په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

چیمان لەسەرۆکى هەرێم و پەرلەمانتارانى دواى بیست‌وپێنجی دەوێت..!


شەماڵ غەریب 


بۆیەکەم جار عەقڵى سیاسى و ئینتیماو مقۆمقۆى هەڵبژاردن لەسەر سفرەى گشت ماڵێک ببێتە بەرنامەى هەمیشەیى، بەراستى جێگەى خۆشحاڵی یە زاراوەى سیاسەت و هەڵبژاردن هەر لەپیرو گەنجەوە تا .......بۆتە وێردى سەر زوبانیان، جێگەى دڵخۆشیە ئەو عەقڵیەت و ئینتیمایەى 2005 میلەت مساوەمەى لەسەر دەکرد دەربارە هەڵبژاردن و ناسینى کیانە سیاسى و نەتەوەییەکان لە 80% جیاوازە لەو عەقڵە بەردارەى کە لە2009 دا مساوەمەى لەسەردەکرێت. بەراستى ئەمە شۆرشێکە دەیان ساڵە میلەت خۆی بۆ لە بۆسە ناوە ئێستا ئەو سوڕە متبوو ژنگاویەى کە هەمان بوو کۆتای پێ هات ئێستا چرکەکانى دیمورکراسى دەست پێدەکات..


چیمان لەسەرۆکى هەرێمى دواى 25/7 دەوێ بەراستى ئەم رستەیە نیشانەى پرسیارە.


دواى ئەوەى (5 ) پێنج کاندید خۆیان پاڵاوت بۆ سەرۆکایەتى هەرێم، مرۆڤ ئازادە کامیان هەڵدەبژێرێ، گرنگ ئەوەیە چارەنوسی خۆت چۆن تەسلیمى دەکەى، ئەو کاندیدەى کە تۆ باوەشى بۆدەکەیتەوە لەسەر ئەساسى بۆماوەزانى نەبێ بەڵکو لەسەر ئەساسى داهاتویەکى گەشە بێت.. ئەو سەرۆکەى کە تۆ عاشقى ببێتە سەرۆکت لەسەر چ روحیەتێک قبوڵى دەکەى، لەچوارچێوەى فکرێکى عەقڵ کۆنکرێتیە یا فکرێکى رۆشنفیکرو خوێندنەوەى داهاتویەکى روونە.


گرنگ ئەوەیە ئەوەى دەبێ بەسەرۆکت دەرمانى برینە قوڵەکانى گشت میلە بکات، گرنگ ئەوەیە سەرۆکى نوێت ببێتە سەرۆکى کورد نەک هی میحوەرێک، گرنگ ئەوەیە بێ جیاوازى دوور لەئینتیماى حیزبى و ناوچەیى و بنەماڵەی خزمەتى میلەت بکات. گرنگ ئەوەیە گوێت بۆ بگرێت باوەرى بە رەخنەو پێشنیارەکانى میلەت و دەسەڵاتى چوارەم هەبێت....


بێ موبالەغە ئەمرۆ رۆژى عەدالەت و یەکسانیە لێرەدا مەبەستم سەرۆکى داهاتوى هەرێم (مه‌سعود بارزانى بێت یا د.که‌مال میراودەلى یا د. هەڵۆ ئیبرایم ئه‌حمد........) مەبەستمانە ملیان بۆ دادگا میلەت دانەوێنن نەک دادگا دەستەو ئەژنۆبوەستێت و ببێتە دادگاى فەقیر بێ دەسەڵاتان، مەبەستمانە دادگا یەکسان بێت لەنێوان شەرواڵ لەپێیەک و بەرپرسێک.. چیمان لەسەرۆکى هەرێم دەوێت، دەستبەردارى گشت کاروبارەکانى حیزب بێت، ژیانى چوارساڵى تەرخان بکات بۆ میلەت گوێى بۆ بگرێت دەرگاکانى بخاتە سەر پشت بۆ دایکە ئەنفالکراو شەهیدکراوێک. چیمان لەسەرۆکى هەرێم دەوێت، سەردانى لادێ و قەزاکان بکات، جیاوازى نەکات لەنێوان لادێ و شارو قەزاکان، دەرگاى هەمیشە داخراو نەبێـت ئاگادارى تاوانە جۆربەجۆرەکان بێت لەمیلەت دەکرێت میلەت نەکاتە ساقەى وەزیرێک یا هەر بەپرسێک. چیمان لەسەرۆکى هەرێم دەوێت، پەیوەندیە دیبلۆماتیەکانى تۆکمەبکات لەپێناو بەرژەوەندى گشتى نەک شەخێى. چیمان لە پەرلەمانتاران دەوێت ئەوەى ئێمە گەرەکمانە پەرلەمانتارمان ناوێت تەنها لەسەر کورسى دانیشێت پارە وەرگرێت بەڵکو ئەوەى ئێمە مەبەستمانە پەرلەمانتاران دەبێت شەورۆژ بخەنە سەریەک بۆ راییکردنى میلەتەکەى ئەوەى ئێمە دەمانەوێت پەرلەمانێک بێت وەزیرو بەرپرسەکان شەرمى لێ بکەن خەمى جەماوەر لەپێش خەمى خۆیانەوە کارى بۆ بکەن..



shamalxarib1@yahoo.co.uk