١٤\١٢\٢٠٢٠
جیهان لە ئاستانەی
داڕووخاندا!

هەورامان عەلی
قەیرانی ئابووری جیهان زۆر لەوە گەورەترە، ئابووریناسەکان پێشبینیان
دەکرد.سەدە و نیوێك له مهوبهر مارکس لهسهر بناغهی ئهو لێکۆلینهوهو
تێز زانستیانهی لهسهر ڕژێمی سهرمایهداری گهشهکردووی سهردهمی
خۆی دایڕشتبوو، ڕایگهیاند که: ئهو رژێمه
تازهیهش له سهر بناغهی کۆیلهتی مرۆڤ دامهزراوه و درێژکراوهی
رژێمه چهوسێنهرهکانی پێش خۆیهتی و نهک ههر ناتوانێت وهڵامی
نیاز و خولیا ههمیشهیهکانی مرۆڤایهتی بۆ ئازادی و یهکسانی و دادپهروهی
کۆمهڵایهتی بداتهوه ، بهلکه خودی ئهم پهیوهندیه سیاسی و کۆمهڵایهتی
و ئابوریانه سهرچاوهی بهدبهختی مرۆڤ و قوڵکردنهوهی ههرچی
زیاتری قڵشت و جیاوازیه چینایهتهکانی کۆمهڵگای مرۆڤایهتی یه . ئهو
بهشێوهیهکی زانستی سهلماندی مادام ئامانجی بهرههم هێنان له
ڕژێمی سهرمایهداریدا ،نهک وهلام دانهوه به پێداویستیه بنەڕەتیەکانی
ژیانی ڕۆژانهی مرۆڤایهتی ، بهڵکه قازانج و سود و کهڵهکهی سهرمایهیه،
کۆمهڵگەی مرۆڤایهتی ڕووهو ههلومهرجێک مل دهنێت، کهتێیدا تادێت
ههژارهکان ههژارتر دهبن و دهولهمهندهکانیش دهولهمهندتر.
میکانیزمهکانی بهرههم هێنان و یاساکانی بازاڕ به جۆرێکه ئۆردوی سهمایه
له جهمسهرێکی گۆی زهوهی چهق دهبهستێ و ههژاریی و کوێرهوهریش
له جهمسهرێکی تر. ئهمرۆ دوای نزیکهی سەدە و نیوێك بهسهر ئهو
تیۆریهکهی مارکسدا ،خودی دامودهزگا و دامهزراوهکانی بورژوازی له
ڕێگهی ئامارهکانهوه تێگهیشتن و لێکدانهوهکەی مارکس دهسهلمێنن.
قڵشتی زەبەلاحی چینایەتی.
لە بنەڕەتدا ئابووری سەرمایەداری کۆمەڵگە دابەش دەکات بەسەر
کەمایەتیەکی دەوڵەمەند و زۆرینەیەکی هەژاردا . ئەم هەلومەرجە لەگەڵ
سەرهەڵدانی ئەم سیستەمەدا ، یەکێکە لە تایبەندمەندیە کۆمەڵایەتیەکانی،
کە تادێ قڵشت و جیاوازیەکانی گەورەتر دەبن و سیمای کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی
، دەنەخشێنن. ئەوەی پێی دەگووترێت جیهانگیری ، کۆمەڵگەکانی جیهانی
دابەشکردووە بۆ کۆمەڵگە و دەوڵەتانی سەنتەر و کۆمەڵگە و دەوڵەتانی
کەنار. ئامارەکانی خودی دامەزراوە ئابووریەکانی ئەم سیستەمە ، بەڕاستی
تەکاندەرە و گۆشەیەکی ئەو هەلومەرجە دژوارەی مرۆڤایەتی تێیکەوتووە،
دەخەنە ڕوو. پایزی ڕابردوو ڕۆنامهی ئیندیپیندتی بەریتانی لە نوێترین
لێکۆڵینەوەیەکدا ڕایگەیاند: ١٪دانیشتوانی
گۆی زهوی ، نیوهی ههموو سهروهت و سامانی زهویان له ژێر چنگ دایه
! لە کاتێکدا نیوەی دانیشتوانی گۆیی زەوی کە ژمارەیان لە ٣،٥ ملیار
مرۆڤ تێدەپەڕێت، لە کەمتر٣% ی سەروەتی گۆیی زەوی بەهرەمەندن! بۆ ئەوەی
لە بەرینایی ئەو کارەساتە تێبگەین، تەنیا نمونەیەك باسدەکەم : وڵاتێکی
وەك ئەسیوبیا کە ژمارەی دانیشتوانی لە ١١٠ ملیۆن کەس تێدەپەڕێت ،
بوجەیی ساڵێکی تەندروستی ئەو هەموو خەڵکە ، کەمترە لە قازانجی ڕۆژێکی
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت!
سەرمایەداری و قەیران.
قەیران قۆناغ و بەشێکی دانەبڕاوی ژیانی ئابووری سەرمایەداریە. ئەم
قەیرانانە هەر چەند دەیە جارێك بەرۆکی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی دەگرێت. زۆر
جار ئەم قەیرانانە و هەوڵدان بۆ دەربازبوون لێیان، سەردەکێشێتە جەنگی
ناوچەیی و جیهانی . قەیرانی ساڵی ١٩٠٧ جەنگی جیهانی یەکەم و قەیرانی
ساڵی ١٩٢٩ جەنگی جیهانی دووەمی لێکەوتەوە. قەیرانی ساڵی ٢٠٠٨ جیهانی
تالێواری جەنگی جیهانی برد و زۆر توێژەرەوەر پێیان وایە ئەوەی ناونرا "
بەهاری عەرەبی و سەرهەڵدانی داعش و ڕاگەیاندنی جەنگی جیهانی دژی"
یەکێکە لە ئاکامەکانی ئەو قەیڕانە. هێندە بەسە تۆی خوێنەر بزانی نرخی
بەرمیلێك نەوت لە ساڵی ٢٠٠٨ دا لە ١٤٦ دۆلار تێپەڕی . سەرهەڵدانی داعش
و ڕاگەیاندن جەنگ دژی، نرخی بەرمیلێك نەوتی دابەزاندە کەمتر لە ٣٠
دۆلار!
هەڵگیرساندنی جەنگی بازرگانی خۆرئاوا بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا لەدژی چین
کە بە جەنگی دژواری بازرگانی ناسراوە، یەکێکی ترە لە هەوڵەکانی خۆرئاوا
بۆ دەربازبوون لەو قەیرانە خنکێنەرە.
سیستەمی قەرز.
یەکێك لە پایەبنەڕەتیەکانی ئەم سیستەمە و سەرمایەگوزاریەکانی بریتیە لە
قەرز. لە وڵاتانی سەرنتەردا ، بەدەگمەن هاوڵاتیەك قەرزار نیە. هاوڵاتی
لە خۆر ئاوادا بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێل ، خانو ، یان دوکان و کارێکی سەربەخۆی
هەبێت، ناچارە قەرزی درێژخایەنی بانق بکات . هەموو تەمەنی خەریکی
کارکردن و دانەوەی قەرز و سودەکانی بێت. زۆرجار دەگاتە تەمەنی
خانەنشینی و هێشتا قەرزەکان تەواو نەبوون! ئەوە لە حاڵێکدا گەر کارەکەی
لەدەست نەدات و پڕۆژەکەی شکست نەخوات. نەك هەر هاوڵاتیانی ئاسایی ،
بەڵکە کۆمپانیا ، کارگە و دامەزراوە ئابووریە گەورەکان و تەنانەت
حکومەتیش بۆ بەڕێوەبردنی کارەکانی، پشت بە قەرز دەبەستێت. بانقەکان نەك
هەر لە ڕێگەی سودی قەرزەکانەوە ساڵانە بە ملیار دۆلار سەرمایە کەڵەکە
دەکەن ، بەڵکە لە نێو خۆشیاندا بازرگانی بە خودی قەرزەکانیشەوە دەکەن .
ئەم قەرزانە بە ڕادەیەك گەیشتووە ، ئابوری جیهانی لە ئاستانەی مایەپوچ
بوون و داڕوخانی گشتیدا ڕاگرتووە. بەپێێ ئاماری پەیمانگای
(Institute of International Finance)ڕادەی
قەرزەکان لە چارەیەکی یەکەمی ئەمساڵدا ،گەیشتوەتە ٣٣١٪ . واتە گەر کۆی
داهاتی بەرهەمهێنانی جیهان بۆنمونە ١٠٠ دۆلار بێت ، ئەوا خەرجی
بەڕێوەچونی ٣٣١ دۆلارە!
ئەوەی ئەم قەیڕانەی خەستتر کردەوە ، بڵاوبونەوەی خێرای فایرۆسی
کۆڕۆنایە ، کە ئاکامە دەستبەجێکانی لەدەستدانی دەیان ملیۆن هەلی کار و
ڕاگرتنی چەرخەکانی بەرهەمهێنان و مایەپوچ بوونی سەدان کۆمپانیایی گەورە
و بچوك لە سەرتاسەری دنیادا. ئەمە یانی چونەسەری ڕادەی بێ وێنەی هەژاری
و زیادکردنی نرخی کاڵاکان و بڵاوبونەوەی هەرچی زیاتری بێکاری و گرانی.
تەنیا لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ دا ڕادەی قەرزەکان بۆ ٢٥٨ تڕلیۆن
دۆلار بەرزبویەوە. کاریگەریەکانی ئەم ژمارە خەیاڵیە لەسەر ئابوری جیهان
و ژیان و گوزەرانی مرۆڤایەتی ، بەڕاستی مەتریسدارن. گەر ژمارەی مرۆڤ
لەسەر ئەم هەسارەیە ٧،٥ ملیار کەسبن ، ئەوا هەر تاکێك لە ئێمە بەبێ
ئەوەی سەنتێك لەو پارەیە سودمەند بووبین ٣٤٤٠٠ دۆلار قەرزارین!
سندوقی دراوی نێو دەوڵەتی و قەرزەکان.
لە کۆتایی سەدەی نۆزدە و سەرەتایی سەدەی بیستدا ، سەرمایەداری وەك
سیستەمێك بۆ وەڵامدانەوەی قەیران و پێداویستەکانی بەرهەمهێنان ، دەستی
دایە لەشکرکێشی و داگیرکاری وڵاتانی تر . کۆلۆنیالیزم قۆناغێك بوو لە
گەشەکردنی سیستەمی سەرمایەداری. دەوڵەتە سەرمایەداریە گەورەکان بۆ
دابینکردنی کەرەسەی خاو و دۆزینەوەی بازاڕی ساخکردنەوەی بەرهەمەکانیان
، ناچاربوون لەشکری زەبەلاح و کەشتیە جەنگیەکانیان بخەنە گەر. بەڵام لە
دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە ، ئیتر ئەمجۆرە لە داگیرکردن و تاڵانی
سامانی میللەتانی دواکەوتوو ، ئەو کاراییەی ڕابردووی لەدەستدا. جەنگ و
لەشکرکێشی خەرجیەکی کەمەرشکێنیان لە ئابووری وڵاتانی سەرمایەداری
پێشکەوتوو دەدا. ئەم جارە لە ڕێگەی قەرزەوە ، بە کەمترین خەرج و بێ
تەقاندنی گولەیەك وڵاتان داگیر دەکەن و میللەتەکان بەچۆکدا دەهێنن و
ئیرادە و بڕیاری سیاسیان زەوتدەکەن!
لە قەیران و مایەپوچبووی ئابووری یۆناندا ، حکومەتی ئەو وڵاتە هیچ
ڕێگایەك نەما نەیگرێتە بەر بۆ دەربازبوون لەو قەیرانە . هەر لە سیاسەتی
سکهەڵگوشینەوە تا بەرزکردنەوەی نرخی کاڵا و کەمکردنەوەی خزمەتگوزاریە
گشتیەکان. یەکێك لەو ڕێگەچارانە، فرۆشتنی موڵکەکانی دەوڵەت بوو. ئەوە
بوو سێبەشی گەورەترین دووەم بەندەری وڵاتەکەی فرۆشت ، پێشتریش
کۆمپانیایەکی چینی ٥١٪ گەورەترین بەندەری ئەو وڵاتەی کڕیبوو، بەڵام
ئەمەش نەیتوانی بەر بە داڕوخانی گشتی ئابووری وڵات بگرێت. بانقەکانی
یەکێتی ئەوروپا بۆ ڕزگارکردنی سەرمایەگوزاریەکانی خۆیان ئامادەیی
پێدانی قەرزی زیاتریان دەربڕی، بەڵام خەڵکی یۆنان لە ڕاپرسیەکی گشتیدا
٦١٪ ناڕازیبوون بە وەرگرتنی قەرزی زیاتر. سەرەنجام بۆ دانەوەی
قەرزەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی حکومەتی یۆنان ناجار بوو بە
پێشنیاری بانقەکانی یەکێتی ئەوروپا ڕازیبێت. ئەوە بوو وەزیری دارایی (یەنڤەر
فاکس)ڕایگەیاند " جاران بۆ دەربازبوون لە کێشەکان ، تانکەکان کودەتایان
بەرپا دەکرد، ئەمڕۆ بانقەکان ئەو کارە ئەنجامدەدەن!"
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی له ڕۆژانی کۆتایی جهنگی جیهانی دووهمدا
دامهزرا. لە سەرەتادا ئەمەریکا ئەو سندوقەی دامەزراند و ئێستا ١٨٩
وڵات تێدا ئەندامن.
کۆی سەرمایەی ئەو بانکە ٢١٢
ملیار دۆلارە.کە ڕێژهی سەرمایەی وڵاتانی بەشداربوو بەم جۆرەیە: ئهمهریکا
١٦،٨٨٪ ، یابان ٧،٢٦٪، چین ٤،٦٤٪ ، ئەڵمانیا ٤،٢٤٪ ، فەرەنسا ٣،٩٧ ٪ و
باقی وڵاتانی تر ڕێژەکی ئەو تۆیان نیە.
ئەم دامەزراوەیە ئەمرۆ بەهێزترین چەکی داگیرکاری و تاڵانی سیستەمی
سەرمایەداریە لە سەردەمی جیهانگیریدا. میکانیزمەکانی کارکردن و
وەرگرتنی بڕیارەکانی وەك هەر دەزگایەکی تری ئەم سیستەمە، بەندە بە
بەرژەوەندی سیاسی و ئابووری دەوڵەتە زلهێزەکان بە گشتی و ئەمەریکا
بەتایبەتی. لەم دامەزراوەیەدا، تهنیا ئهمهریکا مافی ڤیتۆیی ههیه
له بڕیارهکانیدا! لە بنەرەتدا ئامانجی ڕاگەیەنراوی ئەم دامەزراوەیە ،
ڕاوێژکاری ئابووری و پێدانی قەرز بوو بە وڵاتانی وێرانبووی جەنگی
جیهانی دووەم و ڕاگرتنی نرخی دراو لە بازاڕەکانی جیهاندا. هەرزوو
ئامانجەکە گۆڕا بە زاڵکردنی هەژمونی سیاسی و ئابووری مۆدێلی
سەرمایەداری خۆرئاوایی بەسەر ئابووری جیهاندا. سندوقی دراوی نێودەوڵەتی
و بانقی جیهانی دۆلاریان کردە پێوەری دیاریکردنی نرخی دراو لە
بازاڕەکانی جیهاندا. ئەمڕۆ هەر وڵات و دامەزراوەیەکی ئابووری ، بە
مەرجەکانی ئەمان ڕازی نەبێت ، لە جیهاندا تەریك دەکەوێتەوە و هیچ بانق
و دامەزراوەیەکی جیهانی مامەڵەی ئابووری لەگەڵدا ناکات. مەرجەکانی
ئەمان بۆ مامەڵە و پێدانی قەرز بریتین لە:
- کهمکردنهوهی خهرجیهکانی حکومهت.
- لابردن و کهمکردنهوهی پشتگیری حکومهت بۆ کاڵا بنهڕهتیهکان.
- زیاتکردنی باج لهسهر فرۆشراوهکان.
- زیاتکردنی باج لهسهر داهاتی هاوڵاتیان.
- تایبهتیکردنی کهرتهکانی پیشهسازی، خوێندن ، تهندروستی و باقی
خزمهتگوزاریه بنهرهتیهکانی کۆمهڵگه وهك ئاو ، کارهبا و هتد.
ئەوە جگە لەوەی مەرجی سەرەکی پێدانی قەرز ، دەبێت قەرزارەکە ڕوونی
بکاتەوە بۆچی قەرز دەکات و لە چ بوارێکدا قەرزەکە خەرج دەکات. ئەوان
بەو مەرجە قەرز بە وڵاتێك دەدەن ،کە خۆیان مەیدانی خەرجکردنی قەرزەکە
دیاری بکەن و هاوکات دەبێت کەرەستە و پێداویستی پڕۆژەکان لە لایەن خودی
کۆمپانیاکانی خۆیانەوە دابینبکرێت. ئەوە وەك ئەو دوکاندارەی لێدێت کە
بەو مەرجە قەرزت پێدەدات کە لە دوکانەکەی ئەو پارەکە خەرج بکەیت و
ئەویش بۆت دیاریدەکات کە چ کاڵایەك بکڕیت!
یەکەمین دەرەنجامەکانی سیاسەتەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە وڵاتانی
کەناری تازە گەشەکردودا، لەناوبردنی چینی ناوەندی کۆمەڵگە و
پەیوەستکردنیانە بە ئۆردووی چینە هەژارەکانەوە.
لە پەنجا ساڵی ڕابردوودا هەر وڵات و کۆمەڵگەیەك ناچاربووبێت ، بۆ
چارەسەی کێشە ئابووریەکانی قەرزبکات ، نەك کێشەکانی چارەسەر نەبوون ،
بەڵکە ئەمڕۆ یەکێك لە کێشە گەورەکانی دانەوەی قەرزەکانە . لە وڵاتانی
کەناری وەك ئەفەریکا، ئەمەریکانی لاتین ، ئاسیا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا،
ئەو وڵاتانە نەك توانای دانەوەی قەرزەکانیان نیە، بەڵكە لە هەندێکیاندا
کۆیی داهاتی بەرهەم هاتووی ئەو وڵاتە بەشی سودی قەرزەکانیش ناکات! ئەمە
هەلومەرجێکی خوڵقاندووە ، تا دەیان ساڵی تریش ئەو منداڵانەی لەو
وڵاتانەدا لەدایك دەبن، هەریەکەیان دەیان هەزار دۆلاری بانقی جیهانی
قەرزارە!
سەرەنجام سیاسەتەکانی قەرزی بانق و سندوقی دراوی نێو دەوڵەتی ، تەنیا
ئابووری وڵاتانی کەناری وێران نەکرد، بەڵکە خودی سیستەمی سەرمایەداری
لە ناوەندەکانی بڕیاری خۆیدا توشی قەیرانێکی گەورە کردوە و هیچ
شارەزایەکی بواری ئابووری جیهانی و گەشبینترینیان، ناتوانێت ئاکامە
زیانبارەکانی بدرکێنێت.
خوێنەری بەڕێز
ئەوەی گرنگە بیزانیت ئەو ڕاستیەکی تاڵەیە ، کە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و
حکومەتەکان ڕاستیەکانت لێدەشارنە! ئابووری جیهان لە داتەپینێکی
گشتیدایە و گەر لە بیستوچوار کاتژمێری داهاتوودا ، بانقەکان مایەپوچ
بوونی خۆیان ڕاگەیاند ، تۆ قوربانی سەرەکیت و نابێت بەڵاتەوە سەیربێت!
پرسیاری سەرەکی ئەوەیە ، جگە لە وەڵامە کلاسیکیەکانی سەدەی نۆزدە و
بیست ،ئایا هێزو بزوتنەوە ناڕازیەکانی سیتەمی سەرمایەداری ڕێگەچارە و
بەدیلێکی ئەم سیستەمەیان لایە؟! وە ئایا دەتوانن بەر بەو کارەساتە کەم
وێنەیەی بەربینی مرۆڤایەتی گرتووە ، بگرن؟! ئەمە پرسیارێکە داهاتوو
وەڵامی دەداتەوە...

نەخشەی بەیانی قەرزی
و ڕادەی بەرهەمهێنانی هەندێك لە وڵاتانی زلهێزی جیهان پێش سەرهەڵدانی
ڤایرۆسی کڕۆنا.
ماڵپهڕی ههورامان عهلی
|