جیهان و قه‌یرانی په‌نابه‌رێتی.
ئازاد به‌کر
زۆرن ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ست بێمافی و چه‌وسانه‌وه و نه‌ریت و کولتور و بیروباوه‌ڕ و یاسا و هه‌ژاری و ده‌سه‌ڵات و شه‌ڕو ماڵوێرانیی و به‌گشتی له‌ده‌ست هه‌موو جۆره‌کانی هه‌ڵاواردنی جنسی و کۆنه‌په‌رستی و دواکه‌وتوویی باوی ناو کۆمه‌ڵگه‌کان ڕووی ئاواره‌یی و گه‌ڕان به دوایی ژیانێکی ئارام و ئاسایش‌دا ئه‌م ووڵات و ئه‌و ووڵاتیان کرد و زۆریان له ده‌رگای ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان دا و هاواریان بۆ ده‌سته و ڕێکخراوه مرۆڤ دۆسته‌کان برد و هانایان بۆ مافی مرۆڤ و ڕێکخراوی لێبوردنی نێو ده‌وڵتی برد و به هاوکاری ڕێکخراوه‌کانی به‌رگریکه‌ر له‌مافی په‌نابه‌ران زۆریان نووسی و زۆریان که‌مپین و خۆپیشاندان و مانگرتن و هه‌ر شێوازێکی مرۆڤانه هه‌ر له کۆکردنه‌وه‌ی ئیمزا و دانیشتن له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی زۆر له ووڵاتاندا به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر سوورن له‌سه‌ر سیاسه‌تی دژی په‌نابه‌ری خۆیان. ژماره‌یه‌کی زۆر ئینسانی به‌شه‌ره‌ف و خاوه‌ن که‌رامه‌ت له‌و ڕیگایه‌دا به‌ده‌ست قاچاخچی خه‌ڵکی نا ئینسانه‌وه تووشی هه‌زار گێرمه و کێشه و گرفت بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌و قوربانیانه‌ی له‌و پێناوه‌دا درا.
په‌نابه‌ر ئه‌و که‌سه‌یه که له ترسی چه‌وسانه‌وه‌ی ئه‌تنیکی و دیینی و جنسی و یان ئه‌ندام بوونی له کۆمه‌ڵه یان حیزبێکی سیاسی دیاریکراودا یان به‌هۆی هه‌ڵویستی سیاسییه‌وه ناچارکراوه ووڵاتی ئه‌سڵی خۆی جێ بهێڵێ و ڕوو له ووڵاتێکی تر بکات که تا ڕاده‌یه‌ک مافه ئینسانیه‌کانی پارێزراوبێت. شه‌ڕ و ناکۆکیه ناوخۆیه‌کان و کێشه سیاسیه‌کان و پێشێلکاری مافه‌کانی مرۆڤ سه‌رچاوه‌ی یه‌که‌می هه‌ڵاتن و سه‌رهه‌ڵدانی ڕه‌وتی په‌نابه‌رییه. ته‌نیا تا ساڵی 2001 نزیکه‌ی 14.9 ملیۆن که‌س سنووری ده‌وڵته‌کانیان تێپه‌ڕاندوه و گه‌یشتونه‌ته هێڵی ئه‌مان، لایه‌نی که‌م 22 ملیۆن که‌سیش له‌ناوخۆی ووڵاتانی خۆیاندا ئاواره‌بوون و له کونجی زیندانه‌کان خزێنراون و ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه ده‌چێژن.
له ده‌قی مادده‌ی 14ی ساڵی 1948 ی جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤدا هاتووه، مافی هه‌موو که‌سێکه داوای په‌نابه‌ری بکات و ڕوو له ووڵاتانی تر بنێت بۆ رزگار بوون له‌و چه‌وسانه‌وه‌یه‌ی که له‌سه‌رێتی. به‌پێ ی بڕیاری ئه‌م پره‌نسیپه ئه‌و که‌سانه‌ی بوونه‌ته قوربانی و مافی ئینسانیان پێشێلکراوه ده‌بێت بۆیان هه‌بێت به ئازادی ووڵاتانی خۆیان جێ بهێڵن و به‌دوای په‌ناگه‌یه‌کی تردا بگه‌ڕێن. به‌ڵام سه‌یره‌که له‌وه‌دایه زۆرجار ئه‌و حکومه‌تانه‌ی که ئیمزایان له و ڕێکه‌وتننامانه‌یه داوه په‌نابه‌ران به هه‌ڕه‌شه و قورساییه‌ک سه‌یر ده‌که‌ن و ڕێز له پره‌نسیپه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی مافی مرۆڤ ناگرن و پاراستنی مافی په‌نابه‌رێتی ڕه‌تده‌که‌نه‌وه.
به‌درێژایی مێژوو ئه‌و ئینسانانه‌ی چه‌وسێنراونه‌ته‌وه له شوێنی ژیانی خۆیاندا ناچاری هه‌ڵهاتن و په‌نابردیان بۆ ووڵاتانی تر کراون، له کۆتایی شه‌ڕی جیهانی دووه‌مدا له ساڵی 1948 دا کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و به‌تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان مافی په‌نابه‌رێتی له جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤدا سه‌لماند، له‌پێناوی به‌رگری و هاوکاری په‌نابه‌راندا، له‌ساڵی 1950 دا نوسینگه‌ی ڕێکخه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانی بۆکاروباری په‌نابه‌ران دامه‌زراند،وه له‌ساڵی 1951 وه نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان پشت به‌و ڕێکه‌وتتنامه‌یه‌ی په‌یوه‌ند به سه‌نته‌ری په‌نابه‌رانه‌وه ده‌به‌سێت، له شێوه‌ی په‌یماننامه‌یه‌کی ئیلزامی و یاساییدا، هه‌تا مانگی شوباتی 2002 نزکه‌ی 140 ووڵات دانیان پێداناوه.
قه‌یرانی په‌نابه‌ری مه‌سه‌له‌یه‌کی جیهانی یه‌و له‌دوای ساڵی 2001 وه هه‌موو کیشوه‌ره‌کانی جیهانی گرتۆته‌وه، له 78% ی زۆرێنه‌ی په‌نابه‌ران له 10 ووڵاتی وه‌ک: ئه‌فغانستان و ئه‌نگۆلا و بۆرما و کۆنگۆ-کنشاسا، ئه‌ریتریا و عێراق و فه‌له‌ستین و سۆماڵن، فه‌له‌ستینیه‌کان کۆنترین و زۆرترین ڕێژه‌ی په‌نابه‌ران و نزیکه‌ی چاره‌کێکی کۆی په‌نابه‌ران پێکده‌هێنن. له 45% ی کۆی په‌نا به‌ران له کیشوه‌ری ئاسیادان و پاشان له 30% ی له ئه‌فه‌ریقا و له 19% له‌ئه‌وروپا و وه 5% له‌ئه‌مه‌ریکای باکوردان.
پاش تێپه‌ڕبونی 50 ساڵ به‌سه‌ر مافی په‌نابه‌ریدا ئه‌و ووڵاتانه‌ی خۆیان سیسته‌می پاراستنی په‌نابه‌ریان دامه‌زراند، به‌تایبه‌تیش ووڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ندی پیشه‌سازی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا و ئوسترالیا ئێستا به‌هه‌ر هۆیه‌ک بێت تاڕاده‌یه‌کی زۆر له ئیلتزامی پاراستنی په‌نابه‌ران پا‌شه‌گه‌زده‌بنه‌وه و سیاسه‌تی دژی په‌نابه‌ری و دانانی کۆت و به‌ند بۆیان و، په‌نابه‌ران له‌لایه‌ن ئه‌و حکومه‌تانه‌وه تووشی توندوتیژی و گرتن و ده‌ستبه‌سه‌رکردن ده‌بنه‌وه و بێبه‌شکردنیان له هه‌موو مافێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سنووردانان بۆ هاتچۆو گه‌ڕانیان. وه له خراپترین حاڵه‌تدا که ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌رانه ئه‌ویش پێشێلکردنی مافی ئه‌و ئینسانانه‌یه و له کاتی ناردنه‌وه‌شیاندا تووشی سزا‌و چه‌وسانه‌وه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی ده‌بنه‌وه زۆرجار وه‌ک ڕوویداوه که‌له تورکیاوه په‌نابه‌ریان ناردۆته‌وه له ئێران له سێداره‌دراون. ڕووداوی 11ی سێپته‌مبه‌ر بو‌وه هۆی ئه‌وه‌ی زۆر له‌ووڵاتان له بارودۆخی نائاساییدا له ڕێ ی ده‌رکردنی یاسایی نه‌هێشتنی تیرۆردا زۆر له مافی په‌نابه‌رانیان هێنایه خوار و به شێوه‌یه‌کی ناشارستانیانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر چاوێک به ڕاپۆرته‌کانی مافی مرۆڤدا بگێڕین بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که چۆن له زۆر له ووڵاتاندا مافی مرۆڤه‌کان پێشێلده‌کرێت و ئینسانه‌کان ده‌بنه سووته‌مه‌نی شه‌ڕه ناوخۆیی و کێشه سیاسیه‌کانی نێوان لایه‌نه نه‌یاره‌کان و چۆن حکومه‌ته‌کانیان هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ئینسانه‌کان و مافه‌کانیان پێشێلده‌که‌ن و ئینسنه‌کان له زیندان و گرتوخانه‌کاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. به‌لای مافی مرۆڤه‌وه مه‌سه‌له‌ی په‌ناهه‌نده‌یی مه‌سه‌له‌ی مردن و ژیانه و نابێت به‌هیچ جۆرێک سازشی له‌سه‌ر بکرێت و زۆر ئاشکراشه ئه‌مڕۆ له هه‌موو ووڵاته‌کانی دنیا مافی ئینسانه‌کان پێشێلده‌کرێت و ده‌بێ به دوای هۆکاری شاڵاوی ڕاکردن و ووڵات به‌جێهێشتنه‌دا بچن و به‌پێ ی توانا پارێزگاری له په‌ناهه‌نده و ئاواره‌کانی شه‌ڕه ناوخۆییه‌کان بکرێت و سنوورێک بۆ ئه‌و په‌لامار و پێشێلکاریانه دابنرێت که گه‌یشتۆته ئه‌وپه‌ڕی دڕنده‌یی، مافی مرۆڤ داوای له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و گشت ده‌وڵه‌تانی جیهان کردووه په‌یوه‌ستی پارێزگاری له په‌نابه‌ران و ڕێزی مافه‌کانیان بگیرێت بێگوێدانه ئه‌وه‌ی له کوێوه هاتوون و بۆ کوێ ده‌چن نابێ سوکایه‌تی به مرۆڤ بکرێت به‌هه‌ر بیانوویه‌که‌وه بێت . له‌ڕاستیدا کێشه و ململانێ سیاسیه‌کانی ئه‌مڕۆی ووڵاتانی جیهان بۆته هۆی زیاتر ئاواره‌بوون و خراپتربووونی بار‌و گوزه‌ران و بژێوی ئینسانه‌کان، ده‌سه‌ڵاتدارانی دیکتاتۆر و کۆنه‌په‌رست و دواکه‌وتووی زۆر له ووڵاتان هۆی سه‌ره‌کی ئه‌و ئاواره‌یی و کوێره‌وه‌ریانه‌ن که ئینسانه‌کانی ئه‌و ووڵاتان تووشی هاتوون. بۆ نموونه ئه‌مڕۆ له‌عێراقی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیاییدا بارودۆخێک هاتۆته کایه‌وه ڕۆژانه مافی ئینسانه‌کان پێشێلده‌کرێت و توندوتیژی ڕۆژ له دوای ڕۆژ ڕوو له زیادبوونه و ئه‌نجامه‌که‌شی ئاواره‌بوونی زیاتری خه‌ڵکه‌که‌یه‌تی، ته‌نیا له ساڵی 2006 دا مانگانه 10000 که‌س ووڵاتی عێراقیان به جێهێشتووه ڕووه و سووریا و ئه‌رده‌ن و ووڵاتانی تری عه‌ره‌بی کۆچیان کردووه که تا ئێستا ئه‌کاته یه‌ک له‌سه‌ر پێنجی دانشتوانی عێراق و ژماره‌ی په‌نابه‌رانی عێراقی و دارفۆردی سودان له هه‌موو شوێنێک زیاتره. ڕۆژانه ڕێکخراوه مرۆیه‌کانی جیهانی هاوار و بێزاری ئه‌و ئاواره عێراقیانه‌ی له ووڵاتانی عه‌ره‌بیدان له‌به‌ر بێ جێگه و ڕێگه‌یی و برسێتی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریه مرۆیه‌کان ده‌ده‌ن به گوێ ی جیهاندا و داوای گه‌یشتنی یارمه‌تیه مرۆیی یه‌کانن به شێوه‌ی ه‌کی به‌په‌له و خێرا. هه‌موومان ده‌زانین له پاش ده‌سکوتاکردنی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس له کوردستاندا حیزبیه کوردیه‌کان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و هه‌رێمه‌یان گرته ده‌ست و هه‌ر زۆر زوو له ئاکامی ناکۆکی و کێشمه‌کێشه‌کانیاندا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات گرتنه ده‌ست و بردنی ماڵ‌و سامانی ئه‌و خه‌ڵکه شه‌ڕێکی خوێناوی درێژخایه‌نیان هه‌ڵگیرسان و زه‌ره و زیانێکی ماڵی و گیانیان به‌و خه‌ڵکه گه‌یاند و له ئه‌نجامیشدا هه‌زاره‌ها خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتی ڕوویان له ووڵاتانی تر کرد. له پاش ڕووخانی ڕژێمی پێشوو له ساڵی 2003 وه هه‌مان ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه دوای به‌ڵێن و هاوکاری ئه‌مه‌ریکا که‌وتن و له‌گه‌ڵ حیزبه کۆنه‌په‌رست و دوکه‌وتووکانی عێراقدا له جیاتی ڕووکردنه خه‌ڵک و بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نووسی کوردستان ده‌سه‌ڵاتێکی میلشیایی کوردی و شیعه و سوونه و قه‌ومیان دامه‌زراند که تا ئێستا جگه له شه‌ڕ و ماڵوێرانی و ئاواره‌یی به‌ولاوه هیچ ده‌سکه‌وتێکی به‌رچاویان له خزمه‌تکردن به خه‌ڵکی ئه‌و ووڵاته نه‌کردووه و عێراقیان نوقمی گۆماوی خوێن و پاشه‌ڕۆژی ئه‌و ووڵاته‌شیان ڕوو له تاریکی زیاتر کردووه.
ئێسته‌ش په‌یتا په‌یتا له ووڵاتانی ئه‌وروپایی یه‌وه ڕۆژانه په‌نابه‌رانی عێراقی و به‌تایبه‌تیش کورد ده‌نێرنه‌وه یان هه‌ڕه‌شه‌ی ناردنه‌وه‌یان لێده‌کرێت بۆ کوردستان ئه‌وه‌ش زیاتر په‌یوه‌ندی به‌ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد و نوێنه‌ره‌کانیانه‌وه هه‌یه که ڕێکه‌وتنی ژێر به‌ژێر و ئاشکرایان له‌گه‌ڵ ئه‌و ووڵاتانه‌دا ئه‌نجامداوه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه و ڕۆژانه به‌ده‌ستبه‌سراوی و سوکایه‌تی پێکردنیان پاش گرتنیان و به جلی سه‌ربازی و به‌که‌له‌پچه‌کراوی و به‌ته‌یاره‌ی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی کوردستان و عێراقیان ده‌که‌نه‌وه.
گوایه کوردستان ئارام و ئاسایشه و ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد ئاماده‌ن کار و یارمه‌تی پێشکه‌ش به‌و په‌نابه‌رانه بکه‌ن که له ڕاستیدا هیچی وانیه و خه‌ڵک له بێ ئاوی و بێ کاره‌بای و گرانی و بێمافی و سه‌رکوتی ئه‌و جووته حیزبه‌دا هاوارو بێزاریه‌تی، له‌لایه‌کی تر تائێستا نازانرێ چاره‌نووسی ئه‌و ناوچه‌یه به‌ره‌و کوێ ده‌چێت و ئه‌وه‌ی زیاتر ڕوون و ئاشکرایه تا مانه‌وه به عێراق و بوونی ده‌سه‌ڵدارانی میلشیایی زیاتر چاوه‌ڕێ ی خراپتر ده‌کرێت نه‌ك باشبوونی بار‌و گوزه‌رانی دانشتوان له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه.
له دنیای ئه‌مڕۆدا ووڵاتانی به‌ناو شارستانی و داکۆکیکه‌ر له مافی مرۆڤ زۆر نامرۆڤانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا ئه‌که‌ن به‌تایبه‌تی مافی په‌نا به‌رێتیان وه‌رنه‌گرتووه ڕۆژانه له‌هه‌لێک ده‌گه‌ڕێن بۆ گرتن و دیپۆرتکردنه‌وه‌یان وورده وورده ئه‌و ئیمتیازانه‌ش له خه‌ڵکی ووڵاتانی تر ده‌سه‌ننه‌وه که ڕوویان له‌وێ کردووه و مافی په‌نا به‌رێتیان هه‌یه، ئه‌مه‌ش زیاتر سه‌رچاوه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ووڵاتانه خۆیان ئێستا له‌ژێر پاڵه‌په‌ستۆی قه‌یرانی ئابووریدان و ده‌یانه‌وێ ئه‌و قه‌یرانه به‌ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران چاره‌بکه‌ن و ئه‌وه‌ی گوێ ی پێناده‌ن مافی مرۆڤ و په‌ییمانامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه.
با ئێمه قسه‌یه‌ک بۆ دانیشتوانی ئه‌و ووڵاته‌ش بکه‌ین که خه‌ریکه ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی خه‌باتی چه‌ند ساڵه‌یانه‌وه به‌ده‌ستیان هێناوه خه‌ریکن لێیان ده‌سه‌ننه‌وه و باری گوزه‌رانیان زۆر گرانتر بو‌وه و ده‌نگی بێزاری و تووڕه‌یی خه‌ڵکی هه‌ژاری ئه‌و ووڵاتانه‌ش به ئاشکرا ده‌بیسترێ و به‌ده‌گمه‌ن هه‌یه به‌رگری له سیاسه‌ته‌کانی ئه‌و حکومه‌تانه‌ی خۆشیان بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی زیاتر بۆ ئێمه ڕوون و ئاشکرایه ئه‌وه‌یه کاتێ باس له مافی مرۆڤ ده‌کرێ زیاتر هه‌ر باسه و ئه‌گینا گه‌ر قسه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئازادی و یه‌کسانی بکرێت ئه‌وه له هیچ شوێنێکی ئه‌م دنیایه‌دا ده‌ست ناکه‌وێ و ئه‌گه‌ر چاکتر وورد بێنه‌وه زیاتر ئه‌و ووڵاتانه‌و له پێشی هه‌موویانه‌وه ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا و ووڵاتانی تری ئه‌وروپی هاوپه‌یمانیان خۆیان هۆکاری گشت جه‌نگ و شه‌ڕو داگیرکاری و هاریکاری ئه و هه‌موو دیکتاتۆرانه‌ن که ده‌ستیان له بینه‌قاقای دانیشتوانی ووڵاته‌کانیان گیر کردووه و ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکیان تال و ناخۆشکردووه و ناچار به ئاواره‌یی و سه‌رگه‌ردانی و ماڵوێرانی کراون.
ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌رمایه‌داری، جیهانیان له نێوان خۆیاندا دابه‌ش و تاڵانکردووه و به ئاره‌زووی خۆیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسی و ئابووریه‌کنیان دیکتاتۆر ده‌که‌نه ئازادیخواز و شه‌ڕکه‌ر ده‌که‌نه نوێنه‌ری ئاشتی و تاوانبار بێ‌تاوان و به‌ناوی بازاڕی ئازادی و دیموکراسی و گڵۆباڵیزمه‌وه به‌شه‌ریه‌تی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یان تووشی بێئومێدی و کوێره‌وه‌ری کردووه و ئینسانه‌کانیان کردووه به کۆیله‌ی ئه‌م نه‌زم و یاسا نائینسانیه‌و ته‌واوی ئازادیه‌کانیان لێسه‌ندۆته‌وه و مرۆڤه‌کانی ئه‌م سه‌رزه‌ویه‌یان له ئیراده‌ی خۆیان دابڕیوه.
7.4.2008
|