

چ وه‌خته هاوڕێ ماڵئاواییت کرد
سه‌فه‌ری دورت بۆ کوێ به‌ڕێ کرد؟
چ زوو په‌یمانت به‌غه‌ریبی دا
له‌گه‌ڵ توله ڕێ خۆتت گرێ دا؟
تۆ ئه‌ڕۆی ئێستا کۆچ ئه‌که‌ی بۆ دور
خه‌می ڕێ ئه‌بڕی سنور به سنور
ئاخۆ ئێستاکه له بن کام به‌ردا
سه‌رخه‌و ئه‌شکێنی له کێوو هه‌ردا
سه‌رت هه‌ڵئه‌بڕی شه‌ویش به خه‌یاڵ
ئاخ هه‌ڵئه‌کێشی خۆ دوری له ماڵ
تۆ په‌ڕه‌ی گوڵی ئازیزت وه‌ران
بولبولی باخت له خۆڕا تۆران
بۆ سه‌ره ڕۆبووی چی وای لێ کردی
کێ بو هه‌ڵا‌ڵه‌ی مه‌رگی بۆ بردی
ماڵئاوا هاوڕێ ماڵئاوا ئیتر
ڕه‌نگه دیدارمان مه‌حا‌ڵ بێ چیتر..!
سوید
umed_70@hotmail.com
|