیار و ناردنی ئه‌و سامانه دزراوه بۆ بانکه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کوردوستان ؟!
ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له ناو کۆی هه‌ڵوێستی زۆرینه‌ی - ناڵێم هه‌موو - لێپرسراوه پیاوه‌کانی ئه‌و هه‌رێمه ( ته‌نها لای کورد ) فێدرال ناوه‌ماندا سوراغ بخۆین داخۆ چه‌ند هه‌ڵوێستی - مائێر - ئاسامان چنگ ئه‌که‌وێت ؟! ، ده‌یان و سه‌دان پرس و ڕای له‌م چه‌شنه و به‌ڵام دیسان جدی ترین و ستراتیژ ترین پرسیاری ئاڵته‌رناتیڤ خوازانه‌ی دوور له ڕه‌فه‌یه‌ك له‌و ووتراوه پڕ مه‌له‌ل و دوور له - ته‌رحه موجه‌ڕه‌د ، ده‌ربڕینه داماڵراوه‌کان - ی ئه‌م هه‌موو ساڵه به‌ره‌و ڕووی ئه‌و کورده ڕۆشنبیر و سیاسه‌تمه‌دار و قه‌ڵه‌م ڕاشکاو و هه‌ق بێژ و خۆ ناسانه ئه‌که‌مه‌وه که هێشتا پاره‌ی پیس خۆریی ووڵاتی ئاسووده‌ی وویژدانیانی کاوول نه‌کردووه و ئه‌ڵێم :- ده‌رهه‌ق به‌م هه‌موو گه‌نده‌ڵیی و که‌م و کورتیی و به‌ر به‌ره‌ڵایی و خه‌مساردییانه‌ی بوواری سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی و دارایی و قه‌زایی و هتدا.. نه‌ی تری هه‌رێمه‌که‌مان ، کێ وه‌ك تاك ؟! وه كام لایه‌ن وه‌ك کۆ ؟! به‌ر پرسیاری سه‌ره‌کین و قابیلی دادگایی کردن و شار به‌ده‌ر کردنن و ، له به‌رامبه‌ریشدا کێ وه‌ك تاك ؟! وه کام لایه‌نییش وه‌ك کۆ ؟! وه‌ڵامی گشتگیرانه و چاره‌سه‌ری بن بڕانه‌ی ئه‌م هه‌موو کێشه که‌ڵه‌که بووه تاعوون ئاسا ئه‌خته‌بووتییانه‌یان له لایه و قابیلی ئه‌وه‌ن بۆ له‌مه‌ودووا ده‌نگی متمانه و گرێنتیی خۆمانیان پێ بده‌ین ؟!
ئامریکای باکوور
|