چل و چواره‌مین کۆنفڕانسی ئه‌منیه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی مونیخ، پێناسه‌یه‌کی کورت و چه‌ند سه‌رنجێک.
ئه‌یوب ره‌حمانی
مه‌به‌ست و شیعاری سه‌ره‌کی ئه‌م کۆنفڕانسه ساڵانه‌یه هه‌ر وه‌ک له نوسراوه‌ی سه‌ر تابلۆکه‌شییاندا ده‌رده‌که‌وێت، هێنانی ئاشتییه بۆ جیهان به شیوه‌ی دیالۆگ و وتووێژ و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م کۆنفڕانسه به ته‌مان ئه‌م مه‌به‌سته بپێکن. ئه‌وه‌ی که زۆر جێگای پێکه‌نینی کۆنفڕانسی ئه‌مساڵ بو ئه‌وه بو که سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیه ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردوغان وه‌ک یه‌کێک له به‌شدار بوانی کۆنفڕانسه‌که له سه‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه سوخه‌نڕانی بۆ به‌شدار بوان کرد و ناوبراو به بێ له به‌ر چاو گرتنی شعوری به‌شدار بوانی حازر له کۆنفڕانسه‌که‌دا و به بێ ئه‌وه‌ی که ئیحتیڕام له کۆنفڕانسه‌که که شیعاری "هێنانی ئاشتیی له ڕێگای وتووێژ" مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیه‌تی بگرێت، به ده‌نگێکی ناحه‌ز موژده‌ی درێژه‌دان به شه‌ڕ له دژی گه‌لی کوردستان به بیانوی سه‌رکوتی پکاکا ده‌دات به به‌شدار بوان و زۆر بێ شه‌رمانه ده‌ڵێت هێشتا هیچ به‌رنامه‌ێک بۆ کۆتایی هێنان به ئه‌و هێرشه ئاسمانیه ترسنۆکانه‌یه‌یان له ئارا دا نیه و تا سه‌رکه‌وتنی ئه‌وان شه‌ڕه‌که و هێرشه‌کان درێژه پێ ده‌ده‌ن! دیاره پکاکا به تورکیه و له ڕێگای هێڕشی ئاسمانی و نیزامیه‌وه له ناو ناچێت، که‌واته کۆتایی هێڕش و هه‌ڕه‌شه‌ی تورکیه‌ش بۆ سه‌ر گه‌لی کوردستان جارێکه هه‌ر بێ کۆتایی ده‌بێت!! ناوبراو هه‌روه‌ها له حالێک‌دا که زۆر ولاتی جیهان به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران مه‌حکوم ده‌که‌ن و هه‌ول ده‌ده‌ن فاسیله له‌و رژیمه بگرن و هێواش هێواش خۆیان بۆ ته‌حریمه‌کانی ڕێکخراوی شۆڕای ئه‌منیه‌ت له دژی ئێران ئاماده بکه‌ن، ئه‌و ده‌ڵێت ئێمه وه‌ک تورکیه دۆستایه‌تیمان له گه‌ڵ ڕژیمی ئێران و سوریه باشتر ده‌که‌ین و پاساویشی بۆ ئه‌م پلانه‌ی تورکیه، پێویستی وڵاته‌که‌ی به وزه یا ئینیرژی ناو لێ ده‌نێت! ناوبراو هه‌روه‌ها ته‌ئیکد ده‌کاته‌وه که پڕۆژه‌ی چونه ناو ئوروپای تورکیه خێرا بکرێته‌وه و ده‌شلێت که تورکیه نمونه‌ی ولاتیکی سێکولار و دێمۆکڕاته به دانیشتوانی موسوڵمانه‌وه. ئاغای ئه‌ردوغان هه‌روه‌ها داوای له ئوروپا کرد که ده‌ست به سه‌ر دارایه‌کانی پاڕتی کرێکاران و باقی ئوپوزیسیونی چه‌پی دژی تورکیه‌دا بگیردرێت و ده‌ست له پشتیوانی لێکردنیان هه‌ڵبگرن و په‌نا به په‌نابه‌رانی له تورکیه ڕاکردو نه‌درێت. واته وڵاتانی ئوروپایی کۆنوانسیونی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له‌مه‌ڕ وه‌رگرتنی په‌نابه‌ر له به‌ر خاتری چاوی ڕه‌شی تورکه‌کان ژێر پێ بنێن! وه‌ها حکومه‌تێک که ئا به‌م شێوه خه‌ت و نیشان بۆ ده‌سکه‌وته‌کانی مرۆڤایه‌تی ده‌کێشێت، داوا له ئوروپا ده‌کات که هه‌مو یاسا و ڕیساکانی په‌نابه‌ری ژێر پێ بخه‌ن، خۆیشی باسی مافی مرۆڤ و دیمۆکڕاسی و سێکولاڕیزم له وڵاته‌که‌ی ده‌کات!!
له بابه‌ت نێوانی تورکیه و ئێرانیشه‌وه ڕاستیه‌که‌ی ئه‌مه‌یه که، تورکیه به هیچ کلۆجێک حه‌ز به دۆستایه‌تی ئێران ناکات و زۆر دژی به‌رنامه ناوه‌کیه‌که‌ی ئێرانیشه، به‌لام ئه‌وه‌ی که به بیانوی کڕینی وزه له ئێران خۆی ناچار له دۆستایه‌تی ئه‌و ولاته ده‌بینێ، ته‌نیا سیاسه‌تیکی دوڕوانه‌ی تورکیایه و به‌س. تورکیه له لاێکه‌وه ده‌یه‌وێت به ئامریکا و ئوروپا بڵێت که من وه‌ک ئه‌ندامی ناتۆ وزه‌م پێویسته و بۆیه په‌یوه‌ندیم توندتر ده‌که‌مه‌وه له گه‌ل ئیرانیش و سوریه‌ش، به‌لام مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی تورکه‌کان، به‌هێز کردنی هاوپه‌یمانه‌تی خۆیان له گه‌ل ئه‌و دو وڵاته دژی کورده، ته‌نیا به مه‌به‌ستی دژایتی کردن و دوژمنایه‌تی کورده‌کان و ڕیگا گرتنی سێ قۆڵی و سێ لایه‌نه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که به‌رگری بکه‌ن له‌وه‌ی که کورد له باشور داوای چه‌شنێک سه‌ربه‌خۆیی بکه‌ن. بۆ ڕیگا گرتن له راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی له باشوری کوردستان، تورک پیویستی به هاوپه‌یمانه‌تی ئێران و سوریه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌وانیش هه‌ر یه‌که‌ی به‌شێک له خاکی کوردستانیان داگیر کردوه و دوژمنی ده‌ره‌جه یه‌کی کوردن پیکه‌وه، بۆیه ئه‌م هاوپه‌یمانه‌تیه‌یان پێویسته!
له بابه‌ت ئێرانه‌وه، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ئێران یه‌کێک له‌و وڵاتانه بو که له زۆربه‌ی قسه و باسه‌کاندا ئیشاره‌یان به به‌رنامه‌ی وزه‌ی ناوه‌کی ئه‌و وڵاته ده‌کرد، به‌ڵام ئێران خۆی به‌شداری کۆنفڕانسه‌که نه‌بو یا خۆ بانگهێشت نه‌کرابو!
پارێکه واته ساڵی 2007 هه‌یئه‌تێکی ئێرانی به سه‌رۆکایه‌تی عه‌لی لاریجانی به‌شدار بون که لاریجانی له قسه و باسه‌کانی خۆیدا دیفاعی له به‌رنامه‌ی ناوه‌کی وڵاته‌که‌ی و ته‌ئکید کردنه‌وه له سه‌ر قسه و باس بۆ حه‌لی کێشه‌که کردبووه. ساڵی 2006یش هه‌یئه‌تێکی ئێرانی به سه‌رۆکایه‌تی ئاره‌قچی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ کار و باری یاسایی و نێونه‌ته‌وه‌یی ئێران به‌شداری ئه‌و کۆنفڕانسه بون.
له بابه‌ت قسه و باسه‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، کۆمیته‌ی ئوروپای ناوه‌ندی پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به ناردنی نامه‌ێک به زمانی ئاڵمانی بۆ به‌ڕێز پڕۆفیسۆر دوکتۆر هۆڕست تێلچیک سه‌رۆکی کۆنفڕانسی ئه‌منیه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی مونیخ، ڕه‌خنه‌ی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیه کرد و له نامیلکه‌که‌دا ئیشاره به پێچه‌وانه بونی قسه و باسه‌که‌ی ئه‌ردۆغان له گه‌ڵ نیه‌تی کۆنفڕانسه‌که ده‌کرێت و ده‌کوترێت که کۆنفڕانسه‌که باسی ئاشتیی له ڕێگای دیالۆگه‌وه ده‌کات، به‌ڵام ئه‌ردۆغان موژده‌ی درێژه‌دان به شه‌ڕ دژی گه‌لی کوردستان به به‌شدار بوان ده‌دات و ئه‌مه‌ش ڕێز نه‌گرتنه له کۆنفڕانسه‌که و له شعوری به‌شدار بوانی کۆنفڕانسه‌که و خه‌ڵکی جیهانیش! دیاره هێشتا هیچ وڵامێک به‌م نامیلکه‌یه نه‌دراوه‌ته‌وه!
کۆنفڕانسه‌که پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه‌ش به باس کردنی کێشه ئه‌منیه‌تیه‌کانی ئه‌فغانیستان و په‌ره‌گرتنی هه‌ڕه‌شه‌ی ئیسلامیه توندڕه‌وه‌کان له‌و وڵاته و زه‌روره‌تی مانه‌وه و ته‌قویه‌تی هێزه‌کانی ناتۆ و یوئێن درێژه‌ی کێشا و وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا ڕاسته‌وخۆ داوای له ئوروپا کرد که بڕی هێزه‌کانیان له ئه‌فغانیستان په‌ره پێ بده‌ن و زیادی بکه‌ن و له‌م باره‌وه ده‌وڵه‌تی کاناداش هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کات که ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی فره‌ڕه‌گه‌ز له ئه‌فغانیستان زیاد نه‌کرێن، ئه‌و وڵاته‌س هێزه‌کانی خۆی ده‌کێشێته دواوه.
کۆنفڕانسه‌که دوای سه‌عات یه‌کی یه‌کشه‌ممه 10.02.2008 و خواردنی نیوه‌ڕۆ کۆتایی پێ هات.
22ی ڕێبه‌ندانی 2707rahmayub@yahoo.de http://www.kungfutoa.ch/ayub.rahmani
|