په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

 

 

تێکستى شانۆیى

..چى.. لە کوێ.


   
وەرگێڕانى لە عەرەبییەوە:کاردۆ


کارەکتەرەکان:


* بام(bam
* بم(bm)    
* بیم(bim)  
* بۆم(bom)
* س(دەنگ)   
 

نووسینى:سامۆیل بیکت         

سەکۆى شانۆپێکهاتووە لە لاکێشەیەکى 3م × 2م ،تاریکە ،پەلەیەک رووناکیی کز ،بەشیکى

زۆرى دەکویتە لاى چەپى شانۆوە، رووناکییەکى دیکەى کز لە راستى شانۆ،کە شوێنى (س)ە.


 

(س رووناکییەکە پێدەکات)
س:ئێمە تائیستا تەنهاپینج کەسین ،
وەک بڵێى هەر خۆمانبین
وەرزى بەهارە ،
سەرەتا بێدەنگییە
من رووناکییەکە پێدەکەم
(شوێنەکە رووناکدەبێتەوە،بام لە ژمارە (3)یە سەرى بەرز کردووەتەوە،بۆم لە ژمارە(1)ە سەرى داگرتووە،بێدەنگى)
س:ئاوها باش نییە،رووناکییەکە دەکوەژێنمەوە
(شوێنەکە تاریک دەبێت)
سەر لە نوێ دەستپێدەکەمەوە
ئێمە تائێستا تەنها پێنچ کەسین
وەرزى بەهارە
کات بەسەر دەچێت
سەرەتا بێدەنگییە
من رووناکییەکە پێدەکەم
شوێنەکە رووناکدەبێت، بام لە ژمارە(3)یە سەرى بەرز کردووەتەوە،بێدەنگى
س: ئاوها باشترە
من تەنهام
وەرز بەهارە
کات بەسەر دەچێت
سەرەتا بێدەنگییە.
تاکو بۆم دەرکەوت
جارێکى تر_ بۆم_ دەرەکەوێت لە(N)ەوە دەچێتە لاى ژمارە(1)کە سەرى داگرتووە
بێدەنگى
بیم لە (O)وە دەچێتە ژمارە(2)کە سەرى بەرزکردووەتەوە
بێدەنگى
بیم لە (O) وەدەچێتە دەرەوە ،بۆم دواى دەکەوێت
بێدەنگى
بیم لە (O)وە دێتە ژوورەوە،لە ژمارە(2)رادوەستآ ،سەرى داگرتووە
بێدەنگى
بم لە (N)ەوە دێتە ژوورەوە لە ژمارە(1)رادوەستآ،سەرى بەرز کردووەتەوە
بێدەنگى
بم لە (N)وە دەچێتەدەروە،بیم دوای دەکەوێت
بم لە(N)ەوە دێتە ژوورەوە، لە ژمارە (1)رادەوەستآ ،سەرى داگرتووە
بێدەنگى
بام لە (W)وە دەچێتە دەرەوە ،بم دواى دەکەوێت
بام لە(W)وە دێتە ژوورەوە، لە ژمارە (3)رادەوەستآ سەرى داگرتووە
بێدەنگى
س:ئاوها باشە
رووناکییەکە دەکوژێنمەوە
(تاریکى باڵ دەکێشێت )
جارێکى تر دەستپێدەکەمەوە
ئێمە تا ئێستا پێنج کەسین
وەرزى بەهارە
کات بەسەر دەچێت
ئەمجارەیان دیسان رووناکییەکە پێدەکەم
شوێنەکە رووناک دەبێت
بام بە تەنها لە ژمارە (3)یە سەرى بەرز کردووەتەوە
بێدەنگى
س:ئاوها باشە
من تەنهام
وەرز بەهارە
بۆم لە(N) وە دێتە ژوورەوە لە ژمارە (1)رادوەستێ سەرى بەرزکردووەتەوە
بام:ئەى دواتر..؟
بۆم:(سەرى داگرتووە) هیچ
بام:هیچى نەوت..؟
بۆم:هەرگیز
بام:باشت لێدا؟
بۆم:بەڵێ
بام:هیچیشى نەوت؟
بۆم :هەرگیز
بام:گریا؟
بۆم:بەڵێ
بام:هاوارى کرد؟
بۆم: بەڵێ
بام:داواى بەزەیى کرد؟
بۆم:بەڵێ
بام: بەڵام هەرگیز هیچى نەوت؟
بۆم:هەرگیز
س:ئاوها باش نییە
جارێکى تر سەر لەنوێ دەست پێدەکەمەوە
بام:ئەى دواتر..؟
بۆم:(سەرى داگرتووە) هیچ
بام:هیچى نەوت..؟
بوم:هەرگیز
بام:باشت لێدا؟
بوم:بەڵێ
بام:هیچیشى نەوت؟
بۆم :هەرگیز
بام:گریا؟
بۆم:بەڵێ
بام:هاوارى کرد؟
بۆم: بەڵێ
بام:داواى بەزەیى کرد؟
بۆم:بەڵێ
بام: بەڵام هەرگیز هیچى.. ؟
بۆم:هەرگیز
بام :بۆ دەستت لێهەڵگرت؟
بۆم:چونکە لە هۆش خۆى چوو
بام:جا بۆ هەوڵى بێدارکردنەوەى دەدەیت؟
بوم:هەوڵمدا
بام:ئەى دواتر؟
بۆم: ،سەرى نەگرت نەمتوانى
بام:تۆ درۆ دەکەى..پشوو..پێیووتى پشوو
دانى پێدا بنێ کە داواى پشوى لێکردى.لێتدەدەم تا دانى پێدا دەنێى
س:ئاوها باشە
بیم لە (w)وە دێتە ژوورەوە لە ژمارە(2)رادەوەستآ سەرى بەرزکردووەتەوە
بام:(بۆ بیم) تۆ دەستت بەتاڵە؟
بیم: بەڵێ
بام:لەگەلڕ خۆتدا بیبە و هێندەى لێدە تا دانى پێدا دەنێت
بیم:دەبێ دان بە چیدا بنێت؟
بام:بەوەى کە پێى ووت
بیم:هەر ئەوەندە؟
بام:چیتر؟
بیم: پاشان لێیگەڕێ
بام:بەڵێ
بیم:چاکە(بۆ_ بۆم)وەرە
بیم لە(W)دەچێتە دەرەوە،بیم دواى دەکەوێت
س:ئاوها باشە
من تەنهام
وەرزى هاوینە
کات بەسەر دەچێت
تا جارێکى تر بیم دەرکەوتەوە
بیم لە(w)وە دێتە ژورەوە لە ژمارە(2)رادوەستێ سەرى داگرتووە
بام:ئەى دواتر؟
بیم:(سەرى داگرتووە)هیچ
بام: نەیووت...؟
بیم:نا
بام:ئەى نەیووت..؟
بیم: نا
بام:باشت لێدا؟
بیم:بەڵێ
س:ئاوها باش نییە
جارێکى تر دەستپێدەکەمەوە
بام:ئەى دواتر؟
بیم:هیچ
بام:نەیووت لە کوێ؟
س:ئاوها باشترە
بیم:کوێ؟
س:بەداخەوە
بام:کوێ؟
بیم:نا
بام: باشت لێدا
بیم:بەڵێ
بام:نەشیووت لە کوێ؟
بیم: نا
بام:گریا؟
بیم:بەڵێ
بام: هاواریکرد ؟
بیم: بەڵێ
بام: داواى بەزەیى کرد؟
بیم:بەڵێ
بام:بەڵام نەیووت لە کوێ؟
بیم:نا
بام:بۆ دەستت لێهەڵگرت؟
بیم: لە هۆش خۆى چوو
بام:جا بۆ هەوڵى بیدارکردنەوەى دەدەى؟
بیم:هەوڵمدا
بام:ئیتر..؟
بیم:نەمتووانى
بێدەنگى
بام:تۆ درۆدەکەى .
بێدنگى
ئەو پێیووتى لە کوێ
بێدەنگى
دانى پێدابنێ کە پێی ووتووى لە کوێ
بێدەنگى
لێتدەدەم تا دانى پێدادەنێى
س: ئاوها باشە
بیم لە (N)وە دێتە ژوورەوە لە ژمارە (1)رادوەستێ،سەرى بەرزکردووەتەوە
بام:(بۆ_ بم) دەستت بەتاڵە؟
بم:بەڵێ
بام :لەگەلڕ خۆتدا بیبە و هێندەى لێدە تا دانى پێدا دەنێت
بم:دەبێ دان بە چیدا بنێت؟
بم:کە پێى ووت لە کوێ
بم:هەر ئەوەندە؟
بام:بەڵێ
س:ئاوها باش نییە
جارێکى تر دەستى پێدەکەمەوە
بام :لەگەڵخۆتدا بیبە و هێندەى لێدە تا دانى پێدا دەنێت
بم:دەبێ دان بە چیدا بنێت؟
بام:کە پێى ووت لە کوێ
بم:هەر ئەوەندە؟
بام:لە کوێش
س:ئاوها باشترە
بم:هەر ئەوەندە؟
بام:بەڵێ
بم:پاشان لێیگەڕێم؟
بام:بەڵێ
بم:چاکە(بۆ بیم)وەرە
بم لە(N)وە دەچێتە دەرەوە بیم دواى دەکەوێت
س:ئاوها باشە
من تەنهام
وەرزى پایزە
کات بەسەردەچێت
بم دەرکەوت
بم لە(N)وە دێتە ژوورەوەلە ژمارە(1) رادوەستێ سەرى داگرتووە
بام:ئەى دواتر
بم:(سەرى داگرتووە)هیچ
بام:نەیووت لە کوێ؟
بم:نا
س:ئیتر ئاوها
بام:تۆ درۆ دەکەى
بێدەنگى
ئەو پێیووتى لە کوێ
بێدەنگى
دانى پێدابنێ کە پێیووتووى لەکوێ
بێدەنگى
لێتدەدەم تا دانى پێدا دەنێى
بم:دەبێ دان بەچیدابنێم؟
بام:کە پێیووتووى لە کوێ
بم: هەر ئەوەندە؟
بام: کە لە کوێش
بم: هەر ئوەندە؟
بام:بەڵێ
بم :پاشان لێمدەگەرێى
بام:بەڵێ.. وەرە
بام لە(W)وە دەچێتەدەرەوە، بم دواى دەکەوێت
س:ئاوها باشە
من تەنهام
وەرزى زستانە
کات بەسەر دەچێت
تا خۆم دەرکەوتم
جارێکى تر دەرکەوتمەوە
بام لە(W)وە دێتە ژوورەوە لە ژمارە(3)رادوەستێ سەرى داگرتووە
ئاوها باشە
من ئێستا تەنهام وەکو بڵێى هەر وەک خۆمبم
وەرزى زستنانە
کات بەسەر دەچێت
هەر ئەوەندە
ئەوەى لەمەتێدەگات با تێبگات
رووناکییەکە دەکوژێنمەوە
(رووناکی لاى _س_ نامێنێ)
شانۆ تاریک دەبێت
بێدەنگى


تێبینى/کارەکتەرانى نێو شانۆییەکە هاوشێوەى یەکن جل و بەرگیان درێژ و خۆڵەمێشیە،


*قژێکى درێژ و ماشوبرنجى.
*س لە شێوەى بڵندگۆیەکە بە بڵندیى باڵاى پیاوێک.

 


ژێدەر:WWW.ADABFAN.COM

Kardo_mm@yahoo.com