٨\٤\٢٠١١
بۆ یادی دوعا:
جه‌سته‌ی کچێک وه‌کو
رووبه‌رێک بۆ
یه‌کلاییکردنه‌وه و پاراستنی ئابڕوو،
دین، خێڵ!

هۆزان
مه‌حمود
به‌رد‌بارانکردنی دوعا کاره‌ساتێکی ئه‌وه‌نده تراژیدیی
بوو که تا ئه‌م ساته‌ش هیچ وشه و ده‌ربڕینێک
ناتوانێ گوزارشت له هه‌ست و تووڕه‌یی
من بکا به‌رامبه‌ر بەو شێوه له به‌رد‌بارانکردن،
بلۆکبارانکردن، به‌ر شه‌ق دان، جل له‌به‌ردا
دڕین و سووکایه‌تیپێکردنی جه‌سته‌ی کچێکی
ئاشقی ١٧ ساڵه
که له سه‌ره‌تای
ژیانیدا بوو. دیتنی ڤیدیۆ کلیپه‌کانی ئه‌م کاره‌ساته و بینینی پۆلیس و
سه‌دان پیاوی ئه‌و شاره که چ وه‌ک شاهید یان وه‌ک به‌شدار له لێسه‌ندنه‌وه‌ی
ژیانی مرۆڤێک به بێ ئه‌وه‌ی یه‌ک که‌س هه‌وڵ
بدا رزگاری بکا، لووتکه‌ی
به‌ربه‌ریه‌تی ده‌سه‌ڵات و کولتووری
پیاوسالاریی لە کۆمەڵگای کوردستاندا نیشان
دا.
کێشه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌ی ئێمه له‌وه‌دایه
که ده‌سه‌ڵات خۆی رێگه‌ی
داوه پیاوان ببنه بکوژی مێینه‌ی ناو خێزانەکانیان، زۆریان بۆ بهێنن
خۆیان بسوتێنن، به‌زۆر به شویان بده‌ن، خه‌ته‌نه‌یان
بکه‌ن، گه‌وره به بچووکیان پێ بکه‌ن، ژنی
سێیه‌م و چواره‌می پیاوێک بن و کچ له
جیاتی خوێن و پاره (سوڵح)ی
خێله‌کیی پێ بکرێ! تەنانەت کوشتنی کچانێک له‌سه‌ر
ئەوەی ده‌ستدرێژیی
سێکسییان کراوەتەسەر ، یان بە هۆی
ئەوەی په‌رده‌ی کچێنیی و
''پاکیزەبوون''ی خۆیان لەدەستداوە تا
ئه‌مرۆش له کوردستان کوشنده‌ترین فاکته‌رن بۆ کۆیله‌یه‌تی کچان.
مێینەبوون کراوەته به‌رپرسیارێتیه‌کی ئه‌وه‌نده قورس که کچان و ژنان
ناچارکراون، هه‌روا له ڕێگه‌ی به ناو په‌روه‌ردی
خێزان، قوتابخانه، مزگه‌وت و کۆمه‌ڵه‌گاوە رۆژانه وەبیریان بخرێتەوە
که ئاگاداری ره‌فتاره‌کانیان بن و تێکه‌ڵی
پیاو نه‌بن و ئابڕووی خێزانەکانیان نه‌دۆڕێنن.
جه‌سته‌ی ژن له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ته‌نها له چوارچێوه‌ی سیکسدا
ده‌بینرێ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به حه‌زی پیاو
و منداڵ دروستکردن بۆ پێکهێنانی خێزان. له‌مه‌ش
خراپتر جه‌سته‌ی مێینه ده‌بێ ته‌نیا و ته‌نیا
موڵکی یه‌ک پیاو بێ که ئه‌ویش مێرده، هه‌روا
ده‌بێ پاکیزه بێ و که‌س پێش هاوسه‌رگیرییان
دوای ئه‌وه دەستی لێنەدابێ. ئه‌مه هێلی سووره
و سزای مه‌رگه بۆ ژن. هه‌موو ئه‌م هۆکارانه له کوشتنی دوعادا به
ئاشکرا ده‌بینران. دوعا جیاواز له‌وه‌ی که خێزانەکەی خاوه‌نی جه‌سته
و رۆحی ئه‌م بوون،
خێڵه‌که‌ی و دینی یه‌زیدییش هۆکاری
تری ئه‌م کوشتنه بوون. چونکه دوعا هه‌موو سنوورەکانی
به‌زاندبوو؛ سنووری دین، نه‌ته‌وه
و خێڵ، به ئاره‌زووی
دڵی خۆی ئاشقی کوڕێکی عه‌ره‌بی موسڵمان بوو.
ئه‌مه ئه‌و "تاوانه" بوو که بە
هۆیەوە به ئاشکرا لاشه‌ی ناسکی ئه‌م کچه‌یان شێواند و تێکیان
شکاند، به هه‌موو شێوه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی
ببێته نموونه بۆ کچانی هاوشاری و هاوزمان
و هاودین و هاوخێڵی دوعا. ئه‌مه ئه‌و په‌یامه
ترسناکه بوو که له‌و رۆژه‌دا و تا ئێستاش
ده‌کرێ ببینرێ. من نازانم کچانی یه‌زیدیی
ده‌بێ له چ بارێک‌دا
بووبن له‌و رۆژه
دا که هاوڕه‌گه‌زه‌که‌یان به‌و ده‌رده چوو
وه ده‌بێ چ ترسێک سایه‌ی کردبێ به‌سه‌ر رۆحیاندا
تا ئه‌مڕۆ؟. هه‌ر بۆیه‌ش جه‌سته‌ی دوعا
کرایه ئه‌و رووبه‌ره‌ی
که بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی ئابڕووی
بنه‌ماڵه، خێڵ، هه‌روا
پاراستنی دین و نه‌هێشتنی تێکه‌ڵاوبوون له‌گه‌ڵ که‌سێک له
دینێکی تر به‌کارهێنرا.
ژنانی کوردستان زۆر ده‌مێکه گیرۆده‌ی داب و نه‌ریت و کولتووری
دینیی و پیاوسالاریین.
به درێژایی مێژووی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش کێشه‌کانی
ژنان و کوشتنی رۆژانه‌یان هیچ کات نه‌بووه
به مه‌سه‌له. ئه‌وه‌نده‌ی توندوتیژیی
له دژی ژنان و "به‌رپه‌رچ"دانه‌وه‌ی کارێکی پروپاگه‌نده‌یی
ده‌سه‌ڵات بووە بۆ خۆڵکردنه ناو چاوی بیانییه‌کانی
که سه‌ردانی کوردستان ده‌که‌ن، نیو ئه‌وه‌نده نه‌بووه
کێشه‌یان تا چاره‌سه‌ری ریشه‌یی بۆ بدۆزنه‌وه.
زۆر سه‌خته گۆڕینی هزر و رامانی ده‌سه‌ڵاتێک
یان راکێشانی هه‌ستیان به
لای خواسته‌کانی ژنان دا بۆ ماف و ئازادیی
و یه‌کسانیی.. بۆ بنه‌بڕکردنی کوشتاری ژنان،
چونکه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته فه‌لسه‌فه‌ی دروستبوونی
له‌سه‌ر بنه‌مای دژه ژنیی و نۆرم و به‌ها
دواکه‌تووه‌کان و پیرۆزیی بنه‌ماڵه و
پیاوسالاریی بنیاتنراوه.
ئه‌و هه‌زاران ژنه‌ی که له ژێرده‌سه‌ڵاتی
ره‌شی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه‌دا کرانه
قوربانی (جیهادی ناموس)
و پاراستنی ئابڕوو ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه بووه
که وه‌کو مرۆڤ ویستویانه خۆشه‌ویستی خۆیان
هه‌ڵبژێرن یان ئاشق بن. ئه‌مه نه تاوانه
و نه گوناهه و
نه شووره‌یی و نه بێ ئابڕووییه.
ئه‌مه ئه‌و مافه سه‌ره‌تایییه‌ی مرۆڤه که
پێیده‌گوترێ مافی هه‌ڵبژاردن و
بڕیاردان له‌سه‌ر حه‌ز و ئاره‌زوو
و جه‌سته‌ی خودی مرۆڤ.
کوشتن، سوتاندن، لێدان، ئه‌شکه‌نجه، دین، یاسا، ده‌سه‌ڵات هیچ کام له‌مانه
ناتوانێ و نه‌یتوانیوه سنوور بۆ حه‌ز و
خۆشه‌ویتستیی مرۆڤ دانێ، هه‌ر
بۆیه‌ش جیاواز له‌و هه‌موو رێگرییه
کچان به هه‌موو شێوه‌یه‌ک بەرەنگارییان
کردوه و ویستوویانه ئه‌گه‌ر بۆ یه‌ک ساتیش
بووبێ به خواست و ئیراده‌ی خۆیان که‌سێکیان
خۆش بووێ و وه‌ڵامی
حه‌ز و ئاره‌زووه
مرۆییه‌کانی خۆیان بده‌نه‌وه و هه‌ست به‌وه
بکه‌ن که خاوه‌نی جه‌سته‌ی خۆیانن.
هه‌ر بۆیه‌ش له ساڵڕۆژی به‌ردهبارانکردنی
ئه‌شق و مرۆڤبوونی دوعادا نه‌فره‌ت ده‌که‌م
له ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه، پیاوسالاریی، داب
و نه‌ریتی کۆن و دژه ژن و هه‌ر یاسایه‌ک
که رێگه له ئازادیی
و سه‌ربه‌رزیی ژنان ده‌گرێ.
هه‌ر لێره‌شه‌وه ده‌مه‌وێ به کچان و ژنانی کۆیله‌ی وڵاته‌که‌م بڵێم
که ئیتر به‌سه کۆیله‌تی خۆتان قه‌بوڵ مه‌که‌ن،
ببنه خاوه‌نی جه‌سته‌ی خۆتان و رێگه مه‌ده‌ن
هیچ که‌س بۆتان دیار بکا و چۆن ژیان بکه‌ن.
وه‌رن په‌یوه‌ست بن به راپه‌ڕینی خه‌ڵکه‌وه
به خواسته ره‌واکانی خۆتانه‌وه بۆ ئازادیی،
یه‌کسانیی و بۆ هه‌موو مافه زه‌وتکراوه‌کانتان.
بڕژێنه سه‌رشه‌قام بۆ سه‌پاندنی داواکانتان. پێویسته ئێوه هه‌موو
رۆژێ له مه‌یدانەکانی ئازادیی
بن و داوای یه‌کسانیی، پاراستنی شکۆمه‌ندیی
و ئازادییه‌کانی خۆتان بکه‌ن..
با چیتر هه‌موو رۆژێک
دوعایه‌کی تر به‌رد‌باران نه‌کرێ.
8\4\2011
- له‌نده‌ن
ماڵپه‌ڕی هۆزان
مه‌حمود
|