په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\٨\٢٠١٧

    چەتر.

محەمەد بەرزی   

لە بیرتە ئازیز
ڕۆژە ساردەکەی کۆتایی پایز
کاتێ کە هاتی
چەترت پێ نەبوو
باڵا جوانەکەت شێوەی چنارێ
شەونمی تەڕی لە خۆ گرتبوو
وەکو مرواری
بەسەر گۆناتا
تک تک ئەباری
لە ناو سینەتا
بۆنو بەرامی عەتری تۆی ئەگرت
شنەی هەناسەی ناخی پڕ ئەوین
گوڵاو پرژێنی دنیای پێ ئەکرد
بریسکە و نیگای ئەو چاوە گەشە
کە تێکەڵ ئەبوون بەو بۆنە خۆشە
وا مەستیانکردم
تەزووی ئارەزوو
ئاگرێکی گرت
بە دڵ باوەشم خێرا پیاکردی
خۆشم نەمزانی لە ژێر چەترەکەم
چەند ماچمکردی.

 

٢٨\٧\٢٠١٦
mkbarzy@hotmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک