چ ده‌بێت، ئه‌گه‌ر جیهان (به هۆی قه‌یرانی ئابووریه‌وه که تووشیی بووه) ته‌سلیمیی پێداگریه‌کانی کۆماریی ئیسلامی ئێران له‌مه‌ڕ به‌رنامه ناوه‌کیه‌کانی بێت؟!
ئه‌یوب ڕه‌حمانی
شۆڕشی دژه په‌هله‌وی و دژه ئه‌مریکایی ساڵی 79ی زایینی له ئێران و ڕوخانی نیزامی پاشایه‌تی له‌و وڵاته، شۆڕشێکی ڕه‌وا و به‌ر حه‌قی خه‌ڵکی ئێران به گشتیی و نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی ئه‌و وڵاته به تایبه‌تی بوو که پێشینه‌ێکی درێژتری هه‌بو له وه‌ی که دیاربوو. ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش که پێش له ڕوخانی نیزامی پاشایه‌تی خاوه‌نی چه‌ندین شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ربه‌خۆیی خوازی بوو، یه‌ک له‌و نه‌ته‌وانه بوو که هاوکات له گه‌ڵ باقی نه‌ته‌وه‌کانی تر له‌م شۆڕشه‌دا ڕۆڵی باڵای گێڕا و دوای ڕوخانی ڕژیم باشوری ڕۆژهه‌لات و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌وته ده‌ست خه‌ڵکی کوردستانه‌وه. پێش ڕوخانی محه‌مه‌د شا وا پێ ده‌چو که له ئێران سیستمێکی خه‌لکی و سێکولار و سوسیالیستی بێته سه‌ر کار، به‌ڵام هێزه چه‌په‌کان له‌و سه‌رده‌مه‌دا که زۆرترین کاریگه‌ریان له ڕوخانی ڕژیمی پاشایه‌تیدا هه‌بو خۆیان حه‌په‌سابون و ده‌سته‌وه‌ستان مابون. چوار ولاتی ڕۆژئاوایی واته فه‌ڕانسه و ئه‌مریکا و بریتانیا و ئاڵمان که ترسی ئه‌وه‌یان لێ نیشتبو ئێران دواێ شۆڕش بکه‌وێته ده‌ست کۆماره یه‌کگرتوه‌کانی شۆڕه‌ویه‌وه، ده‌سته‌وه‌ستان نه‌مان و پێش له ڕوخانی شا له کۆنفڕانسێکدا که له دورگه‌ی گوادلۆپ گرتیان و کۆنفڕانسه‌که هه‌ر به ناوی دورگه‌که‌شه‌وه ناوی ده‌رکرد، له سه‌ر ئه‌وه ساخ بونه‌وه، که پشتی خومه‌ینی که ئه‌وکات له تاراوگه ده‌ژیا به ته‌واوی هێزه‌وه بگرن و به ده‌سه‌ڵاتی بگه‌ێنن بۆ ئه‌وه‌ی که سیستمێکی ئیسلامی له ئیران دابمه‌زرینێت. ئه‌وان له‌م پشتیوانی کردنه له خومه‌ینی و به شه‌رتێکیش که ته‌نیا خومه‌ینی به ده‌سه‌ڵاتی بێ قه‌ید و شه‌رت به‌گات، به شێوه‌ێک که ته‌نیا ئه‌و قسه‌ی هه‌بێت، چه‌ند خاڵیان ده‌پێکا که دواتر دێمه‌وه سه‌ریان، به‌لام به زه‌روری ده‌زانم که له پێشدا رابردوویکی که‌سایه‌تی خومه‌ینی باس که‌م.
ناوی خومه‌ینی له ئابانی (گه‌ڵاڕێزانی) 1343ی هه‌تاوی واته مانگی نوڤێمبری 1964ی زایینی که‌وته سه‌ر زاری خه‌ڵکی ئێران، ئه‌گه‌ر چی بۆ عامه‌ی خه‌ڵکی کوردستان تا چه‌ند مانگ پێش سه‌رکه‌وتنی شۆڕش هه‌ر نامۆ بوو. هۆی ئه‌م ناو ده‌رکردنه‌ی خومه‌ینی ده‌گه‌راوه بۆ مانگێک پێشتر واته مێهری 1343ی هه‌تاوی یا ئۆکتۆبری 1964 که له مه‌جلیسی شۆڕای میللی ئێران یاساێک په‌سه‌ند کرا که به هۆی ئه‌و یاسایه، هه‌ر کاتیک موسته‌شاره نیزامی و ئه‌منیه‌تیه‌کانی ئه‌مریکایی و که‌س و کاره‌کانیان له ئێران توشی خه‌تا و تاوان ببونایه، ئێران بۆی نه‌بو که دادگاییان بکات، به‌ڵکو ده‌بو له ئه‌مریکا لێپرسینه‌وه‌یان له سه‌ر بکرایه. ئه‌وه بو که خومه‌ینی و چه‌ند مه‌لاێکی شیعه‌ی دیکه له دژی ئه‌و یاسایه که به یاسای کاپیتولاسیون ناوی ده‌رکرد، بڕیارنامه‌یکیان ده‌ر کرد و له زۆربه‌ی شاره گه‌وره‌کان بڵاویان کرده‌وه. مانگێک دوای په‌سه‌ند کرانی ئه‌و یاسایه، شا که ده‌یویست له چواری ئابان، 45ه‌مین ساڵڕۆژی له دایک بونی خۆی جێژنێکی گه‌وره وه‌ڕێ خات، بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌و یاسایه‌ش له بیر خه‌ڵک به‌رێته‌وه، هه‌واداره‌کانی خومه‌ینیش ڕێک له‌و ڕۆژه‌دا خه‌لکێکی زۆر کۆ ده‌که‌نه‌وه و خومه‌ینی له دژی ئه‌و یاسایه سوخه‌نڕانیان بۆ ده‌کات. 9 ڕۆژ دوای ئه‌و سوخه‌نڕانیه له 13ی ئابان 1343 به ده‌ستوری شا خومه‌ینی ده‌گرن و بۆ تورکیه‌ی ته‌بعید ده‌که‌ن. دوای ماوه‌ێک کوڕه گه‌وره‌که‌ی خومه‌ینیش به ناوی مسته‌فا ته‌بعید ده‌که‌ن بۆ لای باوکی له تورکیه. به هۆی ناڕه‌زایه‌تی چه‌ند مه‌لاێکی شیعه‌ی ناو ئیران و عێڕاق، دوای یازده مانگ خومه‌ینی له تورکیه‌وه ته‌بعید ده‌که‌ن بۆ نه‌جه‌ف له عێڕاق و 13 ساڵ له‌و وڵاته ده‌مێنێته‌وه و تا پێنج مانگ پێش شۆڕشی 1979 له عێڕاق ده‌مێنێته‌وه و دواتر فه‌ڕانسه‌ویه‌کان که ده‌یانزانی خه‌ڵکی ئێران ئایینین و خومه‌ینی باشترین که‌س بوو له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه که شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی ئێران و ده‌سه‌لاتی بده‌نه ده‌ست، بردیان بۆ لای خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی که کاری له سه‌ر بکه‌ن و ئاماده‌ی که‌ن بۆ گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌لات له ئێران. ئه‌و چه‌ند خاڵه‌ی که ڕۆژئاوایه‌کان به هاتنی خومه‌ینی ده‌یان توانی بیپێکن بریتی بون له‌مانه:
1. یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی ئێران له ده‌ست خه‌ڵک و چه‌په‌کان ده‌ر ده‌هێنرێت و ده‌درێته ده‌ست که‌سێکی خوازراوی ڕۆژئاوایه‌کانه‌وه و نفوزی کۆماره یه‌کگرتوه‌کانی شۆڕه‌وی که له ڕێگای حیزبی توده و یه‌ک دوو ڕێکخراوی چه‌پی دیکه‌ش ئیلقا ده‌کرا له ئێران که‌م ده‌کرێته‌وه یا به ته‌واوی بنبڕ ده‌کرێت. 2. دوهه‌م ئه‌وه‌ی که ئێران که به شێوه‌ی ئیسلامی بڕوات به ڕێوه، خۆ به خۆ نا بێته دۆستی شۆڕه‌وی و بگره ده‌بێته دوژمنیشی و ده‌که‌ونه ڕقه‌به‌رایه‌تی له دژی یه‌ک و ئه‌مه‌ش له کاتی شه‌ڕی سارددا به قازانجی ڕۆژئاوا ته‌واو ده‌بو! 3. سێهه‌م ئه‌وه‌ی که پشتیوانی له خومه‌ینیان به‌و قه‌ید و شه‌رتانه‌ش بستبوه‌وه که په‌یمانی 30 ساڵه‌ی نه‌وتی له گه‌ڵ شیرکه‌ته عه‌زیمه نه‌وتیه‌کان وه‌ک تۆتاڵ، شێل، بی پی، سینوک، ئو ئێم وی و هتد. به نرخی هه‌رزان ببه‌ستن و خومه‌ینیش به شه‌رتی گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات له‌و کاته‌دا هه‌مو شتێکی ئیمزا ده‌کرد و کردیش. له کۆتایی 30 ساڵه‌ی ئه‌و په‌یمان ئیمزا کردنانه‌ی خومه‌ینی هاوینی ئه‌مساڵ واته 2008 چه‌ندین شیرکه‌ت له‌وانه تۆتاڵ و شێل که ورده ورده په‌یمانه سی ساڵه‌که‌یان له گه‌ڵ ئێران ته‌واو دبیت و به تایبه‌ت تۆتال که له فازی 11ی پارسی باشور بۆ ته‌وسه‌عه‌ی مه‌یدانه‌کانی گاز تێده‌کۆشا، وازیان هێنا و سه‌رمایه‌گوزاریه‌کانیان به جێ هێشت. 4. چواره‌مین خاڵ بۆ به‌ده‌سه‌لات گه‌یاندنی خومه‌ینی هاتنه‌وه‌ی ڕۆژئاوایه‌کان و به تایبه‌ت ئه‌مریکا بو بۆ ئێران، که دواتر دێمه‌وه سه‌ری که خومه‌ینی له‌م خاڵه‌دا په‌یمان شکێنی کرد و هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه توشی شه‌ڕی 8 ساڵه‌ی عێڕاقیان کرد! 5. پێنجه‌مین خاڵ بۆ ڕۆژئاوایه‌کان کۆنتڕۆڵ و به ده‌سته‌وه گرتن شۆڕش بو که ئه‌گه‌ر که‌سێکی ده‌ست نیشانده‌ی خۆیان وه‌ک خومه‌ینی بێننه سه‌ر کار ئه‌وا له ڕێگه‌ی ئه‌مه‌وه شۆڕشیشیان گرتۆته ده‌ست خۆیان و ناوچه‌که‌شیان هادیئ و ئارام کردۆته‌وه، که ئێمه شاهیدی پێچه‌وانه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته بوین و دیمان که له‌و ڕۆژه‌وه‌ی که خومه‌ینی و کۆماری ئیسلامی له ئێران به ده‌سه‌لات گه‌یشتون تا به ئه‌مڕۆ، نه ته‌نیا ناوچه‌که ئارامتر نه بۆته‌وه، به‌ڵکو نائارامیه‌که له ئیران واوه تر چوه و ئه‌مڕۆکه به هۆی فه‌رمانی جیهاد یا خۆ سدوری شۆڕشی ئیسلامی له لایه‌ن خومه‌ینیه‌وه، زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامی و غه‌یره ئیسلامیش ئاڵۆز بوه، به شێوه‌ێک که ئه‌مریکایه‌کان بۆ ئارام کردنه‌وه و بو ده‌ست به سه‌ر چاڵه نه‌وتیه‌کاندا گرتن، شیعاری دژه تێرۆریزمیان به‌رز کردۆته‌وه و به‌م به‌هانه‌یشه‌وه له ناوچه‌که بوونیان هه‌یه. پاش به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی خومه‌ینی و په‌سه‌ند کرانی کۆماری ئیسلامی له ئیران له دوازده‌ی فه‌روه‌ردینی (خاکه‌لێوه‌ی) 1358ی هه‌تاوی، ئیتر دواتر کاتی پاکسازی هات و ئیسلامیه‌کان که‌وتنه کۆ کردنه‌وه‌ی چه‌په‌کان و ڕۆشنبیران و هه‌رچی ئه‌وه‌ی که به دژی خۆیانیان ده‌زانی، که باس کردنی ده‌بێته هۆی درێژ بونه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته و بۆیه خۆی لێ ده‌بوێرم. دواتر کۆماری تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوی ئیسلامی به ڕێبه‌ری خومه‌ینی که ئیحساساتی گۆیا "شۆڕشگێڕانه" گرتبونی پشتی له هێندێک له خاڵه‌کانی که له پاریس ئیمزای کردبو، کرد و هه‌مو وڵاتانی غه‌یره موسوڵمان و به تایبه‌ت ئه‌مریکا و ئیسڕائیل و شۆڕه‌وی به دوژمنی خۆیان ناسی و خومه‌ینی ناوی شه‌یتانی لێنان، به جۆرێک که له ڕێکه‌وتی 13ی ئابانی (گه‌ڵاڕێزان) 1358 (4ی نۆڤێمبری 1979) کۆمه‌ڵێک پاسدار و به‌سیجی به ناوی خوێندکارانی په‌یڕه‌وی خه‌تی خومه‌ینی سه‌فاڕه‌تی ئه‌مریکا له تارانیان گرته ده‌ست خۆیان و داگیریان کرد. ئه‌م کاره که له دژی هه‌مو عورف و عاده‌تێکی نێو نه‌ته‌وه‌یی بو و شۆڕای ئه‌منیه‌ت ئیرانیان له‌سه‌ری مه‌حکوم کرد و دو بڕیارنامه‌شیان له سه‌ری ده‌رکرد، دوای 444 ڕۆژ گیراوه ئه‌مریکایه‌کان که 66 که‌س بون له لایه‌ن حکومه‌تی ئێرانه‌وه به‌ربون و ئه‌مریکاش به شوێن تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌وه بو. ئه‌وه بو که ئه‌مریکا عێڕاقی تیژ کرد که خوزستان داگیر بکات و له مانگی شه‌هریوه‌ری (خه‌رمانان) 1359ی هه‌تاوی (مانگی سێپتامبری 1980) عێڕاق هێڕشێکی کتوپڕی کرده سه‌ر خوزستان و داگیری کرد، که ئه‌مه بو به ده‌ستپێکی شه‌ڕێکی 8 ساڵه که له موردادی 1367ی هه‌تاوی (ئاگوستی 1988) و به ڕاگه‌یاندنی خواردنه‌وه‌ی جامی زه‌هر له لایه‌ن خومه‌ینیه‌وه ئاگربه‌ست کرا و دواتر دیله‌کان گۆڕدرانه‌وه و له به‌ینی دو وڵاته‌که‌دا ئاشتی به‌ر پا بو. که‌متر له چوار مانگ دوای په‌سه‌ند کرانی کۆماری ئیسلامی ئێران و پێش ده‌ستپێکردنی شه‌ڕی عێڕاق، نۆره‌ی داگیر کردنی کوردستان و سه‌رکوتی ئازادیخوازانی ئه‌و هه‌رێمه هاتبو که له 28ی موردادی (گه‌لاوێژی) 1358 (19ی ئاگوستی 1979) به ده‌ستوری خومه‌ینی و به ناوی له ناو بردنی قافله‌ی کوردستان هێرشێکی هه‌مه لایه‌نه کرایه سه‌ر خه‌ڵکی کورد و به ناوی ئیسلام هه‌ر چی کوردیشیان بگرتایه ده‌یان وت ئه‌مه کورد و سوننه‌یه و نه‌جسه و تیربارانیان ده‌کرد. دیاره هێڕشی پاسدار و به‌سیجه‌کانی کۆماری ئیسلامی له گه‌ڵ پارێزگاری و به‌ربه‌ره‌کانێی خه‌ڵکی کوردستان روبه‌ڕو بووه که ئه‌گه‌ر چی باشوری ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دوای چه‌ند ساڵ پارێزگاری له خۆی به ته‌واوی که‌وتنه ده‌ست ڕژیمه‌وه، به‌ڵام شۆڕشی گه‌لی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له پاڵ سێ پارچه‌که‌ی دیکه‌ی کوردستاندا و به موازاتی ئه‌وان به تۆزێک پاسیڤیه‌وه درێژه‌ی بو و له داهاتوشدا هه‌ر ده‌مێنێت. دیاره ئه‌م باسه‌ش هه‌م دور و دریژه و هه‌م به بابه‌ته‌که زۆر مه‌ربوت نیه بۆیه درێژه به‌مه‌ش ناده‌م و هه‌ر به‌م ئیشاره کورته ئیکتیفا ده‌که‌م.
ئه‌مڕۆکه دوی 29 ساڵ ده‌سه‌ڵاتداری کۆماری ئیسلامی ئێران، چ له کاتی خومه‌ینیدا و چ له کاتی عه‌لی خامه‌نه‌یی دا بۆ هه‌مو خه‌ڵکی جیهان ده‌رکه‌وتوه که ئه‌و ڕژیمه، ڕژیمێکی دواکه‌وتو، نا لایه‌ق، دژه مرۆڤایه‌تی و دژه ئازادی و دژی هه‌مو جۆره ده‌ستکه‌وتیکی ئیسانیه و له‌م 29 ساله‌شدا بێجگه له سه‌رکوتی خه‌ڵکانی ئازادیخوازی ناوخۆیی و به ته‌یبه‌ت ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به شوێن به جی هێنانی فه‌رمانی جیهاده‌که‌ی خومه‌ینی واته سادر کردنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ هه‌مو جیهانه. کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌گه‌ر چی له بواری سادر کردن و زیندو کردنه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی له چه‌ند وڵاتی دیکه‌ی وه‌ک فه‌له‌ستین، لوبنان، باشوری عێڕاق، پاکستان، ئه‌فغانستان، ئه‌ندۆنزی، وڵاتانی تازه سه‌ربه‌خۆی ڕوسیه، چێچن، بۆسنی و هتد تا حدودێک ده‌ستکه‌وتی هه‌بوه و به‌م کارانه‌شی جیهانی ئاڵۆزتر کردوه، به‌لام ئه‌م سادر کردنانه به نرخی فه‌قیری و هه‌ژاری و داڕمانی ئابوری ناوخۆیی ئێران ته‌واو بوه. ئه‌مڕۆکه ده‌بینین که له ناوخۆی ئێران، به هۆی نه‌داری و هه‌ژاری خه‌ڵک، شاهیدی هاتنه خواره‌وه‌ی خه‌تی هه‌ژاری، ئیعتیاد به ماده سڕکه‌ره‌کان، بێ‌کاری زیاده له حه‌د، له‌شفڕۆشی، دزی، گه‌نده‌ڵی ئیداری، ته‌زویر، و هتد. له ناوخۆدا بێداد ده‌کات و زۆربه‌ی خه‌ڵک به ئاخری خه‌ت گه‌ییون، به‌لام له ترسی گرتن و سزای سێداره‌ی به‌کۆمه‌ڵ له ناوه‌ڕاستی شاره‌کان خه‌ڵک جاریکه هه‌ر وا دریژه به‌و ژیانه نه‌گبه‌ته ده‌ده‌ن.
هه‌ر وه‌ک ئاگادارین کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ په‌ره پێدان به ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی خۆی و بۆ سه‌رکوتی خه‌ڵکی ناوخۆ و بۆ مانه‌وه له ده‌سه‌ڵاتدا و بۆ به‌ربه‌ره‌کانێ له گه‌ڵ زلهێزه‌کانی جیهان و له هه‌موی گرنگتر بۆ په‌ره‌پیدانی کۆماری ئیسلامی له جیهان، به شوێن پیتاندنی یۆرانیۆم و گرتنه ده‌ستی زانستی ناوه‌کی و له‌م ڕێگایه‌شه‌وه به شوێن دروست کردنی بۆمبی ناوه‌کیه‌وه‌یه. کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌زانێت و پێیشی وایه که به ده‌ست هینانی بۆمبی ناوه‌کی به مانای به‌رابه‌ر بون له گه‌ڵ هه‌مو ئه‌و ولاتانه ده‌بیت که خاوه‌نی ئه‌و بۆمبه‌ن و ئه‌وجار له هیچ هه‌ڕه‌شه‌ێکی ده‌ره‌کی ناترسێت و هه‌ر جۆره هه‌ڕه‌شه‌ێکی ناوخۆییش به دڕندانه ترین شێوه سه‌رکوت ده‌کات و پایه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ڕزیو و دواکه‌وتوویی خۆی زیاتر قایم ده‌کات و 70 میلیون خه‌ڵکی ئێران له زیندانێکی گه‌وره له چوارچێوه‌ی مه‌رزه‌کانی ئیران به کوردستانیشه‌وه سجن ده‌کات و هه‌ر جۆره ده‌نگێکی ناڕه‌زایه‌تی و ئازادیخوازی له نوتفه‌دا خه‌فه ده‌کات.
بێجگه له‌مانه سادر کردنی کۆماری ئیسلامی به باقی وڵاتانی جیهان درێژه پێ ده‌دات و ئه‌مه‌ش به مانای پاریزگاری وڵاتانی ده‌سمایه‌داری و ڕۆژئاواییه که هه‌ر ئێستاکه جوڵانه‌وه ئیسلامیه‌کانیان به تێرۆریست ناوزه‌د کردوه و ئاکامی درێژه پێدان به‌و سیاسه‌ته‌ش ده‌ست پێ کردنی شه‌ڕی چواره‌می جیهانیه (شه‌ڕی سارد به شه‌ڕی سێهه‌می جیهان ناوی ده‌رکرد). به پێی هه‌مو لێکۆڵینه‌وه‌کان جیهان به‌رگه‌ی شه‌ڕی چواره‌می جیهانی ناگرێت و ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و شه‌ڕه ده‌ست پێ بکات، ئه‌مه به‌مانای له ناو چونی مرۆڤایه‌تی و بگره له ناو چونی عه‌رزیشه واته کوژانه‌وه‌ی ژیان له سه‌ر عه‌رز، له ناو چونی عه‌رزیش ڕه‌نگه ببێته هۆی له ناو چونی نه‌زمی زه‌وی به ده‌وری خۆردا و نه‌زمی سه‌یاره‌کانی دیکه‌ی ده‌وری خۆر. ئه‌م یه‌که‌ی دووهه‌میان ئه‌گه‌ر چی ئیسبات کراو و عیلمی نیه، به‌ڵام پێده‌چێت وابێت!!
که‌واته کۆماری ئیسلامی به چه‌کی ناوه‌کیه‌وه، گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه بۆ به‌شه‌ری ئه‌مڕۆکه و ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌وه ڕوبدات، واته کۆماری ئیسلامی ده‌ستی به چه‌کی ناوه‌کی بگات، ئه‌وه ئیتر ده‌بێت ماتڵی شه‌ڕی باشور و باکور یا خۆ به‌ر پا بونه‌وه‌ی شه‌ڕه سه‌لیبیه‌کان بین. ((شه‌ڕه سه‌لیبیه‌کان که له ساڵی 1095ی زایینی به ده‌ستوری پاپ ئورینی دووهه‌م له دژی عوسمانلیه‌کان و موسوڵمانه‌کان بۆ گرتنه ده‌ستی ئورشه‌لیم سه‌ری گرت، سه‌رجه‌م 8 شه‌ڕ بون که له به‌ینی مه‌سیحیه‌کانی ئوروپا و موسوڵمانه‌کانی ئاسیا ڕوی دا. له‌م 8 شه‌ڕه‌دا ئوروپایه‌کان ته‌نیا له شه‌ڕی یه‌که‌مدا سه‌رکه‌وتو بون و 7 شه‌ڕه‌که‌ی دیکه‌یان به موسوڵمانه‌کان دۆراند)) ئێران به ته‌مایه به دروست کردنی بۆمبی ناوه‌کی ئیسرائیل له به‌ین به‌رێت و ئه‌م شیعاره خۆی له خۆیدا یه‌عنی ده‌ست پێ کردنه‌وه‌ی شه‌ڕه سه‌لیبیه‌کان بۆ گرتنه‌وه‌ی ئورشه‌لیم یا به قه‌ولی موسوڵمانه‌کان بیت الموقه‌ده‌س. ئه‌م شه‌ڕه ئه‌گه‌ر بیت و سه‌ر بگرێت و ئێرانیش چه‌کی ناوه‌کی هه‌بێت، ده‌بێته شه‌ڕی نه‌مان. له شه‌ڕی جیهانی چواره‌مدا ئیسلام له دژی مه‌سیح و یه‌هود و باقی ئایینه‌کانیتر ده‌وه‌ستێته‌وه و مادام چه‌کی ناوه‌کیش له ئارادا بێت، هیچکام له لایه‌نه‌کان بره‌وه‌ی مه‌یدان نابن، به‌ڵکو مرۆڤایه‌تی ده‌یدۆڕێنێت!!
له لایکی دیکه‌وه موسوڵمانه‌کانیش به هاتن و هێڕشی نیزامی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی بۆ ئاسیا و حزوری نیزامی ئه‌وان له زۆربه‌ی وڵاتانی موسوڵمانی جیهان، به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر خۆیان و ئایینه‌که‌یان ده‌زانن، که‌واته وا پێ ده‌چێت که شه‌ڕی چواره‌م شه‌ڕێکی ناگوریز بێت که خۆ لێ لادانی مومکین نه‌بێت و له هه‌ر حاڵه‌ت دا ڕو بدات، بۆیه پێویسته که مرۆڤایه‌تی له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که دژی دروست کردنی بۆمبی ناوه‌کی له لایه‌ن ئێرانه‌وه بیت، هاوکات له دژی هه‌ر جۆره شه‌ڕێک و به تایبه‌ت شه‌ڕی ئایینی بێت که له داهاتودا ڕوبدات!
10ی خه‌زه‌ڵوه‌ری (گه‌ڵاڕێزانی) 2708
|