په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢١\٩\٢٠١٨

چل ساڵە ئازادییخوازان هاواردەکەن کە کۆماری ئیسلامیی ئێران تیرۆرستە.

عەبدولڕەحمان رەسول  


چەندین ساڵە سەرجەم خەڵکی سیکۆلار و ئازادیخواز و مرۆڤ دۆست و حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران و ڕۆژ هەڵاتی کوردستان ڕۆژانە پڕ بەگەروویان هاواردەکەن کە کاربە دەستانی باڵای سیستەمی ئیسلامیی ئێران پشتیوانی ماددی و مەعنەوی گەشەی بزووتنەوەی تیرۆریستی و بیروباوەڕی توندڕەوی یە ، خودی ئەم سیستەمە بۆگەن و ڕەجحی یە کارگەی بەرهەمهێنانی فکری توندڕەوی و تیرۆریستی یە.

بە چەندەها بەڵگەی دیکۆمێنتاری و ووتە و لێدوانی بەرپرسانی باڵایی کۆماری ئیسلامیی و بەتایبەتی امام خومێنی گۆڕ بەگۆڕ هەیە کە فتوای کۆمەڵکوژی و کوشتن دەدات لە دژی خەڵکی ڕۆژ هەڵاتی کوردستان. دواتر هێرش دەکرێتە سەر کوردستان ژنان و مناڵان کۆمەڵکوژ دەکەن.

ئەبوایە چەندین ساڵ لەمەوبەر خومێنی و خامەنەیی و ڕوحانی و خاتەمیی و سەرجەم بەرپرسە باڵاکانی کۆماری فاشیزمیی ئیسلامیی ئێران لەدادگایی نێودەوڵەتی دا لەسەر فتوادان و کۆمەڵکوژی یەکان لەدژی خەڵکی کوردستان سزا درابانایە بەڵام لەبەربەر پاراستنی بەرژەوەندی بازرگانی و ئابووری چاوپۆشی لەسەرجەم تاوانەکانیان کراوە.

لە قۆناغی ئێستاشدا کە ئەمریکا ئەوە ڕادەگەیەنێت کە سیستەمی ئیسلامیی ئێران پشتیوانی تیرۆرە ، هەر چەند لە پێناوی بەرژەوەندی یەکانی خۆیی ئەوە دەکات بەڵام جێگای دەست خۆشی یە . پێویستە هاوکاری جدی بێت بۆ ڕووخانی ئەو ڕژێمە فاشی یە. ئەو هەنگاوەشی دروست و بەجێ یە کە پارتی کرێکارانی کوردستان لە لیستی تیرۆر هێناوەتە دەر دەستەکانی خۆش بێت .


لە ناو ئە ڕاپۆرتەی کە ئەمریکا بڵاوی کردۆتەوە ‌هاتووە کە سیستەمی ئیسلامیی ئێران لە ۱۹۸٤ وە هەتائێستا بە پشتیوانی تیرۆر ناسێندراوە لەلایەن ئەمریکاوە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا راپۆرتی ساڵی ٢٠١٧ی لەبارەی تیرۆرەوە لە وڵاتان بڵاوكردەوە و هەریەكە لە پەكەكە، و پەیەدە و یەپەگەی لە لیستی تیرۆر لابردووە.


لە راپۆرتەكەدا جەخت لەوە كراوەتەوە، كە لەنێو توركیا بەرەنگاری پەكەكە و لە وڵاتانی دیكەیش بەرەنگاری داعش بوونەتەوە. ئەوەی بۆتە جێی سەرنج ئەمساڵ ئەو گوزارشتانە لە راپۆرتەكەدا لابراون كە "توركیا یەپەگە وەك باڵێكی پەكەكە دەبینێت".

بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵ، لە بەشی "ئەو دەوڵەتانەی سپۆنسەری تیرۆر دەكەن"دا ئێران، سوودان، سووریا‌ و كۆریای باكوور خراونەتە لیستی "سپۆنسەرانی تیرۆر".
لە راپۆرتەكەدا بانگەشەی ئەوە كراوە كە سەرباری ئەوەی كۆریای باكوور بە چەكی ئەتۆمی هەڕەشە لە ناوچەكە و دراوسێیەكانی دەكات هەروەها لە سنووری وڵاتانی دیكەیش بۆسە دەنێتەوە.

لەبارەی ئێرانیشەوە لە راپۆرتەكەدا هاتووە "ئێران كە لە ساڵی ١٩٨٤ەوە وەك پشتیوانی تیرۆر دیاریكراوە، جگە لە حزبوڵڵا لوبنان و گرووپە تیرۆریستییەكانی غەززە هەروەها بە پشتیوانیكردنی گرووپە جیاجیاكان لە سووریا و عێراق لە ساڵی ٢٠١٧ش بەردەوام بووە لەو چالاكییانەی پەیوەندیدارن بەتیرۆرەوە.

کەواتە ئەرکە و پێویستە هەموولایە دژایەتی گە شە کردنی تیرۆر بکات و هاوکاری جدی بن بۆ ڕوخانی سیستەمی فاشیزم و تیرۆرستی ئیسلامی ئێران بە ‌هەموو جۆرێک هاوکار و پشتیوانی حیزب و هێزە ئازادیخوازەکانی ڕۆژ هەڵاتی کوردستان و ئێران بن .ئەمەش بۆ ئەوەی هەرچی زووترە ئەو سیستەمە بۆ گەن و تیرۆرستە نەمێنێت خەڵکی ڕۆژ هەڵاتی کوردستان و ئێران بگەن بە ئازادی و مافەکانییان.

 

ماڵپه‌ڕی عه‌بدوڕه‌حمان رەسول

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک