٥\٨\٢٠٢١
جەستەناسیی و
لێشاوی ئارەزوو
لە "پرووشەکانی
عشق"ی کە ژاڵ ئیبراھیم خدردا.
ناجیع ئەلمەعموری* |
وەرگێرانی:
عەزیز کەریم عەلی |
"کەژاڵ
ئیبراھیم خدر جیاوازی نیە لەگەڵ ژنە شاعیرە کوردەکان بەقاڵبوون بە
دوانەیی نێوان نێرو مێ، بەوەی کەوا بنەمایەکی ژیانی مل کەچ کردووە بۆ
گونجان و سازان.ھەر لەسەرەتاوە یەکەم شارستانیەتی دەرکەوتنی ئەم
دوانەییە مەڵبەندێکی گرنگی رۆشنبیری دینی بووە کە شارستانیە کۆنەکانی
لەخۆیانی گرتووە.
گرنگیدان بە پەیوەندیی دوانەیی گیانی ورەیی و، ھێما بوونی لێک
تێگەیشتنێک دەکات کەلەنێوان ھەردوو جەمسەری ژیاندا "نێرو مێ "ھەیە.
ئەم گونجانە و، پەسەندکردنی بەرانبەرە بڕیاردانێکی ناوەییە بە"من"و
رۆڵی کەس لە لەگەڵ بەرانبەردا کە لەرێگەی "منە"وە نەبێت ئاشکرا نابێت
ھەر ئەویشە پێویستی بەکەسی ترە بۆئەوەی میکانیزمێکی رونتر پێک بھێنێت.
لەوانەیە لای ھەندێک سەرقاڵبوون بەدوانەی جۆرێک بێت لە جۆرەکانی
رۆمانسیەت و ئالودەبوونێکی گەنجانە بێت بەخۆشەویستیەوەو چیرۆکەکانی
گەڕانە کە بەدرێژایی رۆژگار بۆمرۆڤ ماوەتەوە. بەڵام ھەرگیز وانیە
بەڵکوو بەشێک لەمرۆڤ و لەمەش گرنگتر بەکارھێنانی سەرچاوەکان
گەڕانەوەیانە بۆبنەما ئەفسانەسەرەتاییەکان کە پەیوەندی نێوان دوانەیان
لەسەر بنەمای خەڵەتاندن و، بەئاگابوون لەوزەی شاراوەی لاشە بنیاد ناوە
.ئەمە سەرەتای یەکەم ناسینی منە لەگەڵ ئەوانی تر..
منی "مێ "حەوایە" لەگفتوگۆدایە لەگەڵ "ئادەم" بۆخواردنی میوەکەی
بەھەشت، میوەکەش رەمزێکە مانای لاشەی ژیان و ھێزی گەرۆک لەژیاندا
دەگەێنێت، ھێزێک کەدەبێت جەمسەرێکی تری ھەبێت ،جگەلە "ئادەم" کەسی
ترنیە، ئەمە یەکەم ساتە کە "حەوا" لێھاتوویی و فریووی لاشەی خۆی لە
راکێشانی "ئادەم" بەلای خۆیدا تاقیکردەوە .کەئەمەش دەرگایەکی تازەی
ھێرشبەرە ،دەرگای دەستپێکردنی ژیانە لەسەر زەوی دوای دەرچوون لە بەھەشت
دۆزینەوەی لاشەی نێرو مێ و فێربوونی چێژەکانی وای لێکرد بەرەو زەوی
پیسی بڕوات. .
قەسیدەکانی کەژاڵ ئیبراھیم خدر.
خاوەنی سەرەتایەکی رونە پڕە لەرۆمانسیەت بە داڕشتنێکی ئەفسانەیی بۆ
یەکەم سات لە مێژووی مرۆڤایەتی. دەروازەی دەقێکە راکێشانی "ئادەمی"
عاشق ئاشکرادەکا لەبەردەم تاقیکردنەوەی فریودان و وزەی ئەفسوناویی لە "حەوای"
مێدا.
کە ئاشنات بووم
بەبێ ئاگر گڕم گرتء
لەبەرپێتا توامەوە
ھەر زوو زانیم
کانگای عەشق وخۆشەویستی
بە عەشقێکی زۆر شێتانە
لە ناختدا گیرسامەوە.
حەوا ئادەمی" ناسی دوانەی فریودانی ،گڕگرتنی، بەڵگەی ئاشکرا کردنی
نێرییەو، ئاگر رەمزێکی باڵایە مانای "مێ" دەبەخشێت دوانەی ئاو ئاگر
لاشەی گڕی "مێ "ی تواندەوە لەپێش "ئادەم "دا بەنێری. راکێشانی دوانییە
و ئەزانێت مەبەستەکانی ئارەزوو چیە، لەسەر رای خۆی نەوەستا بەڵکوو رازی
بوو بەتوانەوە، توانەوەیەکی بنیات نەر نەک روخێنەر، خۆڵەمێش دەر ئە
نجامی گڕگرتنە،ئاوو خۆڵەمێش لە ئەفسانە رۆژھەڵاتیەکاندا توانای گۆڕین و
شێوەیەکی تر لەخۆ دەگرن .ئاشکرایە ئاو لە گرنگترین توخمەکانی خەیاڵە
لای "باشلار" ئاو دەگۆڕێت و بەھەموو گۆڕانەکانیەوە مانای چالاکی خۆی
لەدەست نادات لەھەر شوێنێک بێت .ئاو ھێمایەکە بەو نۆڕینانەی پارێزگاری
لە رەمزیەتی بەخشینە زۆرەکانی دەکات. ھەروەھا گڕگرتن و بەخۆڵەمێش بوون
،مانای مردن ناگەێنێت بەڵکوو جارێکی تر گەڕانەوەیە بۆژیان ئەمەش لەزۆر
ئەفسانە ناسراوەکاندا ھەیە .ئاو بە دڵنیایەوە دەگەڕێتەوەو دەرکەوتنەوەی
خۆڵەمێش و گۆڕینی شێوەیە ھێزو وزەیەکی زۆرترە لەیەکەم جارحەوای" مێ"
زۆر لە نھێنیەکانی بۆ"ئادەم "ی پیاو ئاشکرا کرد و باوەڕی پێکرد دوای
ئەوەی کەزانی "نێر" سەرچاوەی عەشق و خۆشەویستیە ،ھەر چەندە لە مانای
فەرھەنگیدا عیشق و خۆشەویستی یەک مانایان ھەیە بەڵام جیاوازن لە عشق و
ئالودەبوون و شەیدا بوون و خۆبەستنەوەیە بەکەسێکی ترەوە بەڵام
خۆشەویستی بریتیە لەھەڵس و کەوت و دۆزینەوەی بەرانبەر و پیادەکردنیان .
لەدەقەکەدا دانپیانانێکی بەعشق و شێتی عیشق ھەیە .بۆیە بڕیاری
جێگیربوونی لەگیانی نێردراوە.
دوبارە خوێندنەوەی ئەفسانەی تایبەت بەئاو ئاگر ئەوەمان لاجێگیر دەبێت
کە دەستکەوتەکانی پەیوەندی دوانەیی پێویستی بە بەیەک گەیشتنی ئاوو
ئاگرنیە، "مێ ".
ئاگرێکی گڕگرتووە بۆ گڕگرتنێکی تەواو پێویستی بەلاشەی خۆیەتی وەکوو
تاقیکردنەوە و دواتر کوژاندنەوەی بەئاوی "نێر" کەلەکاتی گڕگرتنی
تەواودا ئاوەکە بەردەبێت و دەڕوات.
بەڵام گڕگرتنی "حەوا"ی مێ" لەکاتی فریودان و ھەڵچوونی ئارەزوو بە لافاو
بونیدا تواناکانی خۆی تاقی ناکاتەوە ھەتا دوای کەڵەکەبوونی و
کۆکردنەوەی ئاوی "نێر"بێت".
سەرنجمان لەسەر ئەم دەقە مانەوەیەتی لەسەر "نێری" وەکوو گوتاری "نێری".
پێشبینی دەکات ."نێر" ھێزێکی لەخۆبایی،کەللەرەقی،مل کەچ کەرە، "مێ" ،گوێڕایەڵە،
زۆر لێکراوە چونکە ھەمیشە خەو بە گڕگرتنەوە دەبینێت وەکوو "خوای"
تایبەتمەند بە رەگەز. بەمانای دانپیانانێکە بە پاشکۆبوون و، باوەڕێکی
رەھاو رازیبوونە پێی ، چونکە ئاگر کردنەوە بەخشیشی پیاوە بەڵگەی رەمز
بەزێنی بەرزی پیاوە.لێرەدا گەورەیی "نێر" دەردەکەوێت و بەئاشکرا
لەسەرەتای دەقەکەدا دیارە، لەبەرئەوەی "مێ" وەک خاک وایە و پێویستی
بە"شێ ئاورنگ" ھەیە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکی بە پیتی وەئەگەر خاک وشک بێت
ئەوا خاکەکە مردووە ،بۆیە بەلێکدانی ھێزی ئەرێی و نەرێی "مێ" گڕ دەگرێت...
ئەفسانە کرانەوەیەکی بەرەو سۆفیی تێدایە و پەیوەندی نێوانیان بۆساتی
دەرکەوتنی سۆفیەت وەکوو فیکر دەگەڕێتەوەو جیاوازی نێوانیان ئەوەیە
ئەفسانە پەیوەندی لەگەڵ چەند "خوایی" جۆراوجۆرھەیە بەڵام تەسەوف
پەیوەندی بەیەک "خواوە" ھەیە و ئەم "خوایە" لاشەی نیە بەپێچەوانەی "خواکانی"
ئەفسانەوە.
جگە لە چەند جیاوازییەکی تر
من بەر لەوەی تۆ بناسم
لەخەونی چاوەڕوانیدا تۆم بینیبوو
من بەر لەوەی تۆ بناسم
تامەزرۆی سەمای پەنجەت و
عاشقی روخساری گەش و
دوو چاوی پڕ ئەوینت بوو.
یەکەیەکی ھەستاری کۆکردنەوەیەکی لەنێوان بینین و دەست لێداندا ئەنجام
داوە و وادەرکەوێت ئەم دەقە پێویستی بەناسین ھەیە بۆیە دوبارەبوونەوەی
تێدایە .پەی بردنی لە ناکاو، بەپەلەو، ئێستاییە ،دڵدارەکە ئامادەیە وەک
خەون یان لەنێوان خەون و ئەفسانەدا بەپەرۆشە بۆسەمای پەنجەکانی
یاریکردن لەگەڵیدا...
ئاشکراکردنی ئارەزووەکانی ئاشکرایەو خواستراو نیە؟ بانگەوازەکە
ئامادەیەو لەگیانیدا مەلەدەکات و چاوەکانی لەوێ ئاودەخواتەوە ئەمە
خولیا بوونە ،خولیا بوونێکە کەبە ھۆی چاویەوە پێ گەیشتووە،ئەی بینێ پێش
زانینی ناوەرۆکەکەی ،خۆی پێ ئەناسێنێ تادەگات بەھەموو شتەکان وادیارە
پەنجەکان ھێمایەکەو شاعیرە کوردەکان فەرمانێکیان پێ بەخشیوەو پەنجە
جێگیرێکی بابەتیانەی پێ بەخشیوە. پەنجە ئالیەتی "نێرینە"ی پیاوە پەنجەی
دەست "برای تووتە" کاتێک کە ئەڵقەی زێڕینی تێدەکرێت لەساتی گرێدانی
پەیمانی ھاوسەرێتیدا بەڵگەی چووتبوونی نێرو مێیە ،ئەڵقەی بازنەیەکی
رەمزییە ،رازی بووە کە پەنجەی تێدا بچێنێت. وشەی"پەنجە" لەدوو قەێیدەدا
ھەیە یەکەمیان لەقەێیدەی بۆتەنھا جارێک یارمەتیم بدە"ی کەژاڵ ئەحمەد و
ئەویتریان لە قەێیدەی "شزرات العشق"ی کەژاڵ ئیبراھیمد"ا".
