چله‌ی تێکۆشه‌ر فاتح ره‌سول.
1931
ــ 23/7/2008

فـه‌هـد گـرده‌وانـی
هاوڕێ
فاتح ره‌سول چل رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ماڵئاوایی له هاوسه‌ری ژیانی
دایکی ئاسۆس و هه‌ردوو کچه‌که‌ی و چوار کوڕه‌که‌ی و
که‌سوکار و هاوڕێ و دۆستانی کرد . مردن
ترسنۆکه له پڕ ده‌بێته میوان و خۆشه‌ویسترین که‌ست
لێده‌ستێنێ . که‌س به مردن دڵخۆش نی یه و که‌سیش
حه‌زناکات یه‌کێکی له‌ده‌ست بچێت . به‌ڵام ئاخ
ژیان ئاوایه و هه‌رده‌م به‌ڕێوه‌یه و مردن
هه‌ر سه‌رکه‌وتووه و ده‌یباته‌وه و که‌سێکی خۆشه‌ویستت ده‌کاته
نیشان . بۆمن ساڵی 2008 ساڵی ژان و ئازار بوو ، ساڵی
کۆچکردن وپرسه بوو ، ئه‌و هه‌مووه
خۆشه‌یسته‌م له‌ده‌ستدا . دایکم ... مامم ...
ئامۆزام ... پورزام ... ئامۆزای دایکم
... کوڕه‌ئامۆزای باوکم ...
هاوڕێم کاک فاتح ... گۆڕانی بێژ ئیسماعیل سه‌رده‌شتی ... شاعیر
مه‌حموود ده‌روێش . له‌و
ماوه‌یه که له پیره هه‌ولێر بووم ئه‌و شه‌ش خۆشه‌ویسته‌م
به‌ده‌ستی خۆم شارده‌وه و له پرسه‌یان دانیشتم .
نزیکه‌ی 30 ساڵ له شاردنه‌وه‌ی باب و مامم و
که‌سوکارم دوور بووم ، له‌وسه‌فه‌ره‌م مردن
تۆڵه‌ی خۆی کرده‌وه. هه‌ر له هه‌ولێری خۆشه‌ویستم له‌گه‌ڵ کاک فاتح
ره‌سول و هاوڕێ یان جه‌لال ده‌باغ و نووسه‌ر که‌مال
غه‌مبار و زاگرۆسی کوڕه خوشکم ، شه‌وێکی
خۆشمان برده سه‌ر و قسه‌ی خۆشمان کرده مه‌زه‌ی
ئه‌و شه‌وه .هه‌ر ئه‌و رۆژه کۆمه‌ڵێک له به‌رهه‌مه
چاپکراوه‌کانی به عاره‌بی و کوردی پێشکه‌ش
کردم . ئه‌و شه‌وه که ده‌کاته 9/5/2008 که‌س
له ئێمه بیری له مردنی یه‌کتر نه‌ده‌کرده‌وه و به خه‌یاڵیشمان
نه‌ده‌هات که مردن چنگی نه‌گرسی له قوڕگی یه‌کێکمان
ده‌کات . هه‌ر هه‌موومان له‌وپه‌ڕی ته‌ندروست
چاکی دابووین و له هه‌مووشمان زیاتر که ئاگادری
خۆی بوو و خۆی له قه‌ره‌ی هه‌موو خواردنێک نه‌ده‌دا
کاک فاتح ره‌سول بوو . شه‌ومان به‌ڕێ کرد و
دوایی گه‌یاندنی هه‌موویان له‌گه‌ڵ زاگرۆس کاک
[فاتح]مان گه‌یانده‌وه ماڵه‌وه و هه‌ر بۆ پێکه‌نین که هاتمه
خواره‌وه گوتم بڕۆ ژووره‌وه و ده‌رگا داخه ئینجا
ده‌ڕۆین با ئاراس نه‌ڵێت فه‌هد بردی و
نه‌گه‌ڕاوه . ئه‌وه‌ش هه‌ر بۆ پێکه‌نینی شه‌وه‌که
بوو . ده‌رگای داخست و ئێمه‌ش گه‌ڕاینه‌وه . له
13/5/2008 ماڵئاواییم له هه‌ولێری خۆشه‌ویستم
کرد و به کاک فاتح ره‌سولم راگه‌یاند که
کتابه‌کانم پۆست کردوو و ئه‌ویش ده‌توانێ به ئه‌درێسی من پۆستیان بکات
و بۆم بنێرێت . {زاگرۆس و ئاسۆس}ی خوشکه‌زام تێگه‌یاند
که یارمه‌تی بده‌ن و بیبه‌نه پۆسته‌خانه‌ی
هه‌ولێر . له سوێد هه‌واڵی گه‌یشتنی کتابه‌کان
و پۆسته‌که‌م پێڕاگه‌یاند و گووتی کتابه‌کان به ئه‌درێسی تۆ
به‌ڕێ ده‌که‌م و با له‌لات بێت تاوه‌کو ده‌گه‌ڕێمه‌وه
ستۆکهۆڵم . کاتی خۆشی که له سوریا ده‌ژیا
ده‌ستنووسه‌کانی به ئه‌درێسی من ره‌وانه‌کرد و
پاشان ئه‌و کتابانه‌ی لێ په‌یدابوو که بڵاویکرده‌وه . به داخه‌وه
له جیاتی به‌ڕێ کردنی پۆسته‌که‌ی که تلفۆنم بۆ کرد
له نه‌خۆشخانه ئاراس وه‌ڵامی دامه‌وه و
گووتی باوکم نه‌خۆشه . داوام لێکرد به زوترین
کات بگه‌ڕێته‌وه سوێد با لێره ئازمایشی بکه‌ن . به‌ڵام به
داخه‌وه ته‌ندروستی ئه‌وه‌نده خراپ بوو به فرۆکه‌ی
فریاگوزاری گه‌یشته وه ستۆکهۆڵم . له‌گه‌ڵ
ئاوات دڵزاری هاوڕێم له نه‌خۆشخانه سه‌ردانمان
کرد . مردن نه‌یتوانیبوو هێشتا له عه‌رزی بدات و
له‌سه‌ر کورسی دانیشتبوو . کاتێک گووتی فه‌هد
گیان ئه‌وجاره‌ش له‌مردن رزگارم بوو .
گووتم مردن پێت ناوێرێت و بۆی ناکرێت
تۆمان له‌ده‌ست بستێنێ . شه‌وی 22ی
ته‌مموز له‌گه‌ڵ دایکی ئاسۆس قسه‌م کرد و له هه‌واڵی کاک فاتحم
پرسیار کرد . ئه‌ویش گووتی زۆر زۆر باشه و
به‌ره‌وباشیش ده‌چێت . که‌چی به‌داخه‌وه
به‌یانی یه‌که‌ی 23ی ته‌مموز دڵه مه‌زنه‌که‌ی کاک فاتح ره‌سول
له لێدان که‌وتوو و هاوڕێم ئاوات تلفۆنی بۆ کردم و
ئه‌و هه‌واڵه دڵته‌زێنه‌ی پێ راگه‌یاندم . له
ته‌مه‌نی پڕ شانازی ئه‌و مرۆڤه شیوعیه تێکۆشه‌ره
، خه‌باتی به‌ندیخانه و شاخ و ژێرزه‌وی بووه
مێژووه‌کی سه‌روه‌ری و هه‌تا کورد و کوردستان
بمێنێ و حیزبه‌که‌ی له خه‌بات دا بێت ، ئه‌وا
ناوی ئه‌و تێکۆشه‌ره هه‌ر به زیندوویی ده‌مێنێت . له ساڵه‌کانی دوایی
ژیانی دا که له سوێد گیرسایه‌وه ، ده‌ستیکرد به
نووسین و چه‌ند به‌رهه‌مێکی خسته به‌رچاوی
خوێنده‌واری کورد و پاشان مامۆستا [که‌مال غه‌مبار] هه‌ندێک
له به‌رهه‌مه‌کانی وه‌رگێرا بۆ زمانی عاره‌بی و
خه‌ڵکی عاره‌بی به ژیان و تێکۆشانی کورد ئاشنا
کرد . کتابخانه‌ی کوردی به‌و به‌رهه‌مانه‌ی
ده‌وڵه‌مه‌ند بووه و ده‌بێته به‌شێک له‌و مێژووه سه‌خته‌ی میلله‌تی
کورد .
ئه‌من لێره‌دا
ناڵێم ماڵئاوا کاک فاتح به‌ڵکو ده‌ڵێم به‌یه‌کتر
شادبوونه‌وه هاوڕێ فاتح ره‌سول .
ستۆکهۆڵم
28/8/2008
رۆژی یه‌کشه‌مه 31/8/2008 له هۆڵی
[هوسبی تریف]
کاتژمێر 15 هه‌تا 17 چله‌ی هاوڕێ فاتح
ره‌سول
T - Husby Husby träffله
هۆڵی
http://www.knewsdaily.org/Direje_koment.aspx?Babet=Witar&Jimare=2583
http://www.azaditv.tv/Babeti_kurdi/um.pdf
|