١\٣\٢٠١١
چیدی ماوه بۆ
گوتن؟!

شوان حه‌سه‌ن
له رووی سیاسییه‌وه هه‌رچی هه‌بوو له فه‌رهه‌نگی وشه گوترا.
کامیراکان و مۆبایله‌کان وێنه‌کان و گرته ڤیدیۆیه‌کانی خۆیان گرت.
شاهیده‌کان هه‌موو شتێکیان بۆ گێڕاینه‌وه. بیست ساڵه‌ی حوکمڕانییتان
هه‌موو شتێکی خۆی گوت. هه‌تا جاش و فایلداره‌کانیش له‌سه‌ر ئێوه قسه‌ی
خۆیان کرد. ده‌بێ چی مابێ بۆ گووتن.
میله‌تێک به ئاشکرا ئێوه‌ی ناوێ ئه‌ویش هه‌ر له قسه‌کانی خۆتان
دیاره که ده‌ڵێن: میله‌تێکی سه‌یره هه‌رچی بۆ بکه‌ی نه رازی ده‌بێ
و نه ده‌یپارێزی. هه‌رچه‌نده راستییه‌که‌ی ده‌زانن که خه‌ڵک به هه‌موو
شێوه‌یه‌ک نه ئێوه و نه کاره‌کانتانیانی ده‌وێ. به‌س ده‌بێ ئێوه‌ش
چه‌ند قسه‌یه‌کتان هه‌بێ بۆ گوتن ئه‌دی ئه‌و هه‌موو که‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنانه‌ی
که هه‌تانه که هه‌ر به خۆتانه‌وه جوانه.. کێ بێ قسه‌ی تێدا بکا.
دز شه‌رم ناکا.. تاڵانکه‌ر سه‌ربه‌رزه. میلان کوندیرا ده‌ڵێ
ده‌به‌نگیی مرۆڤ له‌وه‌دایه که پاساو بۆ هه‌موو شتێک بهێنێته‌وه.
ساخته له‌و ناوچه‌یه به گشتیی، ئا ببوورن ده‌سه‌ڵاتی کوردی له که‌س
ناچێ و ئه‌زمونێکی ده‌گمه‌نه. ئه‌وه ننییه گه‌شتیاران شاگه‌شکه
ده‌بن که دێنه کوردستان، ده‌زانن وه‌زیری ناوخۆی میسریش زۆری پێ‌ناخۆش
بوو بڵێن میسر له تونس ده‌چێ. سه‌یره ده‌بێ تونس بۆ ئاوا ناشیرن و
دزێو بێ؟ ده‌نا لێره زیاتر به وڵاتی گه‌شتیاران ناسراوه. سه‌یره هه‌رێمه
به‌دبه‌خته‌که‌ی منیش رازی نییه بڵێ کودستان له تونس ده‌چێ؟
ساخته له هه‌رێمه‌که‌ی من.. قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌کا و پێده‌که‌نی و
مۆنیکا داژوا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ترسێ به به‌رده‌وامیی جلوبه‌رگی جه‌نگی
له‌به‌ره و.....، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بزر نه‌کا له رۆناکیی قژی خۆی بۆیاغ
ده‌کا.....
ئه‌رێ خه‌لکینه بۆ قسه ناکه‌ن...؟ له چی ده‌ترسن ده‌سه‌ڵات ناتان
بینێ؟ له‌وانه‌یه بڵێن به‌ڵگه... بڕۆ سه‌یری گرتکه ڤیدیۆیه‌که‌ی گه‌رمیانی
دوازده ساڵ بکه، ئه‌و منداڵه ئه‌گه‌ر به‌رده‌که‌ی ده‌ستی بگه‌یشتبایه
سه‌ر ئه‌و باڵه‌خانه به‌رزه، ئه‌وه دڵنیا بن باڵدار نه‌ده‌ما له
ئاسمانی ئه‌و شاره.
پاساوچیه‌کان ده‌ڵێن کاته‌که‌ی له‌بار نییه؟ به‌ڵێ راسته بۆ
گه‌نده‌ڵیی و نایه‌کسانیی و ... و ... و ... و بۆ هه‌موو
قێزه‌وه‌نییه‌کانی وان له باره.
ئه‌دی بۆ له‌باره له سه‌ر بچووکترین شت ئێوه بڕیاری شه‌ڕی ناو خۆ
ده‌ده‌ن.. بۆ؟
ببوورن خه‌لکی زاخۆ ببوورن که (ئیبراهیم خه‌لیل)تان گرت ئێمه هیچمان
نه‌کرد.
ببوورن هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان ببوورن که (مۆمینت)ه‌که‌تان سوتاند
بمانبوورن پشتیوانییمان نه‌کردن.
که‌لار و رانیه بمانبوورن له‌گه‌ڵ داوایه‌کانتان نه‌هاتینه ده‌نگ.
له‌و کاتانه بوو خه‌ونی ده‌وله‌تی کوردی و ترسی ناحه‌زان و ئاسایشی
نه‌ته‌وه‌یی و ... و چه‌ندان شتی‌تر و ماندووبوونی خه‌لک له شه‌ڕ. ئاخر
منیش پاساو نایه‌نمه‌وه له گه‌رمه‌ی براکوژیی خه‌لکه‌که هێنده
ماندوو بوو ده‌یانگوت به‌س شه‌ڕ مه‌که‌ن هیچمان ناوێ.
ئازیزان ئێمه ده‌کرێ بڵێین هه‌ندێک شتمان ده‌زانی هه‌ر بۆیه‌ش چه‌کمان
فڕێ‌دا. به‌س ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له گه‌رمه‌ی ناخۆشییه‌کان گه‌رایان
داده‌نا...
به سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ناڵێم ببوورن ده‌ڵێم به دڵ و گیان
له‌گه‌ڵتانین و خۆشمان ده‌وێن. هه‌قی خۆتانه نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که
قوربانییتان زۆر داوه که ئه‌وه جێگه‌ی گومان نییه به‌لکو مرۆڤن و
ده‌بێ له پێداویستیه مرۆییه‌کان بێبه‌ش نه‌بن...
سلێمانی له دووئیدارییه‌وه - به داخه‌وه وایان کرد بڵێین سه‌د
خۆزگه‌م به دوو ئیداره، ئه‌وه‌ش کردار - ده‌بێ به دوو حکومه‌تی
درۆ.. له گه‌مه‌یه‌کی ترسناک وێران ده‌بێ.. یه‌کێتییه‌ک بودجه‌که‌ی
وه‌رده‌گرێ و ده‌سه‌لاتی نییه.. گۆڕانێک گوایه بودجه‌ی نییه و شه‌قامی
له‌گه‌ڵه، له‌و لا پارتی که ده‌سه‌لات و بودجه گه‌وره‌که‌ی له
ده‌سته نه‌ک هه‌ر سه‌یرکه‌ره به‌ڵکو ده‌یه‌وێ له درزی تێکشکانی ئه‌و
دوو هێزه بێته ژووره‌وه. زه‌ره‌رمه‌ندی گه‌وره‌ش له‌و ناوه خه‌لک و
ناوچه‌که‌یه که ده‌ستی خزمه‌تگوزاریی پێڕاناگا. ئه‌رێ ئه‌وه
ململانێیه یا کوشتنی هاوڵاتی و وێرانکردنی ناوچه‌که؟
دوا قسه‌م، ئه‌و خه‌لکه‌ی له پایته‌خته‌کانی ناوچه‌که هاتنه سه‌ر
شه‌قام به لایه‌نگرانی ده‌سه‌ڵات له قه‌ڵه‌مدران. بۆ ئه‌وه‌ی له
ئه‌زموونه‌که‌ی ناوچه‌که بچین با ئه‌و راستییه‌کان نه شێوێنین..
تکایه با دوور نه‌که‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر خه‌لک هیچ نه‌کا.. ته‌نیا
ده‌ستخۆشیی له خۆپیشانده‌ران بکا و داواکارییه‌کانیان به ره‌وا
بزانێ.. ئه‌وه زۆر کراوه.
ماڵپه‌ڕی
شوان حه‌سه‌ن
|