په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٧\١١\٢٠١٦

جیهانێکی بێ جێگرەوە؟


تاڤگە سابیر       


من وەك کەسێك سەر بە کۆمەڵەیەکم ، کە قوربانی دامودەستگاکانی بنەماڵی بارزانین وە خاوەنی تراژیدیای تیرۆری رۆژنامەنوس و شکاندنی کەرامەتی تاکی کۆمەڵگەیەکم ئەوانەی ئەم کارە دەکەن بێحورمەتی دەکەن بە ئەزموونی هەموو ئەو میللەت وئینسانانەی ، کە قوربانی تیرۆریزمن لەوانە خودی تیرۆریزمی پارتی ، ئەوانەی ئەمڕۆ تیرۆری رۆژنامەنوس و شکاندنی کەرامەتی تاك بە خاڵی وەرچەرخاندنی مێژوویی لەقەڵەمدەدەن وێرای ئەوەی ، کە هیچ ناڵێن جگەلە دووبارەکردنەوەی بەیتوبالۆرەکانی ئیمپریالیزمی پارتی و هەلەقەو مەلەقەکانی پارتی و کەسانی گوایا "پسپۆر" لە بواری تیرۆریزمدا بێ مۆراڵیش دەنوێنن بەرانبەر بە ئەزموونی تاڵی میللەتێك لەگەڵ تیرۆریزمدا چەندە کارەساتە ، کە بخوێنینەوە ببینین ، کە چۆن بەناو سەرکردەی پارتی وە چەند بەناو سیاسەتمەدارێکی پارتی و یەك دوو رۆژنامەی بە ناوی حیزبەکەیان لە سەر ووتارەکانیاندا و چەند تاریکبینێك (بەناو ڕۆشنبیر) باس لەوەبکەن ،کە ڕوودواێکە مێژوو دابەشدەکا بۆ پێشخۆی و دوای خۆی میللەتێك ، کە خاوەنی ترادژادێك تیرۆریزمە لەلووتکەدا چۆن واباسی مێژوو و تیرۆریزمدەکا ،عەدەمیەتی ئەم سەردەمە نەیتوانیوە توانای عەقڵ مندا بکوژێ و ئەو ڕاستیە نەبینم ،کە بەلاشەی پارتیکدا خوێن هاتوچۆدەکا و، بەلاشە منداڵێکی کورد و جوتیارێکی کوردیشدا خوێن هاتوچۆدەکا، خوێنی ئەندامی پارتییەك بەهادارترنیە لە خوێنی رۆژنامەنوسێك یان منداڵێکی کورد.


ئەمە چ کۆمەڵگەکە کە پەنا بۆ یاسای بنەماڵی بارزانی دامودەزگاکەنیان ببا بڕیار دەدا پەلاماری فڵانە کەس بداو ئینجا لیستی ئەو کەسانە ئامادەبکات ، کە دەبێت لێیانبدا ؟ ئەمە چ جیهانێکە دامودەزگایەکی سەربازی بەهەر چوارلادا ناوی ئەو کەسایەتیانەو ئەو ڕێکخراوی مەدەنی و سیاسیانە بڵاو دەکاتەوە ، کە دەبێت تەوقبکرێن، دادگای بکرێن، بێئەوەی ئەوزیەتی ئەوە بەرخۆبدا بەڵگەیەکمان بخاتە بەردەم لەمەڕ بونیانەوە، کەچی هەمومان بێدەنگین؟ ئەمە چ جیهانێکە کەتێیدا بەهاو سیاسەت و گوتاری بێپرس و بێچەندو چوون قبوڵ دەکرێت؟ ئەمە چ جیهانێکە کوشتنی منداڵ و تیرۆر کردنی رۆژنامەنوس زەرەرو زیانێکی مەبەست نەبووە لەقەڵەم دەدرێن؟ ئەمە چ جیهانێکە تێیدا مرۆڤ وا خەساوە ناتوانێ پرسیار بکات ، گومان بکات ، توڕەبێت و بڵێت ئەم ناعەدالەتیە بۆ؟ ناتوانێ ئەلتەرتیڤێکی دی لە سیاسەت ، لەکلتور، لە جیهانبینی بخوڵقێنێ؟ ئەمە چ جیهانێکە تێیدا لەسەر سفرەی خواردن و عەیش و نوش سەیری مەرگی منداڵێك یان رۆژنامەنوس دەکەین بەردەوام دەبین لە خواردن و خواردنەوە وەك ئەوەی هیچ ڕووینەدابێت؟ ئەمە چ دنیایەکە ، ناپرسین چی دەگوزەرێ و بۆ؟ ئەمە چ عەقڵانیەتێکە حوکمی دەکاو بەهانە دادەتاشێ بۆ ئەم هەموو زوڵم ناعەدالەتیەی ، کە هەموو سەعاتێ لە کوردستان ڕوو دەدەن؟ ئایا عەقڵ لێپرسراوە یا ناعەقڵ لەم جیهانە ، کەخۆی وەك " باشترین جیهانێك کەشیاوە" دەخاتە ڕوو؟

ئەم پرسیارانەو دەیەها پرسیاری دی دەبێت ویژدانی ئەوانەمان ، کە دەمانەوێت مرۆڤ بین لە جۆرێکی دی بوروژێنێ ، مرۆڤێك لەنێوان مرۆڤ و خوادا، بەڵام سەرەتا دەبێت ئازادبین و دنیا ڕووتبکەینەوە لەو هەموو بەرگ و پەلاسە درۆینەی ، کە بوی دووراوە، ڕووتیبکەینەوە لەو هەموو هالە پیرۆزییەی ، کە بەدەوریدا کێشراوە، ئەو هەموو دیوارو حەسارەی ، کە گووتارەکان بۆیان دروستکردووە، دەبێت بیڕوخێنین بۆ ئەوەی بیبیننی وەك ئەوەی ، کە هەیە ، کە هیچ نیە جگەلە جیهانێك پڕ لە عەدەمیەت، پڕ لە ناعەدالەتی پڕ لە ڕیاکاری و بێباکی و تاوان و تاوان ، جیهانێك پڕ لە بێئیمانی لە بەرگی ئیماندا پڕ لە درۆ لە بەرگی حەقیقەتدا ، پڕ لە گەمژەیی و بیرنەکردنەوە لە بەرگی عەقڵ و زانستدا پڕ لە تاوان دژ بە مرۆڤ بە ناوی ئازادی مرۆڤەوە ، پڕ لەهەمەجیەت بەناوی شارستانیبوونەوە ،پڕ لەڕیاکاری بەناوی سەربەخۆبوونەوە، پڕ لەستەمکاری بەناوی دیموکراسیەوە، پڕ لەمێگەل بەناوی تاکگەراییەوە.

جیهانێك ، کە کۆیلەکان حوکمیدەکەن ، کۆمەڵانی خەڵك حوکمیدەکەن ، بەڵام بەناوی سەروەرەکانەوە جیهانێك ، کە لەمێژە ئەخڵاقی سەروەرو جوامێری سەروەرانەی تیرۆرکردووەو ئەوەی ماوەتەوە فڕت و فێڵ و فێڵبازی عەندەکانە ، جیهانێك ، کە هەموو شت تێیدا ڕەوایە ، کوشتنی دیل و داکەندنی سەعات و زنجیرو پێڵاوی کەسی کوژراو شەقامدا ، کوشتنی منداڵانی کورد ،هەموو شت ڕەوایە ، گەمژەیی و بێباکی و بێویژدانی و بێعەقڵی و فێڵ و درۆو کوشتن ، بەڵام هەر هەموو لە ژێر ناوی جیاوازبووندا ، تەکە کەسی بووندا ، لە ژێر ناوی کلتوردا، بەها موقەدەسەکاندا، لەژێر ناوی مۆدێرنبووندا، بنەڕەتخوازبووندا، کوشتنی عوقڵ نەناوی خوداوە ، کە خۆی خودا هیچ نیە جگە لە عەقڵ پەروەردەکردنی ڕیاکاری بەناوی ئیمانەوە، کە ئیمان هیچ نیە جگەلە ئامێزگرتنی حەقیقەت، بوونبەعەبدی بتەکان، بتی بازاڕ، بتی نەتەوە، بتی ئایدیۆلۆژیا، بتی شارستانێتی ، بتی کلتوور ، بتی ئایینی.


ئەمڕۆ ئێمە لە جیهانێکدا دەژین ، کەچەند داموودەزگایەك و ژمارەیە لە کۆمپانیاکان و ژمارەیەك گەلحۆ بەناوی سیاسەتمەدارەوە بڕیاردەدەن چۆن بژین ، چۆن بیربکەینەوەو بیر لەچی بکەینەوە چی بپۆشین و باوەڕمان بەچی بێت ، ئەولەوەیاتەکانی ژیانمان کامانەبن؟ کام کتێب بخوێنینەوە؟ کام بەها بەپیرۆز لە قەڵەم بدەین؟ هەر خۆشیان بڕیار دەدەن کێ تیرۆریستە؟ کێ مەدەنیە؟ کێ دیموکراتە ؟ کێ توڕەیەو کێ سالمە؟ کێ خاوەنی بەهایەو کێ شوێنی مەترسییەو کێ دەبێت بژێت و کێ دەبێت بکوژرێت؟ !! کۆمەڵێ کۆمپانیاو حیزب بڕیاردەدەن مەۆڤ بوون یەعنی چی؟ مرۆڤی چاك کێیە و خراپ کێیە، کام خودایە دەتوانین بپەرستین ، نەفرەت لەکام خودایە بکەین، کام ئایین مەدەنیەو کامەی دی دەبێت سەنگەساربکرێت.

 

ماڵپەڕی تاڤگە سابیر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک