١٤\١\٢٠١١
چ کڵاو بچێته سه‌ر
چ سه‌ر بچێته کڵاو! (گاڵته و ره‌خنه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی).

ئه‌یوب
ره‌حمانی
ئه‌گه‌ر هه‌ر کام له ئێمه لانیکه‌م جارێک کڵاومان نه‌کردبێته سه‌ر
که‌سێکه‌وه، ئه‌وا لانیکه‌م جارێک کڵاوێکیان هه‌ر سه‌ر کردووین یا
کڵاوێکمان له شوێنێک هه‌ر سه‌ر چووه. ئه‌مانه به قه‌ده‌ر یه‌ک و وه‌ک
یه‌ک باری مه‌نفییان هه‌یه و له باری ئه‌خلاقیی و ئاکارییه‌وه
نادرووستن و ئه‌چنه خانه‌ی تاوانه‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له مانای ته‌شبیهی
و مه‌سه‌لیی کڵاو سه‌ر نان و کڵاو سه‌ر چوون دوور که‌وینه‌وه و بێینه
سه‌ر ئه‌سڵی کرداریی کرداره‌که، واته کڵاو سه‌ر کردن و کڵاو سه‌ر
چوون، له ئه‌ساسدا هه‌ر دوویان هه‌ر یه‌ک ئامانج ئه‌پێکن و وه‌ک یه‌کن،
چ کڵاوه‌که بچێته سه‌ر و چ سه‌ر بچێته نێو کڵاوه‌که، له هه‌ر دوو
حاڵه‌تدا ئه‌و کڵاو و سه‌ره هه‌ر جووت ده‌بن پێکه‌وه و ئامانج گه‌رم
بوونه‌وه‌ی سه‌ر و نه‌خۆش نه‌که‌وتنه. له کورده‌واریدا له‌م جۆره ته‌شبیهاته‌مان
هه‌یه که ده‌ڵێن، چ که‌ره‌که به‌ریته لای جۆکه و چ جۆکه به‌ریته
لای که‌ره‌که، ئه‌مه‌ش هه‌ر دوویان هه‌ر یه‌کن، له هه‌ر دوو حاڵه‌تدا
ئه‌و که‌ر و جۆیه به یه‌ک شاد ده‌بن و ئاکامه‌که‌یان به‌ڵام لێره
جیاوازه. له نمونه‌ی یه‌که‌مدا سه‌ر و کڵاوه‌که نه ته‌نیا هیچ خه‌سارێک
نابینن، به‌ڵکو به یه‌کیش شاد ده‌بنه‌وه و ئاکامه‌که‌ی گه‌رم مانه‌وه‌ی
سه‌ر و ساخ مانه‌وه و بێ که‌س نه‌مانه‌وه‌ی کڵاوه، له‌وه‌دا که سه‌ره‌که
گه‌رم ده‌بێته‌وه و کڵاوه‌که شانازی گه‌رم کردنه‌وه‌ی سه‌ره‌که‌ی پێ
ده‌به‌خشرێت. به‌ڵام له نمونه‌ی دووهه‌مدا شاد بوونه‌وه و تێرخواردنی
که‌ره‌که به جۆکه له ئارادایه له حاڵێکدا ئه‌مه به ته‌واو بوون
و کۆتایی ته‌مه‌نی جۆکه کۆتایی پی دێت و ئه‌گه‌ر که‌ره‌که‌ش جۆکه نه‌خوات،
ئه‌وا ئه‌وجار که‌ره‌که کۆتایی به ته‌مه‌نی دێت و له برسان ده‌مرێت.
(کورد ئه‌ڵێت ئه‌تۆپێت، من نازانم مردن هه‌ر مردنه ئیتر بۆ ئاژه‌ڵ ئه‌تۆپێت
و مرۆڤ ئه‌مرێت؟ من جیاوازیی نابینم له هه‌ر دووک حاڵه‌تدا گیانله‌به‌رێک
ئه‌مرێت چ ئاژه‌ڵ بێت و چ مرۆڤ، ئیتر ئه‌م هه‌ڵاواردنه بۆچی؟). که‌واته
ئه‌و دوو نمونه‌ی سه‌ره‌وه که وه‌ک یه‌ک ده‌چن، ئاکامه‌کانیان وه‌ک
یه‌ک نین. به‌ڵام ئایا ئامانجیان چییه؟ ئامانج له نمونه‌ی یه‌که‌مدا
بێ کڵاو نه‌مانه‌وه و گه‌رم بوونه‌وه‌ی سه‌ر بۆ نه‌خۆش نه‌که‌وتنه و
له نمونه‌ی دووهه‌مدا بێ جۆ نه‌مانه‌وه‌ی که‌ره. له نمونه‌ی یه‌که‌مدا
سه‌ر و کڵاو پاش بێ نیاز بوون به یه‌ک، هه‌ر دوویان بێ وه‌ی ده‌مێنن و
به بێ قڕه له یه‌ک جیا ده‌بنه‌وه، به‌ڵام له نمونه‌ی دووهه‌مدا
جۆکه به زۆر ته‌پێندراوه‌ته نێو گه‌ده‌ی که‌ره‌که و له‌و نێوه‌شدا
جگه له‌وه‌ی که ده‌چه‌وسێندرێته‌وه و ته‌ڕ و تووی پێوه نامێنێت و
هه‌موو ئاو‌و و ڤیتامینه‌کانی ده‌کێشرێت، که دووایش له‌و سجنه به‌ر ده‌بێت،
هه‌موو کاراکته‌ر و شێوه و قه‌واری گۆڕاوه، بێچاره ئیتر قه‌ت ئه‌وه‌نده
خۆشه‌ویست نییه که پێشتر بوو. پێشتر که‌ره‌که خۆی بۆ به کووشتن ده‌دا،
ئێستا به‌ڵام هه‌ر به لایشیدا ناچێت. ئێستا ناویشی گۆڕاوه و له جۆوه
بووه به ته‌رس!
ماڵت نه‌شێوێ میرزا خۆ فڕۆکه ساز ناکه‌یت، ئه‌مه چییه؟ لێتان
ناشارمه‌وه که ئه‌م هه‌موو شێر و ڕێوییه‌م ته‌نیا بۆیه هێناوه‌ته‌وه،
بۆ ڕێگا خۆش کردن بۆ باسه سه‌ره‌کییه‌که‌م که مه‌به‌ستمه و له
خواره‌وه ئه‌یخوێننه‌وه. ئاخر ماڵته هێنده‌م پێ "عه‌یبه" ئه‌م
شتانه باس که‌م ئه‌و سه‌ری ناپه‌یدا، خۆ ماڵی کورد نه‌شێوێت، که به
داخه‌وه زۆر شێواو و بێ ماڵه، هه‌تا دێی ئه‌م باسه بکه‌یته‌وه
خێرا پاسه‌وانانی نامووس که زۆرینه‌ی پیاوانن، به‌رچه‌سپی بێ ئاکاریت
به سه‌ردا ئه‌ده‌ن و ئه‌گه‌ر ده‌ستیشیان که‌ویت، وه‌ک قیمه ئه‌تهاڕن!
به‌ڵام گوێ ناده‌مێ، چوونکه ئه‌زانم که وشه‌ی ئاکار لای زۆر که‌س به
پێچه‌وانه وه‌رگیراوه. له دونیای مۆدێڕن بێ ئه‌خلاق ئه‌و که‌سه
نییه که خۆشه‌ویستی ده‌کات و یا له سه‌ر خۆشه‌ویستی ئه‌نووسێت، به‌ڵکوو
ئه‌و که‌سه‌یه که ماڵی میلله‌ت تاڵان ده‌کات!
با له‌وه گه‌ڕێین جارێ، نمونه‌یه‌کی دیکه‌ش هه‌یه که وه‌ک ئه‌و دوو
نمونه‌ی سه‌ره‌وه ده‌چن، به‌ڵام وه‌ک وتم هێندێک پێم عه‌یب و عاره
ناوی به‌رم، زۆرتر وه‌ک نمونه‌ی سه‌ر و کڵاوه‌که ده‌چێت، تا که‌ر و
جۆکه، که ئه‌گه‌ر چی ئامانجییان وه‌ک یه‌ک ده‌چێت، بێ سه‌ر و کڵاو نه‌مانه‌وه‌ی
یه‌کتر و به یه‌ک گه‌یشتن به‌ڵام ئاکامییان جیاوازه. ئاکامییان ته‌نیا
گه‌رم بوونه‌وه نییه، ئه‌گه‌ر چی ئه‌و ئاکامه‌شیان هه‌ر هه‌یه، به‌ڵام
ئاکامییان به ئاکام گه‌یشتن و خۆشه‌ویستییه و بێجگه له‌وه ئه‌م
نمونه‌ی ئه‌خیر ئامانجێکی گرنگیش ده‌پێوێت ئه‌ویش په‌یدا بوونی ژیانی
نوێی و سه‌ر هه‌ڵدان و خووڵقانی جیلی داهاتووه، منداڵ!
ورده ورده له مه‌به‌سته‌که‌م نیزیک ده‌بمه‌وه، به‌ڵام هێشتا پێم
عه‌یبه بیڵێم. خۆزگه باس کردنی ئه‌میشیان هه‌ر وا به سانایی و بێ شه‌رمی
سه‌ر و کڵاو بوویایه، به‌ڵام له کۆمه‌ڵگا ده‌ترسێم، ناوێرم ناوییان
بێنم. ناوێرم بڵێم چ ئه‌میان به‌ودا و چ ئه‌ویان به‌مدا، هه‌ر دوویان
هه‌ر وه‌ک یه‌کن، هه‌ر دوویان به ئاکام گه‌یشتن و حه‌ز و ویست و خۆشه‌ویستین
به‌ڵام له ترسی کۆمه‌ڵگا ناوێرم ناوییان بێنم. ئاخر خۆ ئه‌وانه ئه‌گه‌ر
چی هه‌ر وه‌ک ده‌ست و سه‌ر و لاق و دڵ و هتد ئه‌ندامی له‌شن و ئه‌ندامگه‌لی
زۆر گرنگیشن، به‌ڵام نه ده‌ستن و نه لاق و نه سه‌ر و نه که‌ر و نه
کڵاو، چۆن ناوییان بێنم؟ هه‌ر بێجگه له‌مانه کرداره‌که‌یشیان و به
یه‌ک شاد بوونه‌وه‌یشیان ئه‌چێته خانه‌ی بێ ئاکاری و بێ ئه‌خلاقی له
کۆمه‌ڵگای ئێمه! ئه‌مه ڕاسته؟ باس کردنییان هه‌ر وا ئاسان نایه‌ته
زمان و گۆ، زۆر ساکاره ئه‌گه‌ر بڵێین چ که‌ره‌که به‌ریته لای جۆکه
و چ جۆکه به‌ریته لای که‌ره‌که، یا نه‌خێر به سانایی سه‌ر و کڵاوه‌که
نییه، که بڵێین چ کڵاوه‌که بچێته سه‌ر سه‌ره‌که و چ سه‌ره‌که
بچێته نێو کڵاوه‌که.
ته‌واو، ئیتر سه‌برم نه‌ما، باسی ده‌که‌م. مه‌به‌ستم گانکردنی نێر و مێ
یان ژن و پیاوه. چاو لێبکه‌ن، که ئاژه‌ڵی نێر و مێ جووت ده‌بن پێکه‌وه
به تام و چێژه‌وه سه‌یرییان ده‌که‌ین یا له شه‌رمی ده‌ور و به‌رمان
چاوی لێ وه‌رده‌گێڕین، به‌ڵام به دڵه‌وه حه‌زمان ده‌کرد تا کۆتایی
بییان بینین! که له ماڵه‌وه به تاقی ته‌نیا خه‌ڵوه‌ت ده‌که‌ین له
گه‌ڵ خۆمان، هه‌ندێک جار، نه‌ک هه‌میشه، فیلمێکی پۆڕنۆی "بێ ئه‌خلاقی"
که له کوون و قوژبنه‌کان شاردوومانه‌ته‌وه ده‌ر دێنین و یا له نێو
فایله‌کانی کۆمپیوتێره‌کانمان به ناوی ماقووڵه‌وه حه‌شارمان داوه،
ئه‌بینینه‌وه و به تام و چێژه‌وه سه‌یری ده‌که‌ین. و یا باشترین
فوورسه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌مان (نێر یا مێ) خۆشه‌ویستی
بکه‌ین. ئا ببورن لێره مه‌به‌ستم پیاوه ماقووڵه‌کان نییه، که قه‌ت
شتی وا ناکه‌ن، ئاخر ئه‌وان سۆفیین و که‌س نازانێت چۆن منداڵیان بووه!
جا لێره چ ئه‌م بچێت بۆ لای ئه‌و و چ ئه‌و بچێت بۆ لای ئه‌م و یا ڕه‌نگه
باشتر بێت بڵێم چ ئه‌م بچێته نێو ئه‌و و چ ئه‌و بچێته سه‌ر ئه‌م هه‌ر
دوویان هه‌ر وه‌ک یه‌که‌ن و وه‌ک کڵاو سه‌ر نانه‌که و یا که‌ر و جۆکه
وایه و هه‌ر سێکییان هه‌ر یه‌ک خواست و مه‌به‌ستییان هه‌یه، خۆشویستن
تا بێ کۆتایی، یه‌ک بوون و تێک ئاڵان و جووت بوونیان و بوونییان به یه‌ک
له‌ش و یه‌ک جه‌سته تا ئه‌و په‌ڕی چێژ وه‌رگرتن. ئایا غه‌یری ئه‌مه‌یه؟
ئه‌گه‌ر غه‌یری ئه‌مه بێت، ئه‌وه یه‌ک لایه‌نه و یا له ڕووی ئیجباره‌وه‌یه
و ته‌نیا بۆ ڕه‌فعی ئیحتییاجی یه‌ک له‌وانه و هیچیتر!
که بێینه‌وه سه‌ر خۆشه‌ویستییه‌که، ئه‌م پرسیار و ڕه‌خنه له کۆمه‌ڵگای
کوردی دێته ئاراوه، که بۆچی یه‌کیان واته "نێره‌که" به شانازی و
سه‌ربه‌رزی خۆی ده‌زانێت جووت ببێت له گه‌ڵ ئه‌ویتریان واته "مێکه"،
به‌ڵام عه‌ینی ئاکسیۆن و خۆشویستن بۆ مێکه شه‌رم و نه‌نگ و خه‌م و خه‌فه‌ته؟
ئایا ئه‌مه خه‌تای کۆمه‌ڵگای دوواکه‌وتوو و فه‌رهه‌نگی هه‌ژار نییه؟
بۆچی ئه‌گه‌ر ژن و پیاوێک یه‌کتریان خۆش بوێت، کۆمه‌ڵگای ئێمه ئیزن یا
ڕێگایان پێ نادات ئه‌و دووانه به ئاشکرا پێکه‌وه بن و خۆشه‌ویستی
خۆیان بکه‌ن؟ بۆچی چاوه‌دێرییان ده‌که‌ن و بۆ ئه‌گه‌ر پێکه‌وه گیران،
ئه‌وه ژنه‌که ڕسوا ده‌بێت و یا وه‌ک دۆعا و زۆری دیکه به‌رده باران
ده‌کرێن و پیاوه‌که وه‌ک به‌رزه‌کی بانان و سه‌ربه‌رز بۆی ده‌ر ده‌چێت؟
ئایا ئه‌مه تاوانی کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ژاری فه‌رهه‌نگی نییه؟ له‌م
باسه‌دا کڵاو سه‌ر کردن و کڵاو سه‌ر چوون هیچ جیاوازییان نییه و هه‌ر
دووکییان به قه‌ده‌ر یه‌ک مافی خۆشویستن و پێک گه‌یشتنیان هه‌یه.
دیاره قه‌زییه‌ی ژن و مێردایه‌تی و هاوسه‌رداری جیاوازه. ژن و مێرد
ئه‌گه‌ر لایه‌نی ئایینیی و شه‌رعییه‌که‌ی لابه‌رین، به‌و به‌ڵێن و په‌یمانه‌ی
که به یه‌کتری ده‌ده‌ن، به‌ڵێن ده‌ده‌ن که تا سه‌ر بۆ یه‌ک بن و له
خۆشی و ناخۆشیشدا یار و هاوسه‌ر و پشتیوانی یه‌کتر بن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر
یه‌کییان ئه‌و به‌ڵێنه‌ی شکاند و به ئاشکرا یا به نهێنی له‌گه‌ڵ که‌سێکی
دیکه‌ش بوو، ئه‌وا ئه‌و به‌ڵێنه سه‌ره‌تاییه ئه‌شکێت و ئه‌ویتریشیان
ئه‌توانێت له ڕووی ئه‌خلاقییه‌وه به‌ڵێنه‌که بشکێنێت و له هاوسه‌ره‌که‌ی
جیا بێته‌وه و یا نه‌خێر ئه‌ویش به ئاشکرا و نهێنی خۆشه‌ویستی بکات،
به‌ڵام ئه‌مه له گرنگی باسه‌که که‌م ناکاته‌وه که گان هه‌ر وه‌ک
بۆ پیاو عه‌یب نییه هه‌روه‌ها بۆ ژنیش هیچ ئیرادێکی نییه تا ئه‌و
جێگایه‌ی به بڕیاری ئازادانه و سه‌ربه‌ستانه‌ی ئه‌و که‌سه بگه‌ڕێته‌وه
که خۆی بڕیاری بۆ دابێت، بیکات یا نه‌یکات. که‌واته بڕیاری تاکه‌که‌سی
مرۆڤ (ژن یا پیاو) گرنگتره له‌و داب و نه‌ریتانه‌ی که ئایین و کۆمه‌ڵگا
به سه‌ر تاکه‌کانیدا ده‌سه‌پێنن بۆ خۆشه‌ویستی و خۆشویستن. به‌و شه‌رته‌ی
که ئه‌و تاکه که‌سه (ژن یا پیاو) له ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵان، که
به پێی بڕیاره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان دیاری کراوه، گه‌وره ساڵ بێت
واته ته‌مه‌نی له هه‌ژده زیاتر بێت، پێش ئه‌و ته‌مه‌نه به منداڵ و
مێرمنداڵ ئه‌ناسرێن و پێویسته چاوه‌دێری که‌س و کاریان، ئه‌ویش زۆر به
خشپه و نه‌ک زۆر به ئاشکرا، به سه‌ره‌وه بێت.
پۆڕنۆی کوردی ئه‌توانێت له‌م بواره‌دا و له ئێستادا شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی
بخوڵقێنێ.
ئه‌گه‌ر چاو له به‌رنامه تلویزیۆنییه‌کانی چل و یا سی ساڵێک پێش
ئێستا بکه‌ین، ئه‌بینین که پۆڕنۆ له ڕۆژئاوا، چ وه‌ک وێنه و چ وه‌ک
فیلم، زۆر به هێواشی و به خشپه خشپ جێی خۆی کرده‌وه و ئه‌مانه‌ش
ورده ورده زه‌ینی خه‌ڵکیان گۆڕی به‌ره‌و ئه‌وه‌ی که به دڵفراوانتر
چاو له سێکس بکه‌ن و ئه‌مه هه‌ر وا درێژه‌ی کێشا، به جۆرێک که
ئێستا ئیتر له جاران زۆر عادیتر بۆته‌وه. ئه‌گه‌ر چی ئه‌و فیلمانه
له کوردستانیش به زۆری و ته‌قریبه‌ن له زۆربه‌ی ماڵه‌کان ده‌ست ده‌که‌ون،
به‌ڵام من دڵنیام که ئه‌گه‌ر فیلمسازێکی کورد ئه‌و غیره‌ته بداته به‌ر
خۆی و هاوکات کۆمه‌ڵێکیش لاوه ژن و لاوه پیاوی کورد بتوانن بێنه به‌ر
چاوی کامێڕا و فیلمێکی پۆڕنۆی کوردی له ئێستادا دروست بکرێت، ئه‌وه
شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی له کوردستان لێ ئه‌بێته‌وه و دڵنییام ئه‌چێته
مێژووه‌وه، ئه‌مه له حاڵێکدا که له ڕۆژئاوا فیلمی سێ بووعدی خه‌ریکه
جیهان ئه‌هه‌ژێنێت، به‌ڵام لای ئێمه هێشتا بیرکردنه‌وه له درووست
کردنی فیلمه‌که‌ش غیره‌تی ده‌وێت، چ بگات به ساز کردنی و له هه‌موو
گرنگتر یاری کردن وه‌ک ئه‌کته‌ری ئه‌و فیلمانه به تایبه‌تی بۆ ژنه
لاوه‌کان.
له کۆتاییدا ماوه‌ته‌وه بڵێم که پێویسته تێڕوانینه جیهانبینی و
مرۆڤبینییه‌کانمان، به تایبه‌ت له‌مه‌ڕ سێکس بگۆڕین و ئه‌م تابووه بۆ
هه‌میشه بشکێنین. تا که‌ی ئه‌بێت شه‌ره‌ف و نامووس گرێ بدرێت به نێو
گه‌ڵی ژنانه‌وه، له کاتێکدا که شه‌ره‌فی نه‌ته‌وه‌یی و ناسنامه‌مان
ده‌یان ساڵه له ژێر پێی داگیرکه‌رانی کوردستاندایه؟ ئه‌گه‌ر بڕیار
بێت شه‌ره‌فێک بوونی هه‌بێت، ئه‌وا بنده‌سته بوون هیچ شه‌ره‌فێک نییه.
ئه‌زموونی ڕۆژئاوا و سه‌یری ڕووداوه فه‌رهه‌نگییه‌کانی ئه‌م ساڵانه‌ی
دووایی ئه‌یسه‌لمێنن که له ده‌وره‌ی ئێستادا که له سه‌ره‌تای
گڵۆباڵیزمدا ده‌ژین، هه‌ر شه‌پۆلێکی فه‌رهه‌نگی له ڕۆژئاواوه یا هه‌ر
شوێنێکی دیکه‌ی جیهان هه‌ڵبات، ڕۆژهه‌ڵاتیش ده‌گرێته‌وه. چاو له
تورکیا و وڵاتانی عه‌ره‌بی و یا ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا وه‌ک ژاپۆن و چین و
هتد بکه‌ن چۆن گۆڕاون، ئێرانیش ته‌نیا سێ مانگی به‌سه که به بێ
کۆماری ئیسلامی بێت، بزانین چۆن تاران و شاره گه‌وره‌کان ئه‌بنه لۆس
ئانجێلێس. که‌واته با ئێمه‌ش هه‌ندێک تین وه‌به‌ر خۆمان ده‌ین و
بگۆڕێین، ئه‌گه‌ریش نه‌گۆڕێین ئه‌وا پاش ماوه‌یه‌ک به بێ ئه‌وه‌ی
خۆمان بزانین ئه‌بینه قوربانی مۆده و چاو له خه‌ڵکی دیکه ده‌که‌ین
و ئه‌وجار ئێمه‌ش به چاولێکه‌ری ئه‌گۆڕێین و هیچ گوریز و ڕاکردنێکمان
له چنگ گۆڕان نابێت، به‌ڵام چاکتر ئه‌وه‌یه خۆمان ئیبتیکار به ده‌سته‌وه
بگرین و پێش ئه‌وه‌ی بمانگۆڕن، خۆمان شتی نوێ بخوڵقێنین و مێژوو
بنووسینه‌وه!
چه‌ند هه‌زار ساڵ پێش ئێستا هه‌موو شارستانییه‌تی جیهان له ئێمه‌وه
له ئیمپێڕاتۆری ماده‌وه، له هه‌مه‌دان و بابل و نه‌ینه‌واوه سه‌رچاوه‌یان
ده‌گرت. کاتێک ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌قدوونی بابلی داگیر کرد، سه‌ری سوڕ
مابوو له‌و هه‌موو پێشکه‌وتنه. ئێستا ئێمه خۆمان به داخه‌وه پاشه‌ڕۆی
هه‌موو شارستانییه‌تێکین، له‌وه‌تای ئایینی بێگانه‌یان به سه‌رماندا
سه‌پاندووه و ئێستاش خۆمان وازی لێناهێنین. له وڵامی ئه‌و به‌ڕێزانه‌شدا
که ڕه‌نگه بڵێن شارستانییه‌ت ئه‌مانه نییه که من باسیان ده‌که‌م،
ئه‌بێت بڵێم شارستانییه‌ت له یه‌کسانی ژن و پیاوه‌وه و شکاندنی
تابووه‌کانه‌وه ده‌ست پێ ده‌که‌ن، جا چ تابووی سێکس بن یا ڕه‌خنه له
ئایین و سیاسه‌ت و ورده ورده پیاده کردنی پلۆڕالیزم و دێمۆکڕاسی، که
ئه‌مانه کران، ئه‌وجار ڕێگا بۆ هه‌موو شتێکی دیکه ئاواڵه‌یه.
23ی به‌فرانباری 2710
ماڵپه‌ڕی ئه‌یوب ره‌حمانی
|