٨\٤\٢٠١٢
چیم دابوو له
عه‌شق!!

ئه‌ڵماس مسته‌فا
خۆت فێرت کردم
ئاواز
بۆ کوکوختییه‌کان دانێم.
خۆت فێرت کردم له‌سه‌ر
نۆته‌ی ده‌ریا سه‌ما بکه‌م،
گه‌ر سترانی وشه‌کانی
تۆ نه‌بووایه،
گه‌ر شه‌وانه سه‌دان جار
خۆت به قوربانم نه‌کردایه و
سه‌دان ماچی وه‌نه‌وشه‌ییت
به‌سه‌ر لیوه‌کانما نه‌پرژانایه
چیم دابوو له عه‌شق!
گه‌ر چرپه‌کانت به گوێی
ئاهی پڕ حه‌سره‌تم
نه‌چرپانایه و ئاوێته‌ی
روحی پڕ شه‌که‌تم نه‌بوونایه
ئێستا پێت نه‌ئه‌وتم: شووره‌ییه!
به پێکی شه‌رابی خۆشه‌ویستی
حه‌یران بۆ عه‌شق بڵێیت..
سوێد
ماڵپه‌ڕی ئه‌ڵماس مسته‌فا
|