١\٢\٢٠١٠ چل و هه‌شت یاسای هێز و ده‌سه‌ڵات. نووسینی: رۆبه‌رت گرین
و. مسته‌فا ڕابه‌ر پێشكه‌شه به‌گیانی ئه‌و خالید جۆتیار‌ه‌ی خۆشه‌ویستی خاك شێت و شه‌یدای هه‌ولێر و حه‌یران و مه‌حمود زامداری كرد.
دوای میری میكیاڤیلی ئه‌م كتێبه‌ی رۆبه‌رت گرین دێت هه‌رچه‌ند له مێژ نیه نوسراوه به‌لام زۆر لێكۆلینه‌وه‌ی تێر‌و ته‌سه‌ڵی له‌سه‌ر كراوه. گرین له‌درێژه‌ی ڕاڤه‌كردنی هه‌ر یاسایه‌ك به‌سه‌رهاتێكی سه‌رنج راكێشی به نمونه هێناوه‌ته‌وه كتێبه‌كه‌ی به كلیلی ده‌سته‌لات وێنا كردوه بێگومان بیر‌و بۆچونی چه‌وتی تیایه بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه زۆر درێژه نه‌كێشیت من ته‌نیا سه‌ردێڕی یاساكانم كردوه به‌كوردی له‌گه‌ل هه‌ندێ سه‌ربرده كه له‌په‌ڕاوێزی كتێبه‌كه وه‌ك نمونه‌ی په‌ندو عیبره‌ت نوسراون. به‌مه‌زه‌نده‌ی خۆم كارێكی باشم نه‌كردوه وه‌ك ئه‌و پیاوه‌ی ڕۆژێك توره‌گه‌یه‌ك خڕكه به‌ردی له‌گۆره‌پانی پێش مزگه‌وتی گونده‌كه‌یان هه‌ڵڕشت و ووتی ئه‌گه‌ر دوو موسلمان به شه‌ڕ هاتن با سودی لێ وه‌رگرن .. له ڕۆژئاوا ئه‌م جۆره نوسینانه بۆ كات به‌سه‌ر بردن ده‌خوێننه‌وه ، به‌لام له وولاتانی دوا كه‌وتوو فه‌رمانده و میره‌كان بێ ئه‌وه‌ی سه‌یری بكه‌ن ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بلیمه‌تانه پێڕه‌و ده‌كه‌ن.
یاسای ژماره یه‌ك. هه‌رگیز خۆت له وه‌ستاكه‌ت زیره‌كترو دره‌وشاوه‌تر نیشان مه‌ده. واته سێبه‌ر له به‌رپرسی خۆت مه‌كه پێویسته هه‌روا بزانی ئه‌و له‌تۆ چالاكترو كارامه‌تره ئه‌گه‌ر هه‌ستی كرد تۆ له‌و دره‌و شاوه‌ترو به‌تواناتری بێگومان ترسی لێده‌نشیت و ته‌نگه‌تاو ده‌بیت ، ڕه‌نگه ژێر به ژێر هه‌ول بدات چاڵت بۆ هه‌ڵكه‌نی و له كۆل خۆیت كاته‌وه. یاسای ژماره دوو. زیاد له پێویست متمانه به هاوڕێكانت مه‌كه بزانه چۆن دوژمنه‌كانت به‌كاردینێت ده‌بی زۆر ووریای به‌غیلی هاوڕێ كانت بیت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێكیان خێرا هه‌ڵوێستیان ده‌گۆڕن و ده‌چنه‌وه به‌گژتا ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر په‌نا به‌ریته به‌ر كۆنه دوژمنێكت و به‌كرێی بگری زۆر له هاوڕێكه‌ت دلسۆزتر ده‌بی چونكه ئه‌و پێویستی زۆری به سه‌لماندی دلسۆزی هه‌یه ئه‌وی ڕاست بیت ده‌بی زۆرتر له هه‌ڤاله‌كه‌ت بترسی هه‌تا دوژمنه‌كه‌ت . ئه‌گه‌ر دوژمنت نیه ڕێگه‌یه‌كی گونجاو بدۆزه‌وه بۆ په‌یدا كردنی.
یاسای ژماره سێ. نیاز‌و مه‌به‌سته‌كانت بشاره‌وه. هه‌ول بده هاوسه‌نگی خه‌لك تێك بده‌یت له‌گومان و تاریكی‌دا بژین با نیاز‌و مه‌به‌سته‌كانت لای خه‌لك ڕۆشن نه‌بن ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌ڵگه‌یه‌ك یان سه‌ره داوێكیان له‌ده‌ستدا نه‌بیت كه تۆ به‌ته‌مای چیت ناتوانن خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ به‌رگری كردن هه‌ول بده ماوه‌یه‌كی باش به‌ڕێگه‌ی هه‌له‌دا بڕۆن له‌ناو ته‌مو مژدا بیان پێچه‌وه ئه‌وكاته‌ی هه‌ست به نیاز و مه‌به‌ستی تۆ ده‌كه‌ن كار له‌كار ترازاوه. یاسای ژماره چوار. هه‌میشه كه‌متر له پێویست بڵێی. له‌و كاته‌ی ده‌ته‌وێ به درێژدادڕی سه‌رنجی باشی خه‌ڵك بۆ خۆت ڕاكێشیت ده‌بیته كه‌سێكی ئاسایی و توانای كۆنترۆل كردنی كیشه‌كانت له‌ده‌ست ده‌رده‌چیت به‌لام ئه‌گه‌ر رسته‌و ده‌سته واژه‌كانت كورت‌و ته‌مو مژاوی بن با چه‌ند شتێكی پڕ‌و پوچیشی تیا بیت به ماقول و ڕه‌سه‌ن بۆت لێك ئه‌ده‌نه‌وه با فه‌رمایشته‌كانت وه‌كو مه‌ته‌لی په‌یكه‌ره‌كه‌ی سفینكس ( ئه‌بی هۆل) وابن له میسر كه سه‌ری مرۆڤ له‌سه‌ر جه‌سته‌ی شێڕێكی زه‌به‌لاح دروست كراوه. میره زۆرداره‌كان هه‌میشه به مۆنی و كه‌م گۆتن خه‌ڵك سه‌رسام ده‌كه‌ن و ده‌یان تۆقێن فره‌وێژ ئه‌گه‌ری هه‌له‌كردنی زۆرتره به‌سه‌رهات. له‌سالی ١٨٢٥ له‌ڕوسیا راپه‌ڕینیكی سه‌ربازی له لایه‌ن لیبراله‌كان دژی تزاری نوێ ی روسیا نیكۆلای یه‌كه‌م رویدا داوای ڕیفۆرم و چاكسازی یان كرد به‌لام بێ به‌زه‌یانه ڕاپه‌ڕینه‌كه‌یان له لایه‌ن تزار سه‌ركوت كرا پینج سه‌ركرده‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌كه‌ی به خنكاندن حوكم دا ، یه‌كێكیان شاعیر ڕیلایڤ ١٨٢٦-١٧٩٥ كه رۆلێكی به‌رچاوی هه‌بوو له ڕیكخستنی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی سوپا له پو‌تر‌سبۆرگ له ١٤ دیسه‌مبه‌ری ١٨٢٥ دا له ڕۆژی جێبه‌جێ كردنی سزاكه‌ی په‌تی خنكاندیان كرده مڵ و كورسیه‌كه‌ی ژێر پێیان ڕ‌اكێشا ، به‌لام له‌به‌ر قه‌له‌وی و قوڕسی كێشه‌كه‌ی په‌تی سێداره‌كه‌ی پچڕا و ڕیلایڤ ڕمبه‌ی له زه‌وی وه‌هێنا بێگومان (ڕوداوی له‌م جۆره وه‌كو نیشانه‌ی به‌زه‌یی خواوه‌ند پێناسه ده‌كرا كه ده‌بوو به‌پێی عورف و نه‌ریت ببه‌خشرێت) له‌وكاته‌دا ڕیلایڤ هه‌ستاوه سه‌ر پێی و هه‌ستی كرد سه‌رو ملی تێك نه‌شكاوه خێرا ڕۆی له حه‌شامه‌ته‌كرد و هاواری كرد ده‌بینن له‌روسیادا ناتوانن هیچ شتێكی باش و ڕێك‌و پێك دروست بكه‌ن ته‌نانه‌ت په‌تی سێداره‌ش. یه‌كسه‌ر نامه‌به‌ر به‌ره‌و كۆشكی زستانه‌ی تزار ڕۆیشت و هه‌واڵی به‌سه‌رهاته‌كه‌ی بۆ باس كرد .. تزار هه‌رچه‌ند زۆر توڕه‌و نیگاران له ڕاپه‌ڕینه‌كه‌یان له‌و كاته‌ی خه‌ریكی ئیمزاكردنی بڕیاری لێ بوردنی بو له نامه‌به‌ره‌كه‌ی پرسی هه‌لوێستی ئه‌و پیاوه چی بوو كاتێ كه موعجیزه‌كه ڕویدا نامه‌به‌ر كتومت ووته‌كه‌ی ڕیلایڤی بۆ گێراوه كه ووتبوی له ڕوسیا ته‌نانه‌ت ناتوانن په‌تێش دروست بكه‌ن نیكۆلاس ووتی زۆر باشه با ئێمه پیچه‌وانه‌كه‌ی بسه‌لمێنین و نامه‌ی لێبوردنه‌كه‌ی پچر پچڕ كرد ووتی بڕۆن چۆنی ویستوه په‌تێكی وای بۆ دروست بكه‌ن ڕۆژی پاشتر بردیانه به‌ر په‌تی سێداره‌و به په‌تێكی ئه‌ستور هه‌لیان واسی. ئه‌و وانه‌یه فێربه كاتی ووشه‌یه‌كت له‌ده‌م هاته‌ده‌ر جارێكی‌تر ناتوانی قوتی ده‌یته‌وه.
یاسای ژماره پێنج. ووریای ناوبانگ و ئابڕوی خۆت به ، به‌ژیانت به‌رگری لێ بكه. پێویسته كار له‌سه‌ر بنیاتنانی ناوبانگی خۆت بكه‌یت وه‌كو چاوتێری ، دڵسۆزی ، زۆر زانی چۆنایه‌تی بێگه‌رد و روخسار وا ده‌كات خه‌ڵك باست بكه‌ن ناوبانگت بلاو ده‌بێته‌وه ووریابه به شێنه‌یی و وریایی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی توند‌و تۆل ناوبانگت بچه‌سپێنی ڕومه‌ت و ئابڕوی باش ده‌تخاته پێش چاوان هێزت مه‌زنتر پیشان ده‌دات بێ ئه‌وه‌ی خۆت ماندو بكه‌یت ته‌نانه‌ت لێشت ده‌ترسن. نمونه. له شه‌ڕی باكوری ئه‌فریقا ژه‌نرالی جه‌رمه‌نی ئێرڤین ڕۆمیل ناوبانگی به فێلباز و مانۆری سه‌ربازی ته‌فره‌ده‌رانه ده‌ركردبوو ترس و له‌رزی خستبوه گیانی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕووبه ڕوی ده‌بونه‌وه ته‌نانه‌ت له‌و كاته‌ناشدا كه هێزه‌كه‌ی شڕو ماندو بێزار ده‌بوون هه‌میشه یه‌ك تانكی ڕۆمێل به‌رامبه‌ر پێنج تانكی به‌ریتانیا شه‌ڕی ده‌كرد ڕوی له هه‌ر لایه‌ك بكردایه خه‌لكی شاره‌كان ڕایان ده‌كرد و له ترسان چۆڵیان ده‌كرد. ئیرڤین رۆمێل له ١٥ نۆڤه‌مبه‌ری ١٨٩١ له شاری هایدنهایم له ئه‌لمانیا له‌دایك بوه له جه‌نگی دوه‌می جیهان له باكوری ئه‌فریقیا نازناوی ڕیوی بیابانی دراوه‌تی. له ١٤ ئۆكتۆبه‌ری ١٩٤٤ كۆچی دوایی كردوه باش ئه‌وه‌ی ناچار كرا خۆی بكوژیت سه‌باره‌ت به‌شدار بوونی له پلانی كوشتنی هیتله‌ر له باره‌گاكه‌ی له بڕۆسیا له ٢٠ ته‌موزی ١٩٤٤ كاتی هیتله‌ر سه‌ر پشكی كرد له نێوان خۆكوشتن و ناشتنی به‌ڕێو ره‌سمێكی شایسته یان ئاماده‌كردنی له‌به‌ر ده‌م دادگایه‌كی سه‌ربازی له شاری به‌رلین ، ڕۆمێل خۆكوشتنی هه‌لبژارد. رۆمیل له‌ئۆكتۆبه‌ری سالی ١٩٤٢ دا شه‌ڕی عه‌له‌مه‌ینی له میسر دۆڕاند به‌رامبه‌ر ژه‌نرالی ئینگلیز مۆنتیگۆمری سه‌ركرده‌ی سوپای هه‌شته‌می به‌ریتانیا كه به مشكه‌كانی بیابان ناوبانگی ده‌كردبوو سه‌باره‌ت به نه‌بونی پاڵپشتی هیزی ئاسمانی له‌و شه‌ڕه‌دا.
یاسای ژماره شه‌ش. به‌هه‌موو نرخێك سه‌ڕنجی خه‌ڵك بۆلای خۆت ڕاكێشه. هه‌لسه‌نگاندنی هه‌مو شت به ڕوخساریه‌وه ده‌بیت ئه‌وه‌ی به‌ده‌ره‌وه نیه به هیچ ناچیت هه‌رگیز ڕێگه به خۆت مه‌ده له‌ناو قه‌ره‌بالغی وون بیت مه‌یه‌له بكه‌ویته چاڵی فه‌رامۆشی و له بیر چونه‌وه به‌هه‌ر نرخێك بیت سه‌ڕنجی خه‌لك بۆلای خۆت ڕاكێشه هه‌میشه خۆت مه‌زن نیشانده ره‌نگاو ڕه‌نگ خۆت بنوێنه لێل و مه‌نگتر به له خه‌لكی بوده‌له و مرۆڤی ماڵی كرا‌و.
یاسای ژماره حه‌وت. هه‌وڵ بده خه‌لك له‌باتی خۆت به‌كار بینی به‌لام با شانازی هه‌ر بۆ تۆ بیت. ژیری و هۆشمه‌ندی ئازایی خه‌ڵك و توانای كاری جه‌سته‌ییان بقۆزه‌وه و بیانخه‌كار بۆ به‌ره‌و پێش بردن و جێبه‌جێ كردنی كار‌و باری خۆت چونكه ئه‌و جۆره یارمه‌تیانه نه‌ك هه‌ر كات و توانات پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ن بگره كه‌شێكی سه‌روه‌ریت پێ ده‌به‌خشن وه‌ك خێرایی و كارامایی له ئیش و كاردا ، دواجاریش ئه‌وكه‌سانه‌ی هاوكاری یان كردبوی له بیر ده‌چنه‌وه و ته‌نیا باسی تۆ ده‌كرێ قه‌ت كارێك به خۆت مه‌كه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی تر بۆ بكه‌ن.
یاسای ژماره هه‌شت. خه‌لك وا لێبكه ڕوت تێبكه‌ن ئه‌گه‌ر پێویستی كرد تامك به‌كار بینه. كاتی ڕوبه‌ڕوی كه‌سێك ده‌وه‌ستێته‌وه كۆنترۆل له‌ده‌ست تۆ دایه باشتر وایه ڕكابه‌ره‌كه‌ت به‌ره‌و ڕوت بیت ، واز له پلانه‌كانی خۆی بینی یه‌كه‌م جار به ده‌سكه‌وتی خه‌یاڵی فریوی ئه‌ده‌ی پاشان په‌لاماری بده ئیتر هه‌موكارته‌كانی یاری له ده‌ست خۆت دایه.
یاسای ژماره نۆ. به كردار خه‌ڵك ده‌ست كه‌مۆ بكه نه‌ك به ململانه‌و مشت‌ومڕ. ئه‌وی ڕاست بیت سه‌ركه‌تنێ خێرا له میانه‌ی گفتوگۆ یان مشت‌ومڕ سه‌ركه‌وتنێكی پیرهێكی یه نرخه‌كه‌ی گران ده‌وه‌ستێ چونكه ئه‌و توڕه‌یی و دڵڕه‌قی یه‌ی له كاتی گفتوگۆدا سه‌ر هه‌ل ئه‌دات ته‌مه‌نی درێژ تره له گۆڕانكاری له ڕاو بۆچوندا باشتر وایه هه‌وڵ بده‌یت خه‌ڵك له‌گه‌لتا كۆك بن له كار‌و كرده‌وه‌دا بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك ووشه بلێ یت نمونه‌ی كار نیشان بده نه‌ك ڕونكردنه‌وه‌ی دورو درێژ.
یاسای ژماره ده. ته‌نینه‌وه: خۆت له مرۆڤی به‌دبه‌خت بپارێزه. ڕه‌نگه به هۆی چاره‌ڕشی كه‌سێكه‌وه تۆشی كێشه‌و خه‌م و په‌ژاره بیت هه‌ست و سۆز وه‌كو نه‌خۆشی ته‌شه‌نه ده‌كات ڕه‌نگه هاوكاری لێقه‌وماوێك بكه‌یت ، به‌لام دوور نیه خۆشت دوو چاری بیت خه‌لكی چاره ڕه‌ش و به‌د به‌خت كاره‌سات به‌سه‌ر خۆیان دێنن كاریگه‌ریان له‌سه‌ر خه‌لكی تریش ده‌بیت هه‌وڵ بده پێوه‌ندی توند‌و تۆلت له‌گه‌ل خه‌لكی به‌خته‌وه‌ر هه‌بی.
یاسای ژماره یازده. فێربه خه‌لك چاویان له‌ده‌ستی تۆ بیت و پشتت پێ به‌ستن. بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و شكۆ مه‌ندیت به‌رده‌وام بیت هه‌ول بده خه‌لك چاویان له‌ده‌ستی تووه بیت چه‌ند پشتت پێ ببه‌ستن سه‌ربه‌ستیت زیاتره خه‌ڵك وا ڕابینه له خۆشی شادی و سه‌ركه‌وتنه‌كانیان به ته‌مای پیرۆزبایی تۆ بن ئه‌وكاته شتێكت نیه لێی بترسیت. هه‌رگیز فیری ئه‌وه‌یان نه‌كه‌ی منه‌تیان به تووه نه‌مینی یان بتوانن بێ پرس و ڕای كاره‌كانی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
یاسای ژماره دووازده. یه‌ك هه‌نگاوی راستگۆیانه و دڵسۆزانه یه‌ك ده‌رزه‌ن جوله‌ی درۆزانه پوچه‌ل ده‌كاته‌وه. هێمایه‌كی ڕاستگۆیی و به‌خشه‌نده‌یی كه نیشانه‌ی دلێكی كراوه بیت خه‌ڵك وا لێ ده‌كات واز له ویست و ئاره‌زوه‌كانی خۆیان بینن كاتێك توانیت كونوچه‌یه‌ك له زرێ پۆشه‌كه‌یان بكه‌یته‌وه ده‌توانی فریو یان بده‌یت ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگریت به ئاره‌زوی خۆت هه‌لیان سوڕێنی و وازی یان پێبكه‌یت. دوو قسه‌ی خۆش دیاری یه‌كی گونجاو له‌كاتی خۆیدا وه‌كو ئه‌سپه‌كه‌ی ته‌رواده - تروجان هۆرس - وایه كه ئامانجی خۆی ده‌پێكی. ئه‌سپه‌كه‌ی ته‌رواده. له ئه‌فسانه‌ی یۆنانیدا گه‌لێك هه‌بوو به‌ناوی ئه‌كایه‌ن له سه‌ده‌ی چوارده هه‌تا سه‌ده‌ی بیستویه‌كه‌می به‌ر له زایین له نیمچه دورگه‌ی په‌له‌پۆنیس له یۆنان ده‌ژیا ئه‌و گه‌له ئابلۆقه‌ی شاری ته‌رواده(تڕۆی) داوه به‌مه‌به‌ستی هێنانه‌وه‌ی هیلین ژنی مێناله‌یه‌س پاشای سپارته كه له لایه‌ن پاریس هه‌لگیرابو (دزرابو) ئه‌و شه‌ڕو ئابلۆقه‌یه ده سالی ته‌واوی خایاند كه بێگومان به‌ناو بانگترین جه‌نگه له مێژودا چونكه له هه‌ردو شاكاری ئودیسا و ئه‌لیازه‌ی هۆمیرۆس باسی كراوه. یۆنانیه كۆنه‌كان كه زانیان ناتوانن شاری ته‌رواده داگیر بكه‌ن هه‌لسان ئه‌سپێكی كلۆری زه‌به‌لاحیان له ته‌خته‌دار دروست كرد كه‌درێژیه‌كه‌ی سه‌دو هه‌شت میترو قوڕسایه‌كه‌ی سێ ته‌ن بوو به نهێنی پڕیان كرد له سه‌ربازی ئازا‌و دلێر هه‌روه‌ها توانیان خه‌ڵكی ته‌رواده فریو بده‌ن كه واز له جه‌نگ دێنن ئه‌و ئه‌سپه‌یان ئاماده كردوه وه‌كو خه‌لات و دیاری پێشكه‌ش به خوداوه‌ند مینیریڤا ی ده‌كه‌ن بۆ چه‌واشه كردنیش سوپاكه‌یان پاشه‌كشه پێكرد و كه‌شتی جه‌نگیان وه‌دور خسته‌وه دانیشتوانی ته‌رواده زۆر شاد بون كه زانیان سوپای یۆنان ئابلۆقه‌ی هه‌لگرت و دور كه‌وته‌وه ئه‌وه‌بو ده‌رگای شاریان بۆ كردنه‌وه و له ئاهه‌نگێكی ڕازاوه‌دا ڕیگه‌یان دا ئه‌سپه دارینه‌كه‌یان بهێننه ژوره‌وه كه‌شه‌و داهات خه‌ڵكی شار هه‌موی له خۆشیانا مه‌ست و سه‌رخۆش بون سه‌ربازه‌كانی ناو ئه‌سپه‌كه دابه‌زین و ده‌رگاكانیان بو ته‌واوی له‌شكری خۆیان خشته سه‌پشت و شه‌ڕیكی قوڕسیان له‌گه‌ل كردن پیاوه‌كانیان كوشت و ژنه‌كانیان به كۆیله گرتن شاره‌كه‌یان سوتاند .
یاسای ژماره سێزده. كاتی داوای یارمه‌تی له كه‌سێك ده‌كه‌یت باسی به‌رژه‌وه‌ندیان بكه نه‌ك داوای خیرو به‌زه‌ییان. ئه‌گه‌ر پێویستی كرد داوای یارمه‌تی له دۆستێك بكه‌یت باس له چاكه‌و كاره باشه‌كانی ڕابردوی خۆت مه‌كه چونكه فه‌رامۆشت ده‌كات شتێك بدۆزه‌وه كه سودی ئه‌وی تیا بیت هه‌ولی گه‌په كردنی سوده‌كه‌ش بده ڕه‌نگه ئه‌وكاته خێراتر به‌ده‌نگ ته‌وه بێت دارسێوێكی بێبه‌ر. دار سێوێكی بێبه‌ر له ناو باخه‌كێكدا هه‌بوو ته‌نیا چوێله‌كه و كولله‌ی بچووكی له‌سه‌ر هه‌ڵ ده‌نیشت ، باخه‌وان خۆی سازدا و ده‌ستی دایه بیور و به ته‌مابو له ڕه‌گه‌وه بی بڕیته‌وه كولله و باڵه‌ندكان لێی پاڕانه‌وه واز بینی و چونكه بۆ خۆیان له‌سه‌ری هه‌ل ده‌نیشن به جریوه جریو شوێنی كاره‌كه‌ی بۆ خۆشتر ده‌كه‌ن به‌لام باخه‌وان گوێی پێنه‌دان خێرا سێ چوار بیوری تێ سره‌واند كه گه‌یشته كلۆرایی و شانه‌یه‌كی پڕ هه‌نگوینی تیا دۆزیه‌وه تامی كرد و بیوره‌كه‌ی فڕی دا ئه‌ولاو كه‌وته پاڕاستن و چاره‌سه‌ركردنی دارسێو وه‌ك بریندارێك خزمه‌تی ده‌كرد .. دیاره به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی هه‌ندی مرۆڤ ده‌جولێنی و ملی پێ شۆڕ ده‌كات.
یاسای ژماره چوارده. به دۆست خۆت نیشان بد‌ه‌و وه‌كو سیخوڕ ئیش بكه. كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ده‌رباره‌ی ڕكابه‌ره‌كه‌ت كاریگه‌ری زۆری هه‌یه سیخور به‌كارهینان بۆ وه‌ده‌ست هینانی زانیاری چه‌ند هه‌نگاوێكت ده‌باته پێشه‌وه ، باشتر وایه خۆت وه‌كو سیخوڕ كار بكه‌یت له‌كاتی گفتوگۆی كۆمه‌لایه‌تی و ئاسایی‌دا هه‌ول بده هه‌ندی پرسیاری ڕاسته‌و خۆ بڕوژێنی بۆ ئه‌وه‌ی بچیته قۆلایی دڵ و ده‌رونی خه‌ڵك و له خاڵی لاواز و مه‌به‌ستیان بگه‌یت ، ئه‌وه‌ش بزانه هیچ كار‌و بۆنه‌یه‌ك نیه ده‌رفه‌تی سیخوری و فیڵبازانه‌ی تیا نه‌بیت. یاسای ژماره پانزه. دوژمنه‌كه‌ت به‌ته‌واوی ووردو خاش بكه. هه‌مو سه‌ركرده مه‌زنه‌كان له حه‌زره‌تی موساوه به‌چاكیان زانیوه دوژمنی ترسناك به‌ته‌واوی ته‌فرو تونا بكرێ ئه‌مه‌ش به تاقیكردنه‌وه‌ی دژوار ده‌ركه‌وتوه چونكه ئه‌گه‌ر یه‌ك پۆل‌و یان پشكۆیه‌كی كزیش بمینێت دوواجار ده‌گه‌شێته‌وه هه‌رگیز له نیوه‌ی رێگا مه‌وه‌سته چونكه ئه‌گه‌ر دوژمنت ببوژێته‌وه و به‌دوای تۆل كردنه‌وه ده‌گه‌ڕێت بۆیه واباشتره نه‌ك هه‌ر به جه‌سته تێكی بشكێنی به‌لكو به ووره و گیانیشی یه‌وه. یاسای ژماره شانزه. خۆشاردنه‌وه به‌كار بینه بۆ گه‌شه‌كردنی ڕێز و شانازی. زۆر گه‌ڕان و سوڕان و ده‌ركه‌وتن له ناو خه‌لكدا نرخ و بایه‌خت كه‌م ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر له ناو كۆمه‌له خه‌لكێك شوێن و پایه‌كی به‌هێزت هه‌بو باشتروایه ناوه ناوه به شێوه‌یه‌كی كاتی خۆت وون كه‌یت تا باست بكه‌ن ته‌نانه‌ت سه‌رسامیش بن به‌لام ده‌بی بزانی كه‌ی خۆت ده‌ده‌یته په‌ناوه ، نرخی خۆت له ڕیگه‌ی به‌دوگمه‌ن ده‌ركه‌وتن به‌رز ڕابگره.
یاسای ژماره حه‌ڤده. لێگه‌رێ با ڕكابه‌ره‌كانت هه‌ر له گۆمان‌و دله‌ڕاوكی بژین كه‌شو هه‌وایه‌ك ساز بكه سه‌ر له‌هه‌ست و ویستت ده‌رنه‌كه‌ن. چونكه خه‌ڵك خۆ به عاده‌ت و نه‌ریت ده‌گرن هه‌میشه تێنوی ئه‌وه‌ن كار‌و باری خه‌لكانی تر بزانن. ئه‌گه‌ر جموجۆلت بزانن هه‌ست ده‌كه‌ن كۆنترۆلیان كردیت ، مێزه‌كه هه‌لگێڕه‌وه وایان لێبكه هه‌رگیز له نهێنی و جموجۆلت نه‌گه‌ن هه‌ڵس وكه‌وتێكی تێكه‌ل و به‌پێچ و په‌نا زۆر ماندویان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی شت ده‌رباره‌ت بزانن ئه‌گه‌ر ئه‌م پلان و ستراتیژه‌ت به‌ووردی سه‌ری گرت ده‌بیته بنه‌مای هه‌ره‌شه‌و تۆقاندنیان.
یاسای ژماره هه‌ژده. بۆ پاراستنی گیانی خۆت قه‌لا دروست مه‌كه دابٌڕان و دوره په‌رێزی ترسناكه. جیهان شوێنێكی ترسناكه ناحه‌ز له هه‌موو شوێنێكدا هه‌یه هه‌موكه‌س پێویستی به خۆ پاراستن هه‌یه قه‌لا شوێنكی له‌باره به‌لام دوره په‌رێزی و دابڕان دوو چاری مه‌ترسیه‌كی كوشنده‌ت ده‌كات كه‌متر زانیاری به‌نرخت ده‌س ده‌كه‌وی جگه‌له‌مه‌ش خۆت ده‌كه‌یته ئامانجێكی به‌رچاو باشتر وایه له‌ناو خه‌لك بگه‌ڕێی یت پشتیوان په‌یدا بكه‌ی به تێكه‌لاوبونی جه‌ماوه‌ر خۆت له‌دوژمنه‌كانت بپارێزه.
یاسای ژماره نۆزده. بزانه له‌گه‌ل كێ هه‌لسوكه‌وت ده‌كه‌یت به‌هه‌له كه‌سێكی لابه‌لا توڕه مه‌كه. له‌م جیهانه‌دا زۆر جۆره مرۆڤ هه‌یه ناكرێ وابزانی هه‌مو لایه‌ك به‌رامبه‌ر پلانه‌كانت یه‌ك هه‌لویستیان هه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌ندی كه‌ست فریو دا و به‌سه‌ر‌یاندا زاڵ بویت به‌درێژایی ژیانیان هه‌ول ئه‌ده‌ن تۆله‌ت لێ بكه‌نه‌وه ئه‌وانه گورگن له پیستی مه‌ڕدا پێویسته ڕكابه‌رو قوربانیه‌كانت به ووردی هه‌لبژێریت هه‌رگیز هه‌ستی كه‌سێكی لابه‌لا بریندار مه‌كه. نمونه. قه‌له‌ڕه‌شێكی نه‌فس نزم و بێ ڕێز به‌ئه‌نقه‌ست له‌سه‌ر پشتی مه‌ڕێك هه‌ل ده‌نیشی و به ئاره‌زو درێژه‌ی ده‌داتی هه‌تا مه‌ڕه‌كه بێزار ده‌بی و لێی ده‌پرسی گریمان ئاوا سواری پشتی سه‌گێك بویتایه ئایه به ددانه تیژه‌كانی قه‌پی لێ نه‌ئه‌دای قه‌له‌ڕه‌ش وه‌لامی دایه‌وه من ته‌نیا سوكایه‌تی به كه‌سێك ده‌كه‌م ده‌سته‌لاتی نه‌بی سه‌ریش بۆ هیزدار شۆرده‌كه‌م ئه‌وه‌ش ده‌زانم له‌كوێ خۆم به پلنگ ده‌زانم له كوێش مه‌رایی ده‌كه‌م به‌م شێوازه ده‌مه‌وێ ته‌مه‌نێكی درێژ بۆخۆم مسۆگه‌ر ده‌كه‌م.
یاسای ژماره بیست. خۆت به‌كه‌س مه‌به‌سته‌وه ، لایه‌ن مه‌به. ته‌نیا پیاوی گه‌مژه‌و نه‌شاره‌زا په‌له ده‌كات خۆی بكاته لایه‌ن هه‌رگیز خۆت به‌كه‌س یان كێشه‌یه‌ك مه‌به‌سته‌وه پاراستنی سه‌ربه‌خویی كه‌سایه‌تی خۆت ده‌تكاته سه‌ركرده‌ی ئه‌وانی تر هه‌ول بده خه‌ڵك دژی یه‌كتر بوه‌ستنه‌وه تێكیان به‌رده به‌وه‌ش دوای تۆ ده‌كه‌ون.
یاسای ژماره بیست‌و یه‌ك. ڕۆلی گێلی و ساویلكه‌یی بگێره به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ست نیشانت كردوه. كه‌س حه‌زناكات خۆی به گێلتر بزانی له كه‌سێكیتر به‌لام فیله‌كه ئه‌وه‌یه باقوربانیه‌كات وابزانن زۆر بلیمه‌تن بگره زۆر له‌تۆش ووریاترن كاتی بڕوایان به گێلی و ساویلكه‌یی تۆ هێنا هه‌رگیز گۆمانیان نابی له‌وه‌ی ئامانجی شاراوه‌ت هه‌بیت.
یاسای ژماره بیست و دوو. ئه‌گه‌ر ناچار بوی تاكتیكی خۆ به‌ده‌سته‌وه دان به‌كار بینه بێده‌سته‌لاتی بگۆڕه بۆ هێز. له‌كاتی بێ هێزیدا ئه‌گه‌ر تێكه‌وتی هه‌رگیز له پێناوی شانازی و عه‌یبه‌دا مه‌جه‌نگه خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان هه‌ڵبژێره بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی تێهه‌ڵچونه‌وه و كاتی هه‌ڵسانه‌وه‌ت كات بۆ هه‌رانسانكردن و بۆ چاوڕی كردنی لاواز بوونی ڕكابه‌ره‌كه‌ت مسۆگه‌ر بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی دوژمنه‌كه‌ت تام و چێژ له‌سه‌ر كه‌وتنه‌كانی وه‌رنه‌گری خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان بكه ئامڕازی هێزو هه‌ڵسانه‌وه. نمونه. ئه‌و ڕۆژگاره‌ی ڤۆلتێر (١٦٩٤ - ١٧٧٨ ) له‌فه‌ره‌نسا دورخرابوه بۆ له‌نده‌ن خه‌ڵكی به‌ریتانیا هێشتا زرۆ ڕقیان له خه‌ڵكی فه‌ره‌نسا ده‌بۆوه ، رۆژێكیان ڤۆلتێر به شه‌قامێكدا ڕێی ده‌كرد چه‌ند كه‌سێكی ئاژاوه‌گێر چوار ده‌وریاندا و هه‌ندێك هاواریان ده‌كرد سه‌ری ئه‌و فه‌ره‌نسیه ببڕن هه‌ندێك ده‌یانگۆت هه‌لیواسن به‌لام ڤۆلتێر زۆر به شێنه‌یی و له‌سه‌ره‌خۆ پێی ووتن پیاوه‌كانی ئینگلته‌ره (ئایا ده‌تانه‌وی بمكوژن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌ره‌نسیم ئایا هێشتا ئه‌و سزایه‌ی من به‌س نیه كه به ئینگلیز له دایك نه‌بووم) به‌م خۆ به بچوك زانینه توانی خۆی له‌ده‌ستیان ڕزگار بكات حه‌شامه‌ته‌كه پاریزگاریان لێ‌كرد و بێ ئازاردان گه‌یاندیانه‌وه شوێنی حه‌وانه‌ی خۆی.
یاسای ژماره بیست وسێ. جه‌خت له‌سه‌ر هێزو توانای خۆت بكه. هیزو توانای خۆت بپارێزه به چڕ كردنه‌وه‌یان له به‌رزترین خاڵدا تۆ ره‌نگه له قۆلایی دا كانگإیه‌كی به‌نرخ بدۆزیته‌وه نه‌ك له ته‌نكایی هه‌میشه چڕی ته‌نكی به‌زاندوه كاتی له سه‌رچاوه‌كانی هێزو توانا بگه‌ڕێی پشتیوان و یاوه‌ر په‌یدا كه ، مانگایه‌كی قه‌له‌و بدۆزه‌وه كه به‌رده‌ام شیرت بداتی.
یاسای ژماره بیست و چوار. وه‌كو پیاوه‌كانی ده‌رباری كۆشكی پاشا ڕۆل بگێڕه. پیاوه هیسك شكێنه‌كانی ده‌رباری پاشا هه‌میشه كارامه‌ن له‌خۆ سازدان و هابه‌شی كردن له گشت جموجۆلێكی ده‌ورو به‌ری سیاسه‌ت و هێز ئه‌وان له هه‌مو كه‌س لێوه‌شاوه ترن بۆ خۆش ڕاپێش ده‌كه‌ن ، پیاوه‌كانی ده‌رباری پاشا چاك ده‌زانن چۆن مه‌رایی ده‌كه‌ن چ كاتێ سه‌ری خۆیان شۆڕ ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها چۆن به‌زمانی لوس ئه‌وانیش ده‌سته‌لاتی خۆیان به‌سه‌ر خه‌ڵكی تردا ده‌سه‌پێنن فێربه چۆن ڕۆڵی پیاوه‌كانی ده‌وروبه‌ری پاشا پێڕه‌و ده‌كه‌یت ئه‌و كاته سنورێك و ته‌گه‌ڕه‌یه‌ك له‌ڕیگه‌ی هه‌ڵكشانت به‌ره‌و سه‌فیرازی نامینێ.
یاسای ژماره بیست‌و پینج. خۆت سازده‌وه. هه‌رگیز ئه‌و ڕۆله په‌سند مه‌كه كۆمه‌لگا به‌زۆر به‌سه‌رتا بسه‌پێنی خۆت سازده‌وه پێناسه‌یه‌كی نوێ و تایبه‌ت بۆ خۆت دروست بكه له‌وانه‌یه ئیهتمامت پێ بدرێت جه‌ماوه‌ره‌كه‌ت دڕ دۆنگو بێزار مه‌كه با ده‌سته‌لاتت به‌سه‌ر بۆچون و ئه‌ندێشه‌ی خۆت هه‌بی مه‌یه‌له خه‌ڵكی تر بۆت ده‌ست نیشان بكه‌ن. ئه‌گه‌ر هێمای سه‌رنج ڕاكێش له كار‌و كرده‌وه ئاشكراكانت هه‌بی ئه‌وكاته ده‌سته‌لاتت فره‌وان ده‌بیت ، ڕوخسار‌و وێنات له‌وه‌ی هه‌ته دیارترو مه‌زنتر ده‌بیت .
یاسای ژماره بیست‌و شه‌ش. ده‌سته‌كانت به پاكی ڕاگره. پێویسته خۆت به نمونه‌ی پیاو چاكی و ڕه‌وشتی به‌رز ڕاگریت ، نابی ده‌سته‌كانت به كاری هه‌ڵه‌و چه‌وت پیس بكه‌یت ڕێگه مه‌ده له‌كه‌دار بن خه‌ڵكی تر وه‌كو مه‌قاش و قۆچی قوربانی به‌كار بینه تا بتوانی تێوه‌گلانی خۆت په‌رده پۆش بكه به‌واتایه‌كی تر خۆت كاره باشه‌كان بكه و كاره خراپه‌كانیش به‌ده‌ست و پێوه‌نده‌كانت بسپێره.
یاسای ژماره بیست‌و حه‌وت. پێویستی خه‌ڵك بقۆزه‌وه شوێن كه‌وتوی باوه‌ڕدار بۆ خۆت په‌یدا بكه. خه‌ڵك زۆر پێویستیان به شتێك هه‌یه بڕوایان پێی هه‌بی و هۆگری بن یان بیپه‌رستن ، خۆت بكه چه‌قێك بۆ مسۆگه‌ر كردنی ئه‌و ئاره‌زوه‌یان با قسه‌كانت ته‌م و مژاوی بن و لێواو لێو بن له به‌لێن و په‌یمان هه‌روه‌ها شوێن كه‌وتوه‌كانت له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵجون و جۆش‌و خرۆش ڕایان بێنه نه‌ك له‌سه‌ر ژیری و بیركردنه‌وه‌ی ڕون با ده‌روێشه تازه‌كانت هه‌ندێك ئه‌رك و نه‌ریتی په‌رستن به‌جێ بێنن فێری ئه‌وه‌یان بكه خۆیان له پێناوی تۆدا به‌خت بكه‌ن ، له‌باتی تۆ قوربانی بده‌ن.
یاسای ژماره بیست و هه‌ست. ئازا‌و بێشه‌رمانه ده‌ست به‌كاربه. ئه‌گه‌ر دڵنیا نه‌بۆیت له ئاڕاسته‌ی هه‌ر كارێك ده‌ستی بۆ مه‌به چونكه دوو دلی و گومان له كاتی جێبه‌جی كردن‌دا به‌رۆكت ده‌گرێته‌وه باشتر وایه به‌بێ ترس ده‌ست به‌كاربیت چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كت به چاوقایمی ئه‌نجامدا بێگومان به‌چه‌قاوه‌سویی راستی ده‌كه‌یته‌وه هه‌موو لایه‌ك سه‌ر‌سامه به پیاوی ئازا ، كه‌سیش پیاوی كوچكوچه‌و ترسنۆكی خۆش ناوی.
یاسای ژماره بیست و نۆ. نه‌خشه‌و پلانت بۆ سه‌رتاسه‌ری ڕێگا داڕێژه. كۆتایی هێنان واته كۆتایی هێنان به هه‌موو شته‌كان نه‌خشه و پلان بۆ سه‌ره‌تاو كۆتایی رێگه داڕیژه هه‌موو سه‌ره‌نجامێك له‌به‌رچاو بگره ، ئه‌شێ كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كان دژی كار‌و زه‌حمه‌تت بوه‌س تیته‌وه واته شكۆ و ڕه‌نج و سه‌ربه‌رزی بداته خه‌ڵكی تر ئه‌گه‌ر نه‌خشه‌و پلانت هه‌تا كۆتایی بیت كه‌س ناتوانی به‌سه‌رتا زاڵ بیت ئه‌و كاته ده‌زانی كه‌یو له‌كوێ ده‌وه‌ستی به شێنه‌یی به‌ره‌و هیواو مه‌به‌ستت بڕۆ بیر بۆ مه‌ودایه‌كی دورو درێژ بكه‌وه.
یاسای ژماره سیی. وای نیشانده به‌ده‌ست هێنانه‌كانت به ئاسانی جێبه‌جی كردوه. پێویسته كار‌و كرده‌وه‌كان سروشتی دیاربن ماندویه‌تی و شاره‌زایی به‌كار هاتوت هه‌روه‌ها فرت و فیله‌كانت بشارا‌وه كاتێ ده‌ست بۆ كارێك ده‌به‌یت وای نیشاندا ده‌توانی به‌ئاسانی ئه‌نجامی بده‌یت ، ده‌توانی كاری مه‌زنتریش بكه‌یت ئه‌گه‌ر زۆر باسی ئازار‌و ڕه‌نجی خۆت بكه‌یت واته‌وات و پرسیار ده‌ڕو ژێنی ، ته‌ڵه‌كه بازیه‌كانت به‌كه‌س مه‌ڵێ چونكه ره‌نگه ئه‌وانیش دژت به‌كاری بینن.
یاسای ژماره سی و یه‌ك. بژاره‌كان كۆنترۆل بكه با خه‌ڵك یاری به‌و كارتانه بكه‌ن كه خۆت دابه‌شی ده‌كه‌یت. بژاره‌كان كۆنترۆل بكه رێگه بده ئه‌وانی تر یاری به‌و كارتانه بكه كه خۆت دابه‌شت كردون باشترین گزی و ته‌له‌كه‌بازی ئه‌وه‌یه به‌رامبه‌ره‌كه‌ت سه‌رپشك بكه‌یت له بژاره‌كان تا قوربانیه‌كانت وابزانن براوه‌ن ، كه‌چی له‌ڕاستیدا وه‌كو بوكه شوشه‌ی یاری وان سه‌رپشكیان بكه له نێوان دو شت كامیان هه‌لبژێرن له به‌رژه‌وه‌ندی خۆت دابیت ناچاریان بكه یه‌ك له دوو شتی نه‌گریس هه‌ڵبژێرن كه هه‌ر كامێكیان هه‌ڵبژیرن سودی خۆتی تیا بیت له سه‌ر دوو قۆچی قه‌یرانیان دانی ئه‌گه‌ر ڕو له هه‌رلایه‌ك بكه‌ن به‌ركه‌ون. درۆزن. جارێكیان له ئه‌رمینیا پاشایه‌ك حه‌زی له گاڵته‌و شتی سه‌یرو سه‌مه‌ره ده‌بیت پیاوه‌كانی خۆی ڕاسپارد بانگه‌وازێك بلاوبكه‌نه‌وه كه سێوێكی دروستكراوی له زێری بێخڵت وه‌كو خه‌لات ته‌رخان كردوه و ئه‌ی به‌خشیت به درۆزن ترین هاولاتی. زۆری پێنه‌جوو له هه‌موو لایه‌كه‌وه له هه‌مو چین و توێژێك دروزن په‌یدابون وولات كه‌مو كورتی له‌دروزن نه‌بوو هه‌ریه‌كه‌ی درۆی خۆی بۆ پاشا باس كرد به‌لام پاشا وه‌كو فه‌رمانڕه‌وا هه‌موو ئه‌و جۆره در‌ۆیانه‌ی وه‌به‌ر گوی كه‌وتبوو كه‌سیانی به شایه‌نی خه‌لاته‌كه‌ی نه‌زانی. تاقه‌تی له پێشبڕكی یه‌كه چوو به‌نیاز بوو بڕیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بدات به‌لام پیاوێكی شڕوڵ به گۆزه‌یه‌كه‌وه له‌به‌رده‌می ئاماده بوو پاشا ووتی بلێ چیت لایه هه‌ژاره‌كه وتی گه‌وره‌م بێگۆمان وه‌بیرت دێت تۆ جامێك ئاڵتۆن قه‌رزاری منی هاتوم بمده‌یته‌وه پاشا هاواری كرد وای له‌م شێنه درۆیه هه‌ژاره‌كه یه‌كسه‌ر وتی ئه‌گه‌ر درۆزنێكی وا گه‌وره‌م سێوه ئالتونه‌كه‌م پێ ببه‌خشه پاشا ویستی پاشگه‌ز بیته‌وه ووتی نا نا تۆ درۆزن نیت پیاوه‌كه‌ش ووتی باشه كه‌واته جامه ئالتونه‌كه‌م بده‌وه پاشا كه زانی تێكه‌وتوه به ناچاری سێوه زێڕه‌كه‌ی به خه‌لات پێشكه‌ش كرد. له ئه‌فسانه‌كانی ئه‌رمینیا.
یاسای ژماره سی و دوو. ختوكه‌ی ئه‌ندێشه‌ی خه‌ڵك بده. به‌زۆری خه‌ڵك خۆیان له ڕاستیه‌كان دوره په‌رێز ڕاده‌گرن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕاستی ناشرین و تاڵه خۆت له قه‌ره‌ی دركاندنی راستی مه‌ده ئه‌گه‌ر خۆت بۆ كاردانه‌وه‌ی تۆره‌یی بێزاری خه‌لك ئاماده نه‌كردبی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ژیان به‌هۆی ئه‌رك و مه‌ینه‌ته‌كانی سه‌خته ئه‌و كه‌سانه‌ی توانای ئه‌فراندنی ئه‌فسانه‌و خه‌ون و خه‌یالیان هه‌یه وه‌كو سه‌رابی بیابان وان خه‌لك به‌لێشاو ڕویان تێده‌كات دڵنیابه هێزێكی مه‌زنت له‌و جه‌ماوه‌ره ده‌س ده‌كه‌ویت. یاسای ژماره سی و سێ. بۆ فشار خاڵی لاوازی خه‌ڵك بدۆزه‌وه. هه‌موو كه‌س خالێكی لاوازی تیایه كونوچه‌ك له شوره‌ی قه‌لاكه‌ی وای لێده‌كات هه‌میشه هه‌ست به ئارام و دلنیایی نه‌كات له نهێنی و پێویستی بگه‌ڕێ ئه‌و ئاره‌زوه‌ی بدۆزه‌وه كه‌نا‌توانی كۆنترۆلی بكات كاتی خاڵه لاوازه‌كه‌ت دۆزیه‌وه ده‌توانی فشاری بخه‌یته سه‌رو به ئاره‌زوی خۆت قورمیشی بكه‌یت.
یاسای ژماره سی و چوار. به‌شێوازی خۆت پاشایه‌تی بكه ڕه‌فتارت وه‌كو پاشابی تا هه‌ر واش ڕه‌فتارت له‌گه‌ل بكه‌ن. ئه‌و شێوازه‌ی به زۆری ڕه‌فتاری پێ ده‌كه‌یت بڕیار ئه‌دات كه چۆن خه‌لك ره‌فتارت له‌گه‌لدا بكه‌ن هه‌ڵبه‌ت له ئه‌نجامی ده‌ركه‌وتن وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی زبر‌و بازاڕی ڕیزی خه‌ڵك له‌ده‌ست ئه‌ده‌یت پاشا ڕێزی خۆیان ده‌گرن ئه‌و سۆز‌و هێمایه‌ش نیشان ئه‌ده‌ن كه‌به‌هه‌مان شێوه ڕه‌فتاریان له‌گه‌ل بكرێت به‌م شێواز‌و متمانه‌یه خۆت ئاماده ده‌كه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی تاجی شاهی بكه‌یته سه‌ر.
یاسای ژماره سی و پێنج. وه‌ستابه له هونه‌ری كات به‌كارهینان. هه‌رگیز وای نیشان مه‌ده كه ته‌نگه‌تاوی .. په‌له‌كردن مانای وایه كۆنترۆلت له سه‌ر كات و خودی خۆت نیه هه‌میشه له‌سه‌ره‌خۆ و ئارامبه وای دانی هه‌مو شتێك له‌كۆتاییدا ده‌گه‌ڕیته‌وه لای خۆت ، هه‌مو سه‌ره‌داوه‌كان به‌ده‌ست خۆته‌وه یه به‌دوای كات و ساتی گونجاو بگه‌ڕێ بۆن به‌ساته وه‌ختی له‌بار بكه بۆ گه‌یشتن به ده‌سته‌لات. فێربه ئه‌گه‌ر وه‌خت هێشتا پێنه‌گه‌یی بوو خۆت دووره په‌رێز ڕاگریت ، هه‌ركاتێ میوه‌كه پێگه‌یشت گه‌رماوگه‌رم ده‌ستی خۆت بوه‌شێنه. چوار ئه‌گه‌ر. سولتانێكی فارس بڕیاری خنكاندنی دوو تاوانباری ده‌ركرد ، یه‌كێكیان ده‌یزانی سولتان ئه‌سپێكی زۆر جوان و خۆشه‌ویستی هه‌یه به‌ر له جێبه‌جی كردنی بڕیاری خنكاندنی داوای له سوڵتان كرد ئه‌گه‌ر رێگه‌ی بدات له‌ماوه‌ی سالێكدا ئه‌سپه‌كه‌ی فێری فڕین ده‌كات سوڵتان خه‌یالی له‌وه‌كرده‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌سپه‌كه‌ی فێری فڕین بكرێ ئه‌و ته‌نیا سوار ده‌بی له جیهاندا كه بتوانی بفڕیت و بۆیه بی سێ‌و دوو یه‌كسه‌ر ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا. به‌نده حوكم دراوه‌كه‌ی تر به‌ته‌وسه‌وه سه‌یرێكی هاوڕیكه‌ی كرد و پێی گۆت گه‌وجه تۆ چاك ده‌زانی ئه‌سپ نافڕی چی وای له تۆ كرد ئه‌م بیر له‌م كاره گه‌مژانه‌یه بكه‌یته‌وه ره‌نگه مه‌به‌ستت ته‌نیا دواخستنی كارێك بیت كه لێ ده‌ربازبونی مه‌حاله. هاوڕێ كه‌ی ووتی ئه‌وی ڕاست بیت لای خۆم چوار ئه‌گه‌رم هه‌ڵبژاردوه یه‌كه‌م ڕه‌نگه سوڵتان له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵه‌دا بمرێت دووه‌م ره‌نگه ئه‌سپه‌كه‌ی بتۆپی سێیه‌م ڕه‌نگه من خۆم بمرم چواره‌م ئه‌شێ ئه‌سپه‌كه فێری فڕین بیت.
یاسای ژماره سی و شه‌ش. ئه‌و شتانه به بێ بایه‌خ بزانه كه نیته یان ده‌ستت نایانگاتی و فه‌رامۆش كردنیان باشترین تۆڵه‌یه. وه‌كو ئه‌و ڕیویه‌به كه‌ده‌می نه‌ده‌گیشته ترێ ده‌یگۆت پێنه‌گه‌یشتوه ترشه ئه‌گه‌ر دانت به كێشه‌یه‌كی بچوك نا مافی بوونی ئه‌ده‌یتێ و بڕوای پێ ده‌كه‌یت هه‌رچه‌ند گرینگی پێ بده‌یت به‌هێزتر ده‌بیت كاتێ ده‌ته‌وی هه‌ڵه‌یه‌كی بچوك ڕاست بكه‌یته‌وه ڕه‌نگه دژوارتر بیت جار هه‌یه هه‌ندێ كێشه وازی لێبینی باشتره ئه‌گه‌ر حه‌زت له‌شتێك كرد‌و ده‌ستت پێرا نه‌گه‌یشت واباشه بێزی لێ بكه‌یته‌وه و فه‌رامۆشی بكه‌ی ، چه‌ند شته‌كه به‌بێ بایه‌خ و به‌كه‌م بزانی سه‌ركه‌وتوتر یت. یاسای ژماره سیی و حه‌وت. دیمه‌نی سه‌رنجڕاكێش ساز بكه. دیمه‌ن و هێمای سه‌رسوڕمێنه‌ر خه‌رمانه یه‌ك له هێزو توانایی دروست ده‌كات خه‌ڵك به‌ره‌و ڕووی دێت و هاوده‌نگی ده‌بیت دیمه‌نی سه‌رنج ڕاكێش بۆ ده‌ور و به‌ره‌كه‌ت نمایش بكه بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئاستی ئاما‌ده‌بونت به‌رز ڕا گرێ، چونكه زۆرینه‌ی خه‌ڵك به ڕوخسار‌و ڕوكه‌ش فریو ده‌خۆن ئه‌و كاته كه‌س نازانی تۆ ژێر به‌ژێر خه‌ریكی چیت.
یاسای سیی و هه‌شت. چۆنت پێخۆشه وابیر بكه‌وه به‌لام وه‌كو خه‌ڵكی تر ڕه‌فتار بكه. ئه‌گه‌ر دژایه‌تیت بۆ ڕۆژگار هه‌ر بۆ خۆ ده‌رخستن بیت و به شێوازی ڕه‌فتار و باوه‌ڕمه‌ندی نامۆت بنازی ئه‌و كاته خه‌لك وای بۆ ده‌چن كه تۆ هه‌ر بۆ خۆ هه‌ڵكێشان ئه‌م كاره ده‌كه‌یت. هه‌ست ده‌كه‌ن تۆ سوكایه‌تیان پێ ده‌كه‌یت و به‌كه‌میان ده‌زانی ، ڕێگه چاره‌یه‌ك ئه‌دۆزنه‌وه بۆ سزا دانت باشتر وایه خۆت دووره په‌رێز نه‌گریت له نزیكه‌وه به‌شداری هه‌ست و نه‌ستیان بكه‌یت به‌تایبه‌تی له‌گه‌ل دۆست و هاوڕیه دێڕینه‌كانت كه ڕێزیان بۆت هه‌یه ئه‌وانه‌ی بێ هاوتایی تۆ به‌هه‌ند وه‌رده‌گرن.
یاسای ژماره سی و نۆ. ئاو شێلوبكه بۆ ئه‌وه‌ی ماسی بگریت. توڕه‌ێی و هه‌ڵچون له‌سه‌ر بنه‌مای سۆز له‌ڕوی ستراتیژیه‌وه ئه‌نجامی پێچه‌وانه‌یان هه‌یه پێویسته هه‌میشه ئارام و له‌سه‌رخۆ بیت بابه‌ت یانه هه‌ڵس وكه‌وت بكه‌یت چونكه ئه‌گه‌ر توانیت ڕكابه‌ره‌كانت توڕه بكه‌یت و خۆشت هێمن و ئارام بمینێ یت ده‌سكه‌وته‌كه‌ت سودی زیاتره ، هاوسه‌نگی دوژمنه‌كانت بشێوێنه ده‌رزێك له دیواری فیز و لوت به‌رزیان بدۆزه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له وێوه‌وه ڕایان وه‌شێنی له‌كاتێكدا سه‌ره داوه‌كانیش له ده‌ستی خۆت دان.
یاسای ژماره چل. به‌چاوێكی نزم سه‌یری خۆراكی به‌خۆڕایی بكه. هه‌ر شتێك به‌خۆڕایی ببه‌خشرێته‌وه مه‌ترسی و فێلێكی شاره‌وه‌ی تیایه یان پابه‌ند بونێكی شاره‌وه‌ی له پشته‌وه‌یه ده‌بی باجه‌كه‌ی بدرێت بایی یه‌كه‌ی چه‌ند بیت ده‌بی پاره‌كه‌ی بده‌یت به نرخ دان هه‌میٍشه له‌چاو به‌ره‌ژێری و سه‌رزنشت ئازادیت ژیری له‌وه‌دایه نرخ به‌ته‌واوی بده‌ی به ماڵی خۆت چاوتێر به با سامانه‌كه‌ت له‌به‌ر ده‌ست بیت مه‌یشاره‌وه چونكه چاوتێری نیشانه‌ی هێزو ده‌سته‌لات و ماگناتیسه‌كه‌یه‌تی.
یاسای ژماره چل ویه‌ك. دامه‌نێ خۆت له پێلاوی پیاوێكی مه‌زن. ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م جار ڕوئه‌دات وێده‌چی باشتر و ڕه‌سه‌نتر بیت له‌وه‌ی پاشان ڕوئه‌دات ئه‌گه‌ر تۆ كوڕی پیاوێكی مه‌زن یان كوڕی پیاوێكی ناودار بۆی پێویسته دوو ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وان ده‌سكه‌وت به‌رهه‌م بینی بۆئه‌وه‌ی له‌وان دره‌وشاوه تر بیت خۆت له سێبه‌ری ئه‌و وون مه‌كه یان خۆت قه‌تیس بكه‌ی به ڕابردوێك كه خۆت خاوه‌نی نه‌بویت ناو و پێناسه‌كه‌ت بچه‌سپێنه به گۆڕینی ڕوكار ، كه‌سایه‌تی باوكت سه‌ر ببڕه و كه‌له‌پوڕه‌كه‌ی ته‌فرو توناكه و له‌نرخی كه‌م بكه‌وه به دره‌وشانه‌وه و رێگه‌ی تایبه‌تی خۆت ده‌سته‌لات بگره ده‌ست. یاسای ژماره چل و دوو شوانه‌كه داركاری بكه مه‌ڕه‌كان بلاوه‌ی لێده‌كه‌ن. سه‌رچاوه‌ی كێشه‌و نیگه‌رانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌سی یه‌كه‌می ده‌سته‌لاتدار چونكه ئه‌و داینه‌مۆیه پیاوه‌كانی به‌رده‌ستی ئاژاوه گێرن ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تیان هه‌بی لێ پرسینه‌وه‌یان له‌سه‌ر نه‌بی ئه‌وانیش تاقمێك بۆخۆیان وه‌گه‌ڕ دێنن چاوه‌ڕێی مه‌كه كێشه‌كانیان ئه‌ستور بن هه‌ولی ئه‌وه‌ش مه‌ده دانوسانیان له‌گه‌ل بكه‌یت ئه‌وانه چاك نابن به ده‌ركردن ترۆ كردنیان ده‌سته‌لاتیان سنور دار بكه گورزی خۆت ئاراسته‌ی سه‌رو چاوه‌ی گیر‌و گرفته‌كان بكه ئه‌وكاته مه‌ڕه‌كان خۆیان بلاوه‌ی لێده‌كه‌ن به واتایه‌كی ئه‌گه‌ر دره‌خته‌كه ببڕێت و به‌ریده‌یته‌وه مه‌یمونه‌كان هه‌ریه‌كه‌ی بۆ لایه‌ك ڕاده‌كات.
یاسای ژماره چل و سێ. هه‌ول بده كار له‌هه‌ست و هۆشی خه‌ڵك بكه‌یت. زۆرداری و زۆر كردن كاردانه‌وه‌ی خراپی ده‌بی، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌لك رووت تێبكه‌ن پێویسته له خشته‌یان به‌ریت بێگومان ئه‌و كه‌سه‌ی فریوی ئه‌ده‌یت ده‌بیته داشی به‌ر ده‌ستت باشترین ڕێگه‌ی فریودان ئه‌وه‌یه كار له‌سه‌ر دل و ده‌رونی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بكه‌یت خاڵی لاوازیان بدۆزیته‌وه هه‌وڵ بده كاریگه‌ری له‌سه‌ر دل و ده‌رونی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت په‌یدا بكه‌یت نه‌رم و شڵیان كه‌یته‌وه یاری له‌سه‌ر شته ئازیز‌و ئه‌وه‌ی لێی ده‌ترسن بكه ، فه‌رامۆش كردنی هه‌ست و هۆشی خه‌لك نیگه‌رانیان ده‌كات و ڕقیان هه‌ڵ ده‌ستێنیت.
یاسای ژماره چل و چوار. لاسایی كردنه‌وه به‌كار بینه چه‌كی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت داماڵه و توڕه‌یی بڕه‌وێنه‌وه ، ئاوێنه‌ی. ئاوێنه ڕاستیه‌كان نیشان ئه‌دات و له‌هه‌مان كاتدا ئامێرێكی نمونه‌یی یه بۆ خه‌ڵه‌تاندن كاتێ وه‌كو ئاوێنه لاسایی ناحه‌زه‌كانت ده‌كه‌یته‌وه یان وه‌كو ئه‌وان ڕه‌فتار ده‌كه‌یت دیاره سه‌ریان لێ ده‌وه‌شیت و چه‌واشه ده‌بن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌نه‌خشه‌و پلانه‌كانت ناگه‌ن كارتێكردنی ئاوێنه وایان لێده‌كات هه‌ست به سه‌رشۆڕی و شه‌رمه‌زاری بكه‌ن بیگومان ئه‌گه‌ر گاڵته‌یان پێ بكه‌یت كاردانه‌وه‌یان زیاتر ده‌بیت كاتێ لاسایی كرده‌وه‌كانیان ده‌كه‌یته‌وه وانه‌یه‌كیان پێ ده‌لێ یت. كه‌م كه‌س هه‌یه بتوانی خۆی له‌به‌ر كاریگه‌ری ئاوێنه ڕابگریت. نه‌خۆشی ده‌رونی به‌ڕاوێژ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت. ئالان ئۆنته‌رمان له كتێبه‌كه‌یدا به‌ناوی ( حیكمه‌تی سۆفیه‌كانی جوله‌كه ) كۆمه‌لێك په‌ندو ئامۆژگاری به‌نرخی له به‌سه‌رهاته‌كانی ڕێبازی سۆفیگه‌ری له ئاینی جوله‌كه‌دا كۆكردوته‌وه له یه‌كێكیان ده‌لی: كوڕه میرێك مێشكی تێك ده‌چیت واهه‌ست ده‌كات بۆته قه‌ل و به ڕوت‌و قوتی خۆی خزاندبوه ژێر مێزێك و ده‌ستی كرد بوو به چنكه نان خواردن. میر به‌و نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌ی كوڕه‌كه‌ی زۆر په‌رۆش و ته‌نگه‌تاو بو دوكتۆره‌كانی قه‌له‌مڕه‌وه‌كه‌ی نه‌یانتوانی چاره سه‌ری بۆ بدۆزنه‌وه هه‌تا پیاوێكی ژیریان دۆزیه‌وه ئاماده‌یی خۆی نیشان دا چاره‌سه‌ری بكات ئه‌وه‌بو وه‌كو كوڕه‌كه‌ی میر خۆی ڕوت كرده‌وه به خشكه‌یی چووه ژێر مێزه‌كه‌و له ته‌نشت كوڕه‌كه دانیشت ده‌ستی كرد به چینه كردنی ووردكه نان و به‌رماوه خواردن. كوڕی میر لێی پرسی تۆ كێ یت و چ كاره‌ی بۆچی لێره‌یت پیاوه ژیره‌كه‌ش ووتی ئه‌ی تۆ چی ده‌كه‌یت لێره كوڕه ووتی من قه‌له‌مونم ژیره‌كه‌ش ووتی منیش قه‌له‌مونم به‌م جۆره هه‌ردوكیان له‌گه‌ل یه‌كتر ڕاهاتن پاش ماوه‌یه‌ك ژیره‌كه لێی پرسی پێت وایه ئه‌گه‌ر قه‌له‌مون كراسێك له‌به‌ر بكات له قه‌لیتی ده‌شۆرێت كوڕی میر ووتی به دڵنیایی هه‌ر به قه‌لی ده‌مینێته‌وه ژیره‌كه به هێما داوای كرد هه‌ندی جل و به‌رگیان بۆ فڕی بده‌ن و سه‌رو كراسیان پۆشی دواتر ژیره‌كه ئاماژه‌ی بۆ پانتۆل كرد‌و وه‌كو جاری پیشوو پرسی ده‌كرێ پانتۆل له به‌ر بكه‌ین هه‌ر قه‌لیش بین كوڕه‌كه‌ی میر ووتی بۆ نا و ڕه‌زامه‌ندی خۆی نیشاندا هه‌ردوكیان سه‌رو پانتۆلیان له‌به‌ر كرد به‌هێمنی هه‌ردوو قه‌له‌مونه‌كه له‌سه‌ر ده‌مه‌ته‌قێی خۆیان به‌رده‌وام بوون پیاوه ژیره‌كه ووتی پێت وایه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر خواردنی ئاده‌مێزاد بخۆین له قه‌لیه‌تی ده‌كه‌وین كوڕی میر ووتی نه‌خێر بڕواناكه‌م پاشان ووتی تۆ واده‌زانی قه‌ل هه‌ر ده‌بی له‌ژێر میز بیت كوره‌كه‌ی میر ووتی نا ده‌توانی له‌سه مێزیش هه‌ل نیشیت هه‌ر قه‌لێش بیت به‌م شێوازه وورده وورده كوڕه‌كه‌ی میر به‌هۆش خۆی هاته‌وه‌و چاره‌سه‌ركرا. یاسای ژماره چل و پێنچ. ئامۆژگاری بۆ گۆڕین بده به‌لام زیاده ڕۆیی له‌چاكسازی مه‌كه. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌مو كه‌س ده‌زانی گۆڕان كارێكی پێویسته به‌لام گوزه‌رانی رۆژانه وا له خه‌لك ده‌كات عاده‌ت به‌شت بگرن ریفۆرمی له‌راده به‌ده‌ر بێزاری و ڕوشان په‌یدا ده‌كات ڕه‌نگه ڕاپه‌ڕین ساز بكات ئه‌گه‌ر تازه ده‌سته‌لاتت گرتوته ده‌ست یان له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌لاتی ده‌ته‌وێ هێزێك بۆ خۆت دروست بكه‌یت پێویسته به‌شێوه‌ی نمایش و خۆ ده‌رخستن رێزی خه‌لك بۆ لای خۆت ڕاكێشی ئه‌گه‌ر هه‌ر گۆڕان پێویست بیت ده‌بی هه‌ول بده‌یت خه‌لك واهه‌ست بكه‌ن تۆ ته‌نیا خه‌ریكی سووكه جوانكاری له شێوازی رابردو نه‌ك تێكدان له ڕه‌گو ڕیشه‌وه.
یاسای ژماره چڵ و شه‌ش. هه‌ر گیز خۆت سه‌رپاك و نمونه‌یی نیشان مه‌ده. چێترو باشتر ده‌ركه‌وتن له‌وانی تر مه‌ترسی زۆره به‌لام له‌هه‌موی ترسناكتر ده‌ركه‌وتنی بێ كه‌مو كورتیه چونكه به‌غیل و ناحه‌زی كپ و بێده‌گت بۆ دروست ده‌كات بلیمه‌ت و زیره‌ك ئه‌و كه‌سه‌یه ناو ناوه هه‌ندی كه‌م وكوڕی خۆی وه‌ده‌ر بخات واته دان به هه‌ندی هه‌له‌ی بچوكی خۆی بنێت ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به سه‌رو سیمایه‌كی مرۆڤانه‌ی جوان له‌ناو جه‌ماوه‌ر ده‌ركه‌وی و خه‌لك ده‌ورو خولت بده‌ن چونكه ته‌نیا خواكان و مردوه‌كان له سزا و هه‌له پارێزراون. چاوچنۆكی. پیاوێكی چاوچنۆك و یه‌كێكی حه‌سود له به‌رده‌م پاشایه‌ك ئاماده ده‌بن ، پاشا پێی ووتن هه‌ریه‌كه‌تان ده‌توانن یه‌ك شتم داوه لێ بكه‌ن به مه‌رجێ من به‌شی دووه‌م دوو ئه‌وه‌نده‌ی به‌شی یه‌كه‌م ئه‌ده‌م حه‌سوده‌كه نه‌یویست پێشتر پرسیاری خۆی بكات هه‌تا هاوڕێكه‌ی دوو ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و وه‌رنه‌گریت چاو چنۆكه‌كه‌ش نه‌یویست ئه‌و یه‌كه‌م جار پرسیاری خۆی بكات بۆ ئه‌وه‌ی زۆرتری پێ ببڕێت بۆیه فشاری خسته سه‌ر حه‌سوده‌كه و وای لێ‌كرد ئه‌و پێشتر داخوازی خۆی پێشكه‌ش به پاشا بكات حه‌سوده‌كه‌ش داوای كرد ته‌نیا چاوێكی ده‌ربێنن
یاسای چڵ و حه‌وت. له‌و ئامانجه‌ی ده‌ست نیشانت كردوه تێ مه‌په‌ره له‌سه‌ركه‌وتندا بزانه له كوێ ده‌وه‌ستیت. ساته‌وه‌ختی سه‌ركه‌وتن زۆر ترسناكه ڕه‌نگه له لوتكه‌ی سه‌ركه‌وتندا لوتبه‌رزی و له‌خۆبایی بون له‌و ئامانجه‌ی ده‌ست نیشانت كردوه پاشه‌كشه‌ت پێ بكات و له‌ده‌ستی بده‌یت یان ئه‌گه‌ر زیاده ڕۆیی كرد وێڕای ئه‌و دوژمنانه‌ی به‌زاندوته هه‌ندێكی تریشی بخه‌یته بان ، مه‌یه‌له سه‌ركه‌وتن مه‌ستت بكات هیچ له داڕشتنی پلانی توكمه‌و ستراتیژی باشترنیه ئامانجه‌كه‌ت ده‌ست نیشان بكه كاتێ وه‌ده‌ستت هێنا بوه‌سته. كه‌له‌شێرێكی له‌خۆبایی. دوو كه‌له‌شێر له‌سه‌ر زبڵدانێك وه‌شه‌ر هاتن یه‌كێكیان به هێزتر بوو توانی ئه‌ویتر ببه‌زێنی و ده‌ری بكات ، مریشكه‌كان لێی خڕبونه‌وه ده‌نوك خۆشیان لێ‌كرد پاشان كه‌له‌شێره‌كه ویستی بۆ خۆ هه‌لكێشان زیاتر نیشاندانی سه‌روه‌ر یه‌كانی هه‌ڵفڕی بۆ سه‌ربان و باڵه‌كانی لێك دا‌و به‌ده‌نگێكی به‌رز قیڕاندی سه‌یرم بكه‌ن من كه‌له‌شێره سه‌ركه‌وتوه‌كه‌م باش بزانن هێچ باله‌نده‌یه‌ك هێزو توانایه‌ی منی نیه ، هێشتا كه‌له‌شێر ته‌واوی نه‌كردبو كاتێ هه‌لۆیه‌ك نیشته بانی و تێكی شكاند‌و به چنگ و ڕنۆكه تیژه‌كانی به‌ره‌و هیلانه به‌رزه‌كه‌ی خۆی برد. له ئه‌فسانه‌كانی لیۆ تۆلستۆی ١٨٢٨-١٩١٠
یاسای ژماره چڵ و هه‌شت. با شێوه‌و ڕوخسارت جێگیر نه‌بیت. ئه‌گه‌ر شێوه‌یه‌كی تایبه‌تت به خۆته‌وه گرت ئه‌گه‌ر پلانه‌كانت كراوه‌و ڕون و ئاشكرا بن خۆت ده‌كه‌یته ئامانجی په‌لامارده‌ران له باتی ئه‌وه‌ی ڕه‌نگ و ڕوخسارێكی دیاری كراوت هه‌بی كه دوژمن بتوانی ده‌ستت لێ بوه‌شینی هه‌ول بده خۆت بێبار بسازێنی ده‌بی ئه‌و راستیه‌ش بزانی هیچ شتێكی بڕوا پێكراو ، له‌گۆمان به‌ده‌ر نیه و هیچ فرمان و یاسایه‌كی جێگریش نیه ، باشترین ڕێگه‌چاره ئه‌وه‌یه وه‌كو ئاو و جیوه شل بیت واته وه‌كو قمقمۆك ره‌نگت به گوێره‌ی ره‌نگی ژینگه‌و ده‌ورو به‌رت بگۆڕه ، هه‌رگیز گره‌و له‌سه‌ر بار‌و دۆخێكی هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وام نه‌كه‌یت چونكه هه‌موو شتێك قابیلی گۆڕانه. ___________________________ ژێده‌ر و سه‌رچاوه: The Concise 48 laws of power by Robert Greene 48 یاساكانی هێز له‌سه‌ر (یوتوب). http://www.youtube.com/watch?v=PNALeYJhnhA رۆژنامه‌ی (شه‌رقول ئه‌وسه‌ت). http://www.aawsat.com/leader.asp?section=3&article=50209&issueno= http://oceanvoice777.spaces.live.com/blog/cns!BEAE45EB0086E65E!191.entry
|