په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٧\٥\٢٠١١

جیهانی رۆمان.

نەهرو        


رۆمان جیهانیکی ورد و فراوان و بەربڵاوە، جیاوازیی هەیە لەگەل سیناریۆ و چیڕۆک و دەقی شیعری رۆماننووس رۆڵی دەرهێنه‌ری سینەمایی ده‌گێڕێ، دەرهێنه‌ر بە کامیرا بەڵام رۆماننووس بە قەلەمەکەی هەموو رۆمانێک مۆرکی نەمریی زیندویەتی بەخۆیەوە نابینێ ئەگەر بونیادیکی موحکەم لەپشتەوەی نەبێ هەروا تەکنیکیکی سەرکەوتوو مەبەست گواستنەوەیە لە دیمەنیکەوە بۆ سەحنەیەکی تر ! دیستوفسکی و تولستوی ومارکیز ١٠-١٥ سالیان پی دەچوو تا رۆمانیکیان دەنووسی ١٠-١٥ جاریش پیا دەچوونەوە . بەشبەحالی خوم سەیری تەلەفزیون دەکەم ئەنتەرنیت بەکار دەهینم کورتە چیروک و روژنامە دەخوینمەوە بەلام هیچ کامیان وەک رۆمان سەرقالم ناکات ولەزەتم پی نابەخشی ،رامدەکیشیتە نیو رووداوەکانی خویەوە کارەکتەرەکان کارم تی دەکەن هەلویستەکانیان بەرزو نزمی بە هەست و نەستم دەکا ،ئاشنای شوین و کەش و هەوایەکی دیکە ئەبم ،باسکردن و وەسف کردنی شوین لەرۆمان دا زور گرنگە !، چەندین رۆمانی (عبدالرحمن منیف)م خویندوتەوە وەک (الشرق المتوسط) (حین ترکنا الجسر) (عالم بلاخرائط) دوا کتیب بە نیوی ( رحلە الضوء) واهەست دەکەم (منیف) زور زال بووە بەسەر هونەری رۆمان نووسین دا چ وەک زمان چ وەک دروستکردنی کارەکتەرەکان ،هەست دەکەیت قەلەمەکەی داسیکە دروینەی ووشە دەکا ، زمانیکی میانرەوی هەبوو لە نیوان نوخبە و جەماوەری سادە لەنگەری گرتبوو، بە ئەنقەست قارەمانی سەلبی یی ئەخولقاند، لە چاوپیکەوتنیکی منیف دا زور بایەخ بە شوین ئەدا لە رۆمان دا دەلی شوین شوناسی رۆمان دەردەخا. لەرۆمانیکی (سعدی مالح) بەنیوی( فی انتضار فرج اللە) نووسەر زور بەوردی باسی میژووی قەتل وعام کردنی کلدانی و کورد و شیعە دەکا لەزەمان وزەمینەی جیاواز بەلام رۆمانەکە موتربە کراوە بە چەند دیمەنیکی سیکسی ،سیکس وەک پانتاییک لەنیو رۆمان دا دەبی جیگای خوی بکاتەوە تاوەکو چیژ بداتە خوینەر و خوینەر وه‌رس نەبی لەراستی دا سیکس بەشیکی گرنگی واقیعەو نابی نکولی لی بکری ،لەرۆمانی دوائاهەنگی مالئاوایی کە لەنووسینی میلان کوندیرایە بەریز رەئووف بیگەرد تەرجەمەی کردووە پەنای بۆ دەقە عەرەبیەکە بردووە تاوەکو دیمەنە سیکسی یەکان بگوازیتەوە بۆ بەرچاوی خوینەری کورد چونکە لەبەر سانسور لەدەقە فارسی یەکە لادراوە.

 

زۆر جار رۆمانی ئەوانە دەخوینمەوە کەخەلاتی نوبلیان وەرگرتووە وەک پاولوکویلهو و ئورهان پەموک، رۆمانیکی پاولوم خویندەوە بەنیوی (فتیات ڤالکیری) باس لەگەشتیک ئەکا بۆ بیابانەکانی مەکسیک لەگەل خیزانەکەی دا مارکیزئاسا لەنیو فەزایەکی سیحری رۆمانەکەی نووسیوە بروای بەئەقلی دووەم ورەگەزەکانی سروشت هەیە وەک ئاو، ئاگر،خاک،هەوا پی وایە لەم رۆمانە هەموو ئەزموونەکانی خوی باس کردووە،منیفیش دەلی نابی لەرۆمان دا بیوگرافیای یەکجارەکی خوت بنوسیتەوە لەبەر ئەوەی نووسەر خوی دووچاری بن بەست ئەکا،چی دی خوینەر بەدوای رۆمانەکانی تری دا ناروا هەموو ناوەوەی خوی کەشف کردووە.هەروا دوو رۆمانی ئورهان پەموکم خویندەوە بە نیوی ژیانی نوی وقەلای سپی،رۆمانی ژیانی نوی باس لەکوشتنی چەند کەسیک ئەکا لەلایەن میتی تورکی یەوە بەلام وردو درشتی ساتەکانی ژیان لەتورکیا دەر دەخا هەر لەرووداوی هاتووچووی روژانەوە بگرە تاهەلاوی خواردی گراجەکان وژیانی روژانەی خەلک وهەوالی روژنامەکانی ئیستانبول. لە رۆمانی قەلای سپی باس لەشەریکی دەریایی ئەکا لەنیوان تورک و رومەکان کەتیایدا قارەمانەکە ئیتالی یە بەدیل ئەگیری لەلایەن تورکەکانەوە ١٥ سالی تەمەن لەتورکیا دەژی دەیانەوی بیکەنە ئیسلام بەلام باوەر ناهینی ولەسەر ئاینی مەسیحی سوورە دوای ١٥ سال دەگەریتەوە ولاتەکەی خوی کە هەمیشە خەونی پیوە دەبینی ،لەماوەیەش کەلەتورکیا بوو یەکەم جار خوی بەدکتور ناساند دواتر بووە پسپوری تەقەمەنی لەگەل هاوشیوەکەی چەکیکی قورسیان دروست کرد بەلام لەشەردا سەرکەوتوو نەبوو لەگەل هاوشیوەکەی چەندین جار چاویان بەسولتان وپاشای ئەو دەمەی تورکیا کەوت . تەکنیک لای پاولو ئەوەیە کارەکتەرەکان دینە ژوورەوە بەبی لیدانی دەرگا وئاگادارکردنەوە، خوینەر لەپریکا چاوی بەکارەکتەریکی نوی دەکەوی بەبی پیشەکی، پیم وایە وەک تەکنیکی یاری وەرەقی کونکانە بەلام لای رۆمانووسی عیراقی (غائب طعمه‌‌ فرمان) بەتایبەتی لە رۆمانی (المرکب) دا هەست دەکەیت بنج وبنەوانی کەسایەتی ورووداوەکان دەردەخا بەتەواوی خوینەر ئاشنا دەکا لەگەل هەلسوکەوت و رەفتاری کارەکتەرەکان بەشیوەیەک کەخوینەر خو بە کارەکتەرەکانەوە دەگری و هوگریان دەبیت حەز ناکا بەجی یان بیلی تا کوتایی رۆمانەکە.

 

بەشیوەیەکی گشتی رۆمان مورکی میژوویی پیوەیە بو نموونە لای زوهدی داودی کەدکتورای هەیە لەمیژوو رۆمانیکی هەیە بەنیوی (اطول عام) باسی سەردەمیکی میژوویی دیاریکراو دەکا ،ئەو کاتەی عوسمانیەکان عیراقیان داگیر کردبوو باجیان لەخەلک ئەسەند .رۆمان ناتوانی خوی لەئەلقەکانی میژوو راپسکینی ودەست وقاچ لەهەوا ئاویزان بکا .زەمەن لەرۆماندا گرنگە بەلام مەرج نیە ئەو زەمەنە بی کەلە واقیع دا تیپەر دەبی وبەدەم یەکەوە بی ، ئەشی زەمەن لەرۆمان دا پچرپچر بی بەلام ئەوە کاری تەکنیکە زەمەنەکان پیکەوە گریی بدا ، رۆماننووسیکی ئیرانی دەلی زەمەن لەرۆمان دا وەک ئەو تەنافەیە جلی خرابیتە سەر ئەنجام شور بوتەوە بەواتایەکی دی زەمەن لەرۆمان دا خاوو خلیچکە لەژیر باری قورسی رووداوەکان پشتی کوماوە.کوتایی رۆمانیش مەرج نیە هەموو گریی کویرەکان بکاتەوە لەوانەیە هەندی رۆمان تەواو بی هەندی هەلویست تیایدا روون نەبوتەوە وەک رۆمانی دوا ئاهەنگی مالئاوایی لای کوندیرا .بەرای من رۆماننووسین ئەرکیکی قورس وئەمانەتیکی میژوویی یە ئەگەر نووسەر نەگاتە تەمەنیکی پر ئەزموون نابی خوی لەقەرەی بدا لەبەر ئەوەی باس لەکیشە فەلسەفیەکان دەکا ئاموژگاری و رینوینی و هەندێک جار (وعظ)ئەدا، چونکە زور خوینەر دەکەویتە ژیر کاریگەری قارەمانەکەوە ولەژیانی روژانەی پەیرەوی لی دەکا! سەرەتای دەستپیکردنی پەرەگرافەکان بە وەسفکردنی سروشت دەست پی دەکا لای هەندی رۆماننووس بەلام لای هەندیکی تر یەکسەربەگیرانەوەی دیوی ناوەوەی قارەمانەکە دەست پی ئەکا .شایانی باسە رۆماننووس دەبی شارەزاییەکی باشی هەبی لە سایکولوژیەتی کومەلگا چ وەک تاک یان کو مەبەست ئەندامانی کومەلگایە لە هەموو چین و تویژەکان رۆماننووسی سوری حنا مینا حەوت پیشەی تاقی کردوتەوە، ئەگەر نە مەزاج و دەروون و کەسایەتی نووسەر زال دەبن بەسەرخولقاندنی کارەکتەرەکان ، لەرۆمان دا دەبی کارەکتەر سەر بەخویی خوی پی بدری هەندی جار دەبی لەژیر قەلەمروی قەلەمی نووسەر دەربچی و بەئازادی لە پانتایی جوگرافیای رۆمان کایەی خوی بکا تاوەکو واقیع بەرجەستە بکا و رۆمانەکە فرە ئاستی بە خویەوە ببینی هەروا رۆماننووس دەبی سەبرو سەلیقەو یادەوەرییەکی باشی هەبی تابتوانی لە خەلوەتگای دنیای نووسین جوش و خروشی واقیع بخاتە بەردەمی خوینەر...

 

نەرویج
ماڵپەڕی نەهرۆ

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک