٤\١٢\٢٠١٢
چهواشەکاریی
لە قسەی سەرۆکهکاندا!
- بە بۆنەی رۆژی
جیهانیی راوهستانهوه به
دژی توندوتیژیی لەسەر ژنان -

گۆنا سەعید
کەم شوێنی جیهاندا بەقەدەر هەرێمی کوردستان، سەرۆک و بەرپرسەکانی نێو
دەسەلات، ڕاستیهکان وهاوکێشەکان ئاوەژوو کراونهتهوه. نمونهیهکیش
لهم واقعیهته، وتەیەی سەرۆکی هەرێمه کەلە فەیسبوکی خۆیەوە بە
بۆنەی ڕۆژی جیهانیی لە دژی توندتیژیی
لەسەر ژنان بڵاوی کردۆتهوه، سهرۆک دهڵێ:
''بە بۆنەی ڕۆژی
جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی لەدژی ئافرەت، داوا لە
هاووڵاتییانی خۆشەویست و دامودەزگا پەیوەندیدارەکان و
ناوەندە هزری و میدیایی و رۆشنبیرییەکانی کوردستان دەکەم،
بەجددی کار بۆ باشتربوونی دۆخی ئافرەت لەکۆمەڵگە بکەن و
رووبەڕووی ئەو توندوتیژییانە ببنەوە کە دژ
بە ئافرەت دەکرێ.''.
به راستیی
سهیره سەرۆکێک که له
باڵاترین پۆستی ولاتدابێ و تهواوی
دەسەڵاتی تەشریعی و ئیداری و دارایی بەدەستەوە بێ کهچی داوا لەخەڵک
بکات کە هەوڵ بدەن ژیانی ژنان باشتر کەن!.
بهڵام ئەو خەڵکەی کەسەرۆک بانگەوازیان دەکات زۆر دەمێکە خەبات دەکەن
بۆ باشتر کردنی دۆزی ژنان وداوا لەدەسەڵاتهکهی دەکەن کە بەرپرسیارێی
نیشان بدات، تهنانهت ههرئهو خهڵکهدەیان بەرنامەی کار و
یاسای پیشڕەو و بەدیلیان خستۆتە بەردەم وچەندین ساڵیشه سەدان
چالاکوانی بزووتنهوهی یەکسانیخوازی ژن و
پیاو وڕێکخراوەکانی ژنان بەسەرۆک ودەسەلات وپەرلەمان و
حکومەت دەڵێن کەلە ژێر دەسەڵاتی ئێوەدا، ژنان بەهەزاران
دەکوژرێن یان خۆیان لەناودەبەن، رۆژانە لێیان دەدرێ وههژارتر دەکرێن
وبههۆی یاساکانی ههرئهم دهسهلاتهوهژنیان بەسەر دەهێنرێت ولەسەر
هەلبژاردنی هاوسەر و خۆشەویستیانە سزا دەدرین و لەمال زیندانی دەکرێن،
تهنانهت لە بەشە میراتیدا نیوەیان پی ئەدەن..
چەندین سالە ئازادیخوازان خەبات دەکەن و ڕێگە دەخەنە بەردەم سەرۆک و
دەسەڵاتەکەی تا ئاڵوگۆر لە یاسا باری کەسیتی
وبڕگەی فرەژنیی بکات و دامودەزگاکانی
سوڵحی عەشایەری هەڵوەشێنیتەوە وداداگا سەربەخۆبکات و
هەڵمەتی میدیایی گەورە بەڕێبخات بۆ وەستانەوە بەدژی توندوتیژیی
ویەکسانی ژن و پیاو بکاتە بنەمای سیستەمی خوێندن و پەروەردە و دیین لە
دەسەلات وپەروەردە جیاکاتەوە.. ٢١ سالە ئەم
کۆمەڵگەیە بەم دەسەلاتە دەلیت ئەمانە تەنها هەنگاوە پێش مەرجیەکانی
دروست بوونی کەش وهەوایەکن لەنێو کۆمەڵگەدا کەوەزعی ژنان هەستێنێتەوە و
وەک ئینسانی کامڵ حسابیان بۆ بکرێت. ئایا بەڕاست کێیە کەدەسەلاتی هەیە
ئەم هەنگاوانە بنێت، ئەو خەڵکەی کەسەرۆک بانگەوازیان دەکات، یان سەرۆک
خۆی وحکومهت و پەرلەمانهکهیهتی کەئەگەر بیانەوێت دەتوانن ژیانێکی
شایستە بەئینسان بۆ ژنان دابین بکهن!؟
ههروهها سەرۆک دەڵێ ''توندوتیژیی دژی
ئافرەت لە کۆمەڵگەی کوردیدا شتێکی نامۆیە، ئافرەتی کوردی لەنێو
گەلەکەیدا هەردەم جێگەی ڕێز بووە..''.
تۆ بڵێی سەرۆک لەمانای ووشەی نامۆ تێ گەشتبێت؟ مەگەر نامۆ بوون بەشتێک
ناوترێت کەبەو کۆمەڵگەیە تازە بێت وجار جارە لێرە ولەوێ هەواڵی ڕوودانی
وەک دیاردەیەکی سەیر ببیسترێت؟. ئەی تۆ بڵێی ئاگای لی نەبێت کەهەموو
ڕۆژە هەواڵی کوشتن و سوتانی ژنان لەمیدیاکانەوە ئەو کۆمەڵگەیەی کاس
نەکردوە!. تەنها لەساڵی ٢٠١٢ دا هەر بەپێی ئامارەکانی بەڕێوبەرایەتی
توندوتیژیی ٤٠٨٤ حاڵەتی توند وتیژی لەهەر سێ پارێزگاکەدا تۆمار کراون،
واتە موعەدەل لەمانگیکدا ٣٤١ ژن ولە هەفتەیەکدا
٧٩ ژن ولە رۆژێکدا ١٢ ژن
دەکەونە بەر جۆرێک لە جۆرەکانی توند تیژیهوه. ئەم ئامارانە هێشتا
خەتەنە کردنی کچانی منداڵ ناگریتەوە و ئەو هەزاران ژنەش ناگرێتەوە کەبە
هۆی ڕێگریەکانی ژیان ونەبونی زانیاری وبێ ئومیدی بهدامودهزگاکان،
سکاڵایان تۆمار نەکردوە. لەمەش زیاتر، هەر بەپێێ ئامارە فەرمیەکان ئەم
ژمارەیە هیج کاتێک ڕوو لە کەمبونەوە نەبووە وبگرە ساڵ لەدوای ساڵ زیادی
کردووە.
من لەسەرۆکی هەرێم دەپرسم ئایا بەڕاستی توند تیژی لەسەر ژنان نامۆیە
بەکۆمەڵگەی کوردستان لە کاتێکدا کە
قوربانییەکانی لە هەر هەفتەیەکدا ٨٠
مرۆڤە!!!؟؟؟
وتەکانی سەرۆکی حکومەتیش نیچیرەڤان بەرزانی کەلە کۆنفراسنی کرانەوەی
هەڵمەتی ١٦
رۆژەی توندوتیژییدا
کردی، لە باری لۆژیک
و لێکدانەوەی بۆ ڕەوشی ژنان لەهەرێمی کوردستاندا هیچی تیا نەبوو، جگەلە
چەواشەکاریی بۆ ژنان و
خەڵکی کوردستان.
سەرۆکی حکومەت لەبەشێک لەقسەکانیدا گوتی کە
''ههڕهشهکردن لهسهر ژنان به
مانای ههڕهشهیه بۆ سهر
دیموکراسی. هیچ سیستهمێک ناتوانێت به
خۆی بڵێ دیموکراسی کهیهکسانیبۆ نێرو مێ فهراههم نهکات''..
ئەگەر هەر بەپێی ئەم قسەیەی سەرۆکی حکومەت ئاوڕێک لهڕەوشی ژنان بدهینهوه
وبەراوردی کەین بەوەی کەچەندە"دیموکراسی" بوونی هەیە، ئهوا ئەو ڕاستیە
دهبینین، کەمادام ژنان بەهەزاران دەکوژرێن و
توندتیژییان بەرامبەر دەکرێت و
سەلامەتی ڕۆژانە ومافی ژیان و بوونیان لێ
سەندراوەتەوە، ئیتر سیستەم ودەسەڵاتی هەرێم چ نزیکایەتیەکی بە
"دیموکراسی" ههیه. بهتایبهتی کهلە ژێر سایەی ئەم
دەسەڵاتەدا شتێک بە ناوی یەکسانی نێر ومێ لە
هیچ کام لەبوارەکانی ژیانی سیاسی وکۆمەڵایەتی و ئابووری ویاسایی بوونی
نییە. لەمەش زیاتر، ئەو شێوە دەسەڵاتەی لەکوردستان هەیە تاوانبارە
بەکارەسات هێنان بۆ ژیان و سەلامەتیان، تائەو ڕادەیەی کە دەتوانین
ڕەوشی ژنان بە "جێندەرساید "وەسف بکەین. ئاخر قوربانییەکانی کوشتنی
ژنان لە٢١ ساڵی ڕابردوودا لەباری ژمارەوە زۆر زیاتر نییهلە
قوربانییەکانی"جینۆ ساید"ی هەڵەبجە؟ خۆ ئەگەر قوربانییەکانی جۆرەکانی
توندتیژی له٢١ساڵی ڕابردوودا، هەر بەپێی ئامارەکانی سەرەوە، تەخمین
بکەین ئەوا نزیک دەبێتەوە لەنیوەی قوربانییەکانی کارەساتی ئەنفال!!.
دەسەڵاتێک کەلە بەرامبەر ئەم هەموو تاوانانەدا، بێدەربەستە و بەکردەوە
ویاساکانی ولهشێوەی بەڕیوەبردنی کۆمهڵگادا ساڵ لەدوای ساڵ بۆمان
دەسەلمێنێتەوە، کەههر خۆی سەرچاوەی ئەم تاوانکاریانەیە دژ بە ژنان،
نەک ههر دیموکراسی نییە، بەڵکو دژە ژن وکۆنەپەرست و خیڵەکی و
میلیشیاییه.
بەڕێز سەرۆکی حکومەت: کەوایە ڕایگەیەنن کەدەسەڵاتەکەی ئیوە هیچ
پەیوەندیەکی بەبنەمای دیموکراسی و مافی
مرۆڤەوە نییە، چونکە ئیوە لەدوای ٢١ ساڵ لە "دیموکراسی" نەک یەکسانی ژن
وپیاوتان لەهیچ بوارێکدا نەسەلماندووە بەڵکو خۆتان بەرهەمهێنەری
توندوتیژیین بەرامبەر بەژنان. ئێوە جگەلەوەی کە یاساکانتان دژی مافە
سەرەتایەکانی ژنانە، دەسەلاتی پیاوسالاری و دینی ومەکتەبەکانی سوڵحی
عەشایتان لە کۆمەڵگەدا بەدژی ژنان هێشتۆتەوە، دام دەزگاکانتان گەندەڵە
وکار ناکات، مانای سەربەخۆیی دادگا بوونی نییە لەلاتان، بڕیارەکانتان
لەسەر ژیانی خەڵکی بەپێێ بەرژەوەندی چینێکی سەرمایەدار و مشەخۆری نێو
دەسەڵات دەردەکەن وهیچی تر. ئامادەش نیین کەمێک لەو داهاته زەبەلاحەی
کەلەسەر حسابی هەژارکردنی خەڵکی کوردستان کۆتان کردۆتەوە بەشی ژنانی
نێو ماڵ وکریکار و بێدەرامەتی لێ بدەن. ئامادە نین بۆئەوەی ژنان بتوانن
لەسەر کارەکانیان بمێننەوە دایەنگایان بۆ بکەنەوە وبەپیێ پێویست شوێنی
داڵەدانیان بۆ بکەنەوە کەلە دەست توندوتیژیی هەڵدێن. ئیتر ژنان چ
ئومێدێکیان بە دیموکراسیهکهی ئێوە هەبێت!!؟؟
ئەو داوایەش کە سەرۆکی حکومەت لەبەشێک لەقسەکانیدا لەحکومهتی بەغدای
کرد"کە یاسای فرهژنی ههموار بکاتهوه"، گوایە لە هەرێمی کوردستان
فرەژنیی قەدەغە کراوە، لە نوکتەیەکی ناخۆش دەچێت کەکەس پێێ پێ ناکەنێت!
ئهم ووتە پڕ لە چەواشەکاریەش ناتوانێت ئەو ڕاستیە بشارێتەوە کەلە ساڵی
٢٠٠٨دا ئهندام پهرلهمانانی سهر بهحزبهکهی ئەو دەنگیان دایەوە بە
فرەژنیی. لەکەش وهەوایەک کە دەسەلاتداران بۆ ژنان وزۆربەی کۆمەڵگەیان
دروست کردوە، تەنها پەنجە ڕاوەشاندنێکی هەر بەرپرسێکیان بەسە بۆ ئەوەی
شەق لەسەروەری حوکمی یاسا ودادگا هەڵدات و بەهرەمەند بێت لەیاسا
نەنوسراوەکانی دەسەڵاتی میلیشیایی، کە بنەماکەی لەسەر ئەوەیە کە هەموو
شتێک بۆ چینی دەسەلاتدار و بەرپرسانی سەر بە حیزبەکانیانه. بەڵام هیچ
بۆ خەڵکی زەحمەتکێش ولە ڕیزی پیشیانەوە، بۆ ژنان. بێگومان لهدۆخێکی
ئاواشدا کام ژن دەتوانێت لەبەرامبەر دەسەڵاتی بەرپرس و سەرۆکەکانی
هەرێمدا دەنگ هەڵبڕێت تا ڕێگە بگرێت لە فرەژنیی!!؟؟
ماڵپهڕی
گۆنا سهعید
|