٢٤\١٢\٢٠١٠
چی بچێنی، ئه‌وه
ده‌درویه‌وه.

جه‌لال چوارتایی
به‌شی
سێیه‌م - ئۆردوگانشینه‌کان و حیزبی به‌عس.
کاک عه‌بدوڵڵای موهته‌دی ده‌ڵێت :- (سه‌رده‌مێک که کێشه‌و شه‌ڕی
ناوخۆیی له نێوان ئێمه‌و دێموکرات بوو، به‌عس پاره‌ی له ئێمه بڕی،
چه‌کی له ئێمه بڕی هه‌موو ئیمکاناتێکی له ئێمه بڕی یه‌عنی
ئێمه له سنووری بهرشکستی کامڵدا بوین ) .
له ناوه‌ڕۆکی گوته‌کانی کاک عه‌بدوڵڵای موهته‌دییه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و
ئه‌نجامه‌ی که هه‌موو ئیمکاناتی چه‌ک و پاره‌ی ئه‌م حیزبانه له لایه‌ن
حیزبی به‌عسه‌وه دابینکراوه و حیزبی دیموکراتیش زیاتر جێگا په‌سه‌ندی
به‌عسیه‌کان بووه ، کاتێکیش حیزبی به‌عس ئه‌و ئیمکاناته‌ی لێ بڕیون ئه‌وا
له سنووری بهرشکستی کاملدا بوون .
به‌پێی ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که ئه‌م
حیزبانه به ئیمکاناتی به‌عسیه‌کان به‌ڕێوه چوون و هیچ بڕوایهکیشیان
به گه‌ل نه‌بووه و به ته‌واوه‌تی خۆیان ته‌سلیمی ئه‌و پاره و
ئیمکاناته کردووه که به‌عس پێی داون .
ئاشکرایه که داگیرکه‌رانی کوردستان شکستی نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌خوازن ،
پشتبه‌ستنی ئه‌م لایه‌نانه‌ش به ئیمکاناتی داگیرکه‌ر بهرشکستی کامڵی
لێ به‌رهه‌م هاتووه ، ئه‌م بهرشکستیهش هۆکاری خۆ به که‌مزانینی
تاکی کورده له به‌رامبه‌ر تاکی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و داگیرکه‌ردا ،
خۆ به کهمزانینیش نامۆ بوون به خاک و نه‌ته‌وه‌ی لێ شین ده‌بێت ،
واته ئه‌گه‌ر داگیرکه‌ر پیلانداڕێژه‌ر بووبێت بۆ نامۆ بوونی تاکی کورد
به خاک و نه‌ته‌وه‌که‌ی ئه‌وا لایه‌نه ئۆردوگانشینه‌کان جێبه‌جێکه‌ری
ئه‌و پیلانه بوون . ئیتر ده‌بێت چاوه‌ڕوانی چ ده‌ستکه‌وتێک له‌م
حیزبانه بکرێت که نه بڕوایان به گه‌ل هه‌بێت و نه خاوه‌نی ئیراده‌ی
خودی خۆشیان بن ؟
ئایا ئه‌م پاره و چه‌ک وه‌رگرتنه له " به‌عسی دوژمن " وه‌کو مه‌سه‌له‌ی
ئه‌و که‌ره به‌سته‌زمانه‌ی لێنه‌هاتووه که بارێک کڵاشینکۆفی
لێنرابوو که‌چی گورگیش خواردی ؟
حیزبی دیموکراتیش ده‌ڵێت :- (کۆمه‌ڵه بۆ وه‌رگرتنی یارمه‌تی و چه‌ک
و چۆڵ و تفاقی شه‌ڕ له ڕێگه‌ی کۆمه‌ڵێک که‌سی ناسراوه‌وه به مه‌به‌ستی
تایبه‌تی ده‌ستیان به چه‌ک وه‌رگرتن له حکوومه‌تی عێراق کرد‌و به
سه‌دان قه‌بزه چه‌ک له ڕێگه‌ی که‌سانێکی وه‌ک حامید به‌گی باوه‌جانی
و... گه‌یشته شوێنی مه‌به‌ستیان و له رێگه‌ی نوێنه‌رانی تایبه‌تیانه‌وه
که بۆ ئه‌و ئه‌رکه و به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و که‌ین و بهینه ده‌ست
نیشان کرابوون به کۆمه‌ڵه، گه‌یشت. ) .
چریکه فیداییهکانیش ده‌ڵێن: (حامد
بگ مزدوور رژیم بعث توسط پیشمرگان فدایی دستگیر شد. ... كومله باید به
خلق مبارز كرد‌و همه خلقهای مبارز ایران توضیح دهد كه چرا با مزدورانی
نظیر حامد بگ و....دست دوستی وهمكاری میدهد....، حامد محمد طاهر بگ
كلاشی معروف به حامد بگ از جانب شیخ عیزالدین بعنوان نماینده دفتر شیخ
و ... در منطقـه باوه جانی فعالیت داشته است از جانب دیگر تحت این سمت
با كومله همكاری بسیار نزدیك داشته است در جریان جنگ كامیاران تفنگچی
های حامد بگ به درخواست كومله تحت عنوان پیشمرگان كومله در جنگ
كامیاران شركت نمودند . حامد بگ به اعتراف خود در چند مورد اسلحه و
مهمات در اختیار كومله قرار داده ونظامیان و پاسدارهای دستگیر شده را
تحویل كومله میداده است .... ، ما نوار اعترافات حامد بگ را نیز منتشر
خواهیم نمود تا مردم خود قضاوت كنند چه كسانی در ظاهر علیه بعث شعار
میدهند و در عمل با كثیفترین مزدوران بعث عقد می‌بندند"
).
هه‌روه‌ها حیزبی دیموکرات باس له‌وه ده‌کات که له ڕێگه‌ی مه‌ریوانه‌وه
یارمه‌تییه‌کی بێشوماری به‌عسیه‌کان بۆ کۆمه‌ڵه چووه و هه‌ر له ڕێگه‌ی
به‌عسیشه‌وه پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه گوێزراونه‌وه بۆ ناوچه‌کانی (
سهلالی باوه‌جان و هه‌ورامان و شنۆ ) بۆ شه‌ڕی حیزبی دیموکرات .
کاک عه‌بدوڵڵای موهته‌دیش ده‌ڵێت :- (:"به‌عس دێموکراتی هانداوه بۆ
چوونه‌وه بۆ ئێران و به کۆمه‌ڵه‌شی ووت" ) .
بڕوانه ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه:
http://www.medyanews.com/?Page=Articles&cmd=4&id=2770&Lang=Ku
http://www.medyanews.com/?Page=Articles&cmd=4&id=2796&Lang=Ku
http://www.komala.org/kurdi/dberxaneh/2010/101206_HDKI.htm
واته حیزبی به‌عس هه‌ر کاتێک ویستبێتی ده‌رده‌سه‌ری بۆ کۆماری ئیسلامی
دروست بکات ئه‌وا ئه‌م حیزبانه‌ی ناردۆته‌وه بۆ ئێران و هه‌ر کاتێکیش
ویستبێتی شه‌ڕی کوردکوشتن هه‌بێت ئه‌وا هه‌م جێگه‌ی کوردکوشتنهکهی بۆ
دیاری کردوون و هه‌م هۆکاری هاتوچۆ و ئیمکاناتی چه‌ک و پاره‌شی بۆ
دابینکردوون (واته حیزبی به‌عس خاوه‌ن بڕیار بووه له‌سه‌ر ئه‌م
حیزبانه ) ، بێگومان خۆ حیزبی به‌عسیش بۆ خاتری چاوی ڕه‌شی کوردان
یارمه‌تی دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌ی نه‌داوه !
له کاتێکدا له هیچ کوردێک شاراوه نییه که دوژمنایه‌تی و دڕندایه‌تی
به‌عسیه‌کان گه‌یشتبوویه ئاستێک که هه‌ڕه‌شه‌ی له‌نێوبردنی ته‌واوه‌تی
کوردانیان ده‌کرد ، ئه‌م دڕندایه‌تییه گه‌یشتبوویه ئاستێک که هه‌تا
له شه‌ڕی 8 ساڵه‌ی ئێران و عێراقدا زۆرترین جینایه‌ت و دڕندایه‌تی
خۆیان به‌سه‌ر خه‌ڵکی سڤیلی شار و گونده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیشدا
هه‌ڵبڕێژن و به ده‌یان هه‌زاریان له ڕێگه‌ی موشه‌کی دوورهاوێژ و
فڕۆکه جه‌نگیه‌کانه‌وه بکوژن ( ئه‌مه جگه له کیمیابارانکردنی شاری
سه‌رده‌شت و ناوچه‌ی زه‌رده ) له کاتێکدا که ئه‌و خه‌ڵکه سڤیله ته‌واو
دژ به کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بوون ، به‌عسیه‌کان به جۆرێک له دژایه‌تیکردنی
کوردان‌دا قوڵ ببوونه‌وه که هه‌تا پاره‌ی ئه‌و گوللانهشیان له که‌سوکاری
ئه‌و کوردانه وه‌رده‌گرته‌وه که گولله‌بارانیان ده‌کردن ، وه‌حشیه‌تی
به‌عسیه‌کان گه‌یشتبوویه ئاستێک که هه‌تا ڕێگه‌یان نه‌ده‌دا هیچ شتێک
به ناوی کوردانه‌وه بکرێت له شاره‌کانی موسڵ و که‌رکوک و به زۆری
زۆرداریش ناسنامه‌ی عه‌ره‌بیان به‌سه‌ر کوردان‌دا ده‌سه‌پاند وه‌ک
گۆڕینی ناسنامه‌ی " ئێزدی و شه‌به‌ک و گه‌رگه‌ر " له کوردیه‌وه بۆ عه‌ره‌بی
و هه‌زاران تاوانی دیکه .
ئه‌گه‌ر ئه‌م کرده‌وانه مشتێک بێت له ده‌ریای تاوانی به‌عسیه‌کان ،
ئیتر ده‌بێت بۆ چ مه‌به‌ستێک هاوکاری دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌ی کردبێت ؟
ئایا داگیرکه‌ر هه‌بووه که به‌بێ مه‌رج هاوکاری گه‌لی داگیرکراو بکات
؟
داگیرکه‌ر کاتێک هاوکاریتان ده‌کات که مه‌رجه‌کانی بۆ به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن
، بێگومان ئه‌م هاوکارییه زۆره‌ی به‌عسیه‌کانیش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت
که زۆر به زیاده‌وه مهرجهکانیتان بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندووه و له
ڕێگه‌ی ئه‌و هاوکاریانهشهوه ته‌واو بێ ئیراده کراون و ئه‌و بێ
ئیرادهبوونهش به جۆرێک له ناختاندا چه‌که‌ره‌ی کردووه که مه‌رجی
هه‌ر لایه‌نێکی دیکه‌ش به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن له پێناوی هاوکاری
مادیدا ، که نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاویشی ڕه‌وشی ئیمڕۆتانه له
ئۆردوگاکاندا که له پێناوی هه‌ندێک کۆمه‌کی یه‌کێتی و پارتیدا هه‌موو
به‌هایه‌کی نه‌ته‌وایه‌تی بدۆڕێنن و چاوپۆشی له خوێنی سه‌دان کادرو
پێشمه‌رگه‌تان بکه‌ن و وڵاتێکیش فه‌رامۆش بکه‌ن بۆ کۆماری ئیسلامی
داگیرکه‌ر .
کورد ده‌ڵێت :- که‌رێک به پاره‌ی به‌فر بیکڕیت لافاو ده‌یبات .
حیزبه ئۆروگانشینکراوهکانیش به پاره و چه‌کی داگیرکه‌رێک به‌ڕێوه
چوون که هه‌موو میلله‌تی کوردی خه‌ڵتانی خوێن کرد بوو . ئه‌نجامی چاو
له دهستیتانه که چاره‌نوسی گه‌لتان به‌م ڕۆژه گه‌یاندووه و به
شێوه‌ی باڵنده‌یه‌کی له قهفهسکراو ئۆردوگانشین کراون ، ئه‌گه‌ر ئێوه
هه‌ر به چاو له ده‌ستی بمێننه‌وه ئه‌وا وازهێنانتان گه‌وره‌ترین
خزمه‌ته به نه‌ته‌وه‌که‌مان . هاوکاری وه‌رگرتن له داگیرکه‌ر
تێکشکاندنی خودی خۆتانی لێ شین ده‌بێت ، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌موو
ئۆردوگاکانیشتان پڕ بکه‌ن له پاره و چه‌کی داگیرکه‌ر ئه‌وا ئه‌نجامه‌که‌تان
هه‌ر هه‌ڵهاتنه و هه‌ر ئه‌وه‌یه که ئیمڕۆ هه‌تانه .
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
چوارتایی
|