ئەوەی لەدەقەکەدا ئاشکرایە پەیبردنێکی دوا بەدوای بەردەوامە بەشێوەیەکی
لەسەرخۆ بەرێوەدەچێت، "مێ" وەریدەگرێت" فێری دەبێت" ئاشکرای دەکات"
ئەوەی زیاتر سەرسوڕھێنەرە خەونێکی چاوەڕوانکراوە بریتیە لەناسینی "نێر"
لە لایەن "مێ وە" ئەم ناسینەش "مێ" بەرەو سەربەستی دەبات ئەمەش خەونی
ژنە شاعیرە کوردەکانە بەڵام ئەم خەونەش جیاوازە لەنێوان شاعیرە
ئافرەتەکاندا "سەربەستی "کەژاڵ ئەحمەد" وەکوو ئەو سەربەستیە نیە کە
لەدەقی "شزرات العشق"دا ھەیە لای "کەژاڵ ئەحمەد" سەربەستی یاخیە ،کودەتاچیە"
وروژێنەرو دانەدەرە؟لای "کەژاڵ ئیبراھیم" بریتیە لە خەو بینینی چێژ
وەرگرتنی پیاو لەلاشەی ئافرەت و خاڵی کردنەوەی ئارەزووەکانی و مل کەچ
بوون و بەزەیی لەبەردەم پیاودا تا ئاستی کۆیلایەتی ،چۆن دەبێت ئافرەت
بچووکی و کۆیلایەتی قبوڵ بێت.
لەو رۆژەوە دەستەکانی تۆم ناسیووە
دەستی ھیچ شێخێک ماچ ناکەم
ھەر بەتەنیا تۆ شێخم بەو
من کچە گاور
ھەر بەتەنیا
تۆ دەروێشەکەی رۆحم بەو
منیش تەکیەی زکرو نزات.
پیاوی عاشق لەم دەقەدا دەبێت بە سۆفیەک لەپلەی رابەردا لای ئافرەت .عاشق
جیاوازی گەورەی ھەیەو گەورەو پەستراوە،ئەویش گەورەیی خۆشەویستی و
پەیوەندی دوانەییانە تا ئاستی تواندنەوە،ئەم دەقە دەمانگێڕێتەوە بۆ
سروتی ھاوسەرگیری.
شارستانیەکان .لێرەدا فەرمانێکی تر بە "مێ" دەستپێردرێ جگەلە چێژ
وەرگرتن ئەویش پیتاندنە، چونکە عاشق پیرۆزە لای ئافرەت پێویستە عاشق
سروشتەکان لە شوێنێکی پیرۆزدا ئەنجام بدات بۆیە لەم دەقەدا تەکیەو
پەرستگا کراوەتە شوێنی ئەنجامدانی.
جووتبوونی نێرو مێ.
لەلایەک لەبەر ئەوەی وشەی"نێر "مانایەکی دروستی نیە و گێڕانەوەی دەقە
ئاینیەکان لەلایەکی ترەوە چونکە وشەی رەگەزی پیرۆز لە زۆر لەدەقە
سۆمەریەکاندا ئامادەی لاشەی "مێ "بووە بە پەرستگایەکی کراوە بۆ
دەسەڵاتی بیروباوەڕو دروشمەکانی "نێر"و پێگەیاندنی ھەردوو رەگەز
لەپێناوی ژیانەوەداو تازەبوونەوەی ژیان و تەکیە. من لەبڕگەی تەکیەو
زیکرو دوعاکردندا "گێڕانەوەی ئەم داڕشتنە شیعرییە دەبینم بۆئەفسانە
یەکەبەیەکەکان و بڕواناکەم گوزارشت بێت لە پیادەکردنی سروتی ئاینی
ھاوچەرخ..
بنیاتی وشەی پیرۆز ئاشکرایە لەدەقەکەداودوبارەبونەوەی وشەکە بەمەبەستی
شاردنەوەی پیرۆزی و پیادەکردنی بیروباوەڕو دروشم و پەلھاویشتنی زۆری
دەقەکە بۆ پیرۆزیەکان بە مەڵبەندبوونی " مێ"ی دڵدار لێرە وا ناچارە
پیرۆزی زیاتر بدات بە دڵدارەکەی لەخەیاڵدا یان گیانێکی نەبینراو ،ئامادە
بووەو بەراستی ھاتووە.
بۆلای .ئەودێت ھەرکاتێک بیەوێ ،بەتوانایە لەم جۆرە ئامادەبوونانەدا
چونکە "نێر" بەستراوەتەوە بە "مێ"وە بەھۆی گڵکۆیەکی تایبەت بە"نێر"ەوە
ئەم شوێنە پەرستراوە بۆتاکە کەسێک نیە بەڵکوو بۆچەند گیانێکی پیرۆزەو
ئەم پیرۆزیانەش ھەلێکی بۆ رەخساندووە کە سنوری عەقڵ ببەزێنێ ،ئەمەش
کارێکی بەلاویەوە ھەیە تەنھا بۆپیرۆزیەکان دەبێت.
تاکی عاشقی پیرۆزی "نێر لێرەدا سیفەتێکی کۆیی وەرگرتووە و لەدڵداری "مێ"
دەچێت بۆلای و مامەڵەی سۆفیەکی تایبەتی لەگەڵدا دەکات . بۆئەوەی
پیرۆزییەکی بێ کۆتایی بداتێ دوو بەرد ئەنوسێنێ بەناو چاوانیەوە چونکە
سەر جێگایەکی پیرۆزیی بینراو و نەبینراوئامادەو نا ئامادەیە. بۆیە
نازناوی پیرۆزی پێ بەخشیووە.
بە ناوچاوانی سۆفیە نمونەیەکە .کە ئامادەیە بەلاشە بۆئەوەی پەیوەندی
جنس بگۆڕنەوە ھەر چەندە ئەو کەسێکی نادیارە بەڵام پیرۆزی خۆی جێھێشتووە
وەکوو ئەو پیاوچاکانەی کە مردوون بەڵام رۆڵیان ھەیە لەسەر "بۆردی"
پیتاندن و ژیاندنەوە.
لەم چەند دەقەدا تەقینەوەیەکی بەھێزو دەنگدار ھەیە بەڵام شاراوە بووە
بەزمانێکی نەرمی لەسەر خۆ، کەوای لە دەقەکە کردووە داگیرساوبێت.
پابەندبوون پێیەوە ئاسان نیە؟ زۆر ھێزی خواستراوی تیایە کەرووەو یاخی
بوون و تووندوتیژی دەڕوات .
ژنە شاعیران "کەژاڵ ئەحمەد،کەژاڵ ئیبراھیم خدر، شیرین کاف، ئەرخەوان "ھەموویان
دەنگێکی ناڕازین. یاخین لەھەندێک کاتدا پڕیشن لەرق و تۆڵە ،تۆڵە لەو
ھاوڕیانەی کەدزەدەکەن بۆبواری ئارەزوو ژیانی خەڵکی سادەی گەڕاو بەشوێن
ئازادی و چێژدا تێک دەدەن.
یەکەم دیدار
میوانێکی ناوەخت بووم
تۆش گڵکۆی پیاوچاکێک بووی
ھاتم تاکوو
دوو بەرد بنێم،بەنێو چاوانی پیرۆزتەوە
چارەنووسی رۆژانی رانەبردووی خۆم
لە نێو مەرقەدی باڵاتدا تاقی بکەمەوە.
ئەو دەقە شیعریانەی کە ژنە شاعیرەکان پێشکەشی دەکەن لای ئێمەی خوێنەری
عەرەب نامۆیە تەنانەت لای ئەو دەنگانەی کەزیاتر سەربەست و رزگارن لە
کۆت و بەندی جنس کە "نێر" سالاری سەپاندوونی بەسەر یدا ھەمیشە "نێر"
ویستویەتی لاشەی" مێ " دروست بکات بەپێی ویست و ئارەزووی خۆی و ئەوەی
بەھۆی پیرۆزیەوە بەدەست ھێناوە .لەبەر گرنگی لاشە ئەبینین زانا
ئیسلامیەکان ناوی تریان لەلاشەی "مێ "ناوە وەکوو وشەی "جێگا" لەبری
"ژن" ئەم جۆرە ئاشکراکردن و پەردەلادانانە لە ئاینە ئاسمانیەکانی پێش
ئیسلامدا ھەیە لەئاینی "یەھوودا" وشەی جێگا بەکار ھاتووە بۆخێزانەکەی
"یەعقوب" ئەو ژنە گێژەی کە کوڕەکەی "یەعقوب" پەیوەندی لەگەڵیدا دروست
کردووە بۆیە وشەی جێگا بۆتە تەکیەیەک بۆ پیادەکردنی سروتە دینیەکان و
"جنسیش" بەشێکی زیندووی سروتە ئاینیەکانە.
تۆ دەروێشەکەی رۆحم بەو
منیش تەکیەی زکرو نزات
لاشە لەشیعرو ھونەردا گۆڕانی بەسەردا ھاتووە و لەھەموو ئەو گۆڕانانەدا
ئەرکی پیرۆزی خۆی لەدەست نەداوە کە پڕە لەچێژ ئەمەش وایکردووە کە
ھەمیشە بەرزو بەھێزو سالاربێت ،ھیچ ھێزێک ملی پێ دانەنەوێنێ تەنھا ھێزی
جنس نەبێت کەئەویش جەمسەرێکی ترەکە لاشە پێویستی پێیەتی.
لەشیعرەکانی "شیرین کاف"دا جنس ئامادەیە،شەکانەوەی ھەیە و لاشە ھێما
کراوە خواستراوە ،تەنکە لەنێو دەستەواژەکاندا خۆی شاردۆتەوە .لاشە پەنا
بۆ وشەیەک دەبات کە دەق ئامادەی دەکات ،شاعیر بانگی دەکات بۆ
پەروەردەکردنی ھاوارەکانی بەپێویست بوونی لاشە بەگوێماندا. بچرپێنێت
،لاشەی "نێر" بەبارانێک دەزانێت کەدزە بۆلاشەی "مێ دەکات" و شێداری
دەکات و لەوشکی رزگاری دەکات:
"مێیەتی" گومڕادەبێت بەھێمایەکی مانا بەخش بۆی. دارچنارو
،سێوو،سنەوبەر، ھێمایەکی رۆشنبیرانەیە بۆئافرەت و ئارەزوو. چێژی جنسی
چاوەڕواننەکراو ە چونکە ژیانی دوانەیی لاشە دەقە شیعریە بانگەشەی
بۆدەکات تەنانەت مردوەکانیش لە دەقی "فێول"ی شاعیری کەژاڵ ئیبراھیمدا
کردم بە یەخەی ھەستمدا.
__________________________________________
* ناجیع
ئەلمەعموری: رەخنەگرو لێکۆڵەری عێراقی
،سەرۆکی "یەکیەتی نوسەران و ئەدیبانی عێراق".
ماڵپهڕی
کهژاڵ
ئیبراهیم خدر
|