په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٤\١٢\٢٠١٥

چەواشەکاریی میدیایی!


حەسەن باقی     


ئەوەی لە کوردستان دەگوزەرێت، بینراو و بیستراو چەواشکاری و شێواندنی ڕووی ڕاستی ڕووداوەکانە،وروژاندنی هەستی تاکەکانی کۆمەڵگایە، داڕووخاندنی هەستی بەپرسیاریەتیە.سەرەتای کۆچکردن، وایان نیشاندا کە لە دۆزەخەوە بۆ بەهەشت خەڵک هەنگاو دەنێت، بێ ئەوەی دڕکێک بە پێیاندا بڕووات،یا تووشی هەر ناڕەحەتیەک ببنەوە، وەک پێشتر ئاماژەم پێدابوو،تا لە ناو ئەو لێشاوەدا ئاغا و پیاوە بە ئەمەکەکانی تیرۆریستان قوتار ببن لە لێدانەکانی ئەم دواییەی رووسەکان.


ئێستاش ئامادەکاری نوێ دەکرێت بە شێوەیەکی وریاتر و پلانی نوێی دەوڵەتە داگیرکەر و فاشیستەکانی ناوچەکە،بۆ لێدانی هێزی ڕزگارکەری کۆبانی و باشووری بچوک (کوردستان) سوریا. لێدانی خەڵکی سڤیلی باکور (تورکیا)، خەریک کردنیان بە کێشەی لاوەکی ناوخۆییەوە،تا چەواشە ببن.میدیای سووتاو (ڕووداو)یەکێکە لەو میدیایانەی، بێشەرمانە وەک خۆیان دەلێن پرۆفیشناڵانە، لە هەوڵی پەرتکردنی ماڵی کوردەو، دروستکردنی گروپ، و لێکترازانی شیرازەی کۆمەڵگایە،جێبەجێکەری پلانەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورکیایە بۆ زەمینەسازی لێدانی گەریلاو یەپەگە، شێواندنی ڕەوشەکە لەسەر زاری چەند بەکێگیراوێک. ڕوومالێکی خستە ڕوو گوایە سەروو ٣٠٠ هەزار چەکداری تیرۆریستی بەناو ئۆپۆزیسیۆن لە سوریادا بوونیان هەیە، ٥ هەزار داعش کە شەری رژێمی ئەسەدو ئەو چەکدارە تیرۆریستانەش دەکەن، وەک ئەوەی بڵێن شۆڕشگێڕن. زۆر زیرەکانە باس لەو ڕەوشە و ئەو چەکدارانە دەکەن، تا ئامادە باشی بکەن لە یەپەگە و گەریلاکانی پەکەکە بدەن، لە ژێر سێبەری ئۆپۆزیسیۆن بە هاوکاری هاوپەیمانێتی، سعودی ،قەتەری، تورکی و هاوکارەکانیان. بۆ کاولکاری زیاترو لەناو بردنی هەستی نەتەوایەتی و مرۆڤایەتی، گەشاندنەوەی هەستی حیزبایەتی و بەرژەوەندخوازی،چاندنی رق و کینە لە دەروونی تاکەکانی کۆمەڵگادا.

 

لێرەدا بەپرسیاریەتی لە ئەستۆی حیزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستاندایە،وەک ئەرکێکی مێژوویی بێدەنگ بوونیان واتە بەشداری کردن لەو کۆمەڵکوژییەی بەرێوەیە، بۆ لێدانی یەپەگە و پەکەکە و شۆڕشگێران. لەکاتێکدا تورکیا گۆڕی خۆی هەڵکەند و بزماری لە تابووتی ئەردۆغان و ئەردۆغانییەکان دا، پاش خستنەخوارەوەی فرۆکەی سوی رووسی، لە پەلە قاژەی مردندایە، وەک سەرو وەختی دەوڵەتی پیاوە نەخۆشەکە(عوسمانی)، ئێستای ئەمەریکاش هەمان چارەنووسە. دووبارە بوونەوەی مێژووە.


پرسیار ئەوەیە،لە ئێستادا داعشەکان سەریان لێشێواوەو لە پەرتەوازەییدان،بە هۆی ئەو لێدانەیانەوە لە لایەن ڕووسیاوە، وا بەو شێوە ترسناک و گەورەییە دەردەکەون و هێرش دەهێننە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە،چەندین مرۆڤی ئازا لە ریزەکانی پێشمەرگە بوونە قوربانی، خێرە پاش هاتنی جەندرمە بۆ باشیک پاشان گوایە گوازراونەتەوە بۆ شوێنی تر،داعشەکان بە هێزو تینێکی ترەوە دەرکەوتنەوە، بۆ ئەو پرسیارانە ناورژێنن، پێش ئەو هێرشە فرۆکەی بێ فرۆکەوان بەسەر بەرەکانی شەردا ، سەنگەرەکانی پێشمەرگەدا سوراوەتەو هی کێ بووە، کاری چی بووە؟؟ئەمەریکاش گوایە بە سەهوو(هەڵە) لە سوپای عێراق دەدات و داوە، چەک وتفاق دەخاتە خوارەوە ،دەست تیرۆریستان دەکەوێت ئەمەش هەر بە هەڵە!! ئەی پاراستنی ڕەوی سەیارەی داعش ( ببورن مارێنز) چی دەگەیەنێت.ئەی بۆ بە هەڵە لە سوپای تورکیا، خۆیان(ئەمەریکا و هاوپەیمانان) نادات. ئەمە و گەلێک پرسیاری تر کە دەبوو ڕاگەیاندنە چەواشەکارەکان باسیان بکردایە تا راستگۆییان لەدەست نەدایە. یان کاتی هیرشی تیررۆریستەکان بۆ سەر پێشمەرگە فرۆکەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانی سوڕاونەتەوە هیچیان نەکردووە گوایە نەیانتوانییوە لێکیان جیا بکەنەوە سەیرە گوڵم!! تۆ بڵێ بۆ پارێزگاریی تیررۆریستان نەبوبێت؟ ئەوەش هەر پرسیارە.


ئەی میدیای چەواشەکار خۆتان و خواتان، بۆ هەستی مرۆڤایەتیتان ناهەژێت و راستی ڕووداوەکان وەک خۆی باس بکەن،کە پێشمەرگە و گەریلا دژی داگیرکەران و بیری فاشیستی و رەگەزپەرستی گیانی خۆیان بەخت دەکەن، هەموویان کوری هەژاری ئەم میللەتەن، دوودلیان مەکەن لەیەکتر ، بەسە ئیتر لە خزمەتی داگیرکەراندا مەبن، با ویژدانتان رەقیب بێت نەک گیرفان و بیری ژەنگ هەڵاتووی حیزبی. رووی راستی فاشیستەکان دەرخەن کە چۆن ڕەفتار دەکەن لە هاوزمانەکانتان و مرۆڤەکانی باکوور،کە زۆر درندانە ڕەفتاریان بەرامبەر دەکرێت ئەوانیش مرۆڤ و کوردن و هەستی مرۆڤایەتیان هەیە بەسە جوداخوازیی و بەرژەوەندخوازیی.


٢١\١٢\٢٠١٥ - هەولێر
ali_ahma33@yahoo.de



 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک