٢٦\٤\٢٠٢١
جینۆسایدی ئەرمەن
و گرتنی مار بە دەستی کورد.

عەلی مەحمود محەمەد
لە لایەکەوە دەیانەوێت زۆرینەی سوارەی حەمیدییە بکەنە کوردو لەوێوە
تاوانی کۆمەڵکوژی ئەرمەنیەکان بەسەریدا ساغ بکەنەوە ١، واتە مارەکە
بەدەستی کورد بگرن، لە لایەکی دیکەوە کەوتونەتە ھۆنینەوەی مێژوویەک کە
تا ئێستا بۆ ئێمە نەزانراو بوو، سێ سەدە دوای نووسینەوەی شەرەفنامە
١٥٩٦- ١٥٩٧، کۆمەڵێک تاوانی گەورە، دەجار بە ئەندازەی ئەنفال،
لەو دەڤەرە گوایە رویداوە، بەڵام ھیچ شوێنەوارێکی لە نووسین و یاداشتی
خودی ھاووڵاتیانی ناوچەکە دیار نییە، سەیرەکە لەوەدایە مێژووەکەشی
تەنھا ٣ بۆ ٤ نەوە دوورە.
لە ساڵی ٢٠١٦ نووسەری میسری ئەحمەد عەبدالواحێد شەرقاوی نزیک لە رژێمی
ئیسلامی تورکی، پەرتوکێکی بەناوی “مژابح اڵارمن چد اڵاتراک فی الوپائق
العپمانیە والروسیە واڵامیرکیە” نووسی، وەک پەرچەکردار بەرامبەر بەو
ھەڵمەتە جیھانیەی بۆ پشتیوانی لە دۆزی جینۆساید ئەرمەن بەڕێکر، ئەم
پەرتووکە بووە مانفیستۆی وەڵامدانەوە بەدەستی ئیسلامی سیاسییەوە
بەرامبەر جینۆسایدی ئەرمەن، چونکە ئەوان لەم بەرەیە ھەموو لە سەنگەری
عوسمانییەکانەوەن، نووسەر لە پەرتوکەکەیدا باسی کۆمەڵێک پێشێلکاری
دەکات کە بەشی زۆری ناوچە کوردییەکانی باکوری کوردستان دەگرێتەوە، کە
گوایە ئەرمەن و سوپای روسیا ئەنجامیان داوە، وەلێ لە راستیدا سوپای
روسیا نەک تەنھا گەیشتە بەتلیس و قارس، بەڵکە شاری خانەقینیشی داگیرکرد
نەخوازەلا رۆژھەڵات و مەریوان و رەواندزیش، بۆیە دەبێت لە ھەموو ئەو
شوێنانە بەدوای پێشێلکارییەکاندا بگەڕێین، ئەمە مێژووە.
ترک پرێس وەک سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراو ئاماژە بە پەرتوکەکەی الدکتور
ڕحمد عبدالوھاب الشرقاوی دەکات ، گوایە لە نێوان ساڵانی ١٩١٤ بۆ ١٩٢١د،
چەکدارە ئەرمەنەکان ٥١٨١٠٥ ژن و منداڵی تورکیان کوشتووە ، بەشی زۆری
کورد بوونە ٢؟، ئامارێکی سەیرە؟؟، گرنگی ئامارەکە لەوەدایە کۆتاییەکەی
ئەمجارە بە کۆمەڵە سفرەکان نایات، ئێمە لەم سەردەمە، لە وڵاتی خۆمان لە
مێژووی دووری تەنھا نەوەیەک، لەناو ماڵەکەی خۆمان ھێشتا نەمان توانیووە
ئاماری قوربانیانی ھەڵەبجەو ئەنفال و بارزانی و فەیلی بکەین، ئەویش لە
دوری ھەزاران کیلۆمەترو میل و ماوەی زیاتر لە سەدەیەک ئەم ژمارەیەمان
پێشکەش دەکات، لە دڵسۆزییەوە ن، بەڵکە دەیەوێت مارێکی دیکە بە دەستمان
بگرێت و بمانکات بە گژی ئەرمەنەکانا.
کەچی کاندیدێکی دکتۆرای کوردیش لە یاس، ژمارەکە بەرز دەکاتەوە بۆ پێنج
ملیۆن کەس، تەنھا قوربانیانی ناوچەی بەتلیس دەگەیەنێتە ٤٠٠٠٠٠
کەس" بە ھیچ شێوەیەک ئامادە نین باس لەو قەتڵوو عامەی بکەن کە
ئەرمەنەکان بە یارمەتی رووسیا بەرانبەر بە موسڵمانان وە گەلی کورد
ئەنجام دا لە ساڵی ١٨٢٣ تا ١٩٢١. لەو ٥ ملیون موسلمانەی کە ئەرمەن
قەتڵوو عامی کرد، نزیکەی یەک ملیونو نیو بۆ دوو ملیونی کورد بوون.
تەنھا لە ناوچەی تەبلیسی باکووری کوردستان زیاتر لە ٤٠٠ ھەزار کورد
کوژران؛ وە ژنە کوردەکان یەکەم دەست درێژی یان دەکرایە سەر دواتر
دەکوژران؛ منداڵ، پیر، جوان. ئەمە شتێک نی یە کە تێروانینی خۆم بێت؛
بەڵکوو بەڵگەکانی وڵاتانێ رووسیا؛ فەرەنسا؛ بەریتانیا وە ئەمریکا؛
ئاماژەیان بەو قەتڵوو عامە کردوە لەلایان ئەرمەنەکانەوە. لە شەری
جیھانی یەکەمدا؛ لە کۆی دانیشتوانی شاری وان؛ تەنھا ٦٪ لە دانیشتوانی
ئەو شارە رزگاریان بوو. ھەموویان لەلایان ئەرمەنەکانەوە قەتڵوو عام
کران.
" ٣، لێ کە پشکنین بۆ ژمارەی دانیشتووانی شاری بەتلیس دەکەیت لەو
مێژووانەد، ژمارەی دانیشتووانەکەی لە ١٢٠٠٠ بۆ ٣٠٠٠٠ تێپەڕی نەکردووە،
لە ساڵانی نێوان ١٨٠٠ بۆ ١٩٠٠ ٤ ، تەنانەت لە بەشە تورکیەکەی
ویکپیدیاشدا ئاماژە بە کۆکوژی وا ھەر نەکراوە ٥ "، ئەمەیە لە مەلەکی
مەلەکی تر.
کەچی لەو بەروارانەدا ناوچەی بەتلیس دوو راپەڕینی دژ بە عوسمانلییەکان
بەخۆوە بینیووە شەرەفخان لە بەتلیس ١٨٣١ و یەزدانشیر ١٨٥١ ٦.
ھەرچەندە شەڕە ئاینی و نەتەوەییەکان ناوچەکە لە لایەن ئەرمەنیشەوە،
ئەوکاتەی دەسەڵاتداربوونە لە پێشێلکاری زەق بێبەری نەبووە، شەڕەکانی
قەرەباغ لە گەڵ ئازەرباینجان کە پارساڵ روید، سوتاندنی ئەو شارو
گوندانەی بەجێیان ھێشت دەچنە چوارچێوەی تاوانە زەقە نێودەوڵەتیەکانەوە،
ئازەریەکانیش بەھەمان شێوە تاوانی مەزنتریان ئەنجامدا لە ھەمان جەنگد،
دەشێت لەوکاتانە پێشێلکاری زەقتر ئەنجامدرابێت، چونکە شەڕە ئاینییەکان
و شوێنەوارەکانی جەنگی جیھانی یەکەم گوڵ دابەش نەکراوە، بەلکە ئەو
سوراییە خوێن بووە جیھانی داگرتووە نەک گوڵ، لێ ئەمە پێویستی بە
لێکۆڵینەوەی وردو پشکنینی بەڵگەنامەکان ھەیە، بێ ئەوەی دەست بۆ مارێک
ببەین وەک تەڵە نراوەتەوە بە دەستی ئێمە بگرترێت.
رێگا راستەکە کامەیە؟؟
دان نان بە حەقیقەتی یاسایی ھەر تاوانێک لە ھەر کونجێکی جیھان
بگوزەرێت، ئەرکێکی ئەخلاقی و ویژدانییە، ئەگەر ھەل نەمابێت بۆ راگرتنی،
ھەنگاوێکە بۆ بەرەو روبونەوەی تاوانە مەزنەکان لە جیھاندا بۆ ئایندە ،
نموونە ئۆرۆگوای وەک یەکەم وڵات لە ساڵی ١٩٦٥ەوە دانی ناوە بە
کۆمەڵکوژی ئەرمەنیەکان، کە ھیچ پەیوەندیەکی بە دۆسیەکەوە نییە. یان
کۆریای باشورو سوئید و کەنەداو ھۆڵەنداو ... کە ھەڵوێستی باشیان لەسەر
دۆسیەکانی ئەنفال و ھەڵەبجە ھەبووە، یاخود ھۆڵەندا بازرگانێکی چەکی
کیمیاوی ھاووڵاتی خۆی بەناوی فرانس ڤان ئانرات لە بەرامبەر
ھاوبەشیکردنی لە تاوانی ھەڵەبجە سزای ١٦،٥ ساڵ زیندانی دەدات، بەھۆی
ئەوەی چەکی کیمیاوی فرۆشتبوو بە رژێمی پێشووی عێراقی، ئەم ھەنگاوە وەک
ئەرکێکی دادپەروەرانەیە. تاوانی کۆمەڵکوژی ئەرمەنیەکانیش ھیچ نەبێت
ئەوەندە بە کوردەوە دەبەسترێتەوە، کە لەسەر خاکی ئێستای کوردستان
ئەنجام دراوە،چۆن قوربانیانی تاوانی کۆمەڵکوژی رۆھینجا دوای ئاوارە
بوونیان بۆ بەنگەلادیش دۆسیەکەیان جوڵێنرا لە لایەن دادگای تاوانی
نێودەوڵەتییەوە، چونکە ئاوارەی وڵاتێکی ئەندامی دادگاکە بوون. بۆیە
ئەرکی ئەخلاقی گەلی کوردە وەک گەلێکی جینۆسایدکراو دان بەو تاوانەدا
بنێت وەک تاوانی جینۆساید، چۆن ئێمە خۆمان سواڵی ئەم داوایە لە جیھاندا
دەکەین، پێویستیشە وەک دانان بە ھاوشێوەکانی لە جیھان بەرەو روی
ببینەوە.
جینۆسایدی ئەرمەن و بەرپرسیارێتی کورد.
رێگات بکەوێتە مۆنمێنتی جینۆسایدی ئەرمەنەکان لە شاری یەریڤانی
پایتەختی ئەرمینی، تژییە لە وێنەی ئەفسەرو سەرۆک عەشیرەتە کوردەکان، کە
بەشێوەی دڕندنە و وەک جەلادی دڵڕەق دەرکەوتوون و وێنا کراون، وەک
بەشداربوویەکی چالاک لە جینۆسایدکردنیان نیشان دراون، ئەم وێنانە
بونەتە بەشێک لە یاداوەری ئەو گەلە، رۆژانە نیشان دەدرێت و لە گەڵیدا
تەبلیغ دەکرێت، وێنەی دەرەبەگ و سەرۆک خێڵ و شێخە کوردەکان، کە ھیچ
پەیوەندیەکان بە خەڵکە عامیەکەوە نییە و ھەمیشە کەمینەی چەوسێنەرن
بەرامبەر بە زۆرینەی خودی نەتەوەکەی خۆشیان، بەڵام دەسەڵاتدار و قسە
رۆیشتوو یبوون، " بە ھەمان شێوە زۆرینەی ناوانی ئەنفالچی داواکراوی
کورد ئاغاو شێخ و سەید و کوێخا و سەرەک خێڵن" ئەم یاداوەرییە رەشە بە
سانایی لە بیری ئەرمەنەکان ناسڕدرێتەوە، بە دیدار و مجامەلەی کاتی
دوژمنی دوژمنەکەم دۆستمە کۆتایی نایات، لەبەردەم ھەڵوێستدا ڕامان
دەگرێت، نابێت تا کۆتایی سەرمان لە ژێر لمدا بشارینەوە لە ترسی ھەڵوێست
دەربڕین و خۆ شاردنەوە لە راستییەکان، نابێت باجی دڕندەیی و تاڵان و
بڕۆی ئەو ئاغاو دەرەبەگ و پیاوانی ئاینی و سەرۆک خێڵانە، زۆرینەی خەڵک
بیدات، نابێت باجی تاوانەکانی سەردەمی شەڕی دڵڕەقانەی ئاینەکان ئێمە
بیدەین، پێویستە ھەنگاو بنێین بۆ سڕینەوەی شوێنەوارەکان رابردوو، ئەویش
داننانە بە راستییەکان وەک ئەوەی لە حەقیقەتدا ھەیە، نەک وەک ئەوەی
دەمانەوێت و پینەو پەڕۆی بکەین، یاخود ناسیۆنالستە توندڕەوەکانی ئەوان
دەیانەوێت بیسەپێنن، یان وەک ئەوەی ناسیۆنالستەکان ھەردوولا کردویانە
بە مەیدانی شەڕی موقەدەسە پوچونەکانیان، ھەمیشە دیلی خەونی مەزن
خوازین، یان ئەوانەی دەیانەوێت شەڕی ئاینەکان ھەڵگیرسێننەوە، لە بری
مرۆڤایەتی بمانکەنە دیلی ھەڵوێستی ھاوئاینی و بمانبەنە سەنگەری
تاوانکارانەوە، دەبێت رێگا لە دەمارگیرە ئاینی و نەتەوەییەکانی
ھەردوولا بگرترێت، نەوەکو نەوت بە ئاگری رابردوودا بکەن، ئێستامان
بسوتێنن.
ئەرمەنەکان لە پاڵ دەوڵەتی تورکیا سەرۆک عەشیرەتە کوردەکانی باکور و
سەرۆک عەشیرەتە عەرەبەکانی سوریاو تورکمان و چەرکەس و قەرەجەکان بە
ھاوبەشی تاوان دەزانن، بەڵام لە راستیدا ئەوان بەشداری تاوانن نەک
ھاوبەش، چونکە بڕیار بە دەست و نەخشە داڕێژەر نەبوونە، تەنھا جێبەجێکار
بوونە، ئەدی ئێمە وەڵاممان چییە لە بەرامبەر ئەم تۆمەتبارکردنە کە
پێگەکانی ئەنتەرنێت و ویکپیدیا پڕ کراوە لەم زانیاریانە؟
وەڵامی سۆزداری چارەسەر نییە، لێرە یاس، مێژوو و ئامار کاری خۆی دەکات،
ھەروەھا نکۆڵیکردن درێژەدانە بە تاوان، رێگە گرتنە لە سارێژ بوونی
برینەکانی رابردوو، درێژەدانە بە شەڕی باوباپیران و گواستنەوەیەتی بە
نەفەقێکی تاریکدا بۆ نەوەی نوێ.
گەلی کورد بەرپرسیارێتی یاسایی ھەڵناگرێت بەرامبەر بە تاوانی جینۆسایدی
ئەرمەنەکان، چونکە ھاوبەش نییە لە بڕیاری تاوان، خاوەند دەوڵەت نەبووەو
بڕیار بەدەست نەبووە، سوارەی حەمیدیەش لەسەر خواست و داوای ئەو دروست
نەکراوە، گروپێکی چەکداری بچووکی کرێگرتە بوونە، لە پێکھاتەی جیا پێک
ھاتوونە، بڕیارەکانیشی بە دەست خۆیان نەبووە، جێبەجێکار بوونە، بەڵام
دەبێت دان بەوەدا بنێین ھەزاران ھاووڵاتی کورد لە ریزی سوپای عوسمانیدا
بوونە بەشداری تاوان بوونە، ھاوشێوەی جاشە کوردەکان لە باشوور کە
بەرپرسیاری راستەوخۆی زۆرینەی تاوانەکانی ئەنفالن، ئەو ئاغاو
دەرەبەگانە وەک بەشێک لە سوپای عوسمانی بەشدار بوونە لە تاوانەکە،
بەشێکیان ناوی خۆیان ناوە سوارەی حەمیدییە، وەک کەس بەرپرسیارێتی
دەکەوێتە ئەستۆیان، لە چەشنی جاشە کوردەکانی ئەنفال، لەوانەیە ئەم
بۆچونەش جێگای رەزامەندی بەشێک لە ئەرمەنەکان نەبێت، کە خەون بە
خاکێکەوە دەبینن بەشێک لە دانیشتووانەکەی کە ھاونەتەوەی ئەوانن قڕ
کراون، واقعێک تازە لەسەر زەوی ھاتۆتە پێشەوە، پەرتووکە مێژووییەکان
ناتوانن چارەسەری بکەن، چۆن ناسیۆنالستێکی کورد خەون بە کورد بوونی
شاری کەرکوکەوە دەبینێت، بەردەوام لە گێڕانەوەی حەکایەتە
مێژوییەکاندایە، بەڵام رەقیبی بەھێزی لەمڕۆدا بۆ خاوەنداری شارەکە بۆ
پەیدا بووە، بارودۆخ واقعێکی نوێی ھێناوەتە پێشەوە.
وەک ئەرکێکی ئەخلاقی کورد دەبێت دان بە حەقیقەتی یاسایی تاوانەکە و
راستی مێژویی تاوانەکان بنێت، وەک چۆن ئێمە داوادەکەین کەیسەکانی
جینۆسایدمان بە جیھان بناسرێت، ئەوانیش مافی خۆیانە داوامان لێبکەن،
ھەرچەندە ئێمە دەستپێشخەریمان کرد لە یادی ١٠٠ ساڵەی تاوانەکە، ٤٩
پەرلەمانتاری کوردستان دانیان نا بە حەقیقەتی یاسایی تاوانەکە کە
جینۆسایدە، شانازیشە کە من ھەڵمەتەکەم ئەنجامدا”، پێویستیشە راستیەکان
دەربخرێن ئەو کوردە خۆفرۆشانەی بەشدار بوونە لە تاوانەکە بناسرێن،
ئەگەر نەوەکانیشیان وەک بەشێک لە نەوەی نازییەکان کە داوای لێبوردن
دەکەن بەرامبەر تاوانەکانی باو باپیرانیان، ئەوە ھەنگاوێکی
مرۆڤدۆستانەیە، وە پێویستە ئەوانە ئاماژەیان وەک بەشداربووی تاوان
پێبدرێت، لە مێژوودا وەک تاوانبار بناسرێن، دەبێت جێگاو رێگای مرۆڤەکان
لە مێژوودا وەک خۆی نیشان بدرێت، ئیتر سەردەمی بە پیرۆزکردنی پاشا
کۆرەکان بە کۆتا گەیشتووە، ئێستا سەردەمی دادگاییەکانی تاوانەکانی
رابردووە و داوای لێبوردنکردنە لە دڕندەییەکان نەوەکانی پێشوو،
ھەڵتەکاندنی نووسینەوەی مێژووەکان رابردووە، داڕشتنەوەیەتی لەسەر
بنچینەی مرۆڤایەتی، ئەوێ رۆژێ ھەندێک جەنگ بە پیرۆز دەزانر، ئێستا بە
پێی بنەما کانی مافی مرۆڤ تاوانی قێزەونن، تاوان پیرۆزی نەماوە، بە
ھەمان شێوە بۆ سارێژ بوونی برینەکانی رابردوو کە زادەی شەڕە ئاینی و
نەتەوەییەکان بوونە، پێویستە ئەوانیش دان بنێن بەو پێشێلکاریانەی لە
لایەن ئەوانەوە کراوە، دوور لە دروستکردنی مێووی ساختە، خوێندنەوە بۆ
روداوە تاڵەکانی سەردەمی شەڕی ئاینەکان بکرێت، ھەر لایەنە بە پێی بەشی
خۆی بەرپرسیارێتی ھەڵبگرێت.
بە پێی بۆچونی کوردبێت چەکدارانی کورد لە ریزی سوپای حەمیدییە رێژەیان
لە نێوان ١٠ بۆ ١٥% بووە، وەک ئاماژەی پێ دراوە: “لەمێژوودا ئەرمەنەکان
چەند جارێک کەوتونەتە بەرشاڵاوی لەناوبردن و جینۆسایدکردن
کەدیارترینیان لەساڵی (١٩١٥) لەلایەن تورکە عوسمانیەکانەوە ئەنجام
دراوە. کورد ھەرچەندە خۆشی بەرشاڵاوی لەناوبردن و جینۆساید کەوتووە،
بەڵام تێوەگلاوە لەجینۆسایدکردنی ئەرمەنەکان بەھۆی بەکارھێنانیان وەکو
جاش و بەکرێگرتە لەلایەن عوسمانییەکانەوە (نزیکەی لە%١٥ سوارەی حەمیدیە
کورد بووە).ھەرچەندە کورد بەتایبەتی کۆنگرەی نەتەوەیی و پەکەکە چەند
جارێک داوای لێبوردنیان لەئەرمەنەکان کردووە،بەڵام ئەرمەنەکان
بەتایبەتی لەئەرمینیا زۆر دەمارگیرو ڕەگەزپەرستن بەرامبەر بەکورد-
لاپەڕە ھەڵنەدراوەکان ھەر جارەی لاپەڕەیەک-ئەرمەنەکان و
گولەنییەکان-ئامادەکردنی: مامۆستا پێشڕەو (پێشڕەو ئیسماعیل)” ،”سوارەی
حەمیدییە کە لە ساڵی ١٨٩١بە فەرمانی سوڵتان پێکھێنرا لە (ئەلبان و
چەرکەس و کورد) نەک بەتەنیا کورد، لە باسکردنی ژماەی سوارەی حەمیدیدا
زۆر نووسەر کەوتوونەتە ھەڵەوە دەڵێن: سوارەی حەمیدی ھەمووی کوردبوون،
ئەمەش بەپشتبەستن بە سەرچاوە تورکەکان بووە، بەڵام ئەمە دوورە
لەڕاستییەوە، راستییەکەی ئەوەیە کە رۆبەرت ئۆڵسن باسیکردووە کە دەڵێت:
ژمارەی سەربازی سوارەی حەمیدی بریتیبوو لە (٥٣) ھەزار، محەممەد رەسوڵ
ھاوار لەکتێبەکەیدا (کورد و باکووری کوردستان بەرگی یەکەم) ناوی
نووسەرێک بەناوی (مەروان ئەلمدەوەر) دێنێت و دەڵێت: نووسەر ئاماژە
بەوەدەکات کۆی ژمارەی کورد لە سوارەی حەمیدی تەنھا (١٠) ھەزار کەسە نەک
ھەمووی کورد بووبن، ئەمەش کەسانی ماستاوچی و بەرتیلخۆری وەک( ئاغا و
دەرەبەگی دژە کورد و ئەرمەن) ئەمانە چەند زیانیان بە ئەرمەن گەیاند زۆر
لەوەزیاتر زیانیان بەخودی کوردەکان گەیاندووە،-پەیوەندی کورد و
ئەرمەن-بێتاوانی کورد لە جینۆسایدی ئەرمەن-نووسینی: ئارام مەجید
شەمێرانی”.، ئەرمەنەکان بۆخۆشیان ھەموو سوارەی حەمیدییە بە کورد
نازانن، بەڵکە بە زۆرینەی دەزانن لەناو پێکھاتەکان، دان بەوەشدا دەنێن
ئەو ھێزە بۆ بەرەو روبونەوەی روسیا پێک ھاتووە، بە تایبەت لە جەرگەی
جەنگی جیھانی یەکەمد، نەک بۆ گیان ئەوان، گوایە لە کورد و چەرکەس و
تورک و تورکمان و قەرەج پێک ھاتووە، رۆڵیان زیاتر لە رۆڵی جانجویدەکانی
دارفۆر دەچێت”https://ar.wikipedia.org/wiki“.،
ھەندێک لە فەرماندەو سەرۆک عەشیرەتە کوردەکان لە چوارچێوەی ئەو
پرۆسەیەدا تاوانی قێزەونیان ئەنجامداوە وەک بەشێک لە سوارەی حەمیدیە،
بەڵام بەشێوەی سستامتیک وەک بڕیاردەر کوردەکان بەشداریان نەکردووە لە
تاوانەکە، چونکە دەوڵەتیان نەبووە و بڕیار لای ئەوانەوە دەرنەچووە،
ئەوەی کراوە وەک نۆکەری و بەشداری بووە لە تاوانەکە، یاخود لە ژێر
کاریگەری بیری ئاینیدا وەک بەشێک لە بڕیارەکانی خەلافەت لە ئەستانەوە
ئەنجامدراوە، کە دواتر پەلامارەکان سەرجەم کریستان و ئێزیدیەکانی
ھەرێمەکەی گرتۆتەوە، بۆیە تاک لایەنە نابێت سەیری روداوەکان بکرێت.
نابێت ھەڵوێستی ناسیۆنالزمە راستگەراکانی پۆڵەندا و فەرەنساو .... ھتد
دوبارە بکرێتەوە لە نکۆڵیکردن، دەبێت بە سنگێکی فراوانەوە ئامادەی
دیالۆگ بین، لە کاتێکدا خۆمان قوربانی جینۆسایدین،” دامەزرێنەری بەرەی
نیشتمانی فەرەنسی نکۆڵی ھۆلۆکۆست دەکات، دەڵێت بە بەشێک لە وردەکاری
جەنگی جیھانی دووەمی دەزانین، تەنانەت لە یاداشتەکانی بە توندی داکۆکی
لە فلیپ بیتان سەرۆکی حکومەتی فیشی پاشکۆی ھیتلەر دەکات لە فەرەنس،
حکومەتی راستگەرای پۆڵەنداش بڕیاری ٣ ساڵ زیندانی بۆ ئەوانە دەرکردووە
کە ھەندێک لە ھاوکارانی پۆڵەندی نازیەکان بە ھاوبەش دادەنێن لە تاوانی
ھۆلۆکۆست، ئەمەش وەک داکۆکیکردن لە کەرامەتی نیشتمانی دەزانن، ئەمە
بۆخۆی نکۆڵی تاوانی ھاوبەشانی نازییەکانە و داکۆکیە لە ھاوبەشانی
تاوانەکانی نازیەکان، دەسەڵاتی شاری سربرنیتشا بەرزترین رێز لێنانی
بەخشی بە میلواراد دودیک سەرۆک ئەرکانی سوپای بۆسنە کە نکۆڵی کۆمەڵکوژی
سربرنیتشا دەکات، نەتەوەپەرستی و ئاین پەرستی ئەمانەی دەوێت، لە
کوردستانیش بھانە بۆ تاوانەکانی پاشای کۆرە دەھێنرێتەوە بەرامبەر بە
ئێزیدییەکان، تاوان لە چ ژینگەو چوارچێوەی بەھانەیەک ئەنجام بدرێت
تاوانە، دادپەروەری مامەڵە لە گەڵ ئەنجامەکان دەکات نەک بھانەکان .
نکۆڵیکردنی تاوان، بۆخۆی درێژە دانە بە تاوان بەشێوەی نەرم، مرۆڤایەتی
رۆژ لە دوای رۆژ دەگات بە حەقیقەتەکانی ڕابردوو، سەردەمی شاردنەوەی
زانیاری و حەقیقەتەکان بەسەر چووە، پیرۆز کردنی دڕندەیی لە ھیچ
چوارچێوەیەکی ئاینی یان ناسیۆنالستی جێگای نەماوە، بۆیە رۆژێک زووتر
دان نان بە حەقیقەت ئارام بەخشترەو جوانکردنی سیمای گەلە، کریس
ئەندەرسن سەرنووسەری گۆڤاری وایەرد دەڵێت “زانیارییە زۆرو زەبەنەکان لە
سەردەمی ئەنتەرنێت، ھەموو راستیەکان ئاشکرا دەکات، پێویست بە زانست و
تیۆری ناکات”، بۆیە نکۆڵی کردن وەک سەرکردنە ژێر لمە لە سەردەمی
ئەنتەرنێت و زانیارییە بێ کۆتاکاندا.
نەتەوەپەرستی و ئاین پەرستی چاوی مرۆڤەکان لە ئاست دانان بە راستیەکان
و حەقیقەتی مێژویی کوێر دەکات، مرۆڤایەتی لە بیرکردنەوەدا دەکوژێت،
ھەڵوەدای پاکیزەیی نەتەوەو ئاینە، بۆیە بە نەنگی دەزانێت دان بە
ناشرینیەکان رابردوودا بنێت، مەلای خەتێکان تازە پاکژ نابنەوە لە
ھەمبەر مێژووی کورددا بە گزگلەکان.
سەیری ھەڵوێستی ناسیۆنالیزمی تورک موتوربە کراو بە ئاین بکەن، بڕواننە
ھەڵوێستە شەرمەزاریەکانیان نەک لە شاری قۆنیای، بگرە لە لاھای و
برۆکسل،لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٦ د، بۆندستاغی ئەڵمانیا دانی نا بە تاوانی
جینۆسایدی ئەرمەنەکان، پێشتریش بەلجیکا ھەمان ھەنگاوی نابوو، ئەوەی لای
من گرنگە لە پرۆسەی دان نان بە تاوانی جینۆسایدی ئەرمەنەکان لە
پەرلەمانی ئەڵمانیا و بەلجیک، بۆچونی دوو پەرلەمانتاری تورکە لە
پەرلەمانی ناوەندی ئەڵمانیاو پەرلەمانی ھەرێمی برۆکسل لە بەلجیک،
ھەردووک بە پاشناوی ئۆزدەمیر ناوەکانیان ھاتووە، یەکیان پیاو چەپی
ژینگە پارێز و ئەوی دیکە ژنی حیجاب نەتەوەیی ئیسلامی، ھەردوکیان لە
دایک بووی دەرەوەی تورکیا و پەروەردەی ژینگەی رۆژئاوان، ئەم دوو
ئۆزدەمیرە بە دوو ھەڵوێستی پێچەوانە سەبارەت بە دۆسیەی جینۆسایدی
ئەرمەن دەناسرێنەوە، یەکیان پێشەنگ لە بواری ناساندنی، بیرکردنەوەیەکی
مرۆڤدۆستانەی ئەنتەرناسیۆنالستانە، ئەوی دیکە سەرسەخت لە ئاست
رەتکردنەوەی حەقیقەتەکان، بە بۆچونی ئاینی و ناسیۆنالیزمەوە لە ئاست
ئەو ھەموو وێنە پڕ تاوانە قێزەون و ئێسک و پروسکە ھەژێنەرە ھەڵوێست
وەردەگرێت و ئینکاری تاوان و عەدالەت و حەقیقەت دەکات، چاو دادەخات و
کاروانی قوربانیەکان نابینێت.
جیم ئۆزدەمیر لە دایک بووی ٢١ی دیسەمبەری ١٩٦٥ی شاری باد ئۆراخی
ئەڵمانی، بنەچە چەرکەسی تورکی، سەرۆکی لیستی سەوزەکان لە پەرلەمانی
ئەڵمانی، کە پێشتر لە ساڵی ٢٠٠٧ بە پێی بڕگەی ٣٠١ی دەستوری تورکیا سزا
درابوو، بە تاوانی پێشێلکردنی ( یاسای سوکایەتی بە ناسنامەی تورکی) بە
پێی یاساکە تاوانە دان بە کۆمەڵکوژی لە تورکیا بنرێت وەک ئەوەی لە
پۆڵەندای ناو یەکێتی ئەوروپا پەسەندکر، ج ئۆزدەمیرو و چەند
پەرلەمانتارێکی پارتەکەی تۆمەتبارکران بە پێشێلکردنی ئەو بڕگەیە لە
دەستوری وڵات، بەھۆی ھەڵوێستیانەوە لە سەر دۆزی ئەرمەن و عەلەویەکان کە
ھەیانبوو، کە پێشتر بەھەمان تاوان و پێشێلکردنی ھەمان بڕگەی دەستوری
تورکیا نووسەری گەورەی ئەرمەنی ھرانت دینک سزا دراو دواتر تیرۆر کر،
ھاوکات رۆمانووسی ناسراو ئۆرھان بامۆک ھەڵگری خەباتی نۆبڵی ئەدەب
بەھەمان بڕگەی دەستور سزادراوە، واتا ئەوەی جیناتی مرۆڤبوونی ھەڵگرتبێت
دەبێت سزاکەی بخوات، ج ئۆزدەمیر پارتەکەی بە بۆنەی یادی ١٠١ ساڵەی
وەبیرھێنانەوەی تاوانەکەوە لە ٢٤ی نیسانی ٢٠١٦ د، پرۆژەی ناساندنی
تاوانی کۆمەڵکوژی ئەرمەنیەکانی لە تورکیا بە جینۆساید پێشکەش بە
پەرلەمانی ئەڵمانیا کرد، لە رۆژانی پێش دەنگدانەکە جیم ئۆزدەمیر بەھۆی
ھەڵوێستە شێلگیرانەکەیەوە لەسەر دۆسیەکە، دەکەوێتە بەر ھەڕەشەی تورکە
ئیسلامی و ناسیۆنالیستەکان، لێ گوێی نەدا بە ھەڕەشەکان لە وتەکەیدا لە
پەرلەمان لە چرکە ساتی پێش دەنگدانەکە وتی: ( ٨٠-٩٠%ی سەرجەم
ھاووڵاتیانی ئەرمەن، ٩٨%ی پیاوانیان،١٠٠%ی پیاوانی ئاینیان لەناو براون
لەو تاوانە) ھاوکات لە بەشێکی دیکە لێدوانەکەی ھەمان رۆژی لە پەرلەمانی
ئەڵمانیا وتی: ھەموو ئەو تاوانانەی ئەڵمانیا بەرامبەر بە گەلانی
ئەوروپا ئەنجامی داوە دەبێت بە جینۆساید بناسرێت، ج ئۆزدەمیر لە درێژەی
بۆچونەکەیدا رایگەیاند گرنگە دان بە رابردووماندا بنێن، نابێت تورکیا
شانازی بە رابردووی خۆیەوە بکات، دەبێت رابردوو قەبوڵ بکرێت وەک خۆی.
تەواو پێچەوانەی ئەم ھەڵوێستە ئەخلاقیانەیەی ج ئۆزدەمیر بەرامبەر بە
کۆمەڵکوژی گەلێک کە وڵاتەکەی خۆی ئەنجامی داوە، خاتوو ئۆزدەمیر لە دایک
بووی ٧ی دیسەمبەری ١٩٨٢ی شایربێکی بەلجیک، یەکەم پەرلەمانتاری حیجاب
لەسەر لە ئەوروپ، پەرلەمانتار لە پەرلەمانی ھەرێمی برۆکسل لەسەر لیستی
پارتی ناوەندی دیموکراسی مرۆڤایەتی CDH ھەڵوێستێکی دژ بە ھەڵوێستەکەی ج
ئۆزدەمیر وەردەگرێت، نکۆڵی تەواو لە بوونی تاوانەکە دەکات، ئەو لە یادی
١٠٠ ساڵەی ئەم تاوانە قێزەونەد، لە بەرامبەر ئەوەی رەتی کردەوە وەڵام
بە پرسیارەکانی کەناڵی ئاڕ تی ئێڵ بداتەوە سەبارەت بە پرسی جینۆسایدی
ئەرمەنەکان لە تورکی، لە بەرواری ٢٩ی ئایاری ٢٠١٥ لە پارتەکەی دەرکر،
ئەمەش روداوێکی گرنگ و ھەنگاوێکی ئەخلاقیانەی دڵخۆشکەر بوو، لیژنەی
ئەخلاقی پارتی ناوبراو نای.
ھەر لەم پەیوەندیەدا لە رێکەوتی ٢٤ی نیسانی ٢٠١٥ کە یادی ١٠٠ ساڵەی
تاوانی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان، ٦ پەرلەمانتاری بەلجیکی بە ڕەگەز تورک
ئەو رۆژە ئامادەی پەرلەمان نەبوون، بۆ ئەوەی بەشداری نەکەن لەو خولەکە
بێدەنگیەی لە پەرلەمانی بەلجیکا راگەیەنرا بۆ گیانی قوربانیانی ئەرمەنی
لە یاداوەری ١٠٠ ساڵەی تاوانەکە، خۆیان لە دانیشتنەکە دزییەوە، ئەمە چ
کارێکی نا ئەخلاقیانەیە، سەیر کەن ئاین شەو رۆژ ئیدعای رەوشت دەکات،
کەچی ھەندێک جار دەبێتە فاکتەر بۆ کاری نا ئەخلاقانە، بە دوای دەرکردنی
خاتوو ماھینۆر ئۆزدەمیر لە پارتەکەی، تورکە ئیسلامی و ناسیۆنالستەکان
لە برۆکسل و ئەستەمبوڵ خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیان بۆ پشتیوانیکردن لە
ھەڵوێستەکەی بەڕێوەبردو وەک قارەمان ناساندیان، تەنانەت ئەردۆگان و
کچەکەی سومەیە ھاتنە سەرخەت بە توندی رەخنەیان لە دەرکردنی ناوبراو لە
پارتی ناوەندی دیموکراسی مرۆڤایەتی CDHگرت، خۆپیشاندەران لەسەر
لافیتەکانیان نوسیبوویان “ماھینۆر ئۆزدەمیر شەرەفمانە” شەرەف لای ئەوان
داکۆکیکردنە لە دڕندەییەکانی رابردوو و غروری نەتەوەیی و ئاینی.
ھەر لەم بارەیەوە رۆژی پێنج شەممە بەرواری ٢٢ی شوباتی ٢٠١٨، پەرلەمانی
ھۆڵەندا بە زۆرینەی ١٤٢ دەنگ لە کۆی ١٥٠ دەنگ، بڕیاری بە جینۆساید
ناسینی کەیسی جینۆسایدی ئەرمەنی د، ھاوکات بڕیاری دا وەزارەتی دەرەوەی
ھۆڵەند ٥ ساڵ جارێک بەشداری مەراسیمی ساڵوەگەڕی تاوانەکە بکات، لە
پڕۆسەی دەنگدانەکە ٣ پەرلەمانتار دژ بە بڕیارەکە وەستانەوە، ئەوانیش
ھەر سێکیان بە رەگەز تورک بوون” Farid Azarkan، Tunahan Kuzu، Selçuk
Öztürk” لە پارتی ” DENK “، ، لە کاتێکدا پارتی ناوبراو خۆی بە چەپ و
سۆسیال دیموکرات دەزانێت و لە ٩ی فیبریوەری ٢٠١٥ لە پارتی کاری ھۆڵەندی
جیابوەوە، سەرجەم چەپەکانی دی ناو پەرلەمان دەنگیان بە بەڵێ بوو بۆ
بڕیارەکە، ئەم بەناو سۆسیال دیمکراتانە وابن، ئەدی دەبێت ھەڵوێستی
ناسیۆنالست و ئیسلامیەکان چۆن بێت؟.
نموونە جوانەکانیش ھەن وەک ئاماژەمان بە ھەندێکین کرد، دنیا ھەمووی روە
تاریکەکە نییە، ئەگەر کەمینەش بن، وەلێ بەڵگەو داکۆکیەکانیان دەرخەری
راستیەکان و دادپەروەرییە، نموونەیەکی دی لەو جوانیانە ھەیە، لە
سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ سەرۆکی فەڕەنسا دەستخۆشی لە تانەر ئەکچام مێژووناسی
تورک کرد، کە لە پەرتوکێکدا بە بەڵگەوە سەلماندویەتی دەوڵەتی عوسمانی
فەرمانی دابوو بە جینۆسایدی ئەرمەنەکان”، ئیمانۆئێل ماکرۆن وتی:”
پەرتوکەکەی ئەکچام دانپـیادانانێکی زانستیانەیە بەو تاوانە کە بە
ڕێکخراوەیی ئەنجام درابوو، وە ئەو ڕاستیانەی ئاشکراکرد کە ھەندێک
دەیانویست ونی بکەن و نکۆڵی لە مێژوو بکەن، مێژوو لەسەر بنەمای درۆ
نانووسرێتەوە.” ئەنجومەنی ئەرمەنەکان CCAF لە میانەی کۆنگرەکە مەدالیای
ئازایەتیـیان بەخشیـیە تانەر ئەکچام.
پرۆفیسۆر تانەر ئەکچام زیاتر لە ٣٥ ساڵە لەسەر پرسی جینۆساید کارە کات،
مێژوونووس و سۆسۆلیجستە، لە زانکۆی کلارک لە ئەمەریکا کار دەکات،
توێژەری باڵایە لە سەنتەری ھۆلۆکۆست، دوو پەرتوکی لەسەر جینۆسایدی
ئەرمەن نووسیووە ” اوامر قتل و الفعل المشین ”، بابەتی لەسەر جینۆسایدی
کوردیش ھەیە، دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی بە تاکە رێگای دوبارە
نەبوونەوەی جینۆسایدی کورد دەزانێت، ھاوکات ٩ ساڵ لە زیندانەکانی
تورکیا بووە بە تۆمەتی سەرنووسەری گۆڤاری لاوانی شۆڕشگێڕی چەپگەرا.
رۆژی سێشەمە بەرواری ١٧ی یەنایەری ٢٠١٨، پەرلەمانی ئەرمینیا دانی نا بە
جینۆسایدی ئێزیدیەکان، دەکرێت ئەم ھەنگاوە بکرێتە سەرەتایەک بۆ دان نان
بە حەقیقەتەکانی رابردوو و سارێژ کردنەوەی برینە قولەکان، ھەرچەندە
ئەوان بۆچوونی تایبەتیان لەسەر دۆزی ئێزیدی ھەیەو دای دە بڕن لە کۆی
گەلی کورد.
لە کۆتادا دەڵێم ئایا دەمانەوێت ببین بە ئیسماعیل بێشکچی و ھادی عەلەوی
و کازم حەبیب و ئەحمەد تورک و ئەحمەد ئاڵتان و تانەر ئەکچام و ئۆرھان
بامووک و ....، یان باخچەلی و میشل عەفلەق.....و نموونەکانیان، مێژوو
پڕە لە ھەڵوێستی بەشی دووەم، وەلێ داھاتوو بۆ نموونە دگمەنەکانی بەشی
یەکەمە، لە کردنەوەی گرێکانی گرێ کوێرەکانی مێژوو، زۆر لە مرۆڤە
موقەدەسەکانی رابردوو وردو خاش دەکات، مرۆڤە پیرۆزەکانی رابردوو زۆریان
وەک پاشای کۆرە لە ئاست گەورەیی تاوانی کۆمەڵکوژی ئێزیدیەکان لە پیرۆزی
دادەماڵرێن و چاوەڕوانی دادگایی مێژوو دەکەن، بۆیە با چاوەڕوان بین
مێژوو خوێندنەوەی تازەی بۆ بکرێت و سەرلەنوێ بنووسرێتەوە، با ئێمەش
بچینە پاڵ ئەو گەل و وڵاتانەی دانیان ناوە بە جینۆسایدی ھۆلۆکۆست و
ئەرمەنەکاند، نکۆڵی لەوتاوانانە سزا بدرێن، گوڵ ھەر لەوێیە با سەمای بۆ
بکەین، وەلێ ئەستەمە جارێ بتوانین، چونکە تا ھەنووکە نکۆڵیکردن لە
جینۆسایدی ئەنفال و ئێزیدی و بارزانی و ھەڵەبجە ئاساییە لە کوردستان.
___________________________________________
سەرچاوەكان :
١-
https://muslims-res.com/%D9%82%D8%B6%D9%8A%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D8%A3%D8%B1%D9%85%D9%86-%D9%81%D9%8A-%D9%81%D8%AA%D8%B1%D8%A9-%D8%AD%D9%83%D9%85-%D8%A7%D9%84%D8%B3%D9%84%D8%B7%D8%A7%D9%86-%D8%B9%D8%A8%D8%AF-%D8%A7%D9%84%D8%AD
٢-
https://www.turkpress.co/node/58066
٣-
https://www.facebook.com/soran.khedri/posts/10158337404797318
٤-
https://wikiwic.com/%D9%85%D8%AF%D9%8A%D9%86%D8%A9-%D8%A8%D8%AA%D9%84%D9%8A%D8%B3-%D9%81%D9%8A-%D8%AA%D8%B1%D9%83%D9%8A%D8%A7
/
٥- (https://tr.wikipedia.org/wiki/Bitlis_(il
٦-
https://www.peyserpress.com/detail/3811
مێژووی کورد و کوردستان لە توێژینەوەی
زانایانی روسداپەیسەر، نووسینی: ئەسعەد رەشیدی. وەرگێڕانی: شەهرام
عەبدوڵڵا.
كۆمەڵێك لینكی دیكە بۆ ئاگادار بوون لەم هەوڵەی حكومەتی توركیا بۆ تێوە
گلانی كورد:
https://www.facebook.com/Turkey.Ottomany.Kurdish/photos/242515084202953
https://www.facebook.com/Turkey.Ottomany.Kurdish/photos/242832900837838
https://tr.agency/news-95194
https://www.youtube.com/watch?v=LKP2grda5uU
ماڵپهڕی عهلی مهحمود محهمهد
|