٣\١٠\٢٠١٥
جەستەی تۆ
نەخشەڕێگامە.*

نزار قه‌بانی
و:
بەکری حسەین
ئاگری خۆشه‌ویستیم
جۆشده
ئه‌ی خۆشترین تاوی شێتبوونم
ئه‌ی گه‌شتی خه‌نجه‌ر، له جه‌سته‌مدا
ئه‌ی چهقـۆی ناو برینم
ده‌ریا با‌نگم لێ ده‌کات
خانمه‌که‌م، زیادی که نوقومبوونم
به‌رده‌وام به، له کوشتنما
ئه‌و کوشتنه، نوێی ده‌کاته‌وه، ژینم
جه‌سته‌ی تۆ،
نه‌خشه رێـگامه
ده‌ربه‌ست نیم
نه‌خشه‌ی جیهان ببینم
زامم نه‌خشێکی فیرعه‌ونیه و
من کۆنترین پایه‌ختی ئه‌وینم
*
* *
ئازارم، په‌ڵه نهوتێكه
له به‌یروته‌وه تاکو چین.
ئازارم، کاروانێکه
له سه‌ده‌ی حه‌وتی زایندا
خه‌لیفه‌ی شام، ناردی بۆ چین.
له‌وێ، ئه‌ژدیها هه‌ڵیلووشین
*
* *
باڵنده جوانه‌که‌ی دڵم
ئه‌ی به‌هارم.
لمی ده‌ریا و که‌ناره‌کان
ئه‌ی زه‌یتونی دارستان
ئه‌ی تامی به‌فر و تامی ئاگر
چێژی راستی و چێژی گومان
*
* *
من ده‌ترسم له نه‌زانراو.
وه‌ره، ببه، به په‌ناگام
من ده‌ترسم له تاریکی
وه‌ره و بگه‌ره فریام
من، سه‌رما مه و دامپۆشه
بۆم بڵێ چیڕۆکی منداڵان
نزیك به و، بم لاوێنه
به لایلایه‌ی نیوه شه‌وان
من، بۆ ناوچه‌وانی خۆم
له وه‌تی هه‌م، گه‌ڕاوم
بیدۆزمه‌وه، نیشتیمان
گه‌راوم بۆ ئه‌وینی ژنێك
بمنووسێ و بمسررێتهوه
له‌سه‌ر رووی دیواره‌کان
بۆ خۆشه‌ویستی ژنێک
بمبات به ئاراسته‌ی رۆژ
تا نزیکی سنووره‌کان
*
* *
ئه‌ی رووناکی ته‌مه‌ن و
ئه‌ی شنه‌ی بام
ئه‌ی بۆنی بێستان، ئه‌ی چرام.
له بۆنی لیمۆ،پردێک بگه‌یه‌نه لام
بمکه به شانه‌یه‌کی عاج
له تاریکی قـژتا، بیرت چێ و
ئه‌وێ ببێت به جێگام
من جێماوم و ماومه‌ته‌وه
له ده‌فته‌ری پایزدا
وه‌ك دڵۆپه ئاوێکی سه‌رسام
ئاگری خۆشه‌ویستیم جۆشده
ئه‌ی خۆشترین شه‌پۆلی شێتیهکانم
له پێناوتا، بهرهڵڵامـکرد
هه‌موو ئافره‌ته‌کانم
مێژووم، له پشت خۆم جێهێشت
به‌ڵگه‌ی له‌دایکبوونم سڕی
ده‌ماره خوێنبهرهکانم بڕی.
_____________________
*
شیعری نزار قەبانی (جسمك خارطتی):
گۆرانیبێژی
عه‌رەبی (کازم ساهیر)،
هه‌ندێك دێری ئه‌م هۆنراوه‌یه و تێکه‌ڵ له‌گه‌ڵ
هه‌ندێ دێری هۆنراوه‌یه‌کی تری کردوه به گۆرانیه‌کی زۆر ناسراو.
(زیدینی عشقا زیدینی - یا أحلی موجات جنونی).
حوزەیرانی
٢٠١٥
-
ستۆکهۆڵم
bakrhssain83@gmail.com
|