١٢\١٢\٢٠١٠
چی بچێنی، ئه‌وه
ده‌درویه‌وه.

جه‌لال چوارتایی
ئەم بابەتە ئەم بەشانە لەخۆی دەگرێت: { ١- پێشەکی بابەت. ٢ - دیموکرات
و کۆمەڵە. ٣- ئۆردوگانشینەکان و حیزبی بەعس. ٤ - حیزبی دیموکرات و
دکتۆر مەحمود عوسمان. ٥- سیاسەت بۆ بەرپرسە حیزبیەکان بە واتای درۆکردن.
٦ - سامانەکەی دیموکرات و کۆمەڵە چی لێ بەسەرھات ؟ ٧- دوو شاگردەکەی
تاڵەبانی (حەسەنزادە و موھتەدی). ٨ - پڕۆژەی پاکتاوکردنی کادرە
شۆڕشگێڕەکان و گرەو لەسەر ئەسپی تۆپیو. ٩- فەرھەنگی نۆکەرایەتی و
لاسیکردنەوە (سازکردنی کۆڕی بادان و چەقەنە بۆ سەرخۆشان بەرھەمی
ئۆردوگانشینییە). ١٠- ئەو ئەقڵیەتەی نەسڵی
وەکو مەلا سامڕەند و گۆپاڵ بەدەستەکانی بەرھەم ھێنا. ١١- ھەڵسەنگاندنی
پ‌ک‌ک و حیزبە ساتوسەوداگەرەکان لەسەر زیندان و ئەشکەنجە و کوشتاری زیاتر
لە ٥٠٠ ئێزدی بە دەستی تورکە فاشستەکان و چوونە سەرگۆڕی ئەتاتورک (یزبە
کلاسیکیەکان شەرمەزاری بەردەم بنەماڵەی شەھیدانن) }.
به‌شی یه‌که‌م
- پێشه‌کی بابه‌ت.
کاتێک سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر(علیه السلام) گه‌یشته قه‌راخ شارێک ، له
که‌سێکی پرسی که خه‌ڵکی ئه‌و شاره چۆنن ؟ که‌سه‌که‌ش له وه‌ڵامدا
گوتی هه‌موو خه‌ڵکه‌که خراپن ، سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ریش گوتی ڕاست ده‌که‌یت
و به‌جێی هێشت .
کاتێک گه‌یشته که‌سێکی دیکه هه‌مان پرسیاری خه‌ڵکی شاره‌که‌ی لێکرد ،
ئه‌و که‌سه‌ش گوتی هه‌موو خه‌ڵکه‌که باشن. ، سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر به‌ویشی
گوت ڕاست ده‌که‌یت و ئه‌ویشی به‌جێهێشت .
کاتێک پرسیاریان له سوله‌یمان کرد‌و گوتیان بۆچی به هه‌ردوو که‌سه‌که‌ت
گوت ڕاست ده‌که‌یت ؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا گوتی :- له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر
که‌سه و له کرده‌وه‌ی خۆیه‌وه خه‌ڵکه‌که دهپۆڵێنێت ، که‌سی یه‌که‌م
خراپه و هه‌موو خه‌ڵکه‌که‌ش به خراپ ده‌زانێت ، که‌سی دووه‌میش باشه
و هه‌موو خه‌ڵکه‌که به باش ده‌زانێت .
له‌م سهرگوزهشتهیهوه ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستییه‌ی که کرده‌وه‌ی
مرۆڤه‌کان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هزریانه ، که ئه‌مه‌ش ئه‌و په‌نده کوردییه
ده‌گرێته‌وه که ده‌ڵێت ( چی بچێنی ، ئه‌وه ده‌درویه‌وه
) .
به‌شێک له فایلداره بڕیار به‌ده‌سته‌کانی باشووری کوردستانیش په‌نجه‌ی
تۆمه‌تیان بۆ به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان درێژ ده‌کردوو ده‌یانگوت :- (
ڕێنوێنی له میتی تورکه‌وه وه‌رده‌گرێت ) ، چونکه ئه‌م فایلدارانه
له کرده‌وه‌کانی خۆیانه‌وه ڕووداوه‌کانیان ده‌بینی و چیرۆکی ژیانی
خۆیان باس ده‌کرد و که‌سانی میرخاسیان ده‌شوبهاند به خۆیان ، که کرده‌وه‌کانی
خۆشیان وه‌رگرتنی ڕێنوێنی بوو له حیزبی به‌عسه‌وه ( له فایلدار وایه
هه‌موو که‌س فایلداره ) .
یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانیش به پارتی ده‌گوت پاسدار مۆقه‌ته ، تاڵه‌بانیش
له پۆستی سه‌رۆککۆماریدا ده‌چێته دوورترین گوندی هه‌ورامان بۆ له
ئامێزگرتنی پاسدارێکی پله چوار و مزگێنی ئه‌وه‌مان ده‌داتێ که کۆماری
ئیسلامی ئێران سێ جار له نه‌بوونه‌وه یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانی
دروستکردۆته‌وه .
پارتی دیموکراتی کوردستانیش به یه‌کێتی ده‌گوت جاشه‌کانی به‌عس ،
بارزانیش 45 ڕۆژ له خزمه‌تی سه‌دامدا ده‌مایه‌وه و ده‌یگوت ( گره‌نتی
دهولیمان ناوێت ، سه‌دام خۆی گره‌نتییه ) و سه‌رچۆپی ئه‌وه‌یان ده‌گرت
که به‌عسیه‌کان به سوپاسه‌وه شاری هه‌ولێریان ئازاد کردووه .
سهروپێچکهکانی لایه‌نه ئۆردوگانشینهکانیش به پژاکیان ده‌گوت
عامیلی کۆماری ئسلامییه ، چونکه عامیل بوون دیارده‌یه‌ک نه‌بووه که
به کرده‌وه‌ی ئۆردوگانشینه‌کان نامۆ بووبێت و هه‌میشه له خولگه‌یه‌کدا
خولاونه‌ته‌وه که خودی خۆیان گه‌واهی ئه‌و خولگه‌یه ده‌ده‌ن .
تێڕوانینی ئه‌م ئۆردوگانشینانهش له ڕوانگه‌ی هاوئاهه‌نگیه‌کانی
ڕابردووی خودی خۆیان و حیزبی به‌عسه‌وه سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت و پاش نه‌مانی
به‌عسیش کۆبوونه‌وه نهێنیه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئیتڵاعات و سێ مانگ مانه‌وه‌یان
له به‌غداد بۆ بینینی کارمه‌ندێکی پله سێ و چواری سه‌فاره‌تی کۆماری
ئیسلامی ئێران و قه‌رارداده نهێنیه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵڵاکاندا ده‌که‌نه
پێوانه .
ڕه‌حمه‌ت له‌و که‌سه‌ی که گوتی :- کورد بدوێنه خۆی به‌یان ده‌کات .
ئاخر ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی باشووری کوردستانیش ده‌رگای به‌غدادی
عروبه‌یان بۆ ئاوه‌ڵا نه‌کرایه ئه‌وا هێنده دیمانه‌ی ڕۆژنهمهگهریان
بۆ ساز نه‌ده‌کراو هێنده‌ش ویستی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیانیان بۆ کۆمه‌ڵگا شه‌رح
نه‌ده‌کرد ، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و شهرحکردنهش نه‌بوویایه ئه‌وا هیچ کاتێک
به خه‌یاڵماندا نه‌ده‌هات که عێراقچێتی گه‌وره‌ترین ویستی سه‌رۆکی هه‌رێم
و ئازادی کوردانیش لای سه‌رۆک کۆمار خه‌ونی نێو هۆنراوه‌کانه .
ئه‌گه‌ر دیمانه‌ی "پێنج ساڵ له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵای موهته‌دی"دا نه‌بوویایه
ئه‌وا هیچ کاتێک نه‌مانده‌گوت که ئه‌م ده‌ره‌به‌گه له چاوه‌ڕوانی ههلێکدایه
بۆ سازکردنه‌وه‌ی شه‌ڕێکی ناوخۆیی که نه سه‌ره‌تای دیار بێت و نه
کۆتایی .
ئه‌گه‌ر به زمانهاتنی سه‌رانی حیزبی دیموکراتیش نه‌بوویایه ئه‌وا
چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان نه‌ده‌کرد که ئه‌م حیزبه له مهیدانبهدهرهش
هێشتا هه‌مان ئه‌و عه‌قڵیه‌ته به ڕێوه‌ی ده‌بات که تۆوی بێ هیوایی
له دڵی هه‌موو تاکێکی کورددا چاندووه .
ئه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدارێتی دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌دا بینیمان بریتی بوو
له چاندنی تۆوی شه‌ڕی کوردکوژی ، ئه‌وه‌ی له ئۆردوگانشینیشیاندا
لێیان ده‌یبیستین بریتییه له کولاندنه‌وه‌ی زامه ساڕێژنهکراوهکان
، به‌رهه‌می ئه‌م بینین و بیستنهشیان بریتییه له ویست و داخوازیه‌کانی
داگیرکه‌ران ، ئه‌وه‌ی ویستی داگیرکه‌رانیش بێت بریتییه له بێ ئیراده‌کردن
و هه‌ڵلوشینی کوردان . ئه‌مه‌ش ناوه‌ڕۆکی ئه‌و په‌نده کوردییه‌یه که
ده‌ڵێت ( چی بچێنی هه‌ر ئه‌وه ده‌درویه‌وه
) .
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
چوارتایی
|