چه‌ته‌کانی
ده‌ریا! یا خۆقوتارکردن له برسێتی.
ئاماده‌کردن و وه‌رگێڕانی:
ئه‌حمه‌د هاوڕێ
ئه‌م باسه له کۆکردنه‌وی - عبدالجبار سعد - به زمانی عه‌ره‌بی له (المحرر
- نت) بڵاوکراوه‌ته‌وه منیش به‌هه‌ندێک ده‌ستکارییه‌وه وه‌رمگێڕاوه‌ته
سه‌ر زمانی کوردی، له‌به‌ر گرنگی باسه‌که و خستنه‌ڕووی ڕاسته‌قینانه‌ی ئه‌وه‌ی ئیمڕۆ له میدیاکاندا به "چه‌ته‌ی ده‌ریا " ناوزه‌دکراون ....
باسه‌که‌ش گفتوکۆیه‌کی ڕۆژنامه‌نوسێکی ئه‌مه‌ریکییه به ته‌له‌فون له ڕێگه‌ی مانگه ده‌ستکرده‌کانه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌کێک له‌و "چه‌تانه" که له‌ڕۆژنامه‌ی
- نیویورک تایمز " دا بڵاویکردۆته‌وه .. ئه‌مه‌ش ده‌قی گفتوگۆکه‌یه
:-
بڕوانینه مونتقی چه‌ته گه‌و‌ره‌کان و مونتقی چه‌ته
بچووکه‌کان !!
- بۆمان باسبکه چۆن ئه‌وه‌تان ئاشکراکرد که ئه‌و باخیره‌یه چه‌کی بارکردووه ؟
+ هه‌رئه‌وه‌نده‌ی که‌شتیه‌که ده‌سگیرده‌که‌ین خێرا ده‌ست به‌پشکنینی
ده‌که‌ین له‌م ڕێگیه‌شه‌وه ئه‌وه‌مان زانی چه‌کی بارکردووه .. ده‌بابه
و موشه‌کی دژه‌ته‌یاره و تۆپ .. هه‌رئه‌مه‌شه له‌ئێستادا ئه‌توانین باسی بکه‌ین .
- سه‌رتان نه‌سوڕما ؟
+ نه‌خێر چونکه ئێمه هه‌مه‌شتێک ئه‌زانین که‌به ده‌ریادا ڕێڕه‌وئه‌کات
ئه‌وانه ئه‌بینین که پاشه‌ڕۆکه‌کانیان فڕێ ئه‌ده‌نه ئاوه‌کانمان و
که‌ناره‌کانما و ئه‌وانه ئه‌بینین که‌هه‌ڵئه‌سن به‌کاری ڕاوکردنی غه‌یره
یاسایی سامانی ماسیمان و هه‌مه‌چالاکییه‌کا‌ن ئه‌بینین له‌ئاوی هه‌رێمه‌که‌ماندا
.
- ئێوه ئاماده‌ن چه‌ک به یاخی بووه‌کان بفرۆشن ؟
+ نه‌خێر ئێمه نامانه‌وێت چه‌ک بڕوات بۆهیچ که‌سێک له سۆماڵ .. چه‌ندستڵانێکی
دورودرێژه سۆماڵ ده‌رده‌سه‌ری و نه‌هامه‌تی ده‌چێژێ به‌بۆنه‌ی ئه‌وچه‌کانه‌وه
، ئێمه‌نامانه‌وێت ئاژاوه به‌رده‌وامبێت وچه‌کیش بۆکه‌س دانگرین ئێمه
پاره‌مان ئه‌وێت وبه‌س .
- چه‌ندتان ئه‌وێت؟
+ "20" ملیون دۆلار ، قبوڵیشمانیه به‌نه‌قدی نه‌بێت ..
- ئاماده‌ن ته‌فاوزبکه‌ن ؟
+ ئه‌مه سه‌فقه‌یه باویشه له‌ر سه‌فقه ته‌فاوزده‌کرێت .
- هه‌رئێستا هێزه ده‌ریاییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا گه‌مارۆیداون هیچ
ترسێکتان هه‌یه ؟
+ نه‌خێر ئێمه‌ناترسین ،، ئاماده‌شین بۆهه‌مووشتێک .. ئێمه ناترسین
تۆئه‌زانیت یه‌ک جاردمریت وبه‌س .
- گه‌ر هێرشکرایه سه‌رتا ده‌ستبه‌سه‌راگیراوه‌کان ده‌کوژن ؟
+ کوشتن له ته‌ختیتی ئێمه‌دانیه له‌ده‌ستبه‌سه‌راگیراوه‌کان زیاتر
هیچی ترمان ناوێت .
- چی به‌وپاره‌یه‌ده‌که‌ن ؟
+ خۆمانی له‌برسێت پێ قوتارده‌که‌ین .
- ئه‌وه زۆر زۆرتره له‌وه‌ی خۆتانی له‌برسێتی پێ قوتاربکه‌ن .
+ به‌ڵێ ئێمه پیاومان زۆره ئه‌وپاره‌یه‌ش له‌نێو هموومتندا دابه‌ش ده‌که‌ین
.
- 20 ئۆکرانی ده‌ستبه‌سه‌رتان لایه که تاقمی که‌شتیه‌که‌ن ئایا هه‌ڵسوکه‌وتیان
له‌گه‌ڵئه‌که‌ن و نانیان له‌گه‌ڵئه‌خۆن؟ یاری کۆنکه‌نیان له‌گه‌ڵده‌که‌ن
؟
+ ئێمه هه‌ڵسوکه‌وتی شه‌ریفانه ده‌که‌ین چونکه ئێمه‌هه‌موومان به‌شه‌رین
و قسه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌کداده‌که‌ین چونکه هه‌موو پێکه‌وه‌ین له‌که‌شتیه‌که‌دا
و نانیش پێکه‌وه‌ده‌خۆین .
- چیئه‌بێت گه‌ر پێتانبڵێن به ئاشتیانه که‌شتییه چۆڵبکه‌ن بێئه‌وه‌ی
ده‌سگیرتان بکه‌ن و پاره‌شتا بده‌نێ ؟
+ به پێکه‌نینه‌و ، ئێمه له‌گرتن و مردن و شتی ترناترسین به‌نیسبه‌ت
ئێمه‌وه تاکه دووژمنى هاوبه‌ش برسێتیه .
- ئایا پێتان خراپه‌نیه له‌لاین خه‌ڵکیه‌وه به چه‌ته ناوتان ده‌به‌ن
؟
+ ئێمه چه‌تە نین ، چه‌ته ئه‌وانه‌ن که‌له‌ئاوی ئێمه‌دا به‌نایاسای
ڕاوده‌کن وهه‌رچ پاشماوه‌کانیانه فڕێ ئه‌ده‌نه ئاوی ئێمه‌وه‌و ڕێره‌ده‌که
به‌ئاومانداو چه‌کیان بارکردووه، زۆر به‌ساده‌یی ئێمه‌هه‌ڵئه‌سی به‌جه‌وله‌کردن
بۆپارێزگاری و پاراستنی که‌ناره‌کانمان، سه‌یری خه‌فه‌ری که‌ناره‌کانی
ئه‌مه‌ریکابکه‌ن ئێمه‌ش هه‌رئه‌وانین.
- بۆچی ئه‌ته‌وێت چه‌ته‌یی بکه‌یت ؟
+ ئێمه حه‌راسه‌تی که‌ناره‌کانمان ده‌که‌ین ، ئه‌مه‌ش ئه‌رکێکی
ئاساییه به‌نیسبت به‌شه‌ره‌کانه‌وه له‌ناوچه‌کانی خۆیاندا .
- ئایا ئه‌وه تاواننیه که به‌زۆری چه‌ک خه‌ڵک ده‌ستبه‌سه‌ربکه‌یت ؟
+ گه‌ر خه‌ڵکێک بێ‌تاوان ده‌سگیربکه‌ت ئه‌وه‌تاوانه ، به‌ڵام گه‌رئه‌وانه‌ده‌سگیربکه‌یت
که به‌چالاکی نایاسایی هه‌ڵده‌ستن وه‌ک فڕێدانی پاشماوه‌کانیان و
ڕاوکردنی نایاسایانه ئه‌وه تاواننیه .
- ئه‌وکه‌شتیه ئۆکرانیه چیکردووه وا به‌تاوانی له‌قه‌ڵم ئه‌ده‌ن ؟
+ تاوانه‌که‌ی بارکردنی ڕێژه‌یه‌کی زۆره له چه‌ک وته‌قه‌مه‌نی
ڕێره‌کردنی به‌ئاوی هه‌رێمایه‌ت ئێمه‌دا به‌بێ مۆڵه‌ت .
- ناوی کۆمه‌ڵه‌که‌تان چییه‌و پێشئه‌مه‌ش چه‌ندکه‌شتیترتان فڕاندووه
؟
+ ئه‌وه‌ناڵێین که‌چه‌ندکه‌شتیمان فڕاندووه و باسی واش ناکه‌ین ،
سه‌باره‌ت به‌ناوی کۆمه‌ڵه‌که‌شمان – خه‌فه‌ر که‌ناره‌کانه له‌ناو‌چه
مرکه‌زیدا........
چه‌ته‌یکردن له‌سه‌رئاستی جیهان.
نوسنگه‌ی ده‌ریایی ده‌ولی ئاماژه‌به‌وه‌ده‌کات که‌له 23 مانگی تشرین
یه‌که‌می ساڵی 2008 ڕێژه‌ی هێرشی چه‌ته‌کانی ده‌ریا به‌به‌رده‌وامی
له‌زیادبوندایه ،ئه‌وه‌شی ڕونکرده‌وه که145 هێرش له‌هه‌ردوومانگی
کانونی دووهه‌م و ئه‌یلولدا ڕویانداوه ، به‌بێ ئه‌وانه‌ی سۆماڵ ،
هێرشه‌کانیش له‌ماوه‌ی ساڵی 2008 دا به‌م شێوه‌یه‌بون :- 7 هێرش
له‌ڤێتنام ، 5 له‌فلیپین ، 7 له ده‌ریای باکور چین ، 16 له
ئه‌ندۆبیسیا ، 4 له که‌نداوی ملقه‌ی نێوان ئه‌نۆنیسیاو سه‌نغافوره ،
5 له‌مالیزیا ، 9 له به‌نگلادیش ، 11 له هند ، 14 له ته‌نزانیا ، 2
له مۆزه‌مبیق ، 2 له ئه‌نگۆلا ، 4 له غانا ، 2 له ساحل عاج ، 19
له نه‌یجیریا ، 3 له فه‌نزویلا ، 3 له پیرۆ ، هه‌روه‌هاش هیرشێک
له‌هه‌ریه‌ک له کۆنغۆی دیموکراتی وکۆستۆریکا و ئیکوادۆر و غینیای
ئیستیوائی و هایتی و کینیاو له‌یبریاو مه‌غریب و بۆرما و سریلانکاو
تۆغۆ ڕویانداوه .
هه‌روه‌هاش له‌ساڵی 2007 دا، 263 هێرشی ترڕویانداوه :- 80 له ئاسیا ،
30 له نیمچه قاڕه‌ی هندی ، 1 له ئه‌وروپا ، 73 له ئه‌فه‌ریقا ، 21
له ئه‌مه‌ریکای جنوبی ، 58 له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و قه‌ڕنی
ئه‌فه‌ریقی خلیجی عمان ..............
_____________________
* ڕۆژنامه‌ی سه‌فبر
/ 20/11/2008
|