١٨\١٢\٢٠١٠
چی بچێنی، ئه‌وه
ده‌درویه‌وه.

جه‌لال چوارتایی
به‌شی دووه‌م - دیموکرات و
کۆمه‌ڵه.
له ڕۆژانی ڕابردوودا شاهیدی چه‌ندین گوتار و دیمانه‌ی جۆراوجۆر بووین
له ده‌می به‌رپرسه ئۆردوگانشینه‌کانی دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌وه ، یان
باشتر بڵێم حیزبه له‌تبووه‌کانی دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌وه چونکه ئه‌گه‌ر
له ڕابردوودا ته‌نها دوو حیزب بوون ئه‌وا ئیمڕۆ نه‌شونمایان کردووه و
هه‌ر حیزبه‌و بووه به چه‌ند له‌ته حیزبێکه‌وه .
هه‌رچی دیموکراته‌کانن تاوانی شه‌ڕی ناوخۆیی ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی کۆمه‌ڵه‌کان
و خۆیشیان ده‌که‌نه هاوده‌ردی کوردان ( واته شه‌ڕی کوردایه‌تی بووه
) . هه‌رچی کۆمه‌ڵه‌کانیشه تاوانی شه‌ڕه‌کان ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی
دیموکراته‌کان و خۆیشیان ده‌که‌نه فریادڕه‌سی هه‌ژاران ( واته شه‌ڕی
هه‌ژار پارێزان بووه ) ، به کورتیه‌که‌ی هه‌ردوو لایه‌ن ڕه‌وایه‌تی
ده‌ده‌ن به‌و شه‌ڕه‌ی که شیرازه‌ی کوردانی تێکشکاند و ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستانیشیان کرده هێلکه‌یه‌کی پاککراو بۆ ده‌می کۆماری ئیسلامی
ئێران.
له‌م تێڕوانینانه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که ئه‌وه‌ی له
مێشکی به‌رپرسه ئۆردوگانشینه‌کاندا چاندراوه بریتییه له تراژیدیایه‌ک
که ئه‌و تراژیدیایه‌ش بریتییه له شیرازه‌تێکدانی کوردان و ڕه‌وایه‌تیدان
به شه‌ڕی ناوخۆیی ، به‌مه‌رجێک له‌به‌رامبه‌ر کۆماری ئیسلامیشدا ده‌ستیان
به کڵاوه‌که‌ی خۆیانه‌وه گرتووه تاوه‌کو با نه‌یبات و ده‌ڵێن ( باوی
شه‌ڕی چه‌کداری نه‌ماوه ) . ئه‌گه‌ر باوی شه‌ڕی چه‌کداری نه‌ماوه ،
ئه‌ی بۆچی له‌م کاته‌دا ڕه‌وایه‌تی به تراژیدیایه‌ک ده‌درێت که زامه‌که‌ی
که‌وتۆته دڵی هه‌موو نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌وه ؟ که ئه‌م تراژیدیایه‌ش ته‌نها
که‌لێن خستنه نێو یه‌کڕیزی نه‌ته‌وه‌که‌مانی لێ به‌رهه‌م دێت .
پێده‌چێت ئه‌م لایه‌نانه ته‌نها له به‌رامبه‌ر داگیرکه‌ردا بێده‌نگیان
هه‌ڵبژاردبێت و بڵێن باوی شه‌ڕی چه‌کداری نه‌ماوه ، ده‌نا به‌رامبه‌ر
به یه‌کتری هه‌میشه په‌نجه‌یان له‌سه‌ر به‌له‌پیتکه‌ی تفه‌نگه‌کانیان
بێت !
ئه‌ی تۆ بڵێی له ئه‌نجامی چاندنی تۆوی شه‌ڕی کوردکوشتن و شیرازه
تێکدانی ماڵی کوردانه‌وه به‌رهه‌مه‌که‌ی چه‌که‌ره‌کردنی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی
و سه‌وزبوونی داری ئازادی بێت ؟ بێگومان وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره نه‌خێره
، چونکه ئاشکرایه که چی بچێنی هه‌ر ئه‌وه ده‌درویه‌وه .
له کاتێکدا ئه‌وانه‌ی که ئه‌ندازیاری کوردکوشتنی دوێنێ بوون هه‌ر ئه‌وانه‌ن
که ئیمڕۆکه‌ش بوونه‌ته بنێشته تاڵ و به پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و
حیزبه له‌تبووانه‌وه نوساون و لێی نابنه‌وه ، ئیتر ده‌بێت چ چاوه‌ڕوانییه‌کی
وڵاتپارێزی و ئازادیخوازیان لێبکرێت ؟
ئاخر ( گوندێکی 13 ماڵی زڕگوێز و به‌رهه‌مهاتنی 6 کۆمه‌ڵه‌ی چه‌ند که‌سی)
و ( ته‌وه‌زه‌لخانه‌یه‌کی وه‌کو قه‌ڵاکه‌ی کۆیه و نیشته‌جێبوونی دوو
له‌ته دیموکراتی گۆپاڵ به‌ده‌ست تێیدا ) و بێ‌کاری و په‌رته‌وازه‌یش له‌و
لاوه بوه‌ستێت و ئه‌مه‌ش بیرکردنه‌وه‌یان بێت ، ئه‌ی ئه‌گه‌ر چه‌رخی
فه‌له‌ک گۆڕدرا و له دوا ڕۆژدا هه‌ر حیزبه‌و گوندێکی بچوکی بکه‌وێته
ژێر ده‌ست ده‌بێت چ هه‌ڵسوکه‌وتێک له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ئه‌و چه‌ند گونده
بچوکه‌دا بکه‌ن و چ مه‌رگه‌ساتێکیان بۆ ساز بکه‌ن ؟
ئاخر ئه‌گه‌ر نه‌گبه‌تی کوردان نه‌بوویایه ئه‌وا به‌ر له‌وه‌ی گه‌ل
دادگایی ئه‌م حیزبانه بکات ، ده‌بوو ئێستا ئه‌و حیزبانه بۆ خۆیان
ئه‌و زه‌حمه‌ته‌یان بکێشایه و ته‌واوی به‌رپرسه‌کانیان دادگایی
بکردایه !!
بریا بمزانیبایه به‌رهه‌می به‌رپرسه‌کانی ئه‌م حیزبه ئۆردوگانشینانه
چی بووه بۆ کوردان بێجگه له شه‌ڕی کوردکوشتن و هه‌ڵهاتن له
ڕاستیه‌کان و سپاردنی نه‌ته‌وه‌که‌مان به چاره‌نووس ، وا ئێستاش هه‌م
بڕیار به‌ده‌ستی یه‌که‌می ئه‌و حیزبانه‌ن و هه‌م ڕه‌وایه‌تیش به
شه‌ڕێکی کوردکوشتن ده‌ده‌ن که زامه‌که‌ی که‌وتۆته دڵی هه‌ر کوردێکی
به ویژدانه‌وه !
ئه‌گه‌ر به‌دبه‌ختی کوردان نه‌بێت ئه‌وا ئه‌م حیزبانه نه‌ک هه‌ر خۆیان
به خاوێن نازانن له به‌رامبه‌ر شه‌ڕی کوردکوشتندا ، به‌ڵکو با بۆ
چرکه ساتێک بیر له ئه‌نجامی کۆتایی ئه‌و شه‌ڕه بکه‌نه‌وه که
ده‌ریایه‌ک خوێنی ئازادیخوازان و دڵسۆزانی نه‌ته‌وه‌که‌مانی تێدا ڕژا .
ئه‌گه‌ر ئه‌م حیزبانه هێنده خاوێنن ئه‌ی بۆچی چاره‌نووسیان به‌م
ڕۆژه گه‌یشتووه ؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر هێنده حیزبێکی خاوێنن ئه‌دی
سامانه‌که‌یان چی لێ به‌سه‌رهات و بۆچی بوونه‌ته فه‌رمانبه‌رێکی
موچه‌خۆر ، که به گوته‌ی خودی قاسملو ده‌وڵه‌مه‌ندترین حیزبی
ئۆپۆزسیۆن له خۆرهه‌ڵاتی ناوێن‌دا حیزبی دیموکرات بووه ؟
پێده‌چێت له‌لای ئه‌م حیزبانه خاوێنی به واتای گوێڕایه‌ڵی بۆ یه‌کێتی
و پارتی و بێده‌نگبوونیشیان به‌رامبه‌ر به کۆماری ئیسلامی ئێران بێت !
، چونکه هێنده‌ی ئه‌م حیزبانه گوێڕایه‌ڵی یه‌کێتی و پارتی بوون ئه‌وا
هیچ ده‌روێشێک هێنده گوێڕایه‌ڵی شێخه‌که‌ی نه‌بووه .
بۆ بینینی چه‌ندین ڕاگه‌یاندن و بابه‌تی جۆراوجۆر له‌سه‌ر جۆشدان به‌و
ئاگره‌ی که ماڵی کوردانی دامرکانده‌وه کرته له‌سه‌ر ئه‌م لینکانه‌ی
خواره‌وه بکه:
http://rojhelattimes.org/read.php?id=1641
http://rojhelattimes.org/read.php?id=1701
http://rojhelattimes.org/read.php?id=1619
http://rojhelattimes.org/read.php?id=1577
http://rojhelattimes.org/read.php?id=1496
http://rojhelattimes.org/read.php?id=1615
http://rojhelattimes.org/read.php?id=1622
http://rojhelattimes.org/read.php?id=1673
http://rojhelattimes.org/read.php?id=1694
http://rojhelattimes.org/read.php?id=1718
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
چوارتایی
|