١٥\١\٢٠١٩
ئۆپەرێت:
چنار و ھێمن.
عەلی حەمەڕەشید
ئەو دوو منداڵەی کە لە زستانی سالی ١٩٩٢دا و
لە رۆزی ٧/١دا گیانیان بەخشی و بوون بە سونبولی پەروەردە و زانست
لە شارۆچکەی سەید سادق.
منداڵان پێکەوە خەریکی یاریی کردنن لەسەر شانۆکە. دارا:ھاوڕێیان دەزانن خوێندن چرای ژیانە و ڕێگەی تاریکمان بۆ ڕووناک دەکاتەوە. شەن:ڕاستە ئەوەتا ئێمەش بەخۆشییەوە دەچین بۆ قوتابخانە و دەخوێنین. سێوە:منیش ئێستا لە باخچەم حەزدەکەم وەکو ئێوە بچمە قوتابخانە. شەن: باشە باخچەکەی ئێوە ناوی چییە؟ سێوە: باخچەکەمــان رەنگینە ھــەر قاقـاو پێکەنینە خۆشە و جــوانە و رازاوە باخچـەی (ھێمن)ی ناوە سێوە:ئەی قوتابخانەکەی ئێوە ناوی چییە؟ شەن: قوتابخانەکەم ناسراو و دیارە ھەمــوو بیزانن نــاوی (چنارە) کۆرس: قوتابــــخانەی چنــار و باخچە جوانەکــەی ھێمن دوو جێگەی ناو ئەم شارەن بۆ پەروەردە و بۆ خـوێندن منداڵێک: خۆزگە دەمزانی بۆچی کە ناوی ( چنار و ھێمن) دەھێنین باوکم و دایکم بێدەنگییەک دایان دەگرێت و ھەناسەیەک ھەڵدەکێشن..چونکە لانەی خوشکم لە باخچەی ھێمنە و منیش لە قوتابخانەی چنارم. دارا: منیش ئەو ڕۆژە لە مامۆستا جەمالم پرسی ئەویش دوای ئەوەی کە تەماشایەکی کردم وتی گوڵەکەم چیرۆکێکی دوور و درێژی ھەیە ،ڕۆژێک بۆ تۆ و ھاوڕێکانیشتی دەگێڕمەوە. شەن: ئەی بۆی نەگێڕانەوە؟ دارا: با ...بۆی گێڕاینەوە؟ (لێرەدا چەند کەسێکی تر ئەگەر گەورەش بن باشترە دەردەکەون و نمایش دەست پێدەکاتەوە.) یەکەم: شاری جوانی سید ێادق ........ .شارێکە لەم ھــەرێمە خۆش و دڵگیرە و ئـازیز..........خــۆشەویستە لای ئێمە دووەم: شــاری ڕازاوەی شەم و .....شاری وەلی دێوانە لە جەرگەی شارەزوورا......وا ئێستا ئاوەدانە سێیەم: ساڵانێک بوو ئەم شارە......مەنزڵگەی ئاوارە بوو کێ دوژمن دەری دەکرد......میوانی ئەم شـارە بوو چوارەم: لە ســـاڵی نەوە و دوودا.....کۆمەڵێک میوان ھاتن لەناو شار و چوار دەوری...نیشتەجێ بوون دانیشتن پێنجەم: ساڵی نەھامەتی و مەرگ....ساڵی کۆڕەوی کوردان نابێت لەبیری بکـــەین...ھەتا ماوین لە ژیان یەکەم: زستانێکی ســەخت بوو.....بەفر و باران دەباری لەگەڵ ئەوەش نەبوونی...خۆی کردبوو بە دیاری دووەم: کۆمەڵێک کەسی دڵســــۆز....وەک ئەرکی نیشتمانی بوون بە مامۆستا و خەمخۆر...بۆ شــــار و منداڵانی سێیەم: تا ئەلفوبێی خوێندن و ...خۆشەویستی کوردستان فێری منداڵان بکــــەن....تا سـەرکەون لە ژیان چوارەم: بە زانســـت و زانیاری......منداڵانیان گۆش دەکرد بۆ ئەوەی کە گەورە بوون ....دڵسۆز بن بۆ گەلی کورد پێنجەم: ڕۆژێکی ســەرماو بەفر...منداڵان ھــــاتنە دەر قوتابخانەیان جێھێشت..ڕێگەی ماڵیان گرتەبەر دوای ماوەیەک منداڵان..کەســیان نەمان لەو ناوە تەنھا چـــنار و ھێمن ..مابـــوون بەناو ڕێگاوە بەفر و سەرما ڕێگربوون....کە ئەو خوشک و برایە بگەنەوە مـــــــاڵەوە...بۆ ناو بــــاوەشی دایە یەکەم: چناری لێو بە خەندە و.... ھێمنی جوان و ڕۆح سووک دوو منداڵ بوون ئاوارە.......نەشمیلە و ژیر و بچووک چنار زانی کـــە ھێمن... تەواو لە گۆ کــــەوتووە ھێزی ھیچ تیا نەماوە و....پەنجەی جوانی سڕ بووە باوەش پێداکــــردوو...دەستیشی کرد بە گریـــان بێگەردییان تێکــەڵی.. ..بەفرەکە کرد ھەردووکیان دووەم: وا ئیتر لــــــەو ڕۆژەوە....ناوی چــــــــنار و ھێمن بوون بە سـونبولێکی جوان..بۆ زانســــــت و بۆ خوێندن وەک دوو پەپولەی رۆح سووک...شەنگ و نەشمیلە و نازدار ناویان وەکو ئەســــــتێرە...دیارە لە ئاسمانی شــــار سێیەم: ئێستا لە دەروازەی شـــار.....بۆ ئــەم دوو پەپولەیە تا ھەمیشــــە لە یاد بن....پەیکـەری ئەوان ھــەیە تا ھەمــوو کەس بیزانێت...کــــەوا چـــنار و ھێمن دوو مـنداڵی شــــەھیدن...لەڕێی زانســت و خوێندن قوتابخـــــانەی چنار و.... باخچە جوانەکەی ھێمن دوو جێگەی ناو ئەم شارەن....بۆ پەروەردە و بۆ خوێندن کۆرس(کۆمەڵێک منداڵی باخچە دەر دەکەون و پێکەوە ئەم گۆرانییە دەڵێن و لەسەر پارچە کارتۆنێک نوسراوە ( باخچەی منداڵانی ھێمن) .): ژیکەڵە و بچکۆلانەین.........خونچەی ئەم باحچە جوانەین دڵ پڕ لە ھیوای مەزن ........ھاتووین بۆ باخچـــەی ھێمن دادە و مامۆسـتاکانی........ زۆر بـــە نــــــەرم و نیانی ئێمەی بچوک دەدوێنن........بەســـــــــۆز دەمان لاوێنن چیرۆک و ئامۆژگــاری....... ھۆنراوەی خۆش ،زانیـــــاری دیاری دەستی ئەوانن........ بۆ ئێمەی ژیــــر و جــــوانن کۆرس(کۆمەڵێک قوتابی دەردەکەون و لەسەر پارچە کارتۆنێک نوسراوە(قوتابخانەی چنار) و ئەم گۆرانییە دەڵێن): ئێمـــەی منداڵ قــــوتابی..........قوتابخـــــانەی چنــارین ھەمــوو ھاتووین بۆ خوێندن.........چــالاک و وریا دیـــــارین ھــەوڵ و تێکۆشــــانی زۆر..........دەکەینە کــار و پیشــــــە تا ئاســۆمان گەش دیاربێ و..........ســەرکەوتووبین ھەمیشـــە مامۆستاکـــانمان ھەمـــوو..........دڵسۆزمـــانن بۆ خـــوێندن ڕێنیشـــــاندەری ئێمـــەن..........بەرەو لوتکەی سەرکـــەوتن رێزی مامۆســـتاکانمـــان..........لەئەســتۆی ھــەموواندایە خۆشـــەویست و خەمخـۆرن..........ھەروەکـــــو بابــە و دایە بەڵێن دەدەین کۆڵ نــەدەین..........بخوێنین ژیــروچـــــالاک ھەتا لە پاشــــــــەرۆژدا..........سوودمەند بین بۆ گەل و خاک ئێستاش لە ســـایەی ئاڵای..........شەنگی ئەم کوردســـــتانە سرودو گــــــــۆرانی خۆش ..........دەڵێینەوە ڕۆژانــــــــــە.
ماڵپەڕی عەلی حەمەڕەشید