په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\١١\٢٠٢٠

جیهان پێویستی بە رێنسانسیکی تری دژی ئاینییە!

 

 

  حەمیدی تەقوایی

وەرگێڕانی لە فارسییەوە: کاوە عومەر

ئازادی دەربرین بەبێ ئازادی ڕەخنەگرتن لە پیرۆزی و چەقبەستویی و تابۆکان هیچ مانایەکی نیە، ئاین بنچەی پیرۆزی و چەقبەستویی و تابۆکانە.

 

ئەگەر ڕەخنە لە ئاین نەگیرایە ئەوە هێشتا ڕاستی و زانست و هونەر لەزیندانە تاریکەکانی سەدەکانی ناوەڕاستتدا دەبون بەڵام ئەگەر لەسەدەکانی ناوەڕاستدا کلێسا کلیل بەدەستی کپکردن و مێشک وشکردن بوو ئەوە ئەمڕۆ ئیسلامی سیاسی ئەو دەورە دەگێڕێت.

 

ئەمڕۆ حکومەتە ئیسلامیەکان لەوڵاتانی بەئیسلام گیراودا نەک تەنها ئازادی دەربڕین بەڵکو هەناسەدان،واتە ئازادی خودی ژیانیان.کردوەتە قوربانی لە پێناو پیرۆزیەکانی ئیسلامدا.لە کۆماری ئیسلامیدا سزای "بێڕێزی کردن بەپەیامبەر"و سوکایەتی بەوەلی فەقیە و'ئیمامە بێگەردەکان"وە تابۆکانی تری ئیسلام بەفەرمی ویاسایی سزاکەی لەسێدارەدانە.ئەمە تەنها پیشێلی ئازادی دەربڕین نیە بەڵکو پیشێل کردنی ژیانە.ئەمە تاوانی دژی مرۆڤایەتی ومەدەنیەتە.

 

هەر بەوجۆرە کە تاوانی پشکنینی بیروڕا لە ئەورپای سەدەکانی ناوەڕاستدا نەدەتوانرا بە پێشێلکردنی ئازادی دەربڕین ڕونبکرێتەوە،تاوانی ئیسلامیەکان لە پاریس ونیس و ڤێنناش تەنها هیرش نیە بۆسەر ئازادی دەربرین. بەڵکو هێرشێکە بۆسەر خودی ئازادی وخودی پێشکەوتوخوازی و مرۆڤایەتی. بۆ بەرگری لە وشکهەڵهاتویی و خورافەت و تاریکبینی دەکوژن و سەر دەبڕن. ئەم وشکهەڵهاتویی و تاریک بینیە بەتنها هەڵقوڵاوی هزری وشکهەڵهاتوی ئایەتوڵاکان و ئاخوندەکانیە بەڵکو زیاتر لە ئەوان پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە هەژماری بانکیەکانیانەوە هەیە.

 

کاتێک خامنەیی و سەرکردە سەربازیەکانی سوپا و ئایەتوڵا ملیار دێرەکانی پەلاماری ئەوکەسانە دەدەن کە "بێڕزی بە پەیامبەری ئیسلام" ئەدەن لە ڕاستیدا ئەیانەوێت بەرگری لە کاروکاسپی باوپیران و لەسەروەت وسامان و دەسەڵاتی خۆیان بکەن.تەنها لە ڕێگەی ڕەخنە گرتنی ئازادانە و هەمەلایەنەی لەئاین، بە زانست وفەلسەفەو هونەر وشیعرو پەخشان وکۆمیدی وهەجوەوە، دەتوانیت شکست بە بازرگانانی نەزانی و وشکهەڵهاتوی بهێنیت.

 

دونیا پێوستی بە ڕینسانسێکی تر هەیە، بە رینسانسێکی سۆسیالیستی لە دژی هەموو چەق بەستوییەکان و تابۆکان و ئەخلاقیات و پیرۆزییە ئاینی و راسیستی و مللی و نەتەوەیی و ئەخلاقی و ڕەگەزیەکان، شۆڕشی دژی کۆماری ئیسلامی ئەتوانێت مەشخەڵی ئەم ڕینسانسە بێت لە ئاستی جیهاندا.


٣\١١\٢٠٢٠
kawa552000@yahoo.com

 



 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